٢٣\۴\٢٠١٠
سایتی چاو‌دێر مه‌کیدیش
ده‌کاته سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره.

جه‌مال کۆشش
سایتی چاو‌دێر ده‌نووسێت((کونسوڵی به‌ریتانیا
له‌هه‌رێم: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
کورد رێکنه‌که‌وتووین.
له‌باره‌ی بوونی رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ریتانیا بۆ
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له‌و وڵاته‌دا، مه‌کێیدی وتی: "ئێمه
هیچ ڕێککه‌وتنێکی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
حکومه‌تی عێراق نییه، بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان
و عێراق له به‌ریتانیا".
پێشتر په‌نابه‌ره کورده‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا چه‌ندان جار ناڕه‌زایی
و خۆپێشاندانیان ساز کردووه، رایانگه‌یاندووه که حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ
وڵاته ئه‌وروپایییه‌کان ڕێککه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ره کورده‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان.)) 22.4.2010
ده‌پرسین ئایا ئه‌و په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوانه به کوێدا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه
بۆ کوردستانی عیراق؟
ئایا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دانه‌به‌زێنراون؟
ته‌نها کاتیک گوشاری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی و لایه‌نه
داکۆکیکه‌ره‌کان له په‌نابه‌ران، کاتیک چه‌ندین دام وده‌زگای ڕاگه‌یاندن
ئاماده بوون وچووبونه فرۆکه‌خانه‌ی سلیمانی شه‌وی 7.4.2010 ، ئیلغای
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی فرۆکه‌خانه‌وه
کراوه.
پرسی کێشه‌ی په‌نابه‌رانی دیپۆرتکراوه، پرسێکی ته‌واو هه‌ستیاره‌و
لایه‌کی خه‌تاکه له ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه. ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه که ڕێککه‌وتنامه‌ی مۆرکراوی نیوان هه‌ردوولا نه‌کرا بێت
له ئاستی حکومه‌تیدا، بۆ مۆرکردنی ئه‌و جۆره رێککه‌وتنانه پێویسته
ده‌وله‌ت بۆ ڕه‌وایه‌تپێدانی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له‌ئاستی
خوارتر، یانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کاروباری په‌نابه‌ری ونوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا،یان هه‌ر هاوشیوه‌ی ئه‌و جومگانه‌ی ده‌وڵه‌ت،
ده‌توانن هاوکاری و پێکه‌وه‌کارکردن تاڕاده‌ی دیپۆرتی به‌زۆری په‌نابه‌ران
ئه‌نجامبده‌ن. که پێده‌چێت ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وکراوه له‌و ساڵانه‌دا له‌مه‌ڕ
په‌نابه‌رانی کوردستانی عیراق هه‌ر ئه‌مه بێت.
سایتی چاو‌دێر هه‌میشه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی بۆ ئه‌و مه‌رامه‌ی خۆی ده‌یویست
ده‌دواندو ئه‌ویش قسوری نه‌ده‌کرد ئه‌مه‌ش به‌لامانه‌وه ئاسایی بوو،
هه‌رچه‌ند دوور له‌واقعیاتیش بێت، به‌ڵام ناکرێت کونسولی به‌ریتانیاش
له‌هه‌رێم به ده‌ردی ناوبراو بچێت؟
23.4.2010
|