به‌شی یه‌که‌م له قه‌سیده‌ی (ساتێک ته‌مه‌ن) ساتێک ته‌مه‌ن.
که‌ژاڵ ئیسماعیل 1- چه‌ن مه‌زنه ئه‌و ساته‌ی ژیان ئه‌بێته چیرۆک چیرۆکێک به‌ڕه‌نگی شین سواخ درابێت به‌ڕه‌نگی شین نوسرابێت و به‌موروی شین چنرابێت .. ئاخر هاوڕێ .. ده‌ریا شینه ئاسمان شینه‌و به‌رگی تۆش شین !!
2- تۆ پێم ئه‌ڵیی مه‌گری .. که‌چی خۆشت به‌فرمێسک ملوانکه‌م بۆ ئه‌هۆنیته‌وه به‌فرمێسک مه‌ستم ئه‌که‌یت و به‌فرمێسک ژیرم ئه‌که‌یته‌وه
3- ئه‌وه‌ی به‌گه‌وره‌ی دۆزیمانه‌وه به‌کۆرپه‌یی وونمان کرد.. به‌لاوی بۆی گه‌ڕایین و که‌پیر بوین باش ناینینین
4- من ئێستا .. پڕم له‌پێکه‌نین سه‌رڕێژم له‌قوڵپی گریان و ئازار له‌جه‌سته‌م ئه‌چۆڕێت
5- ئه‌مه‌وێت بنوسم من ژ ن م .... و ناوێرم له‌ترسی .. قه‌ڵه‌مه نێره‌کان نه‌با .. ببنه شمشێرو ببنه به‌رد و شه ه ی د م ...... که‌ن
6- تۆ پێم ئه‌ڵێی .. پێبکه‌نه پێشم ئه‌ڵێی .. ژیان کورته که‌ژیان کورت بێت ئه‌بێ ..بۆ مه‌رگی خۆم بگریم و بۆ گریانی پێکه‌نین !
7- ئێستا ئاسوده‌م که‌خۆم ئه‌نوسمه‌وه
8- سبه‌ی ئه‌و کراسه له‌به‌ر ئه‌که‌م تۆ به‌دیاری بۆت هێنام و ئه‌و نامه‌یه ئه‌خوێنمه‌وه که بۆتۆی ئه‌نووسم !
9- چه‌پکێ گووڵهبیبونم بینی سه‌مایان ئه‌کرد چون به‌ده‌ستی شێتێک چنرابون و به‌هه‌ناسه‌ی ئه‌و ببونه تابلۆ
10- ئه‌مشه‌و .. ( با ) له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌مبات و له‌ژێر باران فێری پیاسه‌م ئه‌کات ئه‌مشه‌و... باران بۆمن ئه‌بارێت و فێری سه‌مای که‌نار ده‌ریام ئه‌کات ئه‌مشه‌و .. ده‌ریا بۆمن شه‌پۆل ئه‌داو ئهمسپێڕێ که که‌شتییه‌کی شیت ئه‌مشه‌و .. من بۆ ئه‌وان قهصیدهئهنوسمهوهو بۆ ووشه‌کانی خۆشم ئه‌گریم !
11- بۆ تاوانه .. گه‌ر په‌پووله ماچی گووڵ بکات و شه‌ونم خۆی له په‌ڕه‌ی گووڵ هه‌ڵسوێت ؟ گه‌ر تاوانه .. با هه‌رچی گووڵ هه‌یه هه‌ڵیان وهرێنین و باڵی هه‌موو په‌پووله‌کان ببڕین شه‌ونمیش له‌خاچ بده‌ین و با نه‌سلی جوانی نه‌هێڵین
12 - که‌مێک فێری ئارامیم بکه با بتوانم دڵۆپ .. دڵۆپ .. ببمه خوناو و له‌ژێر پێتا ، ماچی گه‌ڵا بکه‌م !
13- من ئێستا ئه‌گریم چون .. ده‌فته‌ره‌که‌م ئاوسه به قه‌صیده‌یه‌ک ..............................
12- 8 - 2007 هۆڵه‌ند
|