١٣\۴\٢٠١٠
ساتێک
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌گۆڕن.
بێریڤان جه‌مال حه‌مه
سه‌عید
مانگی ڕابووردودا ، له یه‌کێ له سینه‌ماکانی
ئه‌مستردامدا ، دۆکۆمێنتیک به ناوی
Me and Nuri Bala ،پیشاندرا .
فلیمکه ده‌رباره‌ی ژیانی کوڕێکی گه‌نجی ئه‌کتیفستی ترانسسێکسیولی
کوردی کوردستانی باکوره که ناوی ئه‌سمه‌رییه. ئه‌م ئه‌کتیفیسته زۆر
سه‌رپێچانه و به ته‌نیا هه‌وڵ ده‌دات له ڕیگای شانۆ و پرۆگرامی
تایبه‌تی، ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته کۆمه‌ڵگا و ئه‌و مانا‌و بۆچونه چه‌سپێوه‌ی
له سه‌ر مێینه و نێرینه باڵاده‌سته ، ووردوخاشی بکات. فلیمه‌که گه‌شتێکه
بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌زمون و ژیانی سه‌رسه‌ختی ئه‌سمه‌ری له نێوان شه‌قامه‌کانی
ئه‌سته‌مبول و خۆزگه‌و ئاره‌زوی بۆ گونده‌که‌ی خۆی که جارێکی‌دی بگه‌ڕێته‌وه
بۆ شوێنه‌ی هه‌ناسه‌ی بۆ هه‌ڵده‌کێشێت و هه‌میشه له هزروهۆشیدایه .
به‌ڵام دین که‌لتوور و نۆرمی گونده‌که‌ی ، ترسێکه و ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی
لێده‌گرێت.

ترانسجه‌ندرێک له
پرۆتێستێکدا
ئه‌سمه‌ری له مناڵییه‌وه هه‌ستی به دژایه‌تییه‌کی
گه‌وره له نێوان جه‌سته‌و هه‌ست و سۆزی خۆی کردوه. به‌جۆرێک نابه‌ختیاری
کردوه که هه‌میشه خۆی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی که‌سوکار و هاوڕی
بینیوه‌ته‌وه. ئه‌م گه‌نجه به هه‌ست و سۆز مێینیه‌یه، به جه‌سته‌ش
نێرینه‌یه ،هه‌ستکردن به نامۆبوونی خۆی له ناو جه‌سته‌ی نادروستی
خۆیدا ، له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ده‌ریخستووه که هه‌ست
و ئاره‌زووی زۆر جیاوازه له‌و جه‌سته‌یه‌ی که سروشت پێبه‌خشێوه. ئه‌م
گه‌نجه بڕیار ده‌دات، بڕوا بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌وه بێت که خۆی ده‌یه‌وێت.
هه‌ر بۆیه گونده‌که‌ی جێدێلێت ڕوو ده‌کاته ئه‌سته‌مبول، له وێ له
ڕێگه‌ی نه‌شته‌گه‌رییه‌وه، ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌گۆرێت و خۆی ده‌کات به
مێینه . به‌لام گۆڕینی ڕه‌گه‌زی و هه‌ڵسوکه‌وتکردنی وه‌ک مێنینه ئه‌سمه‌ر
به‌خته‌وه‌ر وشادمان ناکات، به‌ڵکو له ئه‌سته‌مبولیش هه‌ر ژیانی سه‌خته‌و
قبول ناکرێت، ڕۆژانه ڕوبه‌روی توانج و کێشه ده‌بێته‌وه. لێره‌دا
پرسیارێک دێته پێشه‌وه: ئایا چ پێناسه‌یه‌ک ڕه‌گه‌ز دیاری ده‌کات ؟
جه‌سته‌و شوێنێک که مرۆڤ خۆی تێداده‌بینێته‌وه یان ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی
که ناسنامه‌ی خودمان پێده‌به‌خشێت؟ له پاش ته‌واوبوونی دۆکۆمێنته‌که
( گفتوگۆ ) دروست بوو.. قسه‌که‌رانیش که زیاتر سه‌رنجی ئاماده‌بوانی
ڕاکێشا، چه‌ند کوڕێکی گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراقی ترانسسسێکسیوه‌ل و
ترانسجنده‌ری خه‌ڵکی به‌غداو کچێکی پاکستانی بوو. کوڕه گه‌نجه‌کانی به‌غا
که ترانسجده‌ر بوون، ته‌مه‌نیان له نێوان 22 ساڵ و 40 ساڵ بوون.
سه‌میر کوڕێکی ته‌مه‌نی 22 ساڵه ، له هۆله‌ندا له‌که‌مپ ده‌ژی و
ترانسجه‌نده‌ره. مه‌به‌ست له ترانسجه‌نده‌ریش، لێره‌دا ئه‌وه‌یه که‌سه‌که
وه‌ک ڕه‌گه‌زێکی تر مامه‌ڵه ده‌کات. واته په‌ترۆنێکه له هه‌لسوکه‌وت،
سه‌میر به کردار‌و هه‌ستو سۆز وه‌ک کچ ڕه‌فتار ده‌کات ، به بێ ئه‌وه‌ی
نه‌شته‌گه‌ری گۆڕینی ڕه‌گه‌زی کردبێت. عادل کوڕێکی عیراقی تره له ته‌مه‌نی
33 ساڵدا ، ئه‌ویش ساڵیکه له هۆله‌ندا ده‌ژی و به هه‌مان شێوه وه‌ک
سه‌میر، ترانسجه‌نده‌ره‌و باسی ئه‌زمونی خۆی ده‌کرد که چۆن له به‌غدا
، ژیانی له مه‌ترسیی و دڵه ڕاوه‌کێدا بووه. ئه‌م گه‌نجه نیوه‌ی جه‌سته‌ی
به هۆرمۆن گۆڕیوه و ره‌فتار و هه‌لسوکه‌وتی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ،
کچانه‌یه . کوڕێکی تر ی به‌غدایی 27 ساڵه ناوی خۆی کردۆته تارا .
تارا ترانسسێکسیوله جلی کچانه‌ی له‌به‌ردایه‌و ئه‌ویش نیوه‌ی جه‌سته‌ی
به هۆرمۆن گۆڕێوه و چه‌ند مانگیکی تر نه‌شته‌گه‌ری گه‌وره‌ی بۆ ده‌کرێت
، واته خۆی به ته‌واوی ده‌کات به کچ. هاوکات گه‌نجێکی پاکستانی که
پارێزه‌ره، ناوی نه‌زیره ، ئه‌م کچه گه‌نجه به ڕوخسار مێینیه ،
به‌ڵام هه‌لسوکه‌وتی نێرینه یه ،ترانسجه‌نده‌ره، ماوه‌یه‌کی که‌مه
له ترسی که‌سوکار و کۆمه‌ڵگای پاکستان هه‌ڵاتوه، بۆ هۆله‌ندا ، ده‌یه‌وێت
له هۆله‌ندا ئه‌و ژیانه هه‌لبژێرێت که خۆی مه‌به‌ستیه‌تی. جیا له‌م
کوڕ و کچه ترانسسسێکسیوه‌ل و ترانسجه‌ندارنه ، چه‌ند کوڕێکی عه‌ره‌بی
عێراقی و کوردی هۆمۆ و کچی لیزبیسی تر له هۆله‌که ئاماده بوون و
پرسیاری خۆیان ئاراسته‌ی قسه‌که‌رێکی دباته‌که کرد، که ئیمامێک بوو،
ئه‌م ئیمامه پیاوێکی ڕیشدار ی باڵابه‌رزه ، عه‌ره‌بی ده‌زانی و له
کرسیتیانه‌وه هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه و بووه به موسلمان ، به شێوه‌یه‌کی
ڕاوشکارانه به‌رگری و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که هۆمۆبوون
ته‌نها په‌یوه‌ندی به که‌سه‌که خۆیه‌وه هه‌یه، نه‌ک خه‌لکی تر له
بریاری له سه‌ر بدات . ئه‌م ئیمامه که خۆی هۆمۆسێکسیوه‌له، له
شوێنه تایبه‌تیه‌کان و کۆڕ و کۆنفره‌سدا ڕونکرنه‌وه له سه‌ر
هۆمۆسێکسیوه‌ل ، په‌یوه‌ندی نێوان و دین و که‌لتوور ده‌دات.
شایانی باسه له تورکیا به تایبه‌تی له شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک ئه‌سته‌مبول
و ئه‌نقه‌ره ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ترانسسێکسیوه‌ل و هۆمۆسێکیسوه‌ل
و ترافستیت ده‌ژین، بۆ نمونه گۆرانیبێژی به ناوبانگی تورک،
Bülent
Ersoy، له دایکبووی ساڵی 1952 له ئه‌سته‌مبول ، که وه‌ک نێرینه له
دایک ده‌بێت، له ساڵی 1981 به نه‌شته‌گه‌ریی جه‌سته‌و ئه‌ندامی زایه‌ندی
خۆی ده‌گۆرێت و ده‌بێته ژن. هه‌روه‌ها گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی به‌ناوبانگی
میسری * ئوم که‌لسووم به بیسێکسیوه‌ل ناوزه‌ند ده‌کرێت ، واته ئاره‌زوو
مه‌یلی که‌سێک بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که.
______________________________
Van alle tijden ،in alle culturen
*
|