سایکۆڵۆجی جه‌ماوه‌ر
و کاریگه‌ری که‌سێتی کاریزمایی سه‌رکرده*.

د.سه‌ڵاحی گه‌رمیان
پێشه‌کییه‌ک.
له ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی، ده‌سه‌ڵات وه‌ک
پێویستیه‌ک هاتووه‌ته ئاراوه. له هه‌موو وڵاتانی جیهانیشدا سیسته‌می
سیاسی جیاواز هه‌ن له‌سه‌رووی هه‌موو سیته‌مێکیشه‌وه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه
به شێوازێک له شێوازی حکومڕانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی
و خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌کان ئه‌که‌ن. دیاره به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی پێشکه‌وتنی
هه‌ر وڵاتێک سیسته‌می سیاسیش گه‌شه‌ی کردووه له ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پێشکه‌وتنی پیشه‌سازی و ئابووری و
تێپه‌ڕاندی چه‌ند قۆناغێکی مێژوویدا. یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له ئازادی بیروڕای تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ
و ڕای گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، نیشانه‌ن بۆ پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه. به
پێچه‌وانه‌شه‌وه له وڵاتانی دواکه‌وتوودا سیسته‌می تاکڕه‌وی و
تۆتالیتاری و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و خێڵه‌کی تێیدا زاڵن و نه‌بوونی
دیموکراسی، ناعه‌داله‌تی، نا یه‌کسانی، پێشیلکرنی یاسا و گه‌نده‌ڵی
سیمای حکومڕانییه تیایاندا، ئه‌و سیسته‌مانه‌ش له زۆربه‌ی زۆری
وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتی ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتین بوونیان هه‌یه.
دیاره کوردستان به گشتی و هه‌رێمی کوردستانی باشور که که‌وتووه‌ته
چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تا ئێستا له‌ژێر قورسایی و که‌له‌که‌بوونی
کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندی سه‌قه‌ت و سیسته‌می سیاسی دواکه‌وتوو و دیارده‌ی
دزێوی گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا ئه‌ناڵێنن و ده‌سه‌ڵات
تیایاندا له‌سه‌رووی یاساوه‌یه و مێگه‌ل ئاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا
ئه‌کرێت.
ده‌سه‌ڵات له‌و سیسته‌مه دواکه‌وتووانه‌دا به هه‌موو شیوازێک له هه‌وڵدانی
ئه‌وه‌دایه درێژه به ته‌مه‌نی سیاسی خۆی بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
هه‌موو ڕێگایه‌ک ئه‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک مه‌لکه‌چ
بکات و گۆێڕایه‌ڵی سیاسه‌ته‌کانی بێت و به هه‌موو هێز و توانایه‌کی
سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵی هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر
ئه‌دات و نه‌یاران وبه‌رهه‌ڵستکارانی په‌راوێزئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی
له‌ڕێی خۆی لابدات، به‌مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر بیروهۆشی جه‌ماوه‌ردا.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، به هۆی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی ئاڕاسته‌کراوه‌ی
ده‌سه‌ڵات و لاوازی که‌سێتی له ده‌رئه‌نجامی ڕابوردویه‌کی دورودرێژ له
ژێرده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه‌دا، خه‌ڵکی بێ ئاگا‌و و ناهۆشیاری ناو کۆمه‌ڵ
(که به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵ پێکدێنن) ملکه‌چی واقیعی
سه‌پێنراو ئه‌بن و پاساو دێننه‌وه بۆ ئه‌و نا عه‌داله‌تی و سته‌مه‌ی
توشیان ئه‌بن له بری هه‌وڵدان بۆ ڕزگاربوون لێیان، به گێڕانه‌وه‌ی
هۆکاری ئه‌و دیارده و نه‌هامه‌تییانه بۆ خراپه‌کاری و ناپاکی خه‌ڵک و
زۆرجار له‌ناو کۆمه‌ڵدا ئه‌بیستین که (خۆمان
خراپین بۆیه خوا وا پێمانڕه‌وا ئه‌بینێت) یان که‌سێک بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی بپارێزێت له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ده‌ستنه‌دات
دروشمی (ده‌ستگره کڵاوی خۆته‌وه با نه‌یبات)،
یانیش به‌داخه‌وه لای ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ناو کۆمه‌ڵدا که ئه‌وپه‌ڕی
خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ئه‌نوێنن کاتێک دروشمیان
(ح.. ی و سه‌لامه‌تی)ه خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته که هه‌موو
سوکایه‌تی و پێرێزییه‌ک قه‌بولبکه‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی توشی زیانی مادی
و ئازاری جه‌سته‌یی نه‌بن. ئه‌و پاساوکردنانه‌ش جۆره به‌رگریکردنێکی
هه‌ڵقۆڵاوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی تر ئه‌خرێته‌ڕوو
، ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا ملکه‌چی نواندن و جۆره شکۆڕاگرتن و ته‌قدیسکردنێکی
ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌یه‌نێت.
پێویسته سه‌باره‌ت به چه‌مکی جه‌ماوه‌ر که له تۆی ئه‌م باسه‌دا
هاتووه ئه‌وه بخه‌مه‌ڕوو، مه‌رج نیه مه‌به‌ست له جه‌ماوه‌ر کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکێکی زۆر بێت له شوێنێکی دیاریکراودا، به‌ڵکو مه‌به‌سته‌که له
جه‌ماوه‌ری سایکۆڵۆجییه و هه‌موو ئه‌و تاکه‌که‌سانه ئه‌گرێته‌وه که
هه‌رچه‌نده دووریش بن له‌یه‌که‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره پێکدێنن و یه‌ک
هه‌ڵوێست ئه‌نوێنن له گردبوونه‌وه‌یاندا له کات و بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا،
چ له‌حاڵه‌تی هه‌ڵچوندا یان له بارودۆخێکی تایبه‌ت و ڕوداوێکی گرنگی
په‌یوه‌ند به پرسه هاوبه‌شه‌کانیانه‌وه. بۆیه ئه‌کرێت بڵێین که ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ یان چین و توێژێک یان گه‌لێک بێئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی
بینراویان هه‌بێت، جه‌ماوه‌ر پێکدێنن.
ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر.
ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا به‌بێ کیشه و گرفت له
کاتی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، هه‌وڵی له قاڵبدانی هوشیاری تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵ ئه‌دات تا ڕاده‌ی شێواندنی ئه‌و هۆشیارییه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی و له‌ئه‌نجامدا جه‌ماوه‌ر وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی هه‌ڵچووی دوور له
لۆجیکه‌وه‌ی لێدێت، سۆز و په‌رۆشی زاڵئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵوێستیدا و
ئاڕاسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌ده‌ستئه‌دات و هۆشیاری شێواو به‌و ڕێیه‌دا
ئه‌یبات که ده‌سه‌ڵات بۆی دیاری ئه‌کات. ئه‌وه‌ی که به‌دوور ئه‌بێت
له‌و شێواندن و ئاڕاسته‌کردنه، نوخبه‌یه‌کی به ئاگایه له
ڕۆشنبیران که هه‌ڵگری بیروبۆچوون و هزری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دوور له
شێواندنن چونکه ئه‌وانن ده‌رک به گه‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن و له‌ده‌ره‌وی
ئه‌و مێگه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێت بیدات له‌به‌ر خۆیان ئه‌بیننه‌وه.
له مێژووی خه‌باتی گه‌لاندا جه‌ماوه‌ر ڕۆڵی زۆر گرنگی بینیوه و
قوربانی زۆری داوه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه و ڕاپه‌ڕین و وه‌ستاننه‌وه
دژ به داگیرکه‌ر و سیسته‌مه سه‌رکوتکه‌ره‌کان له پێناو پرسه
نیشتمانییه گرنگه‌کان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان. جه‌ماوه‌ر
بناغه‌ی سه‌ره‌کی حیزبه شۆڕشگێره‌کان و ڕێکخراوه پیشه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
بووه، نموونه‌ش ڕۆڵی سه‌ره‌کی جه‌ماوه‌ر بوو له شۆڕشی ئوکتۆبه‌ر له
ڕوسیا و هه‌روه‌ها له ڕووخانی ڕژێمی شاهینشایی له ئێران‌دا. به‌ڵام
زۆرجاریش به هۆکاری جیاواز جه‌ماوه‌ر ڕۆڵی نێگه‌تیڤی گێڕاوه و
پاڵپشتی له حیزب و لایه‌نه سیاسییه سته‌مکار و فاشیسته‌کان کردووه
و بووه‌ته هۆی گه‌یاندنیان به ده‌سه‌ڵات، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌لمانیا
و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا جه‌ماوه‌ر ده‌نگی به هیتله‌ر و نازییه‌کاندا
و له ئیتالیاش به مۆسۆلینی و فاشیزمه‌کان که هه‌ردوو ڕژێم گه‌وره‌ترین
کاره‌ساتیان دژ به مرۆڤایه‌تی له مێژوویدا به‌رپاکرد.
سه‌ڕه‌ڕای هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵات بۆ له خشته‌بردنی جه‌ماوه‌ر وشێواندنی
هۆش و هزری و سه‌رکوتکردنی که زۆرجار بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌نیش بووه،
به‌ڵام به گوێره‌ی رێساکانی ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵ و گروپه‌کان، گومان
هه‌ڵناگرێت که جوڵه ئه‌که‌وێته گیانی جه‌ماوه‌ره‌وه و به ئاگادێته‌وه
و ڕائه‌چڵه‌کێت و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی ئه‌نوێنێت و هێدی هێدی له
سستی و دڵه‌ڕاوکێ خۆی ڕائه‌ته‌کێنێت به‌یه‌کده‌نگی و یه‌کریزی ڕائه‌په‌رێت
و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو کوسپ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئه‌بێته‌وه و هه‌ر ڕێگرییه‌ک
بێته ڕێی به توندی له‌ناوی ئه‌بات و به‌ره‌و گۆڕانکاری ڕێڕه‌وی خۆی
ئه‌گرێته به‌ر. ئه‌م خۆ ڕاته‌کاندنه‌ی جه‌ماوه‌ر به (کۆمه‌ڵه‌بوونیکی
هه‌ستیار critical mass) ناسراوه، که له دوو پرۆسه‌دا دێته کایه‌وه:
1- که‌ڵه‌که‌بوون: له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی
کاتدا تا دێت په‌ره‌ئه‌سێنێت و قه‌واره‌ی گه‌وره‌تر ئه‌بێت و له ئه‌نجامدا
گۆڕانکاری دێنێته کایه‌وه.
2- بازدان به‌سه‌ر بارودۆخدا: کاتێک هه‌ستی
جه‌ماوه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ و کاریگه‌ر ئه‌وروژرێنریت، به تایبه‌تی
کاتێک هه‌ڕه‌شه له بژێوی ژیانی خه‌ڵک ئه‌کرێت و که‌رامه‌تیان ئه‌ڕوشێنرێت.
دیاره ده‌سه‌ڵات بێ ئاگا نییه له سایکۆڵۆجی جه‌ماوه‌ر و به شیوازی
جۆراوجۆر کار له‌سه‌ر دروستنه‌بوون یان تێکدانی ئه‌و کۆمه‌ڵبوونه هه‌ستیاره
ئه‌کات. وه‌ک ڕێگرتن له کۆڕ وکۆبوونه‌وه، قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپێشاندان،
ناردنی جاسوس بۆ ناو جه‌ماوه‌ر و هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی هه‌ر جوڵه‌و
و بزاڤێکی جه‌ماوه‌ری له پێناو هێنانه‌کایه‌وه‌ی گۆڕانکاری، ئه‌و جۆره
هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی داڕوخان و چاندنی هه‌ستی نائومێدی
له‌لای جه‌ماوه‌ر و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵی کڕێنی که‌سانی کاریگه‌ری
ناو جه‌ماوه‌ر ئه‌دات و هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه و دوورخستنه‌وه
له ناوه‌ندی بڕیاردان به‌کاردێنێت به مه‌به‌ستی له‌باربردن و
تێکشکانی هه‌وڵه‌کانیان.
هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ماوه‌ر و ڕۆڵی سه‌رکرده.
هه‌ڵسوکه‌وتی جه‌ماوه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و گرنگه هه‌ڵوه‌سته‌ی
له‌سه‌ر بکه‌ین. زانایانی بواری سایکۆڵۆجی و سۆسیۆڵۆجی ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه
که کاتێک خه‌ڵک کۆمه‌ڵئه‌به‌ستێت و حه‌شاماتێک پێکدێێت، هه‌ڵسوکه‌وته‌کان
به شێوه‌یه‌کی تر ده‌رئه‌که‌ون و جیاواز و به‌هه‌ندتر ئه‌بن له کۆی
هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌کانی ناو ئه‌و حه‌شاماته که کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی
سایکۆلۆجی دێننه کایه‌وه و ئاڕاسته‌کانی تاکه‌که‌س له‌ناو ئه‌و حه‌شاماته‌دا
ئه‌توێته‌وه و گۆڕانێکی به‌رچاو به هزر و هه‌ستیاندا دێت که پێشتر
بۆ تاک نه‌لواوه. هه‌ڵسوکه‌وتی حه‌شامات وه‌ک حاڵه‌تێکی هیستیریای به
کۆمه‌ڵ وایه، له تاکه‌که‌سێک یان گروپێکه‌وه ده‌ستپێئه‌کات و ته‌شه‌نه
ئه‌کات. ئه‌مه‌ش دیاره له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک سه‌رهه‌ڵئه‌دات، وه‌ک ئه‌وه‌ی
به‌دیئه‌کرێت له‌ناو لایه‌نگرانی تیمی فوتبۆڵ له ناو یاریگادا یان له
کاتی ڕه‌وڕووبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ڕژێمێکی سیاسی‌دا.
بۆیه ده‌سه‌ڵات به‌به‌رده‌وامی چاودێری جوڵه‌و خرۆشاندنی ناو جه‌ماوه‌ر
ئه‌کات بۆ ڕێگرتن له ته‌قینه‌وه‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر و کۆنترۆڵکردنی
له کاتی ڕابوون وهه‌ڵچونیدا. چونکه ده‌سه‌ڵات به ئاگایه له ڕاستی ئه‌و
ده‌رئه‌نجامه‌ی کاتێک جه‌ماوه‌ر حه‌شامات ئه‌به‌ستێت. له‌و باره‌یه‌وه
زانای کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی"گۆستاڤ لوبون Gustave Le Bon" ئه‌ڵێت: جه‌ماوه‌ر
له‌و حاڵه‌ته‌دا دوور ئه‌بێت له بیرکردنه‌وه‌ی لۆجێکانه و عه‌قلانی و
تاکیش له ژێر کاردانه‌وه‌ی هاندانی جه‌ماوه‌ردا وه‌ک ئه‌وه‌ی له ژێر
خه‌وێنه‌ری موگناتیسی بێت وایه. جه‌ماوه‌ر چاو ئه‌بڕێته هاندان و
ئاڕاسته‌کردنی سه‌رکرده‌ی باوه‌ڕپێکراو و گوێڕایه‌ڵی خۆی ئه‌نوێنێت بۆ
ئه‌و سه‌رکرده‌ه‌ی ئیراده‌ی خۆی ئه‌خاته کار بۆ کارتێکردن و پێشڕه‌ویکردنی
جه‌ماوه‌ر. دیاره له بارودۆخێکی وادا، سه‌ره‌ڕای حاڵه‌تی ترس و دڵه‌ڕاوکی
له داهاتوویه‌کی نادیاردا، هه‌ر تاکێکی ناو جه‌ماوه‌ر خۆبه‌خشانه به
کاری هه‌ستیار و به‌رچاو هه‌ڵئه‌ستێت که به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یی
له خۆدا نه‌ئه‌بینی به‌و کاره هه‌ڵسێت له ده‌روه‌ی جه‌ماوه‌ردا.
دیاره ئه‌وه هه‌ڵسوکه‌وته‌ی جه‌ماوه‌ر نیشانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ست و
خواستی کپکراوی تاکه‌کانه که له‌گه‌ڵ هه‌ستکردن به متمانه له
نیوان هێزی جه‌ماوه‌ردا و بانگهه‌ڵدانی دروشمی به‌کۆمه‌ڵ و حه‌ماسه‌ت
خوڵقێنه‌ر له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و سه‌رکرده‌ه‌ی که به ووردی ئاگای له هه‌ست
و هۆشی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌و ڕێگا خۆشئه‌کات تا ئه‌و هه‌سته په‌نگخوراوه‌ی
لای جه‌ماوه‌ر هه‌یه ده‌رچێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی
دیاریکراو بیبات بۆ به‌دیهێنانی خواستی جه‌ماوه‌ر و به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر.
جیاوازی نێوان سه‌رکرده و به‌ڕێوه‌به‌ر.
به بۆچوونی هه‌ندێک له توێژه‌ر و لێکۆله‌ره‌کان، لێده‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی
تیایدایه له‌گه‌ڵ هاتنه ژیانه‌وه له‌گه‌ڵیدا دێت. بۆیه بوونی سه‌رکرده
ده‌گمه‌نه و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشت، هه‌رچه‌نده بیروبۆچوونی
جیاوازی تر هه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه باس له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رکرده
ئه‌که‌ن. وه‌کو ئه‌وترێت، شۆڕشه‌کان دروستکه‌ری سه‌رکرده‌که‌کانی
خۆیانن، ئه‌وه‌ش هۆکاره له‌وه‌ی زۆر جار شۆرشه‌کان له ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆیان لائه‌ده‌ن، چونکه که‌سانی زۆر هه‌ن سواری شه‌پۆله‌که ئه‌بن و
له‌هه‌وڵی ئه‌ودا ئه‌بن ڕێڕه‌وه‌که‌ی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانیان
به‌رن. هه‌ر ئه‌وه‌شه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ململانی و پێکدادان له
نێوان لایه‌نه سه‌رکییه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی شۆرشه‌کان.
زۆرێک له‌سه‌رۆکی حیزبه سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداران، ناوی سه‌رکرده
هه‌ڵئه‌گرن چ له‌لایه‌ن لایه‌نگران و که‌سانی سودمه‌ند له ده‌سه‌ڵاته‌کانیان
و چ له ڕێگای ده‌زگای میدیای حیزبی و حکومییه‌وه به به‌رده‌وامی وه‌ک
سه‌رکرده ئه‌خرێنه‌ڕوو. به‌ڵام له ڕاستییدا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان ته‌نیا
کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب و سیسته‌می سیاسیان ئه‌که‌ن و زۆر جاریش
به‌ڕێوه‌به‌رێکی سه‌رکه‌وتووش نین نه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی کارامه.
له‌کاتێکدا که‌سی به‌ڕێوه‌به‌ر زیاتر به ئه‌نجامدانی کاره‌کانی له
ئێستادا بایه‌خ ئه‌دات و به شێوه‌یه‌کی بیرۆکراتییانه له‌هه‌ۆڵی به‌جێهێنانی
ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌یه که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بته‌وتر ئه‌کات و بایه‌خ
زیاتریش به ده‌رئه‌نجامه کاتێکان ئه‌دات نه‌ک ئه‌و ئامانجانه‌ی که
پێویستن که کاریان له پێناودا بۆ بکرێت بۆ داهاتوویه‌کی گه‌شتر.
لای هه‌موومان ئاشکرایه کارگێڕی وه‌ک زانستێک له زانکۆ و په‌یمانگاکاندا
ئه‌خوێنرێت و له زۆربه‌ی زانکۆکانی وڵاتانی جیهاندا کۆلێج و به‌شی
تایبه‌ت هه‌ن و له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه سه‌دان کۆرسی تایبه‌ت به په‌رپێدانی
ئه‌و بواره به‌ڕێوه ئه‌چێت بۆ ئاماده‌کردنی که‌سی شیاو بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاری کارگێری له‌داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و دونیا بزنیسدا. به‌ڵام ڕابه‌رایه‌تی
هه‌رچه‌نده لایه‌نه جیاجیاکانی و تایبه‌تمه‌ندی که‌سێتی سه‌رکرده و
تیوره په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک بوارێکی زانستی له کۆلێج و
زانستگاکان‌دا به وانه ئه‌وترێنه‌وه، به‌ڵام به‌شێک یان کۆلیجێک نییه
بۆ پیگه‌یاندن و دروستکردنی که‌سێتی سه‌رکرده بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی
ڕابه‌رایه‌تی. چونکه ڕابه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندی به که‌سێتی و ڕاده‌ی سه‌لیقه
و حیکمه‌ت و ژێری و ڕاده‌ی زیره‌کی و هۆشیاری تاکه‌وه هه‌یه. ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش به ڕێگای فێربوون و خوێندنه‌وه به‌ده‌ست نایه‌ن
به‌ڵکو خۆڕسکن و له ئه‌نجامی ئه‌زموونی ژیانی تاکه‌وه به‌ده‌ست دێن.
له‌وانه‌ی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هاوبه‌ش هه‌بن له نیوان کارگێڕی و
ڕابه‌رایه‌تیدا وه‌ک کارامه‌یی له‌گرێدانی په‌یوه‌ندی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه و گرفته‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه و په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رکوتووانه
له قه‌یرانه‌کاندا. گرێمان تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو بتوانرێت تاکی مرۆڤ
فێربکرێت و هۆشیار بکریته‌وه له باره‌ی شێوازه‌کانی ڕابه‌رایه‌تیدا
له بواره جیاجیاکانی ژیاندا، به‌ڵام ئه‌کرێت بڵێن ئه‌وه مه‌حاڵه له
کایه‌ی سیاسی و بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، چونکه پێویستیان به
بوونی جه‌ماوه‌ر هه‌یه. ڕابه‌ڕایه‌تی سه‌رکه‌وتووش پێویستی به جه‌ماوه‌رێکی
ئه‌کتیڤ هه‌یه که له گه‌ڵ کۆعه‌قڵ و ڕای گشتیدا به ڕێگای دایلۆگ و
دیالێکتدا گه‌شه به بزاڤی خۆی ئه‌دات. ڕابه‌رایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی چالاک
و سه‌رکه‌وتوو بێت، ئه‌بێت جه‌ماوه‌رێکی چالاکی له پشته‌وه بێت. له
پاڵ جه‌ماوه‌ریشدا، بوونی که‌سێتی کاریزمایی سه‌رکرده پێویستییه‌کی هه‌ره
گرنگه بۆ ڕابه‌رایه‌تی کردنی جه‌ماوه‌ر.
کاریزما چییه؟
بۆ پێناسه‌کردنی کاریزما Charisma، پێویست به زانینی سه‌رچاوه‌ی وشه‌که
ئه‌کات. کاریزما له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌کی یونانییه به‌واتای دیاری
خودایی دێت، به‌ڵام به شیوه‌یه‌کی گشتی ئاماژه بۆ سیحری که‌سێتی و
توانای ڕاکێشانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر و کارتێکردن له‌سه‌ر که‌سانی ناو
کۆمه‌ڵه ئه‌کات. که‌سێتی کاریزمایی چ خۆشه‌ویست بێت یان جێگای ڕق
وتوڕه‌یی بێت، له بیره‌وه‌ری خه‌ڵکدا خۆی جێگیر ئه‌کات و هه‌ست و
سۆزیان داگیر ئه‌کات. که‌سێتی کاریزمایی توانا و هێزێکی نائاسایی مه‌عنه‌وی
هه‌یه و وه‌ک که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا ئه‌ناسرێت
و جێگای باوه‌ڕیان ئه‌بێت و به‌رده‌وام و بی سڵکردنه‌وه ڕوبه‌ڕووی ته‌حدا
ئه‌بێته‌وه، کاتێک ئه‌زانێت له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا ته‌واو
ئه‌بێت. سه‌رکرده‌ی کاریزمایی کاتێک له پێناو جه‌ماوه‌ردا ڕابه‌رایه‌تی
ئه‌کات، دیدێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆ داهاتوو جه‌ماوه‌ر و به‌رده‌وام له
هه‌وڵ و ته‌قلادایه بۆ داهێنان و کۆکردنه‌وه و ئاڕاسته‌کردنی
تواناکان بۆ به‌دیهێنانی گۆڕانکاری له هه‌موو کایه‌کانی ژیاندا. چونکه
ده‌رک به‌وه ئه‌کات که گۆڕانکاری له سروشتی ژیاندایه و نیشانه‌ی گه‌شه‌کردن
و پێشکه‌وتنه و به واتای هه‌ستکردن به زیندوویی و نوێبوونه‌وه و
چێژ وه‌رگرتنه له ژیان.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رکرده‌ی کاریزمایی
جه‌ماوه‌ر.
پێویسته سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه جه‌خت بکاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه
ئینسانییه‌کان و زیاتر بایه‌خ به دید و ئاڕاسته ستراتیجییه‌کان و
پرسه هه‌ستیاره‌کانی خه‌ڵک و داهاتوویان بدات و ڕۆڵی نموونه‌یی مرۆڤی
شیاو و به‌ئاگا بنوێنێت.
بوونی که‌سێتی کاریزمایی سه‌رکرده ڕۆڵیکی هه‌ستیاری هه‌یه له
کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕیکخستنیان و ئاڕاسته‌کردنیان و ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رکه هه‌نوکه‌یه‌کان له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه گرنگه‌کان و به‌دیهێنانی
خواست و ئاواته‌کانیان. ڕابه‌رایه‌تی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و
وه‌ک چه‌مکیش واتای پرۆسه‌ی کارتێکردن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر ئه‌گه‌یه‌نێت
و سه‌رکرده‌ی خاوه‌ن کاریزماش ڕۆڵێکی به‌رچاو ئه‌بینێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا
که کرۆکی دینامیکی ڕابه‌رایه‌تییه.
لێده‌ر نه وستایه و نه به‌ڕێوه‌به‌ره. به‌ڵکو ڕۆڵی سه‌رکرده زۆر
جیاوازه له رۆڵی هه‌ردووکیان، ڕێنمایکردن و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی
هه‌ر کارێک ئه‌رکی وستایه. ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ریش ئه‌وه‌یه، دڵنیا
بێت له‌وه‌ی هه‌ر کارێک پێویسته بکرێت به شێوه‌یه‌کی باش ئه‌نجام
بدرێت. به‌ڵام ئه‌رکی سه‌رکرده له‌وه‌دایه چۆن خه‌ڵک هانبدات و
بیانهێنێته ئه‌و ئاسته‌ی تیایدا به باشترین شێوه ڕۆڵ ببینن و ئه‌و
کاره‌ی پێهه‌ڵئه‌سن گۆڕانکاری بێنێته ئاراوه.
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی کاریزمایی جێگای متمانه و باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر بێت،
زۆر گرنگه ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێت که گۆڕانکاری هاوکێشه‌یه‌که
پێویستی به ڕاگرتنی به‌لانسی نیوان ڕابه‌رایه‌تی و جه‌ماوه‌ر هه‌یه.
لایه‌نێکی تر هه‌یه که پێویسته سه‌رکرده‌ی کاریزمایی جه‌ماوه‌ر به‌ئاگابێت
لێی ئه‌ویش فۆبیای گۆڕانه. که دیارده‌یه‌که ئه‌بێته هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک. چونکه زۆر جار خه‌ڵک ئاماده‌بوون له خۆیاندا
نابینن بۆ پێشوازیکردنی شتێک که هێشتا له بووندا نییه. بۆیه گرنگه
لێده‌ری کاریزمایی خاوه‌ن ئه‌و توانایه بێتم ترس و دڵه‌ڕاوکی له لای
ئه‌و که‌سانه بڕوێنێته‌وه که له داهاتوو ده‌ترسن و ملکه‌چی ئه‌مری
واقیع ئه‌بن و به‌ره‌و گۆڕانکاری هه‌نگاو نانێن.
___________________________________
* له ده‌قی
ئه‌سلی بابه‌ته‌که‌دا وشه‌ی (لیدر)م له جیاتی سه‌رکرده به‌کارهێناوه،
چونکه سه‌رکرده له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا مۆرکی حیزبی و سیاسی هه‌یه.
به‌ڵام لێره‌دا به پێی ئه‌وه له ڕۆژنامه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
هاتووه.
سیدنی
selah.germian@yahoo.com.au
|