ناوه‌ندی چاك داخوازی دادگاییكردنى جاشه‌كان ده‌كات به خاڵیك له ۆرك شۆپی گه‌شه‌دان به ناوچه جینۆسایدكراوه‌كان.
چاكنیوز - تایبه‌ت
سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ریكه‌وتی 2/7/2008 له هۆڵی ئۆسكار له شاری كه‌لار , به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به هاوكاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده بوونی به‌ڕیزان وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و تاریق ره‌شید قائیمقام له ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی چه‌ند ریكخراویكی وه‌ك pao و cdo و hl و khrw و نوینه‌ری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان و بادینان و به‌شداری ناوه‌ندی چاك له گه‌رمیان پیكهاتوو له به‌ڕیزان " ئه‌حمه‌د مه‌جید لیپرسراوی نوسینگه‌ی چاك له گه‌رمیان و سه‌باح عه‌لی قاره‌مان به‌رپرسی كۆمیته‌ی كفری " , ( ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پیدانه ئیداره‌ی گه‌رمیان بانگهیشتی ناوه‌ندی چاكیان كردبوو ) , ۆرك شۆپی داڕشتنی پلان و په‌ره‌پیدانی ناوچه جینوسایدكراوه‌كان به‌ڕیوه چوو , كه له كاتژمیر 9:30 تاوه‌كوو 4 ئیواره‌ی خایاند ، چۆنیتی كاره‌كانی ۆرك شۆپه‌كه دابه‌ش كرابوو به‌سه‌ر سێ به‌شدا , به‌م شیوه‌یه ی خواره‌وه :
1 - خزمه‌تگوزاری سه‌رتایی و ئاوه‌دان كردنه‌وه 2- عه‌داله‌تی ئینتقالی 3 - په‌روه‌رده‌و و كومه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و ده‌روونی
نوینه‌رانی ناوه‌ندی چاك له ۆرك شۆپه‌كه , به‌ر گروپی عه‌داله‌تی ئینتقالی كه‌وتن , سه‌باح عه‌لی قاره‌مان باسی له دادگایكردنی جاشه‌كان و حاله‌تی كه‌سكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كرد , داوای كرد هه‌موو ئه‌و ئمتیازات و پاسه‌وانانه‌ی كه له لایه‌ن به‌رپرسانی حوكمی پیان دراوه لییان بسه‌نریته‌وه .
دواتر چه‌ند نوینه‌ریكی ئه‌نفالكراوان پشتیوانی ئه‌و پیشنیاره‌ی نوینه‌ری ناوه‌ندیان كرد , تاوه‌كوو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كیك له نوینه‌ره‌كان زۆر به توندی باسی فه‌تاح به‌گی كرد كه 30 پاسه‌وانی بۆ دابین كراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه , پاشان كاك ئه‌حمه‌د مه‌جید وتی : حكومه‌تی عیراق ئه‌وانه‌ی له كوردستانه‌وه ده‌بران ئتفاقی هه‌ردوو حزب بوو نه‌ك له‌سه‌ر شاره‌زایی و زانیاری له سه‌ر ئه‌نفال مه‌به‌ست شایه‌ده‌كان دادگایی ئه‌نفال بوو , هه‌روه‌ها دادگای بالای عیراق بریاری كۆتایی خۆی دا له سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفال , تاوانبارانی ئه‌نفال سزاكانیان تا ئیستا به‌سه‌ردا جیبه‌جینه‌كراوه , وا ساڵیك به‌سه‌ر ئه‌و بڕیاردانه‌ی تی ده‌په‌ڕێ , ئایه دادگا چی شه‌رعیه‌تیكی ده‌مینی به تایبه‌تی دادگایی نه‌كردنی جاش و مسته‌شاره‌كان كه تا ئیستا بانگ نه‌كراون بۆ پیش دادگا ؟؟ .
پیشنیاره‌كانی ناوه‌ندی چاك به هه‌ند وه‌رگیران و كران به خاڵ له گروپی عداله‌تی ئه‌نتقالی , هیوادارین ئه‌م خاڵه ته‌نها به نووسینی سه‌ر كاغه‌ز نه‌مینیته‌وه , كاری جدی بۆ بكریت و وه‌فادارن بن به‌رامبه‌ر به ویستی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان , كه دادگایی جاش و تاوانبارانه.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كان له به‌ریتانیا.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا به هاوكاری ڕێكخراوی "هاوكاری ئه‌رمه‌نیه‌كان" له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ ئێواره كۆڕ له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ساز ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و قانونی كورد و ئه‌رمه‌نی له‌سه‌ر پرسی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و به‌جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌و شاڵاوانه.
یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌و چالاكیانه‌مان به یاده‌وه‌ری 21 ساڵه‌ی سه‌رده‌شت ده‌ست پێكرد، كه ڕۆژی هه‌ینی 27ی مانگی شه‌ش له زانكۆی (SOAS) به سه‌ركه‌تویی ئه‌نجام درا.
ئێواره كۆڕه‌كانی داهاتوو ڕۆژانی 8 و 9 و 14/7/2008 ساز ده‌كرێن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتار و سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرس و خه‌ڵكی تر به‌گشتی.
ئێواره‌كۆڕه‌كان زه‌مینه خۆشكردنن بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ناوه‌ندی چاك/ به‌رتانیا گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كان، كه تا ئێستا هه‌نگاوێكی باشی بڕیوه.
ئێمه داوا له هه‌موو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بكه‌ن بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته و به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ویژدانی ئه‌و وڵاته بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له پرس و داواكاریه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
شوێنی كۆڕ: په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ژووری P پارتیكوله‌ر هاوس (ژووری نوسینگه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان). ئه‌دره‌سی ته‌واو:
Portcullis House is on Victoria Embankment Bridge Street corner next to Westminster tube station(facing parliament)
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ئیمێل و ژمارانه‌وه:
عه‌دنان كۆچه‌ر : 07709435998 ئیبراهیم مه‌لازاده : 07515891499
chakberitania@yahoo.co.uk
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 03-07-2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کوردێکی کەرکووکی بوو بە قسەکەری (ئێس پەی) لەپەرلەمانی هەرێمایەتی ناوەڕاستی هۆڵەندا.
چاکنیوز - تایبەت
ئێستا بەڕێزی بۆی هەیە بەناو پارتەکەیەوە لە پەرلەمانی هەرێمەکە بڕیار بدات .
ئەوەی شایانی باسە بودجەی ئەم هەرێمە بۆ ئەمساڵ 11 ملیار ئیرۆ بوو .
کاک یونس گۆران لە دایکبووی ڕەحیماوەی کەرکووکە و کەسێکی دڵسۆزە بۆ دۆزی کورد لە هەموو پارچەکان و دۆستێکی نزیکی ناوەندەکەمان و زۆربەی کۆڕ و کۆمەڵە و لایەنەکانە لە هۆڵەندا .
www.chaknews.com
|