به‌یاننامه‌ی پاک سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌که‌ی سلێمانی.
کاتژمێر 6:30 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 20 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 ، رێکه‌وتی 10 مارسی 2008، له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له‌نزیک هۆتێل سلێمانی پاڵاسی شاری سلێمانی، 29 که‌س له رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بریندار و یه‌ک که‌سیش گیانی له‌ده‌سدا.
ته‌قینه‌وه‌که به‌هۆی ئۆتۆمبیلێکی TNT ڕێژکراو و له رێگای که‌سێکی خۆکوژه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. هه‌ر چه‌نده تا ئێستا به ته‌واوی روون نییه ئه‌و تاوانه له لایان کێوه رێکخراوه و ناسنامه‌ی تێرۆریسته‌که چییه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێك نیشانه و لێکدانه‌وه، ئاماژه به رێژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره کرده‌وی له‌و چه‌شنه دژ به کورد و کوردستان به‌ڕێوه ده‌بردرێ. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هه‌ر وه‌ک ته‌قینه‌وه‌کانی پێشوو ئامانجی ته‌نیا کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و ئاسایی نییه، به‌ڵکوو له پاڵ ئه‌وه‌دا ئامانجێکی به به‌رنامه‌ی سیاسیی تێکده‌رانه‌یه.
باشووری کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارام و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی سیاسیی و حکومه‌ت و پارله‌مانه، بۆیه ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌که‌مان چاویان له‌حاند ئه‌و ده‌سکه‌وتانه و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی رۆژ به‌رۆژ روو له زیاد بوونه هه‌ڵنایه و به‌بیانووی جۆراوجۆر و به پیلان و کرده‌وه‌ی نه‌قانوونی و دژی ئینسانی تێده‌کۆشن ئارامی و سه‌قامگیریی بشێوێنن و ئه‌م کیانه سیاسییه له ناو به‌رن.
ئێمه تاوانی تێرۆریستیی و ڕه‌شه‌کوژیی دژ به ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌ر هه‌نگاوێک به مه‌به‌ستی شێواندن و له‌باربردنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان، به‌هه‌ر بیانوو و مه‌به‌ستێکه‌وه و له لایان هه‌ر که‌س و گرووپ و ده‌وڵه‌تێکه‌وه به‌تووندی مه‌حکوم و ریسوا ده‌که‌ین و وه‌ک هه‌میشه ئاماده‌ی هاوکاریین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلان و ده‌سدرێژیانه‌ی دژ به باشوری کوردستان رێکده‌خرێن و به‌رێوه‌ده‌چن.
به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌وه له جیاتی سه‌رۆکایه‌تی و به ناوی سه‌رجه‌م ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه به تایبه‌تی و نه‌ته‌وه‌که‌مان و دانیشتوانی شاری سلێمانی به گشتی ده‌که‌ین و ئاواتی چاکبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ بریندارانی ڕووداوه‌که ده‌خوازین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌موپه‌ژاره‌ی هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی ناوه‌ندی 21 ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 11 مارسی 2008
سه‌ردانی شاندێکی پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان له پارتی ئازادیی کوردستان.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا باروودۆخی سیاسیی نه‌ته‌وه‌که‌مان و پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که و جیهان خرایه به‌ر باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕای له‌سه‌رکرا. له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا، باس له پێویستی و زه‌روورتی لێكنزیکبوونه‌وه و یه‌کخستنی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی و پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیی له نێوان هێزه سیاسییه ره‌سه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا. له کۆتاییدا شاندی هه‌ر دوولا پێیان له سه‌ر به‌رده‌وامی و پته‌وکردنی پێوه‌ندی نێوانیان داگرته‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 21 ڕه‌شه‌ممه‌ی 2707 11 مارسی 2008
به‌ڕێوه‌چوونی ئێواره‌کۆڕێک له ئا‌ڵمانیا.
له کۆڕه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان دکتۆر مو‌سا که‌ڤاڵ له باکوور، دانا عه‌لی سه‌عید له باشوور، فه‌ره‌یدوون میته‌ران له رۆژهه‌ڵات و هه‌یبه‌ت محه‌مه‌د له رۆژاوای کوردستان، به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر بابه‌ته‌که دووان و به‌شداربووانیش ڕاوسه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو. و خه‌ڵکێكی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئا‌ڵمانیا به‌شداریی له کۆره‌که‌دا کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئاڵمان 20 ڕه‌شه‌مه‌ی 2707 11 مارسی 2008
Parti Azadi Kurdistan http://bijan2.blogfa.com
|