
کهلهپچه و
راپێچکردن بۆ نێو زیندان و ناردنهوهی بهزۆری پهنابهران رابگرن!
ئێمه قوربانیانی جهنگ و نائارامیین!
بەخۆپێشاندانى جەماوەرى ئێمەوە پەیوەستبن
دۆینێ حکومەتى بەریتانیا، پێچەوانە بەهەر پرەنسیپێکى ئینسانى و
مافەکانى مرۆڤ بە فڕۆکەی ئەڵمانی و بەکەلەپچەکراوی ئۆپەراسیۆنێکى
سەربازی گەورەى لەدژى پەنابەرانی کوردی عێراقی بەریَِخست و لەئەنجامدا
60 پەنابەرى کوردى عێراقی، بەدواى ئیهانەو سوکایەتى و ڕاگرتنیان
لەگرتووخانەکاندا و لەسەرو هەر بڕیارو پێوانەیەکى نیودەوڵەتىیەوە،
بەزۆر دیپۆرتى شارى هەولێریان کردەوە.
ئەم کردەوەیە جگە لەوەى ئاستەنگێکى گەورەتر لەبەردەم بارودۆخى پەنابەرى
و مافەکانیاندا پێکدینێت ، هاوکات دەرگاى پەلاماردانێکى گەورەو
سەراسەرى بەدژى پەنابەرانى کورد و عێراقى پیکدینێت . پەنابەرانێک
کەقوربانی جەنگ و نائارامین. هەربۆیە دەربرینى ناڕەزایەتى بەرامبەر بەم
کردەوەیە و سیاسەتى بەزۆرى ناردنەوەى پەنابەران ئەرکێکى سەرشانى هەر
لایەن وئینسانێکى ئازادیخواز و مرۆڤدۆستە.
کەوایە بەخۆپێشاندانى جەماوەرى ئێمەوە پەیوەست بن.. وەرن با رۆژى 11/4
بکەینە رۆژى دەربڕینى ناڕەزایەتى گەورە لەپێناو ڕاگرتنى سیاسەتى
دیپۆرتى پەنابەران و بەدەست هێنانى مافى پەنابەریمان.
وەرن با هەموومان پێکەوە بۆئەم خواستانەمان دەنگ و دەستى
یەکگرتووانەمان هەڵبڕین:
1. هەڵوەشاندنەوەی دەست بەجآى بڕیاری گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ
کوردستان وە لابردنی هەموو زەخت و زۆرێک لەسەر پەنابەرانی کورد.
2. بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری بۆ پەنابەرنی کوردی عێراقی وەک
قوربانی جەنگ و نائارامی لە عێراقدا
3. ئازاد کردنی پەنابەران لە گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا.
هاوکات داوا لەهەموو حزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە پەنابەری وئینسان
دۆست و پێشکەوتوخوازەکان دەکەین کە هاوپشتی وهاوکاری ئەم کەمپینە بکەن
و ئیمزای خۆتان بخەنە ژێر لیستی بەشداربوانی ئەم خۆپیشاندانە. هاوخەبات
بن لەسەنگەری داکۆکی کردن لە مافەکانی پەنابەران تا بەدی هێنانی ئەم
خواستانە :
ئەم خۆپیشاندانە لە ڕۆژی هەینی 11-4-2008 بەرگوزار دەکرێت :
بەریتانیا: لەندەن:کاتژمێر 12 تا 2 پاشنیوەڕۆ
شۆێن:
2 Marsham Street ، London، SW1P 4DF
نزیکترین ئێستگای قیتاری Westminster لەسەرخەتی ڕەساسی و سەوز بەرامبەر
بە پەرلەمان ،پاسی ژمارە(12،453،24،11،211،59) بۆ دەچێت ،شۆینی
کۆبوونەوە کاتژمیر 11 بەیانی لەبەردەم ئێستگای قیتاری ویستمنستەر ،ناوی
بەرگوزارکەرانی ئەم خۆپێشاندانە:
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ناوەندی چاک،مەڵبەندی رۆشنبیری
کوردی،رێکخراوی ژنانی پەنابەری کوردستان،کۆمەڵەی کوردی
پۆرتسمۆس،کۆمەڵەی کوردی لە شاری لیدز،کۆمەڵەی کوردی لەشاری شەفیڵد،
کۆمەڵەی رۆشنبیری کورد ی-کێرکلیس،کۆمەڵەی کوردەکانی رۆژهەڵات-کێرکلیس،
کۆمەڵەی دۆستانی کوردی رۆژئاواو و بەریتانیی، کۆمەڵەی ژنانی
کورد-کێرکلیس،رێکخراوی میمبەری کوردستان،رۆژنامەی Re-live Magasine ،
کۆمەڵەی کوردی لە وڵڤەرهامتن،فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە
لیستەر،سایتی ئەمرۆ،کانگا،فیدراسیۆنی کوردستان لەبەریتانیا
بۆ زانیاری زیاتر بەم ژمارە تەلەفوونانە پەیوەندی بکەن: ، بە ئاسۆ
گۆران ژمارەی(07895636633)و عەدنان کۆچەر
ژمارەی(07709435998) ئارام حمە سەعید(07729182083)و توانا
سەعید(07743570772)سەروەر غەریب(07761218015) سامان
سەردەم(07799507141) زانا (07955674802)
__________________________________________________
POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK
_______________________________________________________________________________________
2-4-2008:
ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کوردی خۆیان بۆ
خۆپیشاندان ئامادە دەکەن دژ بە ناردنەوەی پەنابەران.
لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دۆینێ
کۆبوونەوەیەکی رێکخراوە وکۆمەڵە کوردیەکان لە لەندەن ساز کرا .
لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا دەشتی جەمال لە سەر ناردنەوەی 60 پەنابەری
کوردی عێراقی بەکەلەپچەکراوی وخراپی رەوشی پەنابەران لە بەریتانیا
ووڵاتە ئەوروپیەکان قسەو باسی کرد وپاشان چووە سەر ئەو ئەرکانەی
دەکەوێتە ئەستۆی رێکخراوەکان لە پێناو هاوکاری و بەتەنگەوە چوونی
پەنابەران ،پاشان نۆێنەرانی رێکخراوە کوردیەکان قسەو باسو پێشنیارەکانی
خۆیان خستە روو.
لەم نیوەدا لێژنهیەک پێک هات بۆ بەدوا
چوونی کارەکان کە پێک هات لە(عەدنان کۆچەر)لە ناوەندی چاک ،(شلێرخان)لە
مەڵبەندی رۆشنبیری کوردی،(سەمیرە ئەحمەد) لە رێکخراوی ژنانی پەنابەری
کوردستان ،(دەشتی جەمال) لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی .
لێژنهکە بریاری دا :
1-رۆژی 11-4 خۆپیشاندان دەبرێتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
کاتژمێر 12 تا 2 پاشنیوەرۆ .
2-یاداشتنامەیەک ئامادە بکات بە ناوی جالیەی کوردی و رێکخراوە
کوردیەکانەوە بۆ دەربرینی نیگەرانی و نارەزایەتی بەرامبەر بە ناردنەوەی
پەنابەرانی کورد.
3-نامەیەک ئاراستەی گۆڵدن براون سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکرێت بە
ناوی رێکخراوەکانەوە.
4- رۆژی سێ شەمەی داهاتوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەلایەن ئەم
لیجنەیەوە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە لەندەن دەگیرێت.
5- لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی 29-4 کە لەلایەن بەرێز جان مکدۆناڵدەوە
سازکراوە بەو پەری تواناوە رێکخراوەکان بەشداری دەکات .
6-نامەیەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت بەناوی
رێکخراوەکانەوە.
______________________________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
_______________________________________________________________________________________
2-4-2008:
خۆپیشاندانی پهنابهرانی کوردی عێراقی له ووڵاتی نهرویج.
ڕێکخراوی
پهنابهرانی کوردی عێراق له نهرویج بانگهوازی ههموو کوردهکانی
دانیشتووی ئۆسلۆو شارهکانی دهوروبهری دهکات که بێن له
خۆپیشاندانی ڕۆژی ههینی بهرواری
804.04.200
دا له کاتژمێر 12:00 نیوهڕدا بهشداربن له بهردهم پهرلهمانی
نهرویج له شاری ئۆسلۆ. ئهم خۆپیشاندانه بۆ دهربڕینی
ناڕهزایهتیمانه بهرامبهر به سیاسهتی نا ئینسانیانهی دهوڵهتی
نهرویج بهرامبهر بهو کهسانهی که به "موف" ناسراون به تایبهت
و ههموو پهنابهرانی کوردی عێراقی که زۆربهیان ڕهفزیان
وهرگرتووهو له بارێکی نائینسانی و ناههمواردا ژیان بهسهردهبن.
بهشداریتان
نیشانهی پشتیوانیتانه له خهبات و ناڕهزایهتی بهردهوامی
پهنابهران بۆ بهدهستهێنانی مافه ئینسانیهکانیان.
بۆ زانیاری
زیاتر پهیوهندی بکهن به:
کامل احمد
91114116 كاردۆ ئاسۆ: 47233203 دڵشادی لاوان 47309128
_______________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575,
ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com,
Mobile:00447856032991
,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile:
Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama
07729182083
www.csdiraq.com
____________________________________________________________________________________
|