ساڵیادی دوعا له له‌نده‌ن شکۆدار به‌رپا کرا!
شایانی باسه ئه‌م کۆنفڕانسه له لایه‌ن هۆزان مه‌حمود نوێنه‌ری ڕیکخراوی ئازادی ژن وه ڕیکخه‌ری که‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کووژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستاندا سه‌رپه‌رشتی و سازدرا بوو.
به‌شی یه‌که‌می کۆنفراسه‌که به قسه‌وباسی ووتاربێژانی ئه‌م کۆنفڕانسه ده‌ستی پێ‌کرد که بریتی بوون له دکتۆره ساندرا فیلپس سه‌رۆکی به‌شی کۆمه‌ڵناسی له زانکۆی کوردستان له هه‌ولێر، ماریا هاگبێری له نێتورکی ژنان له سوید له دژی کوشتاری نامووسی، مه‌ریه‌م نه‌مازی له ڕێکخراوی دژی هه‌ڵاواردنی ژنان له ئێران، هۆزان محمود نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، هیزه‌ر هارڤی به‌ڕیوه‌به‌ری که‌مپینی ژنان له دژی توندوتیژی له ئه‌منیستی ئه‌نته‌رناشناڵ، ئازه‌ر ماجیدی سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژن له ئێران. هه‌روه‌ها به ریوه‌بردنی کۆنفرانسه‌که‌ش له لایه‌ن ماریا ئێکسال بوو که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندییه‌کانه له به‌ریتانیا.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا وتاربێژان سه‌ره‌رای ڕیزگرتن له یادی دوعا‌و ته‌واوی قوربانیانی کوشتاری نامووسی، هه‌ریه‌ک له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه مه‌سه‌له‌ی کوشتاری ژنان، به‌رده‌باران، به‌زۆربه‌شودان، خه‌ته‌نه‌ی کچان و زۆر لایه‌نی تری توندوتیژی دژی ژنانیان خسته‌ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه و ره‌خنه‌وه. سه‌رچاوه‌کانی تووندوتیژی، داب ونه‌ریت، کولتوری پیاوسالاری مه‌زهه‌بی، ئیسلامی سیاسی و کاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆرتر ژێرده‌سته‌کردنی ژنانیان باسکرد و کۆمه‌ڵێک فاکت و هۆکاریان بۆ ئاماده‌بوان باسکرد.
به‌شی دوهه‌می کۆنفرانسه‌که‌ش بریتی بوو له پرسیار‌و موداخه‌له‌و پیشنیاری به په‌رۆشی ئاماده‌بووان که سه‌باره‌ت به به‌رده‌بارانکردنی دوعا و کوشتن و بێمافیه‌کانی ژنان هه‌یان بوو، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ووتاربێژان به پرسیار و قسه‌وباسی ئاماده‌بووان.
له کۆتای کۆنفڕانس‌دا هۆزان مه‌حمود سوپاسی بێ پایانی ووتاربێژان و ئاماده‌بوانی کرد بۆ به‌شداری جدیان له‌م یاده‌دا و داوای کرد وه‌کو بڕیارێک هه‌موو ساڵێک له‌م رۆژه‌دا یادی دوعا بکرێته‌وه‌و ئه‌م ڕۆژه بکرێته رۆژێکی جیهانی به‌دژی کوشتاری نامووسی.
شایانی باسه ڕێکخستنی هه‌فته‌یه‌ک له کاروچالاکی له سالیادی به‌رده‌بارانکردنی دوعا و دژی قه‌تڵی نامووسی له کوردستان، له زۆرێک له میدیاکاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌رله‌م راستایه‌دا هۆزان محمود چه‌ندچاوپێکه‌وتن و گفتوگۆی له لایه‌ن ئه‌م میدیایانه‌وه له‌گه‌ڵ دا سازدراوه له‌وانه‌ش :
-ڕادیۆی بی بی سی به‌شی جیهانی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان محمود له‌سه‌ر کوشتاری ژنان وهه‌فته‌ی ساڵیادی دوعا ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا له گه‌ڵ خه‌لیل ئه‌سوه‌د باوکی دوعا چاوپێکه‌تن کرا له‌هه‌مان به‌رنامه‌دا، که‌له‌سه‌ر خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات له‌ئاست ئه‌وتاوانه‌دا قسه‌ی کرد. هه روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که تا ئێستاش بکوژانی دوعا سزانه‌دراون.
-ڕادیۆی بی بی سی به‌شی سکۆتلاندا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ هۆزان و نوینه‌ری ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ و دوو نوێنه‌ری پارله‌مانی سکۆتله‌ندی کرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان له عێراق و کوردستان دا. هۆزان ئاماژه‌ی به گرنگی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، وه ووتی که کوشتار و بیحورمه‌تی کردن به ژنان پیویستی به کاردانه‌وه‌یه‌کی جیهانی و سه‌رتاسه‌ری هه یه و ئه‌م تاوانانه ده‌بێت ریسوابکرێن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی یه‌وه.
KPFA -ڕادیۆیه‌کی ئه‌مریکی به ناوی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هۆزان سازدا له‌سه‌ر ساڵیادی دوعا‌و کوشتاری ژنان له کوردستان و عێراقدا.
- ڕۆژنامه‌ی یه‌نی ئۆزگیور پۆلیتیکای تورکی که له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا بڵاوده‌بێته‌وه ڕاپۆرتێکی له کۆنفڕانسی ساڵیادی دوعا له‌له‌نده‌ن بڵاوکردۆته‌وه ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌یه: http://www.yeniozgurpolitika.org/?bolum=haber&hid=30407
- ڕادیۆی ریم-فم ی ئیسپانی چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ هۆزان محمود سازدا له‌سه‌ر ساڵیادی دوعا و قۆربانیانی قه‌تڵی ناموسی له کوردستاندا. http://www.rem.fm/index.php?option=com_content&task=view&id=214&Itemid=190
رێکخراوی ئازادی ژن - نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه 16/4/2008
|