١١\٣\٢٠١١
ساتیره هه‌واڵ...

سه‌ردار عه‌بدوڵا
حوسنی موباره‌ک کۆمپانیای
به‌ڵته‌چی داده‌مه‌زرێنێ:
حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی قه‌لفڕپێکراوی پێشووی میسر، پاش دوورکه‌وتنه‌وه‌ی
له سیاسه‌ت، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی به نیازه کۆمپانیای به‌ڵته‌چی
شه‌رقلئه‌وسه‌تی پێکبهێنێت، ئه‌م کۆمپانیایه ئامادده‌یه کۆمه‌کی
رژێمه گه‌نده‌ڵ و مافیاکان بکات بۆ سه‌رکوتی هه‌موو جۆره خۆپێشاندان
و سه‌ربزێویه‌کی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵکوتانه سه‌ر مێدیاکان، ئه‌ویش به
نرخێکی گونجاو وبه‌قیستی دوانزه مانگ به‌بێ هێچ سوویه‌ک. له کاره‌کانی
ئه‌م کۆمپانیایه، مه‌شقپێکردنی به‌ڵته‌چییه‌کانه له‌سواری هه‌موو
جۆره حه‌یوانێکی به‌رزه له حوشتر، قاتر و ته‌نانه‌ت فیل و گای شێت و
که‌ری به‌له‌سه. کردنه‌وه‌ی ۆرک شۆپ له سه‌ر به کارهێنانی ده‌مامک و
چه‌قۆ و بۆکس خه‌نجه‌ر،هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی ئه‌رزئه‌رز و دۆشکه له
ناوشاردا.
گه‌ر خۆپێشانده‌رانی سه‌را بڕۆنه‌وه ماڵێ، داواکارییه‌کانیان له سه‌ره‌تای
مانگی نیساندا جێبه‌جێ ده‌کرێت:
گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ر ئێستا بڕۆنه‌وه ماڵێ، حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی
حیزبه‌کان به نیازن هه‌موو داواکارییه‌کانی خۆپێشانده‌رانی سه‌را به‌زیاده‌وه
جێبه‌جێ بکه‌ن و هه‌موو میلشیاکانی حیزبه‌کان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش یه‌کی نیسان (رۆژی فشه‌ی عاله‌می) دانرا بۆ ئه‌م راگه‌یاندنه
مێژووییه.
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی:
پاش سه‌رهه‌لدانی گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌زایی به‌رفراوانی خه‌ڵکی، و له
میانه‌ی پرۆژه‌ی چاکسازی و میکیاژسازیدا، کۆنفرانسێکی پان و پۆڕ له‌سه‌ر
وشه‌ی نیمچه لێکدراوی گه‌نده‌ڵی ده‌به‌سترێت، وشه‌که‌ش بۆ دووبڕگه Gan
و Dal شیته‌ڵده‌کرێته‌وه، هه‌موو لایه‌نێکێش ئازاده که له روانگه‌ی
زمانه‌وانییه‌وه هه‌موو را و بۆچوونێکی خۆیان له سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌و
دوو بڕگه‌یه ده‌رببڕن، به‌ڵام به مه‌رجێک زه‌ره‌ر له سومعه‌ی وشه
ره‌سه‌نه کوردییه‌که‌ی (گه‌نده‌ڵی )نه‌دات.
نووکه ده‌کرێت به‌خۆڕایی:
له‌میانه‌ی پڕۆسێسی چاکسازیدا، کۆمپانیاکانی مۆبایل ئامادده‌یی خۆیان
نیشاندا که ( نووکه‌کردن) بکه‌ن به خۆڕایی بۆ گه‌نجانی زانکۆ، به مه‌رجێک
نه‌چن بۆ موزاهه‌ره.
ستایشی لیبیا بۆ کوردستان:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا له‌زمانی سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه ئه‌لموعه‌مه‌ر قه‌زافی،
خۆشحاڵی و ستایشی خۆی کرد بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ئه‌و هه‌موو
رێزه‌ی که له مافه‌کانی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ
ده‌گیرن، به تایبه‌ت له‌کاتی خۆپێشاندانه‌کاندا. پێده‌چێت که ئه‌م
پشتگیرییه‌ی لیبیا، له ئه‌زموونی دیموکراسی هه‌رێم، هه‌لێکی باش بڕه‌خسێنێت
که له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌زموونه‌که‌مان بگاته وڵاتانی تازه‌پێگه‌شتوو.
فرۆکه‌کانی تورکیا بۆ جاری سه‌ده‌م:
ده‌زگای خه‌به‌ری به‌ناوبانگی کوردستان ABCDEFG له هه‌واڵێکیدا ڕایگه‌یاند
که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا له‌م مانگه‌دا دووجار ئاسمانی
کوردستانیان به‌زاندانووه! جا توخوا ئه‌مه که‌ی خه‌به‌ره، گه‌ر
مانگی دوو جار نه‌یبه‌زاند ئه‌وا ئینجا خه‌به‌ره.
هه‌واڵی وه‌رزشی:
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له بارێکی ده‌رونی خراپدایه و ناوبه‌ناو
یارییه‌کانی ده‌دۆڕێنێ، چونکه له که‌ناڵه‌کانی ئۆپۆزسێه‌نه‌وه پێیان
ده‌ڵێن میلشیا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی تره‌وه ترسی ئه‌وه‌یان لێنیشتووه
که یانه‌که‌یان به‌ته‌واوی بخرێته ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
و گۆڵمه‌زیان پێ بسازێنن!
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
|