
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی/سویسرا
الاتحاد العام اللاجئين العراقيين/سویسرا
INTERNATIONAL
FEDERATION
OF IRAQI REFUGEES-IFIR
خۆپیشاندان دژ به سیاسهتی پهنابهری
دهوڵهتی سویسرا.

له
ژێر دروشمی (مافی مانهوه بۆ ههموو) وه بۆ ناڕهزایهتی دهربڕین دژ
به سیاسهتی به زۆر ناردنهوهی پهنابهران، فیدراسیۆنی سهراسهری
پهنابهرانی عێراقی/سویسرا و چهندین ڕێکخراوی سویسری و پهنابهری
ووڵاتانیتر ،19/04/2008 کاتژمێر 13:30 دوای نیوهڕۆ له شاری زوریخی
سویسرا مارشێکی گهورهوفراوان به ڕێدهخهن، فیدراسیۆن یهکێک له
قسهکهرانی سهرهکی ئهم مارشه دهبێ. داوا له سهرجهم
پهنابهرانی عێراقی دهکهین بۆ نهفرهت نیشاندانیان بهرامبهر
سیاسهتی دژه پهنابهری دهوڵهتی سویسرا بهشداری ئهم مارشه
بکهن.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی/سویسرا
10/04/ 2008
بۆ
زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن به:
ئهحمهد عهلی 0788532004
حیسام
عهلی 0764076321
جهمال کۆشش 0787557760
www.federasion.org
www.csdiraq.com
Ifir,postfach7643,3001 Bern
_____________________________________________________________________________
خۆپێشاندانی
جەماوەری فیدراسیۆنى سەراسەرى پەنابەرانى عێراقى و ڕێکخروەکان،
بە پشتیوانی جین
لامبێرت ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا لەدژى سیاسەتى دیپۆرتکردنەوە لەشارى
لەندەن بەڕێخرا!
لە
درێژی کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ سیاسەتی
ووڵاتە ئەوروپیەکان بەرامبەر بە پەنابەرانی کوردی عێراقی ئەمرۆ بە
هاوبەشی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە کوردیەکان لە بەریتانیا و بە
ئامادەبوونی بەرێز (جین لامبیرت) ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا
خۆپێشاندانێکی جەماوەری لە لەندەن لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
دژ بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی کورد سازکرا.
سەرەتا ئارام حمە سەعید بە دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان پەیامی
فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە شاری لێستەر پێشکەشکردوە ئاماژەی دا
بە رەوشی پەنابەران لەشاری لێستەر و کارو چالاکیەکانی فیدراسیۆن لەو
شارەو هەروەها لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان قسەو باسی کرد و
پاشان بەرنامەکانی خۆپیشاندانەکەی خۆیندەوە. بەدواى ئەوەدا دەشتی جەمال
قسەو باسێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کردو لەسەر ڕەوشی سیاسی و نائارامی
لە عێراق و کوردستان و یەک دەستی ووڵاتە ئەوروپیەکان بۆبردنە پێشەوەى
سیاسەتى دیپۆرتى پەنابەران وبەکارهێنانی کێشەى پەنابەران وەک کارتیکی
سیاسی قسەوباسى کرد کەلە نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق و
وڵاتە ئەوروپایىیەکاندا بەدەستەوە گیراوە. هەروەها دەشتى جەمال ئاماژەى
بەو هەوڵانەدا کە فیدراسیۆن لەماوەى رابردوودا گرتویەتیە بەر لە دژى
سیاسەتێک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆکۆمەککردن و خستنە ئیختیارى
فرۆکەخانەو زانیارى پیشکەشکردن بەوڵاتە ئەوروپایىیەکان تا بتوانن
بەهۆیەوە پەنابەران دیپۆرتبکەنەوە. لەم بارەشەوە دەشتى جەمال پێداگرى
لە قازانج و بەرژەوەندیەکانی پەنابەران کرد و لەسەر یەکگرتووی ڕیزەکان
و نەبەردیەکانی سەرکەوتنی فیدراسیۆن لە ولاتی سوید چەندین نمونەى
باسکرد وتەئکیدى کردەوە لەسەر گرنگی کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکان بە
پشتیوانی ئەحزاب و ڕێکخراو ئینسانیە و پەنابەریەکانی لە ووڵاتانی
ئەوروپا کە دەتوانێ گورزێکی کاریگەری بێت لەراستای سەرکەوتن بەسەر
سیاسەتی دیپۆرتى پەنابەراندا.
لەدریژەى بەرنامەى خۆپیشاندانەکەدا جین لامبێرت لە ووتەیەکدا پشتیوانی
خۆی بەرامبەر بە پەنابەرانی کوردو عێراقی دوپاتکردەوە ئیدانەی سیاسەت و
زەختو زۆری وڵاتە ئەوروپیەکانی کرد بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی ،
هەروەها (عەدنان کۆچەر) لە رێکخراوی چاک سەرباری پشتیوانی خۆیان لە
پەنابەران لەسەر گرنگی کاری هاوبەشی پەنابەران قسەو باسیکرد ، بەدوا
ئەوەدا هەریەک لە (تۆم دۆد) لە رێکخراوی رفیوجی کانسڵ و (کارن جۆنسن )
لە یەکیتی کریکاری ( ( PCS (بایز عبدوڵا) لە گرتووخانەی دەستبەسەری
پۆرتسمۆس پەیامی پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی پەنابەران
دەربڕی و هەروەها(عوسمان سەرسپی) کە بە نامە پەیامی دەستخۆشانەی بە
ناوی پەنابەران لە شارەکانی کاردیف و نیوپۆرت و سوانزی و برستڵەوە
ئاراستەی خۆپیشاندەران کردبوو خۆیندرایەوە.
خۆپیشاندەران بە دروشمی (دیپۆرتی پەنابەرانی کورد ڕاگرن)(مافی پەنابەری
مافی ئینسانە) (عێراق نائەمن و کوردستان ناجێگیرە) (نا بۆ دیپۆرت نا بۆ
زیندانکردنی پەنابەران ) ( نا بۆ گەڕا نەوە نا بۆ گەڕانەوە ... لەلایەن
ئارام حمە سەعید و سورمە حەمیدەوە دەوترایەوە.
لەکۆتایى خۆپیشاندانەکەشدا وەفدێکی ڕێکخراوەکان کە پێک هاتبوو لە (سەمیرە
ئەحمەد، شلێر خان، عەدنان کۆچەر و دەشتی جەمال) روویان کردە بارەگای
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا و نامەیەکی نارەزایەتی بەناوی جالیەی کوردو
رێکخراوەکان و کەسوکاری پەنابەرانەوە کەئاراستەی وەزیری ناوخۆی
بەریتانیا کرابوو، هاوپێچ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئیمزای ناڕەزایەتی
پێشکەش بە نۆینەری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کرا.
شایانىباسە ژمارەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەوانە تەلەفیزیوونی
سەنا و فیدراسیۆن، زاگرۆس و رۆژ تی ڤی و پەیامنێری کوردستانی نۆێ و
رۆژنامەی گاردیان و ژمارەیەک رۆژنامە نوس و پەیامنێری رۆژنامە
ئینگلیزیەکان کەئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون گوزارشیان لەم خۆپیشاندانە
بەشێوەى خۆیان وەرگرت...
ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن لیژنەیەکەوە سەرپەرشتى کرا کە نوینەرانى ئەم
ڕێکخراوانەى خوارەوەبوون.
ناوی رێکخراوەکان:
-
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی.
-
ناوەندی چاک .
-
مەڵبەندی رۆشنبیری
کوردی.
-
رێکخراوی ژنانی
پەنابەری کوردستان.
-
کۆمەڵەی کوردی پۆرتسمۆس.
-
کۆمەڵەی کوردی لە شاری
لیدز.
-
کۆمەڵەی کوردی لەشاری
شەفیڵد.
-
کۆمەڵەی رۆشنبیری
کورد ی-کێرکلیس.
-
کۆمەڵەی
کوردەکانی رۆژهەڵات-کێرکلیس.
-
کۆمەڵەی دۆستینی کوردی
رۆژئاواو و بەریتانیی.
-
کۆمەڵەی ژنانی
کورد-کێرکلیس.
-
رێکخراوی مینبەری
کوردستان.
-
رۆژنامەی
Re-live Magasine .
-
کۆمەڵەی کوردی لە
ولڤەرهامتن.
-
فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی لە لیستەر.
-
سایتی ئەمرۆ.
-
بەرەی دژی دیپۆرتی
پەنابەران بۆ عێراق.
-
رێکخراوی یەکیتی
ژنان لە بەریتانیا.
-
فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی لە نوتین هام.
POBOX1575،ILFORD،IG1 3BZ
_______________________________________________________________________________________

11-4-2008:
فیدراسیۆن و وەفدێکی رێکخراوەکوردیەکان
نامەی نارەزایەتی
و ژمارەیەکی زۆر لە ئیمزا
پێشکەش بە سەرۆک
وەزیرانی بەریتانیا دەکەن.
ووتە
بیژێکی فیدراسیۆن رای گەیاند دۆینێ کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ وەفدێکی
فیدراسیۆن و رێکخراوە کوردی کان کە پێک هاتبوو لە (سەمیرە ئەحمەد، شلێر
خان ،سامان سەردەم ،عەدنان کۆچەر، کارن جۆنسن ، کرمانج عمر، دەشتی
جەمال) ڕوویان کردە ماڵی گۆردن براون سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە
داونیین ستریت بەمەبەستی پێشکەشکردنی نامەی ناڕەزایەتی کە ئەوپەڕی
نیگەرانی جالیەی کوردی وکەسوکاری پەنابەران لە ناوخۆی کوردستان وزۆربەی
رێکخراوە پەنابەری کوردو عێراقی بەیان دەکات ، هەروەها کۆمەڵێک
داواکاریان خستۆتە بەردەم سەرۆک وەزیران لەبەرامبەر رەوشی پەنابەرانی
کوردی عێراقی لە بەریتانیا داوا کراوە کە بریارە ناردنەوەی پەنابەران
ڕابگرن وچیتر کارى پێمەکەن.
فیدراسیۆن ووتی لەو نامەیەدا ئێمە وێراى ئەوەى بەتەواوى تواناوە
ئامادەى هاوکاری خۆمان دەربڕیوە بۆ باشکردنى رەوشى پەنابەران لەوڵاتى
بەرتیانیا هاوکات چەند خواستێکمان خستووتە روو دوامان لەبەڕێزیان کردوە
بیخەنە بەرنامەى حکومەتەکەیانەوە و بەکردەوە هەنگاوى بۆهەڵگرن: کە
ئەوانیش:
1-ڕاوەستان و کارپێنەکردنى بریارى دیپورت کردنەوەی پەنابەرانی کوردی
عیراقی ، پەنابەرانی کورد عیراقی مافی ئەوەیان پێ بدرێ دیفاع لەخۆیان
وەکەیسەکانیان بکەن.
2- هەرجۆرە هێرش وەلێسەندنەوەی خزمەت گوزاریەکان لەوانە(خانووبەرە
وەحقوقی سوسیال وەمافی کارکردن ) لەپەنابەران ڕابگیری وپەنابەران ئەو
مافانەیان پاریزراوبێت.
3- ئازاد کردنی ئەو پەنابەرکوردانەی لەگرتووخانەکادا راگیراوە..
هەروەها فیدراسیۆن ووتی هاوپێچی ئەو نامەیەی سەرۆک وەزیران نزیک بە 2
هەزار ئیمزای ناڕەزایەتی کە خواستەکانی پەنابەرانی تیا هاتووە
پێشکەشکراوە.
__________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
|