١٦\٣\٢٠١٣
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ لیژنه‌ی
مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان:
سەبارەت بە:
لێدان و سووکایەتی
و ئازاری جەستەیی بەرامبەر بە ئاوارەکانی سوریا لە کەمپی دۆمیز.

ده‌شتی جه‌مال*
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌ر‌اسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن گروپێک که له له‌نده‌نه‌وه کار
ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئاواره سوریه‌کانی که‌مپی دۆمیز
له د‌هۆک. ئه‌و هه‌واله‌یان بۆ ئێمه پشت ڕاستکرده‌وه که ئاژانسی
ده‌نگی رۆژئاوای کوردستان به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوییان کردۆتەوەو
(وینه‌ی ئه‌و هه‌واڵه به
ته‌رجه‌مه‌کراوی
لەگەل ئەمنامەیەدا هاوپێچ بۆ ئێوه ده‌نێرین).. هاتوه که ئاواره
سوریه‌کانی که‌مپی دۆمیز رووبه‌رووی لێدان وسوکایه‌تی وئازاری جه‌سته‌ی
بوونه‌ته‌وه .
ئه‌م هه‌واله له کاتێکدایه که ئه‌م رۆژانه خه‌ڵکی کوردستان یادی
کاره‌ساتی هه‌ڵبجه‌وئاوه‌ره‌ی و ئازار‌و تراجیدیا مرۆییه‌کان دەکەنەوە،
که له‌لایه‌ن رژێمی دڕه‌نده‌ی به‌عسەوە به‌رێوه‌برا . که‌چی
به‌داخه‌وه ئاوه‌ره‌کانی سوریا توشی ره‌فتاری ناشایسته‌و لیدان و
ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ک له نامه‌که‌یاندا هاتووه. ئەمە
له‌بری ئه‌وه‌ی "کوردستانی ئازاد"جێگای لێقه‌وماوان وپشت په‌نای
ئاوه‌ره‌کان بێت و له ئیمکانات و نیعمه‌ته مادی ومه‌عنه‌ویانه‌ی
کۆمه‌ڵگای کوردستان هاوکاریان بکرێ . بێگومان ئه‌م شێوازه له
سوکایه‌تی پێچه‌وانه‌یه به هه‌موو پیوانه نیو ده‌وله‌تیه‌کان له
باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه
داوا له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین کە:
١- لیژنه‌یه‌کی لێکوڵینه‌وه پێک بهێنن به‌مه‌به‌ستی به‌دوداچوون له
نزیکه‌وه و لێکوڵینه‌وه له ڕاستی و دروستی مامه‌ڵه‌یه‌ک که ئاوه‌ره‌کانی
سوریا له‌گه‌ڵیاندا گیراوەتەبەر. هاوکات ئەم لیژنەیە چاودێربن به‌سه‌ر
دۆخی ژیان و گوزه‌رانیانه‌وه.
٢- ئه‌و لیژنه‌یه دڵنیا بێت له‌وه‌ی که کۆمه‌که مرۆیه‌کان به‌ده‌ستی
ئاوه‌ره‌کان ده‌گات بێبه‌ش نابن.
٣- داوا له حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان بکه‌ن پرانسیپ وپێوانه نیو ده‌وله‌تیه‌کان
به‌رامبه‌ر به ئاوه‌ره‌سوریه‌کان به‌رێته پێشه‌وه نابێ محروم بکرێن
لەو مافانە.هاوکات وسزای ئه‌وکه‌س به‌رپرسانه بدرێت که هه‌ستاون به
لێدان وسوکایه‌تی به‌ئاواره‌کانی که‌مپی دۆمیز .
٤- داوا بکه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری پێویستی رێکخرا‌وه مرۆیکان
بکات که مه‌به‌ستیان یارمه‌تیدانی ئاواره سوریه‌کانه.
داواکارین له ئاکامی لێکۆلینه‌وه‌و به‌دودا چوونه‌کانتان ئاگادارمان
بکه‌نه‌وه وفیدراسیۆن ئاماده‌ی هه‌ر هاوکاری و هه‌وڵێکه له‌پێناو دا‌بینکردنی
ژیانێکی ئارام و شایسته بۆ ئاوه‌ره سوریه‌کان.
وێنه‌ی لینکی هه‌واڵه‌که له خواره‌وه هاتووە کە لە لایەن ئازاد بەکر
وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
کارمه‌ندانی ئاسایش
و پۆلیس، به لێدان و سووکایەتی پێکردن
هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئاواره سوریه‌کانی
که‌مپی دۆمیز.
وەرگێڕانی: ئازاد
به‌کر.
١٤\٣\٢٠١٣
http://www.emrro.com/karmendaniasaishu.htm
___________________________________________
*
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌رسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
١٥\٣\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|