
رِاپۆرتی یادكردنه‌وه‌ی تاوانی
كیمیابارانكردنی گوندی گۆپته‌په.
رۆژى 3/5/گه‌نجانى گوندى گۆپته‌په مه‌راسیمى بیست ساڵه‌ى كیمیاباران و
ئه‌نفالى گونده‌كانى گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر و سنورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ریان
له گوندى گۆپته‌په به‌ریَوه برد. ئه‌ندامانى نوسینگه‌ى سلیَمانى
ناوه‌ندى چاك و سكرتیَرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان حه‌مه‌ى
حاجى محمود و عوسمانى حاجى محمود ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كیَتى
نیشتیمانى كوردستان و نویَنه‌رانى حزب و لایه‌نه‌كانى سنووره‌كه
ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌كه بوون ، مه‌راسیمه‌كه كاتژمیَر نۆى سه‌ر له‌به‌یانى
ده‌ستى پیَكرد.چالاكییه‌كان به‌م شیَوه‌یه‌ی خواره‌وه بوون:
_دابشكردنى به‌یاننامه‌ى ناوه‌ندى چاك له‌گوندى گۆپته‌په و هه‌ردوناحیه‌ى
ئاغجه‌له‌ر و ته‌كیه‌وشارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ .
_ده‌رچوواندنى ساڵنامه‌ى گۆپته‌په له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجیَكه‌وه .
_كردنه‌وه‌ى پیَشانگه‌یه‌كى ویَنه و كارىده‌ستى مناڵانى گۆپته‌په كه
گوزارشتیان له كیمیابران و ئه‌نفالى ئه‌ورۆژانه ده‌كرد.
_ریَپیَوان بۆسه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان .
_كۆرِاڵى (سه‌ماى رۆحى په‌پوله‌كان ) به‌رهه‌مى گه‌نجانى گۆپته‌په.
_دانانى تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان .(حوكمه‌تى هه‌ریَم
تاجه گوڵینه‌یان نه‌بوو داى بنیَن).
_كردنه‌وه‌ى كتیَبخانه‌ى گۆپته‌په (وه‌زیریَكى گه‌وره‌ى وه‌ك دكتور
زریان دۆڵابیَكى ته‌نه‌كه‌ى بیَده‌رگاى پیَشكه‌ش به‌كتیَبخانه‌كه كرد
).
_وتارى حوكمه‌تى هه‌ریَم (ساڵانى رابردوو به‌ڵیَنیَنیان هه‌بوو به‌قسه‌ى
بریقه‌دار ئه‌یاندا به خه‌ڵك ئه‌مساڵ ئه‌وه‌شیان نه‌بوو ).
_نمایشى گروپى ده‌فى ده‌ربه‌ندیخان به‌ناوى سۆزیَك، له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى
گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه .
_شانۆگه‌رى( ساتیَك كه هه‌ست به‌بوون ده‌كریَت )له‌لایه‌ن گه‌نجانى
گۆپته‌په.
_وتارى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌نفال .
په‌یامنیَری ناوه‌ندی چاك- سنووری ئاغجه‌له‌ر و قه‌ڵاسیَوكا
www.chak.be
www.chaknews.com
_____________________________________________________________________________________
ئاكۆ فاروق عومه‌ر
رِزگار بكه‌ن.
به‌ریَز وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان
به‌رِیَز رِیَكخراوه‌كانی داكۆكی له مافی منداڵان
به‌رِیَزان كۆمه‌ڵه‌ی پیَشمه‌رگه دیَرینه‌كانی كوردستان
ئاكۆ
فاروق عومه‌ر منداڵیَكی كه‌مئه‌ندامه و باوكی پیَشمه‌رگه‌ی دیرینه و
كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه, هه‌ردوو پیَی له كاتی له دایك بوونییه‌وه
پیَكه‌وه نووساوه , بۆ چاره‌سه‌ركردن پیَویستی به هاوكاری هه‌مووانه
, داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئه‌و منداڵه رِزگار بكه‌ن و
هاوكاری ئه‌م خیَزانه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌یان .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
فاروق عومه‌ر ئه‌حمه‌د
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن :009647504873859
Shemden_sh2000@yahoo.com
ناوه‌ندی چاك
4-5-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
_____________________________________________________________________________________
سه‌میناری چاک له ڤێنا.
بۆ
پتر ناساندنی کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاک به ڕه‌وه‌ندی کورد له
هه‌نده‌ران،
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له باژێڕی ڤێنا{وڵاتی نه‌مسا}
هه‌ڵده‌ستێت به سازکردنی سه‌مینارێک بۆ گۆران
هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌ندامی چاک .
به‌ئاماده‌بوونتان خۆشحاڵین
ناوه‌ندی چاک
www.chak.be
Berwar :heini.9.5.2008
Kat.18
Adress.ROSSOTRE
WEIBGERBERBLÅNDE
24
1030 WIEN
|