سامان و زمناکۆ لە
هەڵوێستێکی هاوبەشدا..!
عادل ئبراهیم
هیزەکانی "بزوتنەوەی کوردایەتی میلیشیایی" کەهەژدە سالە لە کوردستانی
عیراقدا خاوەنی دەسەلاتی تالانی قات قرو شەروشۆر
کۆنەپەرستی سەرگەردانی...ن، وا ئەم جارە بەهۆی قلشتی گەورەی نیوان
خۆیان لەسەر بەشی شێر "بەناوی گۆران" جەماوەری کوردستانیان
فریوداوە کە لە ریگەی سندوقەکانی دەنگدانەوەلە نێو پەرلەمانی ئەم
پایزەدا هەولئەدەن ئەتوانن گۆرانآ میژوویی لە کوردستاندا
بنەخشێنن.
کەس ناتوانآ ئەو راستیە بەدرۆ خاتەوە کە نەوشیروان مستەفا، یەکێ لە
رابەران ئەوینی سوتاویی هیزی مافیایی میلشیایی، لە گەمەی
ئەم کیشمەکیشی خۆشباوەریەدا دەوری سەرەکی بینیوە.
بەلام عاقبەتی ئەم هەراوبگرەیە بەرەو چی دەروات خەلکی کوردستان
چیان بەسەر دێت، لە ناو هەلبژادرنیکی سەمەرەو پەرلەمانیکی کارتۆنیدا،
یەکەم: نائومیدی سەرتاپای خەلکی داگرتووە خۆیان داوەتە دەست
قەدەر، دووەم بەشێکی زۆر لەخەلکی دەچن دەنگ بە نەوشیروان ئەدەن تا
هەرای نیوان ئەم هیزانە توندتربێتەوە. ئەمەش بەدبەختی دەوری خەلکە لە
ناو کیژاویکی سیاسی وەک ئیستادا.
ئەم بێنەو بەرە نارەوایە سیناریۆی تال پەیگیری لە دەسەلاتی
میلشیایی ئەگەری شەرو کارەساتیش بە دوور نابینرێت.
ئەوەی لەم کەین بەیندا منی سەرسام کرد، دوو ووتاری کاک سامان
سهعید و کاک زمناکۆ عەزیزە، کەلە ناو جەنجالی ئەم کیژاو شەروشۆرەدا
کەوتونەتە هەلویستیکی پاشەکشەی هاوبەش کرنوش بردن بۆ چاوەروانی
ئەو خۆشخەیالیەی خەلکی دەرگیری بووە.
کاک سامان خۆی ووتەنی لە مەوقعیەتی کەسیکی "دۆراوەوە" پەنا بۆ "گۆران"
دەبات، بە هیوایە هەلبژاردن پەرلەمان لە ریگەی خاوەن ئەوینی
سوتاوی میلشیا، رابەرایەتی گۆران بکرێت، کاک زمناکۆش بە ریزو
نرخاندنەوە وک راویژکاریک ئامۆژگاری ئەو خاوەن ئەوینی سوتاویی میلشیایە
دەکات هوشیارانەتر مامەلەی هەلبژاردنی سەرۆکی هەریم بکات.
من ئاگاداری ئەوە نیم ئەم دوو برادەرە لە ریزەکانی کۆمۆنیزمی کریکاریدا
ماون یا نا، یاخود سەر بە چ ریکخراویکن؟ چونکە کەسێ بە گشی ئاگای لە
هەلویستی ریزەکانی کۆمۆنیزمی کریکاری بێت ئاگادری ئەوە هەیە کە هەمویان
هەلویستی هاوبەشیان لە بەشداری نەکردن بایکۆت کردن ریسوا
کردنی ئەم هەلبژاردنەو ئەم سیناریۆ تالەدا هەیە.
ئەوەی جێگای شەرمەزاری نیگەرانیە هیشتا زامی لە دەستدانی
ئەو هاورییانەمان کە لە 14/7/2000دا بە سیاسەتی یەکیتی بە نەخشەی
نەوشیروان کوژران وەک خۆی ماوە، کەچی ئەم دوو برادەرە خەریکن نەوشیروان
دەکەنە فریشتەی "گۆران"
لە دیدگا و هۆشی ئەم دوو برادەرەدا هیزی میلشیا شاردراوەتەوە لە
ناو جەنگەلی ناسیۆنالستەکاندا پەنایەکیان بۆ خۆیان پەیداکردووە، بۆیە
درەنگ یا زوو پیوست دەکات ئەم دوو برادەرە گەر لە ریزەکانی کۆمۆنیزمی
کریکاریشدا نەمابن، لەو جەنگەلستانە بێنە دەرەوە لە سەر ئەم
هەلویستەیان داوای لیبوردن لە خەلکی ئازادی خوازی کوردستان بکەن.
|