١٩\١٠\٢٠٢٣
سایکۆلۆژیای
وێنەکانی منداڵان.

رەزا سـاڵح
شـێواز
و رێبازی دەربـڕین و گوزارشتکـردن، لە هەست و سـۆز و لە خەیـاڵ و بـیر
و هـۆش و لە پێـداویستییەکـان و لە کـێـشە دەروونییەکـان و
گەیـانـدنیان بە کەسانی تر، لـە لای منـداڵان جیـاوازییـان هـەیە
لەگـەڵ گـەورەکـانـدا. گـەوەرەکـان بـە قـسەکـردنی راسـتەوخـۆ یا بە
نـووسـین دەریـان دەبـڕن و گـۆزارشـتـیان لێـدەکـەن و بـە کـەسـانی
تریان دەگـەیەنـن. بەڵام منـداڵان بە زۆری لە رێی وێنەکـێشانەوە
گـۆزارشـت لە ناخی خۆیـان دەکـەن و دەیـانخـەنە سـەر پـەڕەی کـاغـەز.
وێنەکانی منداڵان، زمانێکی جیهانییە کە
هەمـوو منـداڵانی جیهان بەشداریی تێـدادەکەن. بێگومان هەموو منـداڵان
لە هەمـوو قـۆناغـەکانی تەمەنیانـدا، لە ماڵەوە و لە باخچـەی منـداڵان
و لە قـوتابخانەی بنەڕەتیدا، ئارەزوویەکی زۆریان بۆ وێنەکێشان هـەیە،
زیاتر لە هەموو چالاکییەکانی تر حەزی لێـدەکەن. پەروەردەی هـونەری
وانەیەکی گـرنگە لە پـرۆگـرامی قوتابخـانەی بنەڕەتیدا. منداڵ بەبێ
هـونەر منداڵێکی بێ دایک و بێ باوکە. وێنەکێشانی منـداڵان، تەنیا
چالاکـییەکی ئەبسـتراکی (ناهـەسـتی) ی بێ مەبەسـت نییە، بەڵکو گوزارشتە
لە هەستەکانی ناخی دەروونیـان، لە خەیـاڵ و خـەون و لە هـیواکانی
ئەمـڕۆ و داهـاتوویـان، لەو شـتانەی خۆشـیان دەوێـت یا خۆشیان ناوێـت.
لە خۆشی و ناخۆشییەکانیان، لە گرفـت و لە کـێشە دەروونییەکانیان. لە
پێـداویستییەکانیان،...هـتد.
سەرەڕای ئەوەش چـێژ و خۆشییەکی زۆر بە منـداڵان دەبەخـشن. لە کاتی
وێنەکێشاندا چەنـد بەشـێکی مێـشکـیان چـالاکـتر دەبێـت و خەیـاڵـیان
فـراونـتر دەبێـت.
(چارلی چاپـلن) دەڵێت:"من میهـرەبانی لە منـداڵـێکەوە فـێربـووم،
کاتـێک کە بینـیم لە پـەڕاوی وێنـەکـێـشانـەکەیـدا، خـۆری بە رەنـگی
رەش رەنـگ کـردبـوو، تاکـو بـاوکە کرێـکارەکەی لە کارکردنـدا ئارەق
نەکـات".
(پاپلۆ پیکاسۆ) ش دەڵێت" کە منـداڵ بووم، چوار ساڵم بەسەربرد، تاکو
وەکو مایـکل ئەنجـیلـۆ وێنـە بکێـشم. بـەڵام هـەمـوو تەمـەنـم لە
راهـێنانـدا بەسەربـرد، تا بتـوانـم وەکو منداڵێک وێنە بکێشم"
دەشڵـێت:"زۆر شت لە هـونەری زارۆکانەوە فێربووم".
وێنەکانی منداڵان ئاوێنەی بێگەردی زادەی هۆش و خەیاڵ و دەروونی پاکی
منداڵانن.
منـداڵان خاوەنی هـونەری وێنەکێشانی تایبەتی خۆیـانن. دەستوور و رێباز
و ستایـلی خۆیان هـەیە. پەیـوەنـدییان بە بنەماکـانی هـونەری کـۆن و
تـازەوە نیـیە. منـداڵان لە تابلـۆکانیانـدا، کـۆن و نـوێ و رێبازی
هەمـوو قـوتابخانە هـونەرییەکـانی وێنەکـێشان بەرجەستەدەکەن. ئازادن کە
چـۆن خـۆیان حەزبـکەن و بیانەوێـت ئاوهـا تابلـۆکانیان دەکێشن و
رەنگیان دەکەن. بۆیە نادروسـت و نابەجـێیە، ئەگەر بە پێـوەری ئاکادیمی،
پێـوانەی وێنەکـانی منـداڵان بکـرێن.
وێنە گوزارشتێکی هـێمایی هـونەرییە، هەروەکـو رسـتەی ئاخـاوتـن کـردنە.
دەکـرێـت وێنەکانی منـداڵان، پەیـامێکی ئاراستەکـراوبێـت بۆ دایـکان و
باوکـان و مامۆستاکان و بۆ هەموو ئەوانەی لە دەوروبەریانن. دەشێت
وێنەکانیان چەنـدین گـلەیی و گازندەیان لەخۆگرتووبوون، یا گوزارشتبن لە
خۆشی و خۆشەویستی و لە گەشبینی و هیواکانیان.
وێنەی منداڵان چییە؟ مەبەست لە وێنەی منداڵان، ئەو هـێلکارییە ئازادەیە،
کە منـداڵان گـوزارشتی لێـدەکەن و دەیخـەنە سـەر کاغـەز و دار و دیـوار
و بەرد و شـەقـام یا هـەر روویـەکی تر، تەنـانەت لەسەر جەستەی خۆشـیان
وێنـە دەکـێـشن. منـداڵان لەو کاتەوە دەست بە وێنەکـێشان دەکـەن، کە
پەنجـە ناسکەکـانیان دەتـوانن پێنـووس و فـرشـە، یا تەباشیر بگرن. واتە
لە تەمەنی (١٠) مانگانەوە کە هـێشتا گڕوگـاڵ دەکەن و بە تەوای پێیان
نەگرتووە تا باڵقبوون. کە بە شانازی و چاوگەشی و خەندەوە وێنەکانیان،
پێشانی دایکان و باوکانیان دەدەن و چاوەڕێی کاردانەوە و وەڵامیان دەکەن.
بـەڵام ئایـا هەمـوو دایکان و باوکان، ئەوە دەزانـن کە چ واتا و
مەبەستـێک لە پشـتی هـێلکاری و ێنەکانی منـداڵانەوە هـەیە؟ ئەی دەزان
بە چی شـێوازێـک وەڵامـیان بـدەنـەوە؟ ئایا دەتـوانـن لە رێی ئەو
هـێلکاری و وێنانەوە، بچـنە ناو جیهـانە بەریـن و پاک و سەیـر و سەمەرە
و ئەفـسونـاوییەکەی منـداڵان؟ وەڵامی ئەم پرسـیارانە لە لای خـودی
دایـکان و باوکـانە.
ئـەم قـۆنـاغـەی منـداڵێ زۆر گـرنـگە، پێـوێـسـتە دایـکان و باوکـان
پێـداویستـییەکـانی وێنـەکــێشان و رەنـگـردن، لە پێنـووسی
رەنـگـاوڕەنـگ و بـۆیـەی ئـاوی و فـرشـە و کـاغەز بۆ منداڵەکانیان
دابینبکەن و بیانخەنە بەردەستیان. با بە ئەوپەڕی ئازادی و بە ئارەزووی
کـامی دڵیان، هـێلکاری و وێنەبکـێـشـن. دەسـتخۆشی و ئافـەرینیان بـکەن.
(پاپـلۆ پیکاسۆ) دەڵێـت:"هەمـوو منـداڵـێک هـونەرمەنـدە، کـێشەکە
لەوەدایە کە چـۆن بە هـونەرمەنـدی بمـێنـێـتەوە".
منداڵان لە رێی وێنەکێشانەوە، گوزارشت لەو شتانە دەکەن کە هەستیان
پێدەکەن، نەک ئـەو شـتانـەی کە دەیـانبیـنن. ئامـانجی سەرەکـیشـیان
هـونـەر و داهـێنان نیـیە، بەڵکـو روونکردنەوە و گوزارشتکـردنە لە
هـەسـتە دەروونییەکـانیان.
(ویلهام فیولا) دەڵێت:"منداڵ ئەوەی دیزانێت وێنەی دەکـێشێت نەک ئەوەی
دەیبینێت".
(مایـکل ئەنجـیلـۆ) ش دەڵێت:"مـرۆڤ بە ئەقـڵی وێنـە دەکـێـشـێت نـەک بە
دەسـتی".
(ڤـینـست ڤـان کـۆخ) یش دەڵـێت:"خـەون بە وێنـەکـێشانـەوە دەبـیـنم،
دوایـش وێنـەی خەونەکەم دەکـێشم".
(پیکاسۆ) ش هەمـان را و بۆچـوونی هـەیە و دەڵـێت:"مـن وێنـەی ئـەو شـتە
ناکـێشم کە دەیـبیـنم، بەڵکو وێنـەی ئـەو شــتە دەکـێشـم کە بیـری
لێـدەکەمـەوە".
کەواتە ویلهام و ڤان کۆخ و پیکاسۆ، شتە بینراوەکان وەلاوە دەنێن و
شـۆڕدەبنەوە بۆ دیوەکانی ناوەوەی ناخیان. کە بە راستی ئەوە کار و
بۆچوونی منداڵانە، کە بە تەواوی لاسایی سـروشت ناکـەنەوە، بەڵکـو
منـداڵان ئەنـدازیـارن و تۆمـارکـاری ناخـین. بۆیە (نیل جایمان) دەڵێت"
گەورەکان ئەو رێگایانە دەگرنەبەر کە منداڵان دۆزیـویانەتەوە".
بێگومان شەفـافـییەت و عەفەوییەت لە وێنەکانی منـداڵاندا بەدی دەکرێن.
بۆ نموونە:
منداڵان وێنەی رووبارێک دەکێشن، ماسییەکان لەناو ئاوەکەیدا دیارن.
وێنەی دایکان و باوکانی خۆشەویستیان دەکـێـشن، کە باڵایـان لە باڵای
چـیای هـەڵگوردیـش بەرزتـرن. وێنەی خـۆر دەکـێشن کە پێـدەکـەنێـت.
وێنـەی کەسـێک دەکـێشـن و بە بـۆیـەی رەش دەموچـاوی رەش دەکەن چونکە
خۆشیان ناوێـت. زۆر جار منـداڵی کـراوە و دڵخـۆش، وێنەی خانـوویەکی
گـەورە، لە ناوەڕاستی لاپەڕەکـەدا دەکـێشێت و بە هەمـوو رەنـگە
گەشـەکـان بـۆیـەی دەکـات، ئـەم خـانـووە، بـە لای منـداڵانـەوە
هـێـمای ئاسـوودەیی و خۆشەویستییە بۆ خـێزانەکانیان. منـداڵانی گەشبـین
و متـمانەبەخـۆ، وێنـەی خۆیان بە گـەورەیی لە ناوەڕاستی لاپەڕەکەدا
دەکـێشن. بەڵام منـداڵانی شـەرمـن و نەکراوە و بە کۆمەڵایـەتی نەبـوون،
وێنەکـانی خۆیـان بە بچـووکی دەکـێـشن. ئەگەر لە گـۆشـەیەکی لاپەڕەکەدا
کێشای، بە واتا منداڵێکی گـۆشەگیرە. ئەگەر وێنەی گـوڵ و خۆری گەشیان
کـێشا، بە واتا گەشبین و هـیواخوازن، ئەگەر... هـتد. تا رادەیەکیش
جیاوازی لە نێوان وێنەکانی کچان و کوڕنـدا هـەیە. کـوڕان بە زۆری حەز
لە کـێشانی وێنەی ئۆتـۆمبێل و فـڕۆکە و تـۆپ و سـروشـت دەکـەن،
كچـانیـش حـەز لە وێنـەکـێشانی بـووک و زاوا و هـەڵپەڕکێ و لە گـوڵ و
گـوڵـزار و پەپـوولە و خانـوو دەکـەن. بێگومان باردوخی ئـەو ژینگەیەی
کە لێی دەژین، کاردانەوە و رەنگـدانەوەیان لە وێنەکانیانی منـداڵاندا
هـەیە.
سایکۆلـۆژیای وێنەکانی منـداڵان، یەکـێکە لە لقـەکـانی زانیـاری
دەروونی، کە باس لە راستییە سایکۆلـۆژییەکانی پەیوەنـدار بە سەرهەڵـدان
و پێشکەوتنی وێنەی منداڵان لە هەمـوو قـۆنـاغـەکـانـدا دەکـات و
جیـاوازییەکـانی لە هـەمـوو روویەکــەوە دەردەخـات.
لێکـۆڵینەوە لە سایکۆلـۆژیای وێنەکانی منداڵان، گرنگییەکی زۆریان بۆ
پەروەردەکاران و دەرووننـاسـانی منـداڵان و پـزیـشکـانی دەروونـناسی
منـداڵان و دایـکان و باوکـان و مامۆستاکان و شیکارانی وێنەکانی
منداڵان هەیە. چونکە هـێلکاری و وێنەکانی منداڵان کەرەستەیەکی گرنگـن
بۆ تـێگەیشـتن: لە دەروون، هەستەکان، پاڵـنەرەکانی منـداڵان و
بۆچوونیان دەربارەی خۆیان و کەسانی تر، لە نەخـۆشییە دەروونییەکانیان.
گەلـێک لە کـێشە نەرێنیی و ئەرێنییەکانی منـداڵانیش دەردەخات. نەرێـنی
وەک گـرفـتاربوونیـان بە (سـترێـسی و دوودڵی) ئـەرێنـیش وەک (ئـاسـوودەیی
و شـادی). شـیکـردنـەوەی وردی زانستییانەی وێنەکانی منداڵان،
یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە منداڵ و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی
پێـوەی دەناڵـێنن. یارمـەتـیی پسـپۆرانی دەروونناسی منـداڵان دەدات، بۆ
تێگەیشـتـن و شیکـردنەوەی کەسـایەتی و تایبەتمەنـدییەکـانی منـداڵـێـتی.
ئەو هـێـلکاری و هـەڵەت و پەڵەتـانەی کە منداڵانی بچـووک دەیـانکـێشـن،
لە زانیـاری دەروونناسیدا، هـێمان و مەبەستـێک یا زیاتر دەگەیەنن. نەک
وەکو هەندێک کەس ئەو هـێڵکارییانەی منـداڵان، بەبێ مانـا و بە
پـڕوپـووچـیان دادەنـێن. پـزیشکان و شـیکارە دەروونییەکان، لە رێی
شیکـردنەوەی ئەو هـێـلکارییـانەوە، کە بە بە زاراوەی زانیاری بە (گـرافـۆلـۆژی)
ناودەبرێت، واتا لێکدانەوە و شیکردنەوەی وێنەی کێشـراو. لە زۆر رووەوە
کـێشەکـان و ملـملانێ و نهـێنیـیە دەروونییەکانی نـاخی منـداڵان
شـیـدەکەنەوە. چونکە وێنەکانی منـداڵان هـۆکارێکە بۆ خامـۆشکـردن و
بەتـاڵکـردنەوەی هـەڵچـوونە دەروونییەکانیان. رێگایەکیشە بۆ پەیوەنـدی
و ناردنی پەیام بۆ گەورەکان. هەر لە رێی ئەم پەیامەشەوە شیکارانی
وێنەکـان و پزیشکانی دەروونناسی منداڵان، دەتوانن کـێشە دەروونییەکانی
منـداڵانی مـوفـتەلابوو، بخەنـە نـاو بـازنـەوە و چارەسـەری گـونجاویان
بـۆ بـدۆزنـەوە.
ئەگەر بە وردی و تەسەلی، لە هەموو روویەکەوە، باس لە لێکـدانەوە و
شیکردنەوە و سوودەکـانی وێنەکـێشانی منـداڵان و رۆڵ و ئەرکەکانی
شیکارانی دەروونی و پـزیشکان و مامۆسـتاکان و دایکان و باوکـان بـکەین
و باس لـەو رەنـگانەش بکـەین کە منـداڵان، بەپێی ئارەزوو و مەبەستەکانی
خۆیـان بەکـاریان دەهـێـنن، باس لە شـوێـن و قـەوارە و شـێوەکـانی
وێنەکـانیان و لە مانـا و مەبەسـتەکـانیان بکەیـن. باسـێکی دوور و
درێـژە و چەنـدیـن لـق و چـڵی لـێـدەبـێـتەوە. بـە نـووســینی چـەنـد
پەڕەیـەک کـۆتـایـیـان نـایـات. هـیوادارم لە دەرفـەتـێکی کـەدا،
زیـاتر تـیـشک بخـەمە سـەر ئـەم بابـەتـە گـرنـگە.
٢٠٢٣ - نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|