پیرۆز بێ 108 هه‌مین ساڵی له دایکبوونی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! کوردستانییه‌کان!
11 گوڵانی ئه‌مساڵ 108 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له دایکبوونی پێشه‌وای گه‌وره‌ی کورد، قازی محه‌مه‌ده. قازی محه‌مه‌د 108 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی 11ی گوڵانی 1279 هه‌تاویی (1900 زاینیی) له شاری مه‌هاباد له خێزانێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و پایه‌به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی له دایکبوو. قازی محه‌مه‌د سه‌ر‌ده‌می لاویی به خوێندن و فێربوونی برده‌سه‌ر و به‌ڵگه نامه‌ی خوێندنی زانستی "معقول" و "منقول" (نحو، صرف، منطق، بلاغه، اصول، فقه و کلام) وه‌رگرت. هه‌روه‌ها بۆ بردنه‌سه‌رێی ئاستی زانستی و زانیاری خۆی، زمانه‌کانی ئینگلیسی، رووسی و فه‌ره‌نسی خوێند و بێجگه له زمانی دایکیی خۆی، زمانه‌کانی فارسی، ترکی و عه‌ره‌بی و ئێسپرانتۆی ده‌زانی. پێشه‌وا له ته‌نیشت هه‌بوونی پله‌ی زانستی دا، شاره‌زایه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی بواره‌کانی ئایین، سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا بوو. که‌سایه‌تی و ره‌وشت و ئه‌خلاقی به‌رز و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی، پێگه و پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وای پێدا بوو که ببووه جێی پرس و راوێژی خه‌ڵکی مهاباد و به‌بێ قسه‌ی ئه‌و هیچ پرسێکی گرینگی شاره‌که چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کرا. ئه‌و رووناکبیری هه‌ڵکه‌وتووی سه‌ر‌ده‌می خۆی و پێشه‌وای راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بوو. پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له ژیانی سیاسیی‌دا، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد تۆمار کرد. ئه‌و به دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، ناسیونالیزمی کوردی له بزووتنه‌وه‌یه‌که‌وه گه‌یانده ئاستی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی. پێشه‌وا به‌و هه‌نگاوه مێژووییه که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی به به‌ر کوردا کرده‌وه و کۆماره‌که‌ی کرده سیمبولی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردان. له له سایی بیر و عه‌قڵی پێشه‌وادا، له ماوه‌ی 11 مانگ ته‌مه‌نی کۆمار‌دا، ئه‌وه‌نده ده‌سکه‌وت و پێشکه‌وتنی سیاسیی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌سهات که بوونه پێناسه بۆ شارستانیه‌ت و کلتور و ده‌سه‌ڵاتی کوردی. میراتی سیاسیی پێشه‌وا، ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده که ده‌کرێ ببێته دیسکۆرسی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان. هه‌ر سوێندی سه‌رۆک کۆماریی و وه‌سیتنامه‌که‌ی مانیفێستی ئازادیی کوردستانن. قازی محه‌مه‌د، وه‌ك له ژیاندا بۆ کورد، پێشه‌وا و داهێنه‌ر بوو، له مه‌رگیشدا هه‌ر به‌و ته‌رزه بوو. ئه‌و رێگای رۆیشتنی له به‌رده‌م ئاواڵه بوو، به‌ڵام مه‌رگی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به سڵامه‌ت ده‌رچن. مه‌رگی قازی محه‌مه‌د لێوا و لێو پڕ بوو له ژیان. جۆرێکی دیکه‌ی سوور بوون له سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی نه‌ته‌وه‌یی بوو. قازی محه‌مه‌د سوقراتی زه‌مان بوو. پارتی ئازادیی کوردستان باشترین وه‌فا و ئه‌مه‌گناسی بۆ پێشه‌وای شه‌هید له وه‌دیهێنانی ئامه‌نجه‌کانیدا ده‌بینێ. هه‌ر بۆیه به هاتنه مه‌یدانی، ئاڵاکه‌ی ئه‌وی هه‌ڵکرده‌وه و کردیه به‌شێك له ناسنامه‌ی سیاسیی و رێکخراوه‌یی خۆی و له یه‌که‌مین کۆنگره‌شیه‌وه (10-12 ئۆکتۆبه‌ر 2006) دامه‌زرانه‌وه‌ی کۆماری کوردستانی کردووه‌ته دروشم و ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی.
سڵاو له پێشه‌وای شه‌هید له 108 هه‌مین ساڵی له دایکبوونیدا بژی خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاند
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستان 12 گوڵانی 2708 1/ مای/ 2008
_____________________________________________________________________________________
راگه‌یه‌ندراوی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپای PAK سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی سوپای ترکیا بۆسه‌ر خاکی کوردستان
رێکه‌وتی 24.4.2008 جارێکی دیکه رێژیمی داگیرکه‌ری ترکیا به بیانووی بوونی هێزی PKK ده‌ستی داوه‌ته‌وه‌وه بوردومانی خاکی باشووری کوردستان. رێژیمی ئه‌سکه‌رتاریای ترک ده‌زانێ واده‌ی جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 نزیکبووه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ ئاسایش و سه‌قامگیریی باشووری کوردستان بخاته مه‌ترسییه‌وه.
لێره‌دا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ و هێزی هاوپه‌یمانان له ئێراق ده‌که‌ین، سنوورێک بۆ ئه‌و ده‌سدرێژییانه دابنێن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو هێزه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین به یه‌ک ده‌نگ دژی رێژیمی داگیرکه‌ری ترک و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، هه‌ڵوێست بگرن.
پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ر وه‌ک هه‌میشه، بۆ رزگاریی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئاماده‌یه به‌رانبه‌ر به داگیرکه‌رانی کوردستان رابووه‌ستێ و جارێکی دیکه ئه‌م کاره دژی ئینسانییه‌ی ده‌وڵه‌تی ترکیا مه‌حکوم و ریسوا ده‌کا.
پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا 12/ گوڵانی/ 2708 1/ مای/ 2008
Parti Azadi Kurdistan Kurdistan Freedom Party tel:0031263252693 fax:0031263252157 mobil:0031641693364 info.pak_europa@betuwe.net nawendi.hewal.pak@hotmail.com www.pazadik.org
_____________________________________________________________________________________
به‌شداریی له پێکهاتنی کۆمیته‌ی کوردان له کانادا.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 27.4.2008 له شاری ڤانکۆڤه‌ری وڵاتی کانادا، یه‌که‌مین کۆنگره‌ی پێکهاتنی کۆمیته‌ی کوردان له‌و وڵاته، به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆنگره‌که، هه‌ڤاڵ نادر قازی به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی کانادای PAK به‌شداریی له‌و کۆنگره‌یه‌دا کرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی کانادای PAK خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێکهێنانی ئه‌م کۆمیته‌یه بۆ لێکنزکبوونه‌وه و هاوکاریی هه‌رچی زیاتری کوردان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ربڕی و ئاماده‌یی بۆ هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک نیشاندا و سوپاس و پێزانینی خۆیی پێشکه‌ش به به‌ڕێز شوان ئه‌حمه‌د کرد که حه‌ولێکی زۆری بۆ پێکهێنانی کۆمیته‌ی کوردان داوه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی کانادا 9/ گوڵانی/2708 29/ ئاپریلی/2008
TEL: 0016048050771 info.pak_canada@yahoo.com
|