سه‌باره‌ت به دانانی به‌ردی بناغه‌ی مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوانی دۆڵی جافایه‌تی.
دوا به‌دوای سه‌ردانی نوێنه‌ری چاك/ به‌ریتانیا بۆ كوردستان كه بریتی بوون له به‌ڕێزان ئیبراهیم مه‌لازاده و عه‌دنان كۆچه‌ر، به یاوه‌ری سه‌رۆكی چاودێری جینۆساید دكتۆر گریگۆری ستانتۆن، ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ردان و چالاكی، له‌وانه‌ش سه‌ردانی گۆڕی قوربانیه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی له شارۆچكه‌ی دۆكان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیه‌كان، نوێنه‌ری چاك هه‌وڵی دا هه‌رچی زووه داواكاریه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه جێبه‌جێ بكرێت و مۆنۆمێنتێكیش بۆ شه‌هیدان دروست بكرێت، هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌شه‌وه نوێنه‌ری چاك له‌گه‌ڵ قائیمقامی دۆكان گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام دا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان باس كرا و داواكرا هه‌رچی زووه كار له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی دۆڵی جافایه‌تی بكرێت.
ئه‌مڕۆ 1/7/2008 له پێگه‌ی ئاوێنه هه‌واڵی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و مۆنۆمێنته بڵاوكرایه‌وه، كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌و كاره هه‌ستاوه. ئێمه ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و داوایان لێ ده‌كه‌ین كه دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و مۆنۆمێنته هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت به‌ره‌و باشكردنی بارودۆخ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانی كه‌سوكاری قوربانیه‌كان.
هه‌روه‌ها سوپاسی قائیمقامی دۆكانیش ده‌كه‌ین كه له‌بیری نه‌چووه هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ندی چاك به‌رز بنرخێنێت و ناوی بێنێت.
ئه‌وه‌ش وه‌بیر كه‌سوكاری قوربانیان دێنینه‌وه كه ناوه‌ندی چاك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفالكراوان و باشكردنی گوزه‌رانی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، شان به شانی هه‌موو ئه‌و دڵسۆز و كه‌سانه‌ی كه خه‌مخۆری ئه‌و دۆسیه‌یه‌ن.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا له‌نده‌ن 01-07-08
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
"ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له ئێواره كۆڕێكدا ده‌ست له‌ملان بوون"
به سه‌رپه‌رستی هه‌ردوو ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی كوردی ڕۆژهه‌ڵات" و "ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا"
به‌بۆنه‌ی 21 ساڵه‌ی كیمبارانی سه‌رده‌شت، له‌ڕۆژی هه‌ینی 27 ی جونی 2008، كاتژمێری شه‌ش تا نۆی ئێواره له زانكۆی (SOAS)، سیمینارێك ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی سه‌رده‌شت، بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام درا:
1- شۆڕش حاجی 2- عه‌لی ڕه‌حیمی 3- د. سه‌عیدی شه‌مس
ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوون، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته كرا، شانۆنامه‌یه‌كی لاوانی سه‌رده‌شتیش پیشانی ئاماده‌بووان درا.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
1-7-2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵمه‌تێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی ئه‌نفاله‌كان.
بۆ به‌رده‌م ڕای گشتی هه‌موو كورده به‌ڕێزه‌كانی وڵاتی به‌ریتانیا
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا وه‌كو هه‌وڵ و كۆششه هه‌میشه‌ییه‌كانی خۆی، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێ ئیمزاكۆكردنه‌وه كردووه له ناو په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا. ئێستاش پڕۆسه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیون و داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین هاوكارمان بن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پڕۆسه‌كه و په‌یوه‌ندی كردنی هه‌رچی زیاتره به په‌رله‌مانتاره‌كان و ڕازیكردنیان بۆ چوونه ڕیزی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه واژۆیان كردووه.
لێره‌دا داوا له هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 1- نا‌مه‌ی پاشكۆ كه به‌زمانی ئینگلیزیه بیخوێننه‌وه. 2- ژماره‌ی (EDM)ه‌كه‌ی كه (1805) له نامه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی پێگه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، www.parliament.uk، بتوانن ناوه‌كان بدۆزنه‌وه.
3- بۆ ئه‌وه‌ی بزانن داخۆ په‌رله‌مانتاری ناوچه‌ی ئێوه واژۆی كردووه یان نا. ئه‌گه‌ر ژماره‌كه له (Search) بنوسن یه‌كسه‌ر ده‌تانبات بۆ سه‌ر لینكه‌كه، كه به‌و جۆره‌یه: http://edmi.parliament.uk/EDMi/EDMDetails.aspx?EDMID=36109&SESSION=891 4- ئه‌گه‌ر نه‌یكردبوو، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بتوانن نامه‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه ده‌ست كارێكی مرۆڤانه و كوردپه‌روه‌رانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر بشتوانن دیدارێكی له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن و بارودۆخه‌كه‌ی بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، ئینجا داوای واژۆكه‌ی لێ بكه‌ن ئه‌وه پڕۆسه‌كه مسۆگه‌ر تر ده‌كه‌ن. 5- كه نامه‌كه‌گه‌یشته ده‌ست په‌رله‌مانتاره‌كه، ئه‌وان له (EDM)ڕا بۆخۆیان ده‌زانن چۆن كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
به‌م كاره خزمه‌تێكی گه‌وره به پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و قوربانیه‌كانی ئه‌نفاله‌كان ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا بؤ زانيارى زياتر : عه دنان كؤجه ر 00447709435998
تێبینی: ئه‌وه‌ی خواره‌وه كۆپیه‌كی ئه‌و نامه ئاماده‌كراوه‌یه بۆ په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا، ته‌نها ناوی په‌رله‌مانتاره‌كه‌تانی له‌سه‌ر دابنێن و بۆی بنێرن.
Dear Sir,
You would be aware that this year marks the 20th anniversary of the culmination of what Ann Clwyd MP described in parliament as 'The genocide Anfal campaign against Iraqi Kurds in 1987-88' and also of the Halabja chemical attack. You would also be aware also that the Iraqi Supreme Court has recognised the Anfal as a crime of Genocide in 2007. We believe that the International Community has a duty to assist Genocide Victims as soon as possible. Let us not forget what can happen if we leave these patter unaddressed. The next generation may question whether these crimes ever happened at all, and the perpetrators may construct their revised version of history, as has happened with the Armenians and the Assyrians.
I write to ask you to sign the new EDM by Bob Spink on the Anfal Genocide of the Kurds (number 1805) it is very important to the Kurdish nation that it is recognised as such by the International Community. We would also be pleased if you signed his other related EDMs (number 1806 and 1807) before the summer recess.
I believe that the government is supportive of this aim. The Minister for the Middle East the Rt Hon Kim Howells attended a meeting to commemorate the Anfal and the Halabja Chemical attack recently. Your signing of this (or these) EDMS would give every encouragement to the government to take the final step of Recognition. This will go a long way to heal the grief and resentment felt by the victims that the events which occurred twenty years ago with arms sold to the Saddam Hussein regime by Western countries. I also enclose a speech by the Kurdish Regional Government Prime Minister Nechirvan Barzani which elaborates on the need for, and implications of, International Recognition
Should you have any questions, we can arrange for you to meet Adnan Kochar, an eye witness to the Anfal Genocide (and also the Director of this world-wide NGO) at any time at your convenience in or outside. Parliament alternatively, we shall provide any documentation that you need. We hope to arrange meetings in the Commons on the 8th and also the 14th July.
Regards Adnan kochar
Centre of Halabja against Anfalization and Genocide of Kurdish people (Chak)
|