سازبوونی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان،
وه‌رامێکی به‌جێ و نه‌ته‌وه‌یییه بۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک و، پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی داگیرکه‌ران!
گه‌لی بنده‌ست و خۆڕاگری کورد! حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان! پارتی و رێکخراوه‌ی رامیاری وناڕامیاریی کوردستان!
ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی 28/7/2008 ی شاری که‌رکووک، وه‌رامێکی ئاشکرا و رۆنی داگیرکه‌رانی کوردستان بوو به داخوازییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد. وه‌رامی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه و شیعه و ترکمان بوو، که به‌سایی ده‌سه‌لاتدارێتیی کورده‌وه، حکوومه‌تی نوێی عێراقیان بۆ دامه‌زرایه‌وه و، بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، چه‌ند ساڵێک سه‌رکرده‌یه‌تیی کوردیان، به درۆشمی درۆزنانه‌ی ''برایه‌تی'' و ''ئاشتی'' و ''عێراقی وه‌کیه‌ک و یه‌کسان''، ته‌فره دا. کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژانی دامه‌زرانی ''هه‌رێمی ئاسایش'' ه‌وه، تاکو ئه‌مڕۆ، به‌رده‌وام داوای له سه‌رکرده‌یه‌تیی پارتی و یه‌کێتیی کردووه که ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و، بیخه‌نه خزمه‌تی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه. فریوی واده و به‌ڵێن و په‌یامی به‌ڕواڵه‌ت دۆستانه‌ی داگیرکه‌ران و، به‌کرێگیراوانیان نه‌خۆن. ئێستاش، کات له‌ده‌ستچووه و، ره‌وتی رووداوه‌کان، زۆر به‌خێرایی له‌زیانی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ڕۆنه پێش. پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی هاوبه‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان و، عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و ترکمان، له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد و، پاشماوه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان ده‌ستیپێکردووه. له‌به‌ر ئه‌وه داوا له YNK و PDK ده‌که‌ین، له‌باتی چاوسۆرکردن و، هه‌ڕه‌شه‌کردن له رۆناکبیر و نیشتمانپه‌روه‌ران و رۆڵه‌کانی دڵسۆزی کورد، هه‌ست به گه‌وره‌یی پیلانی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و، چاره‌نووس و هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن و، له‌و راستینه‌یه بگه‌ن، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوورییان، ته‌نیا له کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و، له‌نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌پارێزرێت و، ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی باشده‌ناسێ و، له‌مێژه له‌و راستینه‌یه گه‌یشتووه که ئاوڕوو و که‌سایه‌تی و، سامان و، داخوازییه‌کانی، ته‌نیا له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی دێمۆکراتی کوردستان پێویسته، له راستا و هێڵی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن و، رێز و متمانه‌ی گه‌لی کورد بۆ لای خۆیان رابکێشنه‌وه و، گه‌لی کورد له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیدا به‌شداربکه‌ن. سازبوونی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که پێک‌بێت له هه‌موو لایه‌نی کوردی و، کوردستانیی، له‌دوری درۆشم و به‌رنامه‌ی ''رفراندۆم بۆ کوردستان'' و، ''سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان''، وه‌رامێکی به‌جێ و نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک و، پیلان و گه‌له‌کۆمه‌ی داگیرکه‌ران!
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!
بژی ئازادی، بژی سه‌ربه‌خۆیی، بژی کوردستان!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان 29/7/2008 __________________________________________________________________________
KNC 0044 – 208 748 78 74 E –post; KNC@ribrahim.de P.B. 205 Holmlia 0049 – 82 33 61 21 post@kncscandinavia.com 1204 Oslo, Norway 0047 – 93 83 99 53 www.kncscandinavia.com
|