مــستـه‌فــا چــوارتایـــی
ئه‌مڕۆ هه‌موو بازاڕ گه‌ڕام
بۆ گوڵێک شایه‌نی تۆ بێ
له‌گه‌ڵ شیعرێکی تازه‌دا
پێشکه‌شتکه‌م
بۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێ
کاتێ ده‌ستم بۆ ئه‌بردن
پێشئه‌وه‌ی نرخیان بپرسم
ئه‌وان له‌منیان ده‌پرسی
بۆ کێت ده‌وێ
ده‌موت:
…………..
گوڵ دوای گوڵ ده‌پاڕایه‌وه
ده‌یگوت: نا نا
هه‌ر یه‌که ده‌یگوت: من مه‌به
|
هه‌ر چه‌ند جوانم، خۆم له خۆمدا ته‌مه‌ن کورتم
تۆش ده‌مبه‌ی بۆ لای شای گوڵان
ده‌ته‌وێت له‌به‌ر رووناکی و گه‌رمی و جوانی
باڵای ئه‌وا
هه‌ڵوه‌رێم، بمرم له شه‌رمان
بۆیه کاتێ بێ گوڵ و دیاری دێم بۆ لات
زویر مه‌به گوڵی عومرم
له‌جێی خۆم و گوڵی دنیا
دێت تێر ماچت ده‌کات شیعرم
تۆ هه‌ر جوان و گه‌شاوه به
پڕ بۆنی خۆش، ڕازاوه به
تۆ هه‌ر بژی و
من له جیاتی ئازاری یه‌ک چرکه‌ت بمرم
31
-12-2007
chuartaiy@gmail.com
|