لە ئۆسلۆ ڕێز لە قوربانیانى کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت گیرا.
سەرەتای مەراسیمەکە کاک کەریم ڕەحیمی ئەقدەم ، بە ناوی دەستەی ئامادەکاری مەراسیمەکەوە ، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و بە دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان مەراسیمەکەی دەست پێ‌کرد ، وتاری ئامادەکەران لە لایەن کاک ئاسۆ قەشقە خوێندرایەوە ، بە دوایدا فەرهادی ڕەحیمی باسی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری سەردەشتی پێشکەشکرد ، پاشان فلیمی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت نیشاندرا ، کە لە ئامادەکردنی ناوەندی چاک بوو ، پاشان کاک کەریم شعرێکی لەسەر تاوانەکە وەک شایەدحاڵێکی ئەم تاوانە خوێندەوە ، ئەوجا کاک ئەنوەر وەک شایەدحاڵی کارەساتەکە ، چریۆکی لەحزەی لە لەدەستدانی براکەی لەو تاوانە گێڕایەوە ، هەستی ئامادەبووانی جولاند .
بە دوایدا نووسەر مەریوان هەڵەبجەیی بابەتێکی پێشکەشکرد لەسەر تاوانەکە ، ئەمەو ئامادەبوانیش پشکداری گەرمیان لە گفتوگۆکاندا کرد .
لێرەوە کۆمیتەی نەرویجی ناوەندی چاک ، ڕێزی بێپایانی هەیە بۆ تەواوی ئامادەکەران و بەشدارانی مەراسیمەکە ، هیوادارە هەروا پشت و پەنای قوربانیان و چاک بن .
ناوەندی چاک 7-7-2008 www.chak.be www.chaknews.com www.chaknews.org chak_org@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وتاری ئامادەکەرانی مەراسیمی بیست و یه‌ک ساڵەی .تاوانی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە نەرویج
کەس و کاری قوربانیانی شاری سەردەشت جەماوەری کوردستان پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان
هەموومان ئاگادارین 21ساڵ لە مەوپێش ، لە بەرواری 28-6-1987 فڕۆکە مەرگهێنەرەکانی بەعس ، کاتژمێری 4،30 سەر لە ئێوارە ژەهری قینی خۆیان بەسەر خەڵکی شەهید پەروەر و کورد پەروەری شاری سەردەشتی قارەمان و گوندی ڕەشە هەرمێ و دەوروبەریدا باراند ، 4 فڕۆکەی مەرگهێنەر ، بەم تاوانەیان ، هەزاران هاووڵاتی سڤیلی ئەم دەڤەر و شارەیان شەهید و بریندار کرد ، چەندین خێزانیان لە بنەچەوە پاککردەوە ، تاکو ئێستا زیاتر لە 1000 هاووڵاتی بونەتە قوربانی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە .
لە کاتێکدا ئێمە یادی 21 ساڵەی ئەو تاوانە دەکەینەوە ، هێشتا مەرگەساتى سەردەشت نەبۆتە دۆزێک بۆ تاوانبارانی بەغدا ، هێشتا بریندارەکانی ئەم شارە لە ئێش و ئازاردا دەژێن ، هێشتا ونبوەکان نەدۆزراونەتەوە ، هێشتا لە لایەن ڕەوەندی کوردی و لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی کوردستان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە گرنگی بەم مەرگەساتە گەورەیە نادرێت ، هێشتا سەردەشتییەکان بە تەنها خۆیان یادی قوربانییەکانیان دەکەنەوە .
ئێمە لە یادی 21 ساڵەی ئەم تاوانەدا ، داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە تایبەت پارت و لایەنە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ساڵانی داهاتوودا یادێک لەو کارەساتە و لەو قوربانیانەمان بکرێتەوە ، شایانی گەورەیی یاداوەری کارەساتەکە بێت ، ڕۆژی یاداوەرییەکە بکرێتە ڕۆژێک بۆ ڕسواکردنی دوژمنانی گەلەکەمان و بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی کیمیاوی و هاوپشتی لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکی ئەم شارە .
هەرچەندە ئەمساڵ دۆزی تاوانی سەردەشت زۆر هەنگاوی گەورەی نا و لە هەموو ساڵانی پێشوتر زیاتر گرنگی پێدرا ، لە کوردستانەوە بۆ کەنەدا ، لە سویسرا و هۆڵەندا و دانمارک و بەریتانیا و ئاڵمان و سەردەشتەوە بۆ ئۆسلۆ ڕێز لە قوربانیانی گیراو ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانە گەورەیە شەرمەزار کرا .
دادگایی ئەنجامدەرانی ، قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکانی ، چارەسەرکردنی دەست بەجێی بریندارەکانی ، بە جیهان ناساندنی تاوانەکە ، داخوازی هەموو لایەکمانە و لەبەرنامەی کاری داهاتوومانە .
لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخرا و پارتی و کەسایەتیانە دەکەین ، لە سەرتاسەری جیهاندا ، ئەمساڵ بەشداربوون لە یادکردنەوەی ئەم تاوانە نا مرۆڤانەیە ، بە بەشداریکردنیان ئەنجامدەرانیان شەرمەزار کرد و پشکدار بوون لە ناساندنی تاوانەکە و زیندووهێشتنەوەی یاداوەری قوربانیانی . هاوکات هوشیاری دەدەینە هەموو لایەک ، ئەم تاوانە گەورەیە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەوەی دەیەوێت لە بەرژەوەندی سیاسەتەکانى بەکاری بهێنێت ، هاوکات لە پلانی تێکدانی مێژووەکەشیەتی ، بەوەی دەیەوێت ڕۆژی یاداوەرییەکە بکاتە ڕۆژی 29-6 ، کە ئەو ڕۆژەیە 72 مۆرەی ڕژێم لە ناو شورای ئیسلامی ئێران لە ئاکامی تەقینەوەیەک کوژران ، ئێمە ئەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی جینایەتکار شەرمەزار دەکەین ، داوا لە هەموو لایەک دەکەین ڕێگە نەدەن کۆماری ئیسلامی ئێران مێژووی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت بشێوێنێت و لە بەرژەوەندی سیاسەتە دڕندەییەکانی بەکاری بهێنێت .
ناوەندی چاک-کۆمیتەی نەرویج کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی شاری سەردەشت 6-7-2008 www.chaknews.com www.chak.be chak_org@yahoo.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سيشه ممه - هه‌شتی ته‌مووز كورد و ئه‌رمه‌نی و ئاشوری له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌یه‌كه‌وه كۆڕ ده‌گێڕن.
هه‌ردوو ڕێكخراوی: "هاوكاری ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌گه‌ڵ قوربانیانی هه‌موو جه‌نه‌سایده‌كان" شانه‌به‌شانی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جه‌نه‌سایدی كورد/ كۆمیته‌ی به‌ریتانیا به‌یه‌كه‌وه كۆڕێك له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌رباره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌رچاوه كوردیه‌كان له‌سه‌ر جه‌نه‌سایدی 1915 ساز ده‌كه‌ن.
هه‌رسێ لایه‌نی كورد و ئه‌رمه‌نی و ئاشوری به یه‌كه‌وه كۆڕێك بۆ به‌ڕێزان د. كه‌مال مه‌زهه‌ر و د. ڕێبوار فه‌تاح له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ژووری P پارتیكوله‌ر هاوس (ژووری نوسینگه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان) له ڕۆژی سێشه‌م هه‌شتی جولای كاتژمێری 2.00 ی دوای نیوه‌ڕۆ، ئاماده ده‌كه‌ن. شایه‌نی باشه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌منتار و به‌رپرسی به‌ریتانی ئاماده‌ی كۆڕه‌كه ده‌بن.
ئاماده‌بوون ده‌سنیشان كراوه. ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه به‌ماوه‌یه‌ك زووتر ئاماده‌ی هۆڵه‌كه بن.
ئه‌دره‌سه‌كه‌شی به‌و جۆره‌ی خواره‌وه: Portcullis House is on Victoria Embankment Bridge Street corner next to Westminster tube station(facing parliament)
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و دوو ژمارانه‌وه:
عه‌دنان كۆچه‌ر : 07709435998 ئیبراهیم مه‌لازاده : 07515891499 chakberitanya@googlegroups.com
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 5-7-2008
|