په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٥\٢٠٢١

   سات و مات

ئەرسەلان مەحمود

زەمـــەن
زادەی وەرزەکـانە!
لــەچ وەرزێکداین،
چ زەمەنێکە، هیچ
دیار نیە!

وەرزەکە
کەوتووەتە دۆخێکەوە، بێهودە!
لەدەمدا گەرم، لەدڵدا سارد، بەڕواڵەت با بردەڵە!
خۆیشی نازانێ چ وەرزێکە، تا مرۆ لەزەمەن تێبگاا
بەرەو کوێ سەری خۆی هەڵـــ
گرتووە!!

وەک خـوێڕییەکــان،
ئەوەندە بەسەریەکدا کەڵەکە بوون،
تــامێک چییە نەیانماوە ساڵـــەکان!
وەک شڕەخۆرەکان، نـەگۆڕو بـێگۆڕ،
دەڕشێنەوە لەڕوان!!

شەو
لەبری گەڕان بەدوای
روناکردنەوەی خۆی،
وێڵە بەدوای ڕۆژەوەو
رۆژیش لەبێشوێنیدا
مات!

هیچ شتێک
هیچ کەسێک نەماوە
ون نەبێت!

یەکێ لە(چەم)داو یــەکێ لە(تەم)دا!
یـــەکێ لەکازیوەو یەکێ لـەئەنگۆردا!
یەکێ لەبـــــــاران و یەکێ لــەبەفردا!
یەکێ لـــە(بـــا)داو یەکێ لــــــەگڕدا!
خراپترین و سەرسەخترینیان لەخۆدا!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک