!! نه‌ک چه‌ند ده‌وڵه‌تی بێگانه و یا چه‌ند حیزب و ڕێکخراوی کوردی
ئه‌یوب ره‌حمانی
گه‌ڵی کوردستان بنه‌ماڵه‌ێکی لێک هه‌ڵبڕاوه که زۆر له مێژه داری به سه‌ر په‌ردیه‌وه نه‌ماوه! کوردستان ئه‌و مڵکه‌یه که زیاتر له 2500 ساڵه، واته به دوای دامه‌زرانی حکومه‌تی هه‌خامه‌نه‌شیه‌کانه‌وه هه‌رگیز به ته‌واوی نه‌حه‌ساوه‌ته‌وه و به ڕیک و پێکی به ده‌ست خاوه‌نه سه‌ره‌کی و ئه‌سڵیه‌کانی خۆیه‌وه که کورده‌کانن، نه‌بوه، به‌ڵکو دایمه له ژێر زه‌بر و زه‌نگی ئه‌م یا ئه‌و دیکتاتۆڕه‌وه بوه! کوردستان تاقه ئێرس و میراتێکه که یاسای نێوده‌وڵه‌تی (بخوێنه‌ره‌وه زۆرداری زلهێزه‌کانی جیهان بۆ تموحی نه‌وت و گاز و خاک و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتان) خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌کانی خۆیان لێ بێ به‌ری کردوه!
هه‌مو ده‌زانین که کوردستان سروشتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ بایه‌خی هه‌یه، به جۆرێک که به‌س زه‌ویه‌کانی باشوری کوردستان و گه‌رمییان به ته‌نیا ده‌توانن نه ته‌نیا هه‌مو به‌رهه‌مێک بۆ کوردستان به به‌ر بێنن، به‌ڵکو زیاده له هه‌مو کوردستان، به وڵاتانی دیکه‌شی بفڕۆشێن. کوردستان خاوه‌نی نه‌وت و گازی سروشتی، خاوه‌نی ئاوی شیرین و ڕوبار و شاخ و داخی فراوانه، خاوه‌نی هه‌مو جۆره کانێکی به‌رد و زێڕ و زیو و مس و ئاله‌مینیۆم و هتده. بێجگه له هه‌مو ئه‌مانه کوردستان خاوه‌نی مێژوی ته‌مه‌دون و شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تیه، خاوه‌نی مێژوی یه‌که‌مین کشت و کاڵی به‌شه‌ره له سه‌ر ڕوی خڕیی زه‌وی. کوردستان چه‌ند هه‌زار ساڵێک له‌مه پێش به‌س خاوه‌نی ئاو و خۆره‌تاو نه‌بوه، به‌ڵکو خاوه‌نی ئاقڵترین مرۆڤه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه و یه‌که‌مین مرۆڤه‌کان بون که ژنانیان ده‌ستییان داوه‌ته کشت و کاڵ و له نزیک ڕوباره‌کان نیشته‌جێ بون و ورده ورده ڕاویان که‌م کردۆته‌وه. به پێی لێکۆڵینه‌وی مێژوناسه ئاڵمانیه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی دێهاتێک له ژێر گڵ‌دا که ڕێک له نێوان کوردستانی باشور و باکور و باشوری بچوک دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستاکه‌ش کاری له سه‌ر ده‌که‌ن و کاتی خۆی واته 120 ساڵێک له‌مه پێش، عوسمانلیه‌کان ناوی تورکییان له‌و ناوچه ناوه، یه‌که‌مین مه‌عبه‌د یا خۆ شوێنی عیباده‌ت و دۆعا کردن بۆ چاک بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کانیان و برینداره‌کانیان له‌و ناوچه‌دا بوه و هێشتا لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتای‌یان پێ نه‌هاتوه و هێشتا نه زانراوه که ئه‌وان له چیی و له کێ پاڕاونه‌وه بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کانیان!!! مێژوی ئه‌م مه‌عبه‌ده کۆنانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زیاتر له 10000 ساڵ له‌مه پێش، واته 10000 ساڵ له‌مه پێش که له ئوروپا و باقی شوێنه‌کانی جیهان به‌ڕبه‌ڕیه‌ت حاکم بووه، له کوردستان ته‌مه‌دون و شارستانیه‌ت هه‌بوه و ئه‌مه‌ش به پێی لێکۆڵینه‌وه نوێکان ده‌کوترێت و نه‌ک له گۆتره!
خاکێک که ئه‌م هه‌مو سیفاته باشه‌ی تێدا بێت، پێویستی به گه‌لێکی زیره‌ک و لیزانیش هه‌یه که بیپارێزێت و به ده‌ست خۆیه‌وه‌ی بگرێت و نه‌یداته ده‌ست که‌سه‌وه. ماده‌کان ئه‌م ئه‌رکه‌یان زۆر به باشی بردبوه پێشه‌وه و ئه‌وان ئه‌م خاکه‌یان نه ته‌نیا پاراست و نه‌یاندایه ده‌ست که‌سه‌وه، به‌ڵکو په‌ره‌شییان پێ دا‌و و هه‌مو ئێران و ئێراق و ئه‌فغانیستان و پاکیستان و تورکیه و سوریه‌ی ئه‌مرۆیی که ئه‌وکات هیچکام بونیان نه‌بو، به‌ڵکو دواتر شکڵیان گرت، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ماده‌کاندا بون. تا ئه‌وه‌ی که به‌ڵا و فێڵ و که‌ڵه‌ک و زیره‌کی و لێزانیی کورشیی قه‌ومی پارسه‌کان یا خۆ هه‌خامه‌نه‌شی که خۆی له داوێنی ماده‌کاندا له دایک بو و هه‌ر له‌وێش گه‌وره بوبو، کۆتایی به ئیمپڕاتوری ماده‌کان هێنا و ئه‌وجار قه‌ومی پارس و هه‌خامه‌نه‌شیی هه‌موی گرته ده‌ستیی خۆی و ئیتر لێره‌وه به دوا، هه‌مومان ئه‌م مێژوه ده‌زانین. بۆ ئه‌وه‌ی که ئێرانیه‌کان واته پارسه‌کان، نه‌ک ئێران به شکڵی ئه‌مڕۆ، که له‌و کاته‌وه تا ئه‌مڕۆکه‌ش دایمه و ده‌رهه‌م ئیمپڕاتوری و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بون، نه ته‌نیا مێژوی ئێمه‌یان له ناو بردوه و به‌ڵگه مێژوییه‌کانی ئێمه‌یان به قازانجی خۆیان گۆڕیوه، به‌ڵکو میژویی خۆیانیشیان پشتا و پشت گێڕاوه‌ته‌وه و تا حه‌دێک زیندو ڕایانگرتوه، که دیاره شاعیرانی پارسی بێژی وه‌ک فیرده‌وسی و سه‌عدی و حافز و ڕوده‌کی و گه‌نجه‌یی و بگره خه‌ییامیش و زۆری تریش نه ته‌نیا خزمه‌تێکی بێ وێنه‌یان به کولتور و زمانی فارسی کردوه، بگره هه‌زار جۆر داستانی قاره‌مانه‌تیی و گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تیی خۆیانیان که هه‌ڵقوڵاوی مێشک و زه‌ینه، بۆ وێنه شاهنامه، دروست کردوه و له زۆر شوینیش مێژویان به قازانجی خۆیان و به پێچه‌وانه نوسیوه‌ته‌وه و چه‌واشه‌کارییان تێدا کردوه! بۆیه ئه‌م مێژوه‌ی که ده‌رخوارد ئێمه و مانان دراوه ده‌زانین، به‌ڵام له ڕاستیی و دروستی‌یان به گومانین و هه‌ر ده‌بێت واش بین. که‌واته ئه‌وان مێژوی پێش خۆیان که ده‌بێته مێژویی ئێمه و مانان، ون کردوه و زۆر شتییان به ناوی خۆیانه‌وه نوسیوه‌ته‌وه، و له کاتی ده‌سه‌ڵاتداریشیاندا به سه‌ر ئێمه، هه‌مو مێژوێکیان به ناوی خۆیان و به قازانجی خۆیان نوسیوه‌ته‌وه و جار و بار ئه‌گه‌ر له که‌ری شه‌یتان هاتبێتنه خواره‌وه ئه‌وا باسێکی ئێمه‌شییان کردوه و به مه‌رزداری به غیره‌ت و قه‌ومی ئه‌سیل و له‌م شتانه به خێری خۆیان ناویان بردوین و ئه‌مانه له چه‌ند کتێبێکی مێژویی یا خۆ شیعر و ئه‌ده‌بییاتیش و له شاهنامه‌شدا تۆزقاڵێک ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. دیاره دواتر ئه‌وانیش خۆیان توشی که‌سانی دیکه هاتون که زۆربه‌ی مێژوی ئه‌مانیشیان له ناو بردوه، بۆ وێنه هێرشی عه‌ره‌به‌کان و موسوڵمانه‌کان بۆ سه‌ر ئێران و کوردستان، هێرشی مه‌غوله‌کان، و له‌و ئه‌خیرانه‌شدا هێرشی عوسمانلیه‌کانیش به تایبه‌ت له کوردستان هه‌ڕه‌شه ئامێز و وێرانکه‌ر بووه! که‌واته گه‌لێکی زیره‌ک و لێزان که ده‌بێت بتوانێت ئه‌م گۆی زه‌ویه به ده‌ست خۆیه‌وه بگرێته‌وه، خاوه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م خاکه‌ن که ئه‌مڕۆکه پێیان ده‌ڵێن کورده‌کان و ئه‌مڕۆکه هه‌ر خۆشییان له سه‌ر به‌شێکی زۆر که‌متر له ئه‌و خاکه ده‌ژین، واته به‌شێکی زۆر له خاکی کوردان، کوردی تێدا ناژین، به‌ڵکو به ده‌ست عه‌ڕه‌ب و فارس و تورک و ئازه‌ریی و ئه‌رمه‌نیه‌کانه‌وه‌یه و کوردستانی گه‌وره ئه‌مڕۆکه به داخه‌وه هێنده چکۆله کراوه‌ته‌وه و له هه‌مو لاێکه‌وه گوشییویانه! بۆیه کوردستان ئه‌مڕۆکه هه‌ر به وه‌نده ده‌زانرێت که کوردی‌یان تیایه و تازه له سه‌ر ئه‌و تۆزقاڵه‌ش هه‌ر کێشه هه‌یه و زۆر که‌س چاویان تێ بڕیوه و ئازه‌ریه‌کان حاشا له بونی ماکۆ و بازرگان ده‌که‌ن که هی کورد بێت و عه‌ڕه‌به‌کان حاشا له خه‌لیج ده‌که‌ن که کورد قه‌ت له‌وێ ژیابن و فارس حاشا له پێته‌ختی ماده‌کان، هێگمه‌تانه، ده‌که‌ن که هی کورد بێ و تورک هه‌ر حاشا له مه‌وجودیه‌تی کورد ده‌که‌ن و ئێستاش شتێک به ناوی کورد به ڕه‌سمیه‌ت ناناسن و ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌مو مێژوی تورک له‌و ناوچانه‌ی که ئێستا تێیدا ده‌ژین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 900 ساڵ له‌مه‌و به‌ر، له حاڵێکدا که کورده‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تیه‌وه و تا چاو و ئه‌قڵ و فام و زانست بڕڕ ده‌کات، هه‌ر له‌وێ ژیاون.
دیاره ئه‌م ڕاستیانه مێژوون و حاشا هه‌ڵنه‌گرن و ناشکرێت به گوتنی ئه‌م ڕاستیانه و داوا کردنی مافی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و گه‌له‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی توانه‌وه و ڕه‌گه‌ز کوژییان له سه‌ره، که‌سێک یاخۆ نوسه‌رێک به به‌رچاو ته‌نگ و دژی قه‌ومه غه‌یره کورده‌کان ناو لێ ببردرێت! به‌ڵکو به عه‌کسه‌وه پێویسته هه‌مو ئه‌وانه‌ی که چه‌واشه‌ی ئه‌م مێژوه و ئه‌م گه‌له ده‌که‌ن، لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییان لێ بکرێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه یاخۆ ئه‌و که‌سانه خودی مارکس یا خۆ هه‌ر که‌سێکی مرۆڤدۆست و پێشڕه‌و و هتد بن!!!!
هاوکات ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌ش نیه که به ئیشتیای خۆمان قه‌واره‌ی که‌ین و بیبڕین و بیدورین و هیچ خه‌تی سورێکیش نه ناسین، به‌ڵکو ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانی خۆمان، مافی که‌سانی دیکه پێشێل نه‌که‌ین، که پێم وایه جارێکه کورد ئه‌گه‌ر بیشی هه‌وێت مافێک له گه‌لێکی دیکه پێشێل کات، توانایه‌که‌ی نیه، که‌واته هه‌ڕه‌شه ئامێز نین ئێمه بۆ سه‌ر که‌سی دیکه!
ئه‌مه‌ش با له قه‌ڵه‌م نه‌که‌وێت که هه‌ر وه‌ک ده‌زانین و بیستومانه فارسه‌کان کورد به خزمی خۆیان و ئێرانیه ئه‌سیله‌کان و نه‌ژاده ئاریاییه‌کان ده‌زانن و ته‌نیا فارسه‌کانیش نین که کورد به خزمی خۆیان و له نه‌ژادی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵکو تورکیش و عه‌ڕه‌بیش و بگره ئازه‌ریش هه‌ر که‌سه‌ی به شێوه‌ی خۆی کورد به خزمی خۆیان و له خۆیان ده‌زانن. دیاره خزمایه‌تی له گه‌ڵ گاوڕیش هه‌ر باشه و هیچ زه‌ره‌رێکی نیه و له دوژمنایه‌تی زۆر باشتر و به قازانجتره، به‌ڵام پێویسته که گه‌لی کوردستان ئاگادار بن که ئه‌مه به‌س سیاسه‌تێکی خرت و خاڵیی ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی که کورده‌کان به هه‌ر شێوه‌ێکی که بۆیان ده‌کرێت، به هێڕشی فه‌رهه‌نگیی و پاکتاویی و هێڕشی نیزامی و هه‌تا ئاخر، له بیری سه‌ربه‌خۆیی و دروست کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ر حه‌زه‌ر بکه‌ن و ئه‌و ڕه‌وشه‌ش هه‌وڵێکه له پاڵ هه‌مو هه‌وڵه‌کانی تریان و ئێستاش له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا ئه‌وان پێیان وایه که به چه‌واشه‌کاری و فریو ده‌توانن بیری دروست کردنه‌وه‌ی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی بگرن و به پێناسه کردنی کورد به قه‌ومێک یان عه‌شیڕه‌ێک له خۆیان، بیر کردنه‌وه له کوردستانێکی مه‌زن له بیر کورد به‌رنه‌وه! به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که کورده‌کان له هیچکامییان نین، به‌ڵکو به بێ موباله‌غه ئه‌وه ئه‌وانن که له کورده‌کانن و به دوای هه‌زاران ساڵ لێک دابڕان، ئێستا هه‌ر کامه‌ی خۆیان به گه‌لێک و قه‌ومێک پێناسه ده‌که‌ن و کورد له بونی خۆی به واتای دروستی که‌لیمه بێ ناوه‌ڕۆک ده‌که‌ن، که دیاره تا چه‌نده سه‌رکه‌وتو بون هه‌مومان ده‌زانین و له باری داگیر کردن و سڕینه‌وه‌ی مێژوی ئێمه و خاکه‌که‌شمان زۆر پێشکه‌وتون، به‌ڵام له باری سڕینه‌وه‌ی ڕه‌گازمان و ناومان، به خۆشییه‌وه هه‌رگیز سه‌رکه‌وتو نه‌بون!
هه‌مو که‌سداره‌کان و خاوه‌نداره‌کان بون و ده‌بنه وڵاتی سه‌ربه‌خۆ، له‌م ناوه‌دا به‌س کورد بێکه‌س و بێخاوه‌نه!
هه‌ر وه‌ک هه‌مومان ده‌زانین له 17ی فێوریه واته کۆتایی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار که ده‌کاته دو مانگ و چه‌ند ڕۆژێک له‌مه پێش، وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کۆسۆڤۆ، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی گه‌وره له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کۆسۆڤۆوه واته ده‌وڵه‌تی سێڕب و هه‌روه‌ها ڕوسیه‌ش، ئه‌و وڵاته بچکۆله به که‌متر له 2 میلیون که‌سه‌وه، بوێرانه ده‌نگی سه‌ربه‌خۆییان به‌رز کرده‌وه و له پاڕلیمانی وڵاته‌که‌یان ده‌نگی پێ درا و به بێ گوێ دان به ویستی داگیر که‌ری سێڕب، ئه‌م ئه‌رکه مێژویی و مرۆڤانه‌یان بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی چاره‌نوسیی خۆیان و ڕزگار بون له ژێر ده‌سته‌یی، به ئه‌نجام گه‌یاند و هاوکات زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهانی به ڕه‌سمیه‌تییان ناسیین و هیچ شتێکی خراپیش به دوای ئه‌وه‌دا، بێجگه له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی توخاڵیی داگیر که‌ری پێش‌و، هیچ شتێکی ئه‌وتۆ ڕوی نه‌داو هه‌را و هوریاکانیش ورده ورده دامرکاونه‌ته‌وه جاڕێ.
له‌م لاشه‌وه ده‌بینین که تێبه‌تیه بودیسته ژێرده‌سته‌کانیش، له فورسه‌تیی ئوله‌مپیک که بڕیار وایه حدودی چه‌ند مانگێکی دیکه له هاویندا له وڵاتی چینی به ناو کۆمۆنیست و داگیر که‌ری وڵاتانی وه‌ک تێبێت و تایوان و هۆنگ کۆنگ، ده‌ست پێ بکه‌ن، که‌ڵک وه‌رده‌گرن و بۆ خستنه ژێر زه‌ختیی زلهێزی نه ته‌نیا به قه‌واره و به ژماره‌ی مرۆڤه‌کانیی، به‌ڵکو ئه‌مڕۆکه زلهێزی ئابوریش که ڕه‌نگه ببێته تاقه زلهێزی ئابوری جیهان له داهاتودا، له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌ستییان داوه‌ته خۆپیشاندان و مافیی ڕه‌وای خۆیان که سه‌ربه‌خۆییه به‌رز ده‌که‌نه‌وه و له‌م ڕێگه‌شدا تا ئێستا ده‌یان که‌سییان گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌زارانیشییان لێ خراوه‌ته ناو به‌ندیخانه‌کان و ڕۆژانه به ده‌ست سیسته‌میی به ناو کۆمۆنیستیی چینه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن!
لاوه تێبه‌تیه‌کان، وێڕای دۆستان و پشتیوانانی دیکه‌یان له جیهان توانییان به‌م خۆپیشاندانانه و چه‌ندین جار کوژاندنه‌وه‌ی گڕڕی تایبه‌تی ئوله‌مپیک، هه‌مو خه‌ڵکی جیهان له کێشه‌که‌یان که نه‌بونی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته داگیرکراوه‌که‌یان و هه‌ر وه‌ها زه‌وت کرانی مافی چاره‌ی خۆ نوسینیانه، ئاگادار که‌نه‌وه و ئه‌مڕۆکه ده‌بینین که وڵاتانی سه‌رمایه‌دار و ده‌سمایه‌داری جیهانیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که چینیه‌کان خۆیان به کومونیست ناوزه‌د ده‌که‌ن، پشتیوانی له تێبه‌ت و که‌سایه‌تی دالایلاما ده‌که‌ن. دیاره زۆر که‌سایه‌تی ناسراوی جیهانیش دالایلاما ڕێبه‌ری ڕۆحانی بودیسته‌کانی جیهان، به که‌سایه‌تیێکی وه‌ک خومه‌ینی له ساڵی 1979دا موقایسه و به‌راوه‌رد ده‌که‌ن و ده‌ڵێن کاره‌کانی وه‌ک خومه‌ینی ده‌چێت، به‌و جیاوازیه‌ی که خومه‌ینی شه‌ڕ خواز بو و دالای لاما زاهیره‌ن گۆشه گیره و عیباده‌ت ده‌کات، به‌ڵام دواتر زیاتر ڕون ده‌بێته‌وه که ئایا هه‌ر وا ده‌مێنێت یا خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت، ئه‌میش ده‌بێته خومه‌ینی ڕاسته‌قینه! ئه‌مه‌شمان له بیر نه‌چێته‌وه که هاوکات که ئه‌مریکای زلهێز له باری ئابوری و نیزامیشه‌وه ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ ڕکود ده‌کات و له زۆر شوێنی جیهان چه‌قیوه و نرخی نه‌وتی ڕه‌ش ڕۆژ به ڕۆژ زیاد ده‌کات و دولاری ئه‌مریکی دابه‌زیوه و ڕه‌نگه زیاتریش دا‌به‌زێت، به‌ڵام چینیه‌کان هه‌م له باری نیزامی و ته‌سلیحاتیه‌وه و هه‌میش له باری ئابوریه‌وه خۆیان به‌ره‌و ئه‌و جێگایه هه‌ڵده‌خزێنن که ئه‌مرئیکیه‌کان هه‌بون، واته ببنه یه‌که‌مین و به هێزترین زلهێز و ئه‌مریکا و ئوروپاش پاش خۆیان خه‌ن، که ئه‌مه‌ش هۆێکه بۆ پشتیوانی کردن له تێبه‌تیه‌کان، نه‌ک له به‌ر چاوی ڕه‌شی ئه‌وان، به‌ڵکو له دژایه‌تی له گه‌ڵ چیندا.
به هه‌ر حاڵ ڕه‌نگه له‌م ناوه‌دا تێبه‌تیه‌کان قازانجێکی مه‌زن و مێژویی بکه‌ن و ئه‌ویش وه‌رگرتنی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان و به ده‌سته‌وه گرتنی مافی چاره‌ی خۆ نوسین بێت، که منیش هیوادارم وا بێت! له لاێکی دیکه‌شه‌وه، قسه و باس و دیالۆگ و دانوستانه‌کانی به ناوی ئاشتیی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل له ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست بۆ دروست کردنیی ده‌وڵه‌تیی سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین هه‌ر له ئارادایه و بڕیاره تا کۆتایی ئه‌مساڵی 2008 ئه‌وانیش به چه‌شنێک له سه‌ربه‌خۆیی بگه‌ن. دیاره فه‌له‌ستینیه‌کان زۆر زوتر ده‌یانتوانی ئه‌م مافه به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام شه‌ڕخوازی ناوخۆیی خۆیان و ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له کار و باره‌کانیان و ڕژاندنی میلیاردها دۆلار پوڵی به قه‌ول نه‌ته‌وه‌یی ئێران، که به‌شی کوردیشی پێوه‌یه، بۆ ناو گیرفانی حیزبوڵا و حه‌ماس و دعوه و کێ و کێی تر، و پڕ چه‌ک کردنی ئه‌و هێزه میلیشیایانه، ئه‌وانی له سه‌ربه‌خۆیی دور ڕاگرتوه و ئێستاش خه‌ونی توانه‌وه‌ی ئیسڕائیل له که‌لله‌یاندایه، که پێویستیان به هێندێکیتر کات هه‌یه و هه‌روه‌ها بڕینی ده‌ستی ئێران و سوریه له وڵاته‌که‌یان و ئه‌گه‌ریش بۆیان بکرێت نه‌هێشتنی کۆماری ئیسلامی له ئێران، ئه‌وجار کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسڕائیلیش ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌ی کوردوستانه حه‌یاته‌که؟
دوای ئه‌م باسانه نۆره‌ی کوردستانه حه‌یاته‌که‌یه، که وه‌ک شاگردی ته‌نبه‌ڵی ناو که‌لاس، له هه‌مو شتێک وه‌دوا که‌وتوین و ئه‌و هه‌مو جورم و جینایه‌ت و کۆمه‌ڵکوژی و شیمیایی و ئه‌نفال و ڕه‌گه‌ز کوژیی و هه‌تا ئاخر له دژمان کراوه و ده‌کرێت، که هه‌رگیز له تێبه‌ت و کۆسۆڤۆ و فه‌له‌ستین، به‌م شکڵه تراژیدیا ئینسانیانه که له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان کراوه، نه‌بوه و نه‌کراوه، به‌ڵام کوردستان ناوی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێک که ده‌بێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، هه‌ر نیه! به‌ڵێ وه‌ک کورد ناومان زیندوه، به‌ڵام وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێک که مافی بدرێتێ، کام وڵات به دڵخواز ناومان ده‌بات؟ ئه‌مریکایه‌کان؟ ئوروپایه‌کان؟ ڕوسه‌کان؟ ئینگلیسیه‌کان .......؟ ئه‌مه نه‌ک به‌و مانایه که ئه‌وان بێن و بمانکه‌ن به شتێک، به‌ڵکو به‌و مانایه که پشتیوانمان بن و باسمان بکه‌ن و ناومان به‌رن و ته‌نیا فرمێسک‌مان بۆ نه‌ڕێژن و خه‌تی 32 ده‌ره‌جه‌مان بۆ دانه‌نێن که بمانپارێزن، به‌ڵکو به ڕاشکاوی بڵێن که کورد ده‌بێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، تا ئێستا ئه‌م باسه له ناو ته‌نانه‌ت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیشدا بونی نیه!
نه ته‌نیا یوئێن به‌ڵکو هیچ وڵاتێک به دلخوازی خۆیان و بۆ پشتیوانی جیهانی له کورد وه‌ها باسێک ناهێننه گۆڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌مو له سه‌ر یه‌ک باوه‌ڕن که به پێی نه‌زمی جیهانی دوای شه‌ڕی یه‌که‌م، کوردستانێک بونی نیه و هه‌مو ئه‌و مڵکه، خاکی 5 داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستانه، واته بڕیاره شومه‌که‌ی لۆزان، هه‌مو شتێکی بۆ ئه‌وان بڕیوه‌ته‌وه و پێیان وایه که له باری حقوقی و مافخوازیه‌وه، کورد بۆی نیه باسی وڵات بکات!
که‌واته هێشتا کورد(کاتێک ده‌ڵێم کورد به شکڵی عام باس ده‌که‌م و مه‌به‌ستم هه‌مو خه‌ڵکی کوردستانه، نه‌ک ته‌نیا کورد) هیچی نه‌کردوه و کاری نه‌کردوه و به ته‌ماشه ده‌وڵه‌ت دروست کات، که دیاره شتی وا نابێت و ئیمکانی نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که زلهێزه‌کانی جیهان به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ن که بڕیاری لۆزان یاسایی نیه و مه‌رجی حقوقی و مێژویی خۆی له ده‌ست داوه و کوردیش به 42 میلیون که‌سه‌وه وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت، مافی دروست کردن و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی خۆیانیان هه‌یه!
که‌واته کارمان زۆره و که‌م که‌س تاقه‌تی هه‌یه کاری سیاسی بکات و کاری سیاسیش پێویستی به مادییات هه‌یه به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، که به داخه‌وه، ئه‌مڕۆ 90 له سه‌دی کوردستانیه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌زعی گیرفانیان باش نیه و ئه‌و 10%هه‌ش یا پیا ڕاناگه‌ن، یا خۆ نایکه‌ن. ده‌مێنێته‌وه شاڕه‌گی حه‌یاتی ئه‌مڕۆمان که باشوری کوردستانه! دیاره هه‌مومان له سه‌رمان فه‌ڕزه که ئه‌م ئه‌زمونه به چاو و دڵ و گیان بپارێزین. هاوکات ئه‌مه‌ش بڵێین که باشوری کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم، که ئه‌گه‌ر ئێمه و ئه‌وانیش و هه‌مومان باوه‌ڕمان به یه‌ک پارچه‌یی کوردستان هه‌بێت و پێشمان وابێت که هه‌مو کوردستان یه‌ک وڵات و یه‌ک خه‌بات و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین، که‌واته سامانه‌کانی باشوری کوردستان که ئه‌مڕۆکه به خۆشیه‌وه به‌شێکی زۆری به ده‌ست کورده‌وه‌یه، پێویسته که به‌شێکی که‌می یا خۆ موناسیبی، ناڕاسته‌وخۆ، له خزمه‌ت ڕێک خستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کورده‌کان، نه‌ک هه‌ر حیزبه‌ی بۆ خۆی و بۆ ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی، به‌ڵکو له خزمه‌ت هه‌مو کوردستانیاندا بێت و کوردستانیان پێویستیان به ڕێکخراویی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌وه هه‌یه و ئه‌م ڕێکخراوه تلویزیۆنێکی سه‌ربه‌ستیی غه‌یره حیزبیی پێویسته و ده‌یان و بگره سه‌دان کورد ده‌بێت له‌و ڕێکخراوه‌دا کار بکه‌ن و به میلیونیش ئه‌ندام بن تێیدا، و ئه‌وانه‌ی که کاری تێدا ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نا به ته‌واوی، به‌ڵکو به نیوه چڵیش بێت، حه‌قده‌ستیان پێ بدرێت و کوردستان وه‌ها ڕێکخراوێکی پێویسته و کێ پێش قه‌ده‌م ده‌بێت بۆ ئه‌م کاره، خودای لێ ڕازی بێت!!
که‌واته به بێ دڵگران بون له نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، سامانه‌کانی کوردستان، له گه‌ڵ ڕێزمدا، به‌س هی به‌شێک یا خۆ چه‌ند حیزب و ڕێکخراوێک نیه، به‌ڵکو هی 42 میلیون کوردستانیه و ته‌نیا ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌ش ڕێگای سه‌رکه‌وتنه، هه‌مو ڕێگاێکیتر به‌ره‌و ئینشیقاق، لێک دور که‌وتنه‌وه، حیزب حیزبێنێ، لێک غه‌ریب بون و هه‌رکه‌س بۆ خۆیی و هتدمان ده‌بات! هه‌روه‌ها به‌ره‌و ئێرانچیه‌تی و عێڕاقچیه‌تی و تورکچیه‌تی و سوری چیه‌تی زیاترمان ده‌بات، که ئه‌مه دیارده‌ێکی هه‌ڕه‌شه ئامێزه و هه‌ر له ئێستاشه‌وه ئه‌م دیارده به داخه‌وه له ناو کاناڵی ئاسمانی تیشکدا به ڕونی و زه‌قی و بگره له زه‌وق ده‌ریش دیاره و حاشا هه‌ڵناگرێت!
که‌واته با فریا که‌وین و واز له هه‌ر که‌س بۆ خۆی بێنین و له‌مه زیاتریش شاگردی ته‌نبه‌ڵی ئاخری که‌لاس با نه‌بین!
بژیی ته‌بایی و یه‌کگرتویی و هاوپشتیی کوردستانیان له هه‌مو جیهان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
23ی خاکه‌لێوه‌ی 2708rahmayub@yahoo.de www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|