٥\٦\٢٠١٢
سه‌باحه‌ت
تونجه‌ل:
به‌هاری عه‌ره‌بی دروستکراوی دەولەتە
ئیمپریالیستەکانە.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بێ به‌ڵینه و هه‌شت هه‌زار کورد
زیندانی کراون.
دیمانه: شوان سدیق
له
گفتوگۆیه‌کدا.. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له سه‌ر
فراکسیۆنی BDP (سه‌باحه‌ت
تونجه‌ل) باس له ره‌وشی سیاسی و هه‌نووکه‌ی ئێستای وڵاته‌که‌ی
ده‌کات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی
AKP به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنی چه‌ند ساڵه‌ی
رابردوویان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره
کورده له په‌رله‌مانی تورکیا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان و تورکیا باش ده‌زانێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو
به‌هۆی PKK تورکیا به‌رده‌وام
فشار ده‌خاته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
شوان سدیق: له
ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ
BDP چۆن ده‌بینرێت؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: بێگومان پارتی داد‌و
گه‌شه‌پێدان حیزبێکی وایه له تورکیا ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه له
تورکیا، پێشتر پێشنیاز و پروپاگنده‌ی زۆرهه‌بوو بۆ دۆزی کورد له
باکوری کوردستان، به‌ڵام که هاته سه‌رده‌سه‌ڵات و درێژه‌ی به حوکمه‌تداری
خۆیدا له به‌رامبه‌ر پروپاگنده و پێشنیازه‌کانی بۆ کورد شتێکی ئه‌و
تۆی نه‌کرد له‌گه‌ڵ قسه‌کانی پێشوترییان یه‌ک بگرنه‌وه.
بێگومان له‌تورکیاش دوولایه‌نی گرنگ هه‌ن کورد و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان،
به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌نا بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد کارێکی وه‌های کرد که شه‌ڕ دروست ببێت، بۆ
زیاتر نموونه فشاری خستنه سه‌ر به‌ڕێز ئۆجه‌لان، هه‌روه‌ها نزیکه‌ی
هه‌زار کورد له زینداندا ده‌ستگیرکراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کورد بوونه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م زه‌برو زه‌نگ و فشارانه‌ش بۆ سه‌ر کورد به‌ڵام
ئێمه هه‌موو کاتێک هه‌وڵ ده‌ده‌ین، به‌ڕێگایه‌کی ئاشتیانه وه‌ڵامی
کێشه‌کان بده‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه کێشه‌ی کورد
له تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ئه‌وان به‌و رێگای ئێمه نه‌هاتوونه‌ته
پێش.
شوان سدیق: له به‌رامبه‌ر ئه‌و فشارانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی AKP له‌گه‌ڵ کورد به‌تایبه‌تی
BDP ئایا یه‌کگرتوویه‌ک هه‌ست پێده‌کرێت
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: هیچ کاتێک وه‌ک ئه‌مڕۆ کوردی کوردستانی
باکور ئه‌وه‌نده یه‌کگرتوو نه‌بووه، له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵا تورک‌دا، به‌بڕوای من دووه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی
ژنانی کورد که ژنانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ژنانی کوردیش رۆژی
سێشه‌ممه له شاری هه‌ولێر به‌شدارییان تێدا کرد ئه‌مه هه‌نگاو ده‌رفه‌تێکی
زیاتر و گرنگتره بۆ یه‌کگرتووی کورد. له ئێستاش هه‌رێمی کوردستانی
باشوور که وه‌ک ئیداره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆی به‌ڕێوه ده‌بات، کوردی
پارچه‌کانی تریش لێره ده‌توانن به‌ئازادی کاری خۆیان بکه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ش
واده‌کات که پێشکه‌وتنی کورد قۆناغ به قۆناغ بۆ ئازادی نزیکتربێت.
شوان سدیق: ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ وڵاتانی
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات، پێی ده‌گوترێت به‌هاری عه‌ره‌بی
ئایا کوردی باکوریش ئه‌و جوڵانه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی به‌و به‌هاره دهشوپێهێنیت؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌که
رووده‌دات، به‌تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی که هاوڵاتیان دژ به ده‌سه‌ڵاته
نه‌گۆڕه چه‌ند ساڵه‌ییه‌کانی خۆیان هاتوونه‌ته شه‌قام و ناوی لێنراوه
به‌هاری عه‌ره‌بی، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌و به‌هاره شتێکی تایبه‌ت نییه
بۆ کورد چونکه پێمانوایه به‌هاری عه‌ره‌بی به
ده‌ستی ئیمپرالیست به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌مریکا
و ئه‌وروپا دروستیانکردووه. بڕواشمان وایه ئه‌م جۆره جوڵانه‌وه‌یه
چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خه‌ڵک ناکات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش عه‌ره‌ب
خۆیان هه‌وڵیان نه‌داوه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، کاتێک
گۆرانگاریش ده‌که‌ن ده‌بێت هه‌ژموونی وڵاتی داگیرکه‌ر زیاتر بێت به‌سه‌ریانه‌وه،
به‌تایبه‌تیش سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری. بێگومان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌کورده‌وه
هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌لی کورد هه‌میشه له‌ژیانی خۆیدا بۆ
شۆڕشگیڕی و پێشکه‌وتنی ناوچه‌که‌ی خۆی هه‌وڵی داوه، بۆ
نموونه ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستانی باشور.
شوان سدیق: BDP
چۆن ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی
داد‌و گه‌شه‌پێدان؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: ئێمه پێمانوایه
نزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کانی باشور له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی
تورکیا به‌تایبه‌ت داد و گه‌شه‌پێدان، زۆر گرنگن هه‌رچه‌نده
بیروبۆچوونیان یه‌ک نه‌بن به‌ڵام پێمانوایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی
کورد گرنگی خۆی هه‌یه چونکه زۆرجار تورکیا به‌ئاشکرا به‌هانه به‌خه‌ڵکی
کورد ده‌گێڕێت، ئینسانی کورد به ئاسانی له‌ناو ده‌بات، کێشه‌یان بۆ
دروست ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی حیزبی کوردی
و تورکی هه‌بن، له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێک تێگه‌شتن بۆ پرسه چاره‌نووسازه‌کان
ئه‌وکاته تورکیاش له حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌گات.
شوان سدیق: هیچکات بووه
BDP له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پارتی
دیموکرات و داد‌و گه‌شه‌پێدان، هه‌ڵوێستی خۆتان بۆ پارتی دیموکراتی
کورستان خستبێته‌ڕوو؟
سه‌باحه‌ت تونجه‌ل: بێگومان ئێمه به‌و
په‌یوه‌ندانه ده‌زانن، هه‌روه‌ها BDP په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ پارتی
دیموکراتی کوردستان، ئه‌وه‌ش ده‌زانین که هه‌رێمی کوردستان له‌بواری
ئابوری و سیاسی و زۆرشتی تر له‌گه‌ڵ تورکیا هاوپه‌یمانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر
شتێکیش په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێت له‌م نێوه‌نده‌دا بێگومان به‌شداری
ده‌که‌ین. زانیاریشمان لایه که تورکیا زه‌ختێکی زۆر له‌سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌کات، به‌هۆی پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|