په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠٢٠

  ساویلکە.

ستار ئه‌حمه‌د

ئیتر شتێك نه‌ما بۆ عه‌شق
داستانێك نانووسرێته‌وه‌
ئه‌فسانه‌یه‌ك روونادا
له‌مه‌ودوا به‌رد ده‌زێ‌
لوتكه‌ گوڵزار هه‌ڵده‌واسێ
ئه‌و ڕۆژانه‌ چوون
قوربانیی میوانت بوو
هه‌ناسه‌ په‌رچه‌متی ده‌سره‌وان
ماچ لێوانتی ختووكه‌ ده‌دا
قه‌ڵه‌م فرمێسكی بۆت هه‌ڵده‌ڕشت
په‌ڕه‌ زامه‌كانتی ده‌پێچایه‌وه‌
تۆ كه‌سێكی زمانت پاره‌و
چاوه‌كانت بۆ فریو خواره‌
ده‌مت كوانووی درۆیه‌
په‌رچه‌مت ئاگری خیانه‌ت
له‌ئه‌مه‌ك بێز ده‌كه‌یته‌وه‌
به‌ڕاستی ده‌خنكێی
له‌ئاستی عه‌شق كوێری
به‌تاوان فێری
له‌خۆشی خۆت به‌ولاوه‌
خۆشه‌ویستی هه‌ر ناناسی
وه‌كوو ژه‌هراو
ڕاستی به‌هه‌ڵچوون ده‌تكوڵێنێ‌
له‌كوێ‌ دڕكێك ببینی
چوون بایه‌قووش بۆی ده‌خوێنی
كاڵفامی ده‌روونت ده‌كا به‌زیندان
كه‌لە ڕه‌قی له‌دارت ده‌دا
چیت بۆ بكه‌ی
هه‌ر چاوی لێده‌نووقێنی
تاوان به‌تاوان ده‌گرێنی
ساویلكه‌یی
بازاڕی حه‌زت گه‌رم ده‌كا
بۆ نه‌زان سه‌ر داده‌نوێنی
له‌كاسه‌ی سه‌ری خۆتا
خوێناوی پاكی ده‌نۆشی
نه‌ئێستاكه‌ ده‌توانی بسره‌وی
نه‌خه‌ونی شادی دوا ڕۆژی.
 

ماڵپەڕی ستار ئەحمەد

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک