١٩\٧\٢٠١٧
ساڵێک پاش کودەتا
سەرنەگرتووەکەی تورکیا.

پشکۆ ئەمین
هەردوای کودەتا سەرنەگرتوەکەی هاوینی ٢٠١٦ی تورکیا ، سونامیەک بەسەر
تورکیادا هەڵیکرد کە بەخیرایەکی زۆرگەورە، تورکیای گیرایەوە بۆسەردەمی
دیکتاتوریەت و تۆتالیتاریەت ،بەشێوەیەکی وا کە ئەوروپیەکان دەڵین
تورکیا،نا ناسینەوە !لەپاش کودەتاوە تا ئەمرۆ باری نا ئاسای بەردەوامە،
کەس لەژیانی خۆی دڵنیانیە کەچوە دەرەوە لەماڵ، هەژاری و نەداری لە ناو
کۆمەڵگەی تورکیدا پەرەی سەندوە وکاری کردۆتەسەررەوشی ژیان بەشێوەیەک
باریی کۆمەڵایەتیشیان تێکچوە ، بەتایبەتی خیزان و کەس و کاری ئەو خەڵکە
زۆر و بێشومارەی کە دەستگیرکراوین ،یان بە بیانوی کودەتا لە
سەرکارەکانیان دەرکراوین و هیچ حسابیکیان بۆ ناکرێت ، لیرەی تورکی
دابەزینێکی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت ،ترس لە چون و سەفەرکردین بۆ
تورکیا بۆتە هۆی داخستنی دەیان شوێنی گەشتیاری!
هەتا ئەمرۆش کەس نازانێت هۆی کودەتا چیبو؟بۆچی کراو؟ کێ کردی؟
برونوکال سەرۆکی دەستگای موخابەراتی ئەڵمانی دەڵێت تورکیا زۆر هەوڵیدا
لە گەلمان کە بروامان پێبهێنێت کە لەتورکیادا کودەتا کراوە، بەڵام
نەیتوانی ئێمە بینێتە سەرئەو رایە، چونکە ئێمە وای بۆدەچین کە نە
کودەتابوەو نەهیچ ئەمە تەنها بیانویەک بوو بۆ لەناوبردن وگرتنی دژەکانی
سیاسەتی ئەردوگان ئەمە ئەوە دەگەینێت کە تورکیا ئێستا دابەشبونیکی
تەواوی بەخۆیەوە دیوە،کە زۆر لە مێژە کۆتای پێهاتبوو ، لە تورکیادا
ئیتر ژیان بە ئارامی و بێ و ئاژاوە ناگوزەرێت ،لەکاتیکدا کەجاران تەنها
کوردو دەوڵەتبوو ئێستا دوبەرەی دژبەیەکە!
ئەردوگان و حیزبەکەی ماوەیەک لەمەوپیش کودەتایان بەسەر دام و دەستگای
سەربازیدا کرد، هەرچی لەبەرەی خۆی نەبوو یان ترسیان لێێبو خانەنشینیان
کرد، یان لەژیرپەردەی ئەرگەنەکۆندا خرانەبەندیخانە و کۆمەڵێکیشیان
دەرکرد !بۆیە زوریی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە کودەتا دروستکەری
خۆیەتی ! تەنانەت دەستیگرت بەسەر دادگاکاندا!
دوای ریفراندۆمەکەی ئەردوگان بە پاڵپشتیکردنی مەهەپەو بردنەوەی بە
دەنگێکی کەمی بەڵی ،کە بەفیڵ و گۆرینی سندوقەکانی دەنگدان %٥١ بەدەست
هێنا ،تورکیایەکی تازە هاتە ئارا، ساڵێک پێشتر تورکیا بەیەکێک لەوڵاتە
دیموکراسیەکانی رۆژهەلات ناودەبراو وەک نمونەیەک بۆئیسلامی میانرەو
تەماشادەکرا،ئەمرۆ ئەو تورکیا دیموکراسیە نابینرێت ،هەربۆیە رێکخراوی
لێبوردنی گشتی ئەمنستی دەڵێت، لە تورکیادا راستی وعەدالەت باریکردوەو
نەماوە گرتنی خەڵک بەمشیوەیە ناشیرینی سبەینێیەکی تورکیا پیشان دەدات!
پاش ریفراندۆم تورکیا بەسەر دووبەرەدا دابەش بوو ،بەرەی ئەردوگان و
بەرەی ئەو خەڵکانەی کە دژ بەئەردوگان و ریفراندۆمەکەی دەنگیاندا،
ئەمانە ئەمڕۆ لەترسێکی زۆردان و ژیانیان لێتاڵبوە!! ئەردوگانیش کە توشی
نەخۆشی خۆ بەزلزانین بووە گوێ بەهیچ رەخنەیەکو یاسایەک ومافێک نادات ،ئەوەی
بیەوێت دەیکات و دەیڵێت ئەوەتا رۆژی هەینی لە بەردەم کۆمەڵێک لە
لایەنگرانیدا لەیادی کودەتادا دەڵێت ، ئێمە زۆر بە ئاشتاینەو باش لەگەل
کودەتاچیەکاندا جوڵاینەوە ، بۆیە پێویستە دەوڵەتەکەمان مەدالیای نۆبڵی
ئاشتی پێبدرێت !!هەرلەویدا رەخنە لە ئەڵمانیادەگریت ،بەبۆنەی
خۆپیشاندنەکانیG 20 وە دەڵێت وڵاتە ئەوروپیەکان ئەوەندە باری ژیانیان
خراپەکە خەڵکی خۆپیشاندان دەکەن و ئۆتۆمبیل و بازارەکان
دەسوتێنین،ئەمەش جێگەی شەرمە ،جێگەی شەرم ،هەرلە رۆژی شەمەدا هەمو
هەندی بەدەستانی تورکیا زەنگێکی تەلەفونیان بۆدەچێت بەناوی
ئەردوگانەوەو پیرۆزبای سەر نەکەوتنی کودەتاوە، کەئەردوگان تێیدا لە خوا
دەپاڕیتەوە کە شەهیدەکانی کودەتا ببەخشێت وباوکان سەر بەرزبن.
ئەسلی ئەردوگان چیرۆکنوسێکی تورکیەو کتیبەکانی بۆ چەند زمانێک
وەرگێرراوین، پاش کودەتاکە بۆ ماوەیەک خرایە زیندان و پاشان بەرڵا کرا
دەڵێت، ئەمساڵ ئێمەی خەڵکی تورکیا بە ساڵێکی زۆرناخۆشدا تێدەپەریین!!
دەڵێت لەکاتێکدا نوسینەکانم بۆ چەندان زمان وەرگێرراون و دەسخۆشێم
لێدەکرێت و هەندێک بەکافکام دەخەمڵێنین، کەچی لە وڵاتەکەیخۆمدا هیچ
وەزنێکم نیەو رێگریم لێدەکرێت !من دەبێت باجی نوسینەکانم بدەم ! ئەدەب
لە تورکیادا ئەمرۆ بەرۆژگارێکی سەختدا تێپەردەبێت، تەجروبەی ساڵانی
کوشتن وبرینی ئەرمەنیەکان و زیندان و لێدان وکوشتن و هەڵواسین دەهێنێتە
بەرچاو! من هەوڵمدا لەرێگەی نوسینەوە باس لە نەهامەتیەکان وکوشتنی ژن و
پیاوی کوردو هاورەگەز بازەکان بکەم و بە دنیای دەرەوەی بگەیەنم، خۆم بە
تاوانبار دەزانم ،گەر باسی ئەو تاوانانە نەکەم!!
خەڵکی تورکیا ئەمڕۆ لەراکردندان وڵات وماڵ وحاڵیان بە جێدەهێڵین و
روودەکەنە ئاوارەی بەهۆی توشبونی سوڵتانەکەیان بە نەخۆشی خۆ بەزلزانین
ولوت بەرزی!بەهەزاران کەس لەرێپێوانی ٤٠٠ کیلۆمەتریدان و هاوار بۆ
سەروەری یاساومافی مرۆڤ وئازادی رادەربڕین دەکەن لە وڵاتەکە یاندا !!
لەپاش کودەتاوە بەدەیان پەرلەمەنەتار و سەرۆک شارەوانی و رۆژنامەنوس
لەزینداندان، کەهەر هەمویان بەدەنگی خەڵک هەلبژێراوین.گەربەپێی
ریفراندۆمەکەشبیت %٤٩ خەلک دژی سوڵتانی نەخۆشن، بە هۆی ئەم ئاژاوەیەوە
ئابوری تورکیا توشی ئیفلیجی بوە ، سەرۆکی سەندیکای پیشەسازیەکانی
ئەڵمانی BNI دەڵێت کەم کردنەوەی دیموکرسیەت و ئەوبارە ناهەموارەی ئەمرۆ
تورکیای پیا تێدەپەرێت دەبێتە هۆی دواخستنی تورکیا لەروی پیشەسازیەوە،
پشتگیریکەرانی پیشەسازی تورکیا کە وڵاتانی ئەوروپابوون، کۆتایهات ئەوان
پشتگیریان دەکرد، لەپێناو دیومکراسیەت و کرانەوەی بازاری ئازادا کە
بنەماکانی دیموکراسیەتین بۆ هەنگاونان و بەرەوپیشەوە چون ، نەک
گەرانەوە بەرە و دیکاتوریەت.
تورکیا ئیتر وەک یەکێک لەولاتە
دیکتاتورەکانی رۆژهەڵات تەماشا دەکرێت نەک وەک نمونەیەکی دیموکراتی بێت
لەنێوان رۆژهەلاتی ناوراست و ئەوروپادا، یانوەک ئیسلامیەکی میانرەو
کەدەکرا ببێتە نمونەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست!! دیسانەوە وەک سەردەمی
کودەتاسەربازیەکانی سالانی شەستەکانو حەفتاکان دەیان رادیوو تەلەفزیون
داخراوە، هەرچی باسی ئازادی بکات، بەتیرۆرست ناو دەبرێت و دەدریتە
دادگا،ئەوەتا دەیانەوێت لەپەرلەماندا بەزورینەی دەنگ بریاریار بدەن کە
هەرکەسێک وشەی کوردستان بەکاربهێنیت ،بدرێتە دادگاو سزا بدرێت ،رۆژی
شەمە لە یادکردنەوەی سەرنەکوتنی کودەتاکەدا لەسەر پردی بسفۆر ئەردوگان
دەڵێت ،داوا لە پەرلەمان دەکەم، دەنگ لەسەر یاسای هەڵواسین بدەن لە
تورکیادا ،من ئیمزای لەسەردەکەم!! رۆژنامەکانی ئەڵمانیا دەڵێن
کەئەردوگان باس لە سەربرین و سەر لێکردنەوە دەکات! وتە بێژی وڵاتانی
ئەوروپای یەکگرتوو دەڵێت گەر بریار لەسەریاسای هەڵواسین بدرێت ،ئەوا بە
تەواوی دەرگا بەروی تورکیادا دادەخەین!
بە پێی راگەیندنەکان و دەستگا رەسمیەکانی ئەڵمانیا لە سەرەتای
ئەمساڵەوە تا ئێستا ژمارەی راکردوەکانی تورکیا کەداوی پەناهندەیان
کردوە تەنها بۆ ئەڵمانیا ٣٠٠٠ کەسێک دەبێت لە ناو ئەمانەدا ٢٠٩
دبلۆماتکار ،٢٠٥ کەسیان خەڵکانێکین کە لە وەزارەت و شوێنە گرنگەکانی
دەوڵەتدا کاریان کردوە ,تەنها لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٤٨٨ کەس داوای
پەناهەندەی کردوە !! ئەمانەهەموی بونەتە هۆی داوەشانی کۆمەلگەی تورکی ،
لەساڵی پاردا تەنها لە ئەڵمانیادا ٥٧٤٢ کەس
،راکردوی تورکیان داوای پەناهەندەیان کردبوو، لەوانە ٤٤٠٠ کەسیان ،کوردبوون
باقیەکەی تورک، رۆژنامەی حوریەت دەڵێت
کەلەپاش کودەتاکەوە ٥٠٠٠٠ کەس گیراوین وە
١٠٠٠٠٠ کەسیش لەئیش وکاری حوکمەت دەرکراوین یان سزا دراوین ، تێایدا
مامۆستا وحاکم و سەرباز وپۆلیسین زۆرینەن!
لەم رۆژانەدا ٧٦٥٣ کەسیتر لەکار دەرکراون،کە پۆلیس و سەربازو کار
بەدەستی وەزارەتەکانین لەوانە ٢٣٠٠ کەسیان پۆلیسین ،ئیستا لە هەموو دام
ودەستگا حکومیەکاندا ،بەهۆی نەبونی کارمەندەوە ئیش وکاری خەڵکی ناروات
بەرێوە ، بۆیەدەبێت چاوەروانی تەقینەوەی گەورەبین!
pshko.Amin@hotmail.de
|