١\٢\٢٠١١
ساندی مەدێلبێرگر:*
فیلمی پشیلە ئێرانییەکان بەرهەمێکی هونەریی زیندووە و
چاوپۆشی لێناکرێ.
رەخنەگری
سینەما "ساندی مەدێلبێرگر" لەو بڕوایە دایە، فیلمی "پشیلە ئێرانییەکان"
لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی بە روانینێکی تایبەت، کە وێنەیەکی تایبەت
لە گەنج و لاوە ناڕازییەکانی ئێرانی لە راپۆرتە هەواڵییەکان نیشان
دەدات، بەرهەمێکی هونەریی زیندووە و چاوپۆشی لێناکرێت.
رەخنەگری سینەما "ساندی مەدێلبێرگر" Sandy Madelberger لە ماڵپەڕی
سینەمایی "نیۆیۆرک فیلم" Film New York سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "کەس
لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نیییە" لە دەرهێنانی سینەماکاری ناسراو و
بەئەزموونی کورد "بەهمەن قوبادی" رەخنەیەکی نووسیوە کە دەقی
وەرگێڕدراوەکەی بە زمانی کوردی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لەم وەرزە خەڵاتەدا، لە جێیەک کە بواری فیلمسازی رایدەگەیەنێت
خەڵاتەکانی بە خاوەن پارەترین و ناودارترین نازپەروەردەکان پێشکەش
دەکات ئایا ناتوانرێت خەڵاتێکی کەمبایی بۆ دەرهێنەرێک بە ئازایەتییەکی
لە وەسف نەهاتوو لەبەر چاو بگیرێت؟
ئاماژەی من بەهمەن قوبادییە دەرهێنەری کوردی ئێرانی کە لەبەر
سەختگیرییەکانی حکوومەت لەسەر دەرهێنەرە بە ناو "بێ مۆڵەتەکان" ناچار
بوو زێدەکەی خۆی بەجێ بهێڵێت. نموونەیەکی دیکەی بەرنامەکانی سەرکوت
ئەوەیە کە دەوڵەتی ئێران بە دەرکردنی راگەیەندراوێک بە چەند دەرهێنەر
کە بە کارەکانیان لە فیستیڤاڵە نێونەتەوەییەکانی فیلم ناسراون،
رایگەیاند ئەگەر بێتوو بەر لە رەزامەندی پێشووی لایەنی حکوومەتی فیلم،
کارێکی دیکە پێشکەش بکەن، سزا دەدرێن.
ئەم سزایە بەهمەن قوبادیش دەگرێتەوە کە بە فیلمی "کەس لە پشیلە
ئێرانییەکان خەبەری نیییە" بە روانینێکی دراما ـ دیکۆمێنتی باسی
گروپەکانی موزیکی راکی ژێرزەوینی لە تاران و کاشان دەکات، خەڵاتی
لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی کانی بەدەستهێنا.
"ئێمە لە دژی هونەرمەندانێک کە لە بەرهەمهێنانی فیلم گەلی بێ مۆڵەت
هاوکاری دەکەن، هەنگاو دەنێین" ئەو بابەتە عەلیڕەزا سەجادپوور سەرۆکی
ئیدارەی فیلمی وەزارەتی فەرهەنگ لە وتووێژێک لەگەڵ رۆژنامەی ئینگلیزی
زمانی "تهران تایمز" رایگەیاند. بەرپرسانی پەیوەندیدار دەتوانن هەموو
ئەو فیلمانەی کە لە ئێران دروست دەکرێن بەر لە دەرکردنی مۆڵەت بۆ پەخش
کردنیان دووبارە ببیننەوە. جاری وایە دەرهێنەرەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی
پەخش کردن ناچارن چەندین دیمەن لە فیلمەکە لا ببەن.
هەر چەند ژمارەیەک لە دەرهێنەرەکان سەرنجیان بەم پرۆسەیە نەدەدا، بەڵام
سەخت گیرییەکانی دەوڵەتی نوێ نمایش کردنی فیلم بە بێ دەست تێوەردانی
دەوڵەت، تا ڕادەیەک نەگونجاو کردووە. حوکمی ئەم دواییە سەبارەت بە
بەهمەن قوبادی کە بە فیلمی "کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان" لە ساڵی 2000 بە
بردنەوەی خەڵاتی کامێرای زێڕینی کان، لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەرکەوت،
پەخشی کردنی فیلمەکانی لە زێدەکەی خۆی بە کردەوە نەگونجاو کراوە و ئەوی
ناچار کردووە لە ئەوروپا بمێنێتەوە. دوور نییە ئەگەر بێتوو هەوڵی
گەڕانەوەی دووبارە بۆ ئێران بدات، دەستبەسەر بکرێت.
فیلمی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نیییە" کە بە شێوەیەی چریکی بە
بەشداریی گروپێکی بەربڵاو لە هونەرمەندان و موزیسیەنە ناپسپۆرەکان و
هێمایەکی دژە دەوڵەتی هاتە بەرهەم، دەتوانێت، ببێتە هۆکاری دەستبەسەر
کردنی ئەو هونەرمەندە.
بە وردبوونەوە لەسەر ئەو لاوانەی کە تینووی گەیشتن بە ئازادییەکانی
تاکەکەسی و هونەریی رۆژئاوایین، روانینی تایبەتی قوبادی بە نەوەی
نائارامی گەنجانی ئێرانی، لە بەرامبەر سەرکوتە توند و تیژییەکانی رژێم
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵ رابردوو بە دواوە، وە هەڵفرین دەکەوێت.
ئەو فیلمە خەڵاتی لێژنەی ناوبژیوانی بەشی رێزگرتنی رێکخراوەی نەتەوە
یەکگرتووەکانی لە فیستیڤاڵی فیلمی کان بەدەستهێنا و بەردەوام لە لەسەر
هێڵی فیستیڤاڵە نێونەتەوەییەکان دەچەرخێت و بەم دواییانەش چەندین
خەڵاتی لە فیستیڤاڵەکانی فیلمی سائوپولۆ و تالین بەدەستهێنا. ئەم فیلمە
کۆتایی ئەمساڵ لە لایەن کۆمپانیای "ئای ئێف سی" IFC FILM لە وڵاتی
ئەمەریکا پەخش کرایەوە.
بە روانێنکی تایبەت، کە دیمەنێکی تایبەت لە گەنج و لاوە ناڕازییەکانی
ئێرانی لە راپۆرتە هەواڵییەکان نیشان دەدات، ئەم فیلمە بەرهەمێکی
هونەریی زیندووە و چاوپۆشی لێناکرێت. لەم وەرزە لە بن نەهاتووەی
بەخشینی خەڵاتەکان، یەکێک لە رێکخراوەکانی بەخشێنەری خەڵاتەکان،
ناتوانێت رێگایەک ببینێتەوە کە شیکردنەوەیەک لەسەر ئەم سەرکوتە ناحەزە
هونەریی و سیاسییە بدات و لە بەهمەن قوبادی بە هۆی کارە تەواو و بێ
عەیبە هونەرییەکەی و ئازایەتیی تاکەکەسی لە نیشاندان و بە دیکۆمێنت
کردنی دەنگی نەوەی خۆی رێز بگرێت؟
_________________________
*
ساندی مەدێلبێرگر:
رەخنەگری نیۆیۆرک
فیلم.
|