٢\١\٢٠١٠
ساتیک له‌گه‌ڵ
ئاوازه ڕه‌سه‌نه وون بووه‌کانی کورد!

هه‌ردی شه‌یدا
زۆرن
ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده ده‌ن که هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی بپاریزن- به‌ڵام
که‌من ئه‌وانه‌ی ده‌رکیان پی ده‌کرێت- هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ی بیستین و
ده‌ی بینین له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ئه‌وانه‌ی به دڵ‌و به گیان کار ده‌که‌ن
بۆ پاراستنی هونه‌ری کوردی بی گومان زۆر به که‌می هاو کاری و خزمه‌ت
ده‌کرێن، له کاتیک دا ته‌واوی ژیان یان کاریان هه‌وڵدانه بۆ خزمه‌تی
هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئیمه
هه‌موو شتیک به سوتفه‌یه هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی له نا کاو که‌سیک ده‌ر
ده‌که‌ویت و ته‌واوی ڕاگه‌یاندین به‌شان و باڵیان داهه‌ڵ ده‌ده‌ن و
خزمه‌تی زۆر ده‌کرێن به‌ڵام هه‌ر به‌سوت فه‌ش کۆن ده‌بنوو نامینن، بۆیه
ئه‌وانه‌ی که ئه‌م ڕۆ به گیان و به ڕوحێکی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی
ده‌یانه‌ویت خزمه‌ت بکه‌ن بۆ ساتیک له هیچ میدیا و دام‌و ده‌زگایه‌ک
بایه‌خ یان پی نادرێت، من نامه‌ێت زۆر برۆمه ناو ئه‌م باسه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ر هیلاک نه‌که‌م چۆن هه‌ر که‌سیک روحی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که هونه‌ری
ڕه‌سه‌نی میله‌ته‌که‌ی خۆی چیه، باش ده‌زانیت چۆن فه‌رامۆش کراوه به
کورتی من لێ ره‌دا ده‌مه‌وێت باس له (گروپی موسیکی ئاوازی وون ) بکه‌م
له تاراو گه له وڵاتی بریتانیا دوای سه‌ختی ژیان و نه هامه‌تیه
کانیان هه‌ر ئه‌ندامه‌و له کوچێکی شارێکه له ووڵاتی بریتانیا له‌سه‌ر
گیرفانی خۆیان هه‌فتانه کرێکاری ده‌که‌ن و دوای به هاوکاری چۆن کۆمه‌ک
کۆده‌که‌نه‌وه ده‌یکه‌ن به به‌رهه‌مێک، باشه بۆ تاکو ئیستا له‌و
ووڵاته به ده‌یان و بیستان ڕێخراوی کوردی هونه‌ری حیزبی، وه‌له
پاڵیاندا چه‌ندین تیڤی و ڕاگه‌یاندکار هه‌یه و سه‌ر به‌شوێنێکه بۆ
ساتێک نه‌هاتوون باوه‌ش بۆ ئه‌م گروپه کورد په‌روه‌ره بکه‌نه‌وه وه
بۆ ساتیک باسیان لێوه‌بکه‌ن هاو کاریان بکه‌ن هۆکار لێره‌دا ده‌بێت چی
بێت؟ هه‌ڵبه‌ته هیچ رێخراو ده‌سه‌ڵات و ڕاگه‌یاند کارێک ئاماده نیه
وه‌ڵامه‌که‌ی داته‌وه بۆیه من لێره دا ناچار ده‌کرێم خۆم له ناخی
خۆمه‌وه وه‌ک گوێگرێکی هونه‌ری کوردی وه‌ڵام ده‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
بۆیه باسیان لێوه ناکرێت چونکه که‌م ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینانه به
ناخێکی کورد په‌روه‌رانه‌وه به په‌نجه‌یه‌کی ڕه‌سه‌نیانه خزمه‌ت به
میله‌ت و هونه‌ر و که‌لتور مان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێن سه‌ر به لایه‌نێکن
باشه کوا کێیه له‌کویه؟؟
ئه‌م گروپه کورد په‌روه‌رانه هه‌ریه‌که‌یان خه‌ڵکی پار چه‌یه‌کی
دابراوی کوردستانی شیرینن به ناخی ڕه‌سه‌نی کوردی خزمه‌ت ده‌کرێن به‌س
به‌داخه‌وه ئه‌م رۆ له‌م حکومه‌ته گه‌نده‌ڵستانه دا ته‌نها خزمه‌ت
ده‌کریت به کۆمه‌ڵیک که‌س که هاتوون به ناوی تازه گه‌ری ئاوازی (
تورکی، فارسی، عه‌ره‌بی، بیانی) ده‌هێنه ناو ئاواز‌و میلۆدی بیانی
پێشکه‌ش به ئه‌م جیله تازه‌یه ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئه‌مه
زینده به چاڵ کردنه، خزمه‌ت کردنه به بێگانه، ئه‌وه‌تا خۆمان ده‌ی
بینین که (ئاوازی وون) له ووڵاتی بریتانیا چۆن له بۆنه کوردی و نه‌ته‌وه‌یه
کان و ڤیستیڤاڵه‌کان به‌ش داری ده‌که‌ن چۆن ووڵاتی بێگانه ڕێزیان لێ
ده‌گیرێت چونکه ئاواز‌و میلۆدی کوردانه پێشکه‌ش به میله‌تی بێگانه
ده‌کرێت ئه‌م گروپه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامه‌و له کوچێکی ئه‌م
ووڵاته له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان ئه‌م هه‌وڵو ماندو بون‌و خزمه‌ته ده‌که‌ن
که‌س نیه له ده‌رگای نه‌هامه‌تی و داواکاری و هاوکاریان بکات، باشه
بۆ ده‌بێت به ده‌فته‌ر دۆلار بۆ کلیپێکی به ناو کورد و به ناخی
بێگانه سه‌رف بکرێت به‌ڵام بۆ ساتێ هیچ تیڤیه‌ک و ده‌زگایه‌کی حکومی
به‌سیت ترین شت که به‌رهه‌مه بۆیان تۆمارنا‌کات و خۆیان له‌سه‌ر
گیرفانی خۆیان ده‌ی که‌ن که‌س ناڵێت ماڵتان ئاوا له‌کوێن.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م گروپه جوانه ناخێ کوردانه که وا بۆ نزیکه‌ی پێنج
ساڵ ده‌بێت دامه‌زراوه به ده‌ست خۆشیه کان و ئاوازه کوردیه کان
کار ده‌که‌ن نه‌ک بۆ تیڤیه‌ک که ته‌نها هه‌ده‌فی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت به
هونه‌ری بی گانه‌و ته‌ریب بکرێت بۆ ده‌بێت وا بێت تاکه‌ی وابێت؟
له کۆتای دا ده‌ڵیم سه‌دساڵ بکه‌ین بێگانه په‌رستی هه‌ر ده‌هێنین
نشکه‌ستی، بۆیه ئه‌م گروپه به ناخ کار ده‌که بۆ پاراستنی هونه‌ری
ڕه‌سه‌نی کوردی، به‌چی دوای کۆچ و ماڵ ئاوایان تیڤیه کان بێن بڵێن
شانیان وا باڵیان وا وه‌ک خۆمان دیتمان ده‌ی بینی ڕۆژانه هه‌فتانه
مانگانه ساڵانه چۆن دوباره و سه‌د باره ده‌بێته‌وه وه لێره‌دا ده‌ڵێم
ده‌ست تان خۆش ئه‌ی ئاوازی وون که هه‌ده‌ف یان پاراستنی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی
کوردیه.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی زۆر بچوکی ئه‌م گروپه کورد
په‌روه‌رو ڕه‌سه‌ن دۆستانه:
http://www.youtube.com/watch?v=oesW8qmXP70
Shaeda@live.co.uk
|