ساڵی تازه و کۆنه ساڵ.
ئه‌حمه‌د ده‌شتی ئه‌مشه‌و دوا پێکی خه‌م و شادیه‌کانمان له گه‌ل ماڵاوایی ساڵا هه‌لداو چاوه‌ڕوانی ساڵی تازه‌و نوێ ده‌که‌ین له گشت لاوه ته‌قه‌ی دواساته‌کانی ئۆغرت خیر ساڵی دوێنێ ده‌ست پێ کراو بڕایه‌وه که‌س نازانێت سبه‌ش که‌دێ له ساڵی نوێ چی ڕوو ده‌داو چی دێته پێش به‌ڵام هه‌رچی که پێشهات و که تازه بێت تامێکی زۆر نوێی پێیه ئه‌مشه‌وخه‌م و شادیه‌کانی دوێنێ به ڕێ کران و به ئاواتی به‌رزی ژیان وا ماینه‌وه ئاره‌زوه‌کان بۆ ساڵێکی پڕ سه‌رکه‌وتن له داهاتوو ڕاسپێردران هه‌رچه‌ند ته‌مه‌ن ساڵێ کورتر بۆوه بۆمان نه‌ڵام به ئاواتی ساڵیکی نوو باده‌ی شادی وا دنۆشین چرای هه‌موو ئاره‌زووه‌کان پێده‌که‌ین و بۆ ڕۆژێکی به‌خته‌وه‌ری چاوه‌ڕوانین ته‌مای هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی و شادمان پێیه داخم که‌سیش وا نازانێت سبه‌ی که‌دێ ئایه شادی دێته ئارا، وه‌یا ژیان کاره‌ساته؟ منیش وه‌ک زۆر له‌م غوربه‌ته چاوه‌ڕوانی هاتنی سبه‌ی به‌خته‌وه‌ریم دانیشتووم و ئاواته‌کان له‌م هۆزانه‌م له‌ته‌ک پیاڵه‌ی ئاره‌زوه‌کان ده‌هونمه‌وه ئاواتی من هیوای کۆنی ساڵه‌هایه هه‌ر ساڵ که‌دێ ده‌ڵیم ده‌بێ که‌وا ئه‌مساڵ له ناو خاکی کوردستانه شیرینه‌که‌م هیواکانی له مێژینه‌م وه‌دی بێن و له ساڵی نوو بمێنم و سه‌ربه‌خۆیی کورد ببینم هه‌رچی نه‌حسی له‌مێژینه‌ی کۆنه ساڵه ده‌فن بێت و منیش ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆبم؟ ده‌لێم خوایه ساڵی نومان لێ پیرۆز بێ و کوردستانی ئازیزی من بۆ هه‌تایه هه‌ر سه‌ربه‌خۆ و ڕزگار ببێ ده‌ڵێم ئۆغرت به‌خێر ساڵی کۆنمان سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردی له دوا بێ هه‌رچی نه‌حسی ڕۆژگارانه ببڕێته‌وه دوژمنان وداگیرکه‌ران له ناو بچن و نغرۆ ببن نه‌وره‌سه‌کان له واری من سه‌رهه‌لده‌ن و چی که کۆنه و بۆ کورد خه‌مه بۆ هه‌میشه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه‌ی کوردیش له که‌ناری خۆشبه‌ختی دا له سه‌ر خاکی ڕزگارکراو و پێشکه‌وتوودا چی گه‌نده‌لی و چی گوناهه بۆ هه‌تایه نه‌فرینی که‌ین ئالای به‌رزی سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنمان هه‌ڵبده‌ین و به ئارامی وشادی بژین و نیشتمانمان وه‌سه‌ر بخه‌ین * به یادی هاتنی ساڵی 2008 . که به هیوام پیرۆزبێت
|