
چێڕۆک سایه
نه به‌یانیه‌ک به‌یانی
باشی لێ کردم .
نه خۆر ئاوایه‌کیش ماڵئاوایی لێ کردم .
نه به‌هارێک گوڵێکی سووری
پێشکه‌ش کردم .
نه ساڵێکی نوێ پیرۆزبایی لێ کردم
هه‌مو ساڵێک وه‌کو کوانووی داڕووخاوم
.
ته‌نها ژیڵه‌مۆی دڵ و جه‌رگ
و هه‌ناوم .
به‌دیار فرمێسکی مۆمه‌که‌مه‌وه ڕاماوم
.
هۆن هۆن خوێن ده‌تکێ له سۆمای چاوم .
هه‌موو ساڵێک سه‌ری ساڵم
گۆزه‌ی شه‌رابم به‌ته‌نیا هه‌ڵده‌چۆڕان .
داروبه‌ردی ماڵی خامۆش لێم ده‌ڕه‌نجان .
له‌شی سڕم کورسی شڕی ده‌هه‌ژان.
بێ مروه‌ته دڵی سروشت بۆم ناکا گریان .
هه‌موو ساڵێک سه‌ری ساڵم
وێنه‌ی خه‌یاڵی دنیای ته‌نیام
له‌سه‌ر چیای دڵم ده‌بینی .
ئه‌م ساڵ سروشت به‌بای شه‌ماڵ
گوڵی نه‌سرینی هانی .
وه‌کو سروه‌ی به‌یانی به‌هار
گوڵاڵه و په‌پووله‌ی
هانی .
وه‌کو که‌ناری ده‌ریا ڕه‌ونه‌قی
شه‌پۆلی هانی .
ماڵی تارکمی زۆر زۆر ڕۆشن کرد .
مێزی خاڵیمی پڕ شیرینیی کرد .
هه‌تا نیوه‌شه‌و تێر سه‌مامان کرد.
دڵ خۆش و شادان ساڵمان به‌ڕێ
کرد .
ئای چه‌ند خۆش ده‌بوو که هه‌موو ساڵێ .
خه‌نده له لێومان ئاوا ببارێ .
سوپاست ئه‌که‌م باشترین هاوڕێ .
ئه‌م ساڵ باشتربوم له‌هه‌موو ساڵێ.
2/ 1/
2009
|