٥\١\٢٠١١
ساڵی نوێ و
ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤایه‌تی.

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له‌پێپێشوازیکردندایه له‌ساڵی نوێ و
به‌سپاردنی ساڵی 2010 به‌مێژوو،مرۆڤ هه‌میشه بۆسوککردنی باری
شانی له‌به‌رده‌م نه‌هه‌مه‌تییه‌کانی خۆیدا به‌ئومێدو چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ری
ژیانێکی باشتر‌چاوده‌بڕێته ساڵی نوێ بۆ ژیان وگوزه‌رانێکی
باشتر،دیارده‌ی ئاڵووگۆڕی ئاو و هه‌وای جیهان و ڕووداوه سروشتییه‌کان
و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی گه‌نم وبه‌رووبوومه‌خۆراکییه‌کان له‌سه‌رئاستی
جیهان و نه‌خۆشییه کوشنده‌کان به‌شێکه له‌وئافاته سروشتییانه‌ی کۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌رده‌م قه‌ده‌رێک که‌ملێۆنان مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر
نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون و نه‌گوزه‌راندنی ژیانێکی ئاسایی له‌ژێرهێڵی
سفره‌وه ژیان بگوزه‌رێنن
جگه له‌وئافات و مه‌ینه‌تیانه‌ی سرووشت له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆی هێناوین ئه‌مڕۆ
ئه‌وجیهان وسیسته‌مه‌ی پێی ده‌ڵێین مۆدێرنه‌و به‌رهه‌می خودی پێشکه‌ووتنه‌کانی
مرۆڤایه‌تییه، کۆمه‌ڵگاوژیانی مرۆڤه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگی جه‌ماعیدا
ڕاگرتووه
مه‌ترسییه‌کانی سه‌رژینگه‌وپابه‌ندنه‌بوونی ووڵاته‌زلهێزه‌کانی وه‌ک
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو ژاپۆنی ئه‌وپه‌ڕی دووره‌ده‌ستی قاڕه‌ی
ئاسیا به‌پرۆتۆکۆڵی کێۆتۆ بۆپاراستنی ژینگه، ململانێکانی چه‌کی ئه‌تۆمی
وبازرگانانی به‌قاچاغبردنی چه‌ک له‌لایه‌ن مافیاکانی نزیک له‌ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ندێک له‌و ووڵاتانه‌ی خاوه‌نی پیشه‌سازی وجبه‌خانه‌ی چه‌کن،کاریگه‌ری
گرووپه گه‌ووره‌کانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان و گیرۆده‌بونی ده‌یان ملێۆن که‌س
به‌نه‌خۆشییه‌کوشنده‌کانی وه‌ک ئایدز وقه‌یرانی به‌رده‌وامی مه‌جبورکردنی
مرۆڤه‌کان به‌کۆچکردنی نه‌خوازراو له‌جێگه‌و ماڵی خۆیان،هه‌مووئه‌م
هۆکاره کوشندانه به‌شێکن له‌وه‌ی چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رئاستی
جیهاندا له‌که‌ناری ئاینده‌یه‌کی پڕله‌ناهامه‌تی و چاره‌نوسێکی ڕه‌شدا
ڕاگرتووه .
له‌سه‌رئاستی ناوخۆی هه‌ندێک ووڵاتانی جیهاندا دیارده‌ی داگیرکردنی
کورسی ده‌سه‌ڵات و به‌رداوامبونی قه‌یرانی گه‌نده‌ڵی وبیرۆکراتیه‌ت
درێژه‌ی هه‌یه ودانیشتوانی ووڵاته‌کانیانی له‌به‌رده‌م بێئیراده‌یی و
سه‌رکوتی سیاسی و ئازادی بیروڕادا ڕاگرتووه.
ئه‌مڕۆله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌سانێک بۆپه‌یداکردنی کاربێت یان گه‌ڕان بێت
به‌شوێن په‌ناگای ئارام ده‌که‌ونه ناوزریانی ئۆقیانووسه‌کان وده‌بنه
خواردنی نه‌هه‌نگه‌کان یان ده‌که‌ونه به‌رده‌م به‌رداشی شه‌ڕه‌کان و
وکه‌ڵبه‌کانی ده‌ستی تیرۆر وفتواکانی کوشتن وپیاوسالاری، به‌ملێۆنانیش
که‌هه‌نووکه خۆیان بۆئاهه‌نگ وشادییه‌کانی ساڵی نوێ ئاماده‌ده‌که‌ن و
پێکی شادی ده‌نۆشن یان له‌گۆشه‌یه‌کی ماڵه‌کانیاندا به‌ساده‌یی وه‌ک خه‌ڵکی
ووڵاته‌که‌م دانیشتوون له‌گه‌ڵ دنیایه‌ک خۆزگه‌وحه‌سره‌تدا سواری ئه‌سپی
خه‌یاڵن تا که‌مێک له‌وسته‌م وڕه‌نج و قه‌یرانانه‌ی ئافاته‌کانی سروشت
و کۆتوبه‌نده‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ریداسه‌پاندون و ژیانی
مرۆڤایه‌تی له‌کۆیلایه‌تییه‌وه گۆڕیوه به کویله‌یه‌کی سه‌رده‌می
دیجتاڵ و ڕاوه‌ستان له‌به‌رده‌م چه‌ندسه‌عاتکاری تاقه‌ت پڕووکێن و قه‌یرانی
بێ‌کاری و نیشته‌جێبووندان،له‌وپه‌ڕی حه‌سره‌ت و ته‌مه‌زرۆییدان
بۆژیانێک که‌مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ بژی و وه‌ک مرۆڤ ماف وپێداویستیه‌کانی
ڕێزلێگراوبێت ،نه‌وه‌ک له‌سایه‌ی ڕژێم وسیسته‌مه‌سیاسییه‌کان و دین
وسونه‌ت ونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌به‌رامبه‌رنه‌گبه‌تی ژیان ومه‌فه‌کاندا
ئه‌وه دووباره‌بکه‌نه‌وه که ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به‌پار.
ماڵپه‌ڕی فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
|