١٥\٤\٢٠١٤
ساڵیادی ئەنفال لە
وڵاتی ئەنفالستان؟!

ستار محەمەد قادر
ئێستا بە قووڵی بیر دەکەمەوە، دەرەنجامی
بیرکردنەوەکانم ئەوەم پێ دەڵێت: لێرە لەلای ئێمە ئینسان هیچ بەهایەکی
نیە، گۆڕە بە کۆمەڵەکان هیچ نین جگە لە کۆمەڵێک قوربانی، چونکە ئێمە لە
تواناماندا نەبوو بەشوێنی ئەو پرسیارەدا بگەڕێین، چ شتێک بوو بە هۆکاری
ئەوەی ئەوان بکات بە قووربانی؟ نەک ئەو پرسیارە لە لامان درووست نەبوو،
بەڵکو تا ئەم چرکە ساتە، ئێمە مامەڵەیەکی زۆر نا درووست لەگەڵ ئەو
رۆژەدا دەکەین، ئەگەر پێی بزانین برینێکی هێجگار قووڵ و ساڕێژ نەکراوە
لەسەر جەستەمان، ئێمە نەک بۆ پارە بەچۆکدا دێین، بەڵکو ئامادەگی
ئەوەشمان تێدایە، زاکیرەمان خامۆش ، خامۆش بکەین!
کورد وەکو ئەقڵی سیاسی، جارێ دەستی نەکردووە بە گەڕان بۆ ئەوەی شوناسی
خۆی لەنێوان قوربانی و جەللادەکاندا بدۆزێتەوە، چونکە هزری
سیاسیمانسەرقاڵی بەڕێخستنی سیاسەتی رۆژە، بۆیە رۆژگاریش بەردەوام شەقی
باشمان تێ دەسرەوێنێت!
ئەگەر قوربانیەکانی ئەنفال تا ئێستا نەبوونە بەشوێنی تێڕامان و پرسیارو
هیچ شتێکیان لە دونیا بینی ئێمەدا نەگۆڕیوە، با دەسبەرداری ئەو رۆژەیش
ببین، چونکە حاڵی حازر لە ئامێزی دارە ژەهراویەکەداین، راستە رۆژێکمان
دەست نیشان کردووە بۆ رۆژێک، دەبێت لەشوێن راوەستان، رامان بچڵەکێنێت و
فراژوومان بکات لە غەفڵەتی نا ئاگاییمان، ئەو پرسیارە لەلای هەموو
تاکێکی کورد درووست بکات، ئێمە بۆو لەسەر چی ئەنفال کراین؟ هەر کاتێک
توانیمان وەڵامێکی درووستی ئەو پرسیارە بدەینەوەو هەڵوێست وەربگرین،
دڵنیابن رۆحی قوربانیەکان شاد دەبن و خودی ئێمەیش لەپێناوی دۆزینەوەی
تاکە تاوانی ئەواندا، نەفرەت لە عێراق و عێراقی بوون و بوودجەو هەموو
پیرۆزیەکی وڵاتانی داگیرکەری گەورەترین خاڵی لاوازی سەرکردەکانی کوردو
کورد بوونمان دەکەین؟!
ماڵپهڕی ستار محهمهد قادر
|