سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یانی بیروڕا.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: حه‌مه‌غه‌فور گفتوگۆی ڕادیۆی(شه‌راره‌ها)ی ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ مه‌نسور حیکمه‌ت. (ده‌قی به‌رده‌ست له کاسێت وه‌رگیراوه).
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی یه‌که‌م
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئه‌م کاته‌تان باش ئاغای حیکمه‌ت. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ بفه‌رموون سه‌ره‌تا ڕوونکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی خۆتان سه‌باره‌ت به ئازادی‌و مافی ئازادی به‌یانی بیروڕا وه دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئازادی‌و دیموکراسی‌دا باس‌بکه‌ن، به‌گشتی له بنه‌ڕه‌تدا تێگه‌یشتنی ئێوه ده‌رباره‌ی ئازادی‌و دیموکراسی چۆنه؟
مه‌نسور حیکمه‌ت: ئه‌م شته‌ی که ئه‌یڵێیت مه‌فهومێکی ئێجگار شمولیی ئه‌گرێته‌به‌ر. من باش ده‌زانم مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م باسه کامه‌یه وه چ شتێک بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که بگاته ئه‌و ئاسته که ڕادیۆی ئێوه‌ش به‌رنامه‌ی له‌باره‌وه په‌خش‌بکات. بریا هێلکه‌یه‌کی دیکه‌شیان بهاویشتایه به‌ڵکو باسی سۆشیالیزمیش مه‌تره‌ح‌بووایه. به‌ڵام پێم‌وایه ئه‌و هێڵه گشتیانه‌ی که بتوانێ باسی ئازادی به‌یان ته‌رح‌کات، ئه‌مانه‌یه؛ یه‌که‌م، ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینی بیروڕا ته‌نها به مانای ووتن‌و قسه‌کردن نایه‌ت. له شوێنێک له نووسینێکدا- که وابزانم له‌لایه‌ن ئاغای (عسکر اهنین له کانوونی نووسه‌ران بوو- نووسیبوویان که ڕشته‌ی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند زۆر زیاتر له- میکانیکییه‌ک یا له کرێکارێکی ساده- پێویستی به ئازادی ده‌ربڕین هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی نووسین‌و ووتنه بۆیه سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یان حه‌ساس‌تره. ئه‌م وێنایه له ئازادی ده‌ربڕین، که گوایا ئازادی به‌یانی بیروڕا واتای ئازادی ووتن، ئازادی په‌خشان، ئازادی نووسین ئه‌دابه‌ده‌سته‌وه، وێنایه‌کی هه‌ڵه‌یه. ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین وه‌کو یه‌کێک له مافه مه‌ده‌نییه‌کانی ئینسان، ئازادی ده‌رکه‌وتنی بوونه(زات)؛ ئازادی ووتن‌و قسه‌کردن بۆ خه‌ڵکی، نووسین، سازکردنی فیلم، ناڕه‌زایه‌تی نوواندن، شیعارووتن‌و هوتافکێشان وه به‌هه‌ر شێوازێک نمایش‌کردنی بیروڕای زات‌و ئه‌حساسی تاک سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک وه گه‌یاندنی به گوێی کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان، به ڕای گشتی‌و به کۆمه‌ڵگاکه‌ی. هه‌ر تاکێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به ئاگاداری کۆمه‌ڵگای بگه‌یه‌نێ که چۆن بیرئه‌کاته‌وه‌و چ هه‌ستێکی هه‌یه. هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی که سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا بۆ لای دیدگا‌و بیروباوه‌ڕی خۆی، بۆ لای ئه‌حساسی خۆی‌و ڕه‌خنه‌ی خۆی ڕابکێشێ، به‌ڕای من ئه‌مه‌ش نابێ هیچ سنوورێک بناسێ؛ واته به‌گوێره‌ی بۆچوونی سوننه‌تی کۆنی کۆمۆنیستیی.
بیست ساڵ به‌ر له ئێستا کاتێک ئێمه به‌رنامه‌ی (اتحاد مبارزان کمونیست- یه‌کێتی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)مان ده‌نووسی، گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی به‌لشه‌فیزم. له‌وێش‌دا فۆرمۆڵه‌ی "ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی به‌یان" هه‌بوو؛ "ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی" و له‌وانه‌ش "ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی ده‌ربڕین". به ڕای ئێمه به ته‌واوی عاقڵانه هات، چونکه ڕێگه‌دان به هه‌ر جۆره کۆت‌و به‌ندێک بۆ ئازادی ده‌ربڕین به مانای ده‌ست‌واڵاکردنی که‌سانێک که ئه‌توانن ئه‌م کۆت‌و به‌ندانه له کۆمه‌ڵ‌دا هه‌موواربکه‌ن. مرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێ ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یا ده‌زگایه‌کی سیاسی سانسۆر یا کۆنترۆڵ بکات؛ له هه‌ر سیسته‌مێکدا هه‌میشه سه‌ره‌وه(ده‌سه‌ڵات)یه که خواره‌وه(هاووڵاتیان) سانسۆرئه‌کات. به‌مپێ‌یه دانانی هه‌ر جۆره قه‌یدو به‌ندێک- وه‌کو ئازادی ده‌ربڕین بۆ خه‌ڵک، یا ئازادی ده‌ربڕین بۆ لایه‌نگرانی نیشتمان، یاخود ئازادی به‌یان بۆ ئینسانه شۆڕشگێڕه‌کان وه یا ئازادی بیروڕا بۆ ئه‌فکاری بنیاتنه‌ر- دیارده‌یه‌ک پێناسه‌ئه‌کات وه‌کو قازی‌و داوه‌ری ئه‌م فاکته‌رانه که ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته؛ ده‌وڵه‌ت یا هه‌ر مه‌قامێکی تر له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ته له ووڵاتی ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س ده‌وڵه‌ته، جۆرێکه له ده‌زگای ئیسلام‌و ئاخونده‌کان.
ئازادی بیروڕاو ئازادی ئه‌ندێشه ده‌بێ بێ کۆت‌و به‌ند بێ؛ ئێمه ئه‌مه‌مان له هه‌مان بیست ساڵ پێشتر له به‌رنامه‌ی (یه‌کێتی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)دا نووسی‌و ده‌سبه‌جێ سه‌دای ناڕه‌زایه‌تی زۆرێک له شۆڕشگێڕانی ئه‌و ووڵاته به‌رزبۆوه که ئه‌یانووت ده‌بێ ئازادی بۆ خه‌ڵک بێ‌و سه‌رکوتیش بۆ دژی خه‌ڵکی، یا ئازادی بۆ کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان‌و سه‌رکوتیش بۆ چه‌وسێنه‌ران؛ ووتیان ئه‌م "ئازادی بێ کۆت‌و مه‌رجه سیاسی‌یه" لیبڕاڵی‌یه‌و ئه‌مانه (فه‌رهه‌نگی ڕۆشتووه‌کان- لێره‌دا مه‌به‌ست کۆمۆنیزمه-و)یان له به‌رنامه‌یان‌دا نووسیوه، که ئه‌مه‌ش ترۆتسکیست‌بوونی ئه‌مانه ئه‌خاته‌ڕوو، یاخود بۆ نموونه ئه‌مه نیشانه‌ی ناشۆڕشگێڕبوونی (یه‌کێتی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)ه. من له یادمه که ئه‌و کاته به‌نیازبوون ڕۆژنامه‌ی (میزان)، ڕۆژنامه‌ی ئه‌ندازیار بازرگان دابخه‌ن. شایعه‌یان داخست که ئه‌مانه ڕۆشتوون به فۆرمۆلبه‌ندییه‌ک بۆ به‌رگری له بڵاوکراوه‌ی میزان ده‌رکه‌ون وه ئه‌م فۆرمۆلبه‌ندی ئازادی بێ قه‌یدو مه‌رجه‌ی به‌یان ئه‌چێته‌خزمه‌تی ئه‌م کاره‌یانه‌وه.
ئه‌مڕۆ تا ئه‌و سه‌رده‌مه زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و ئێستا پێم‌وایه ئیتر هه‌موو که‌س، چه‌مکی ئازادی بێ‌قه‌یدو شه‌رت لانی‌که‌م سه‌رزاره‌کیش بێ ئه‌ڵێته‌وه. سه‌ره‌نجام شتێک که به‌ڕای من ده‌بێ ببێته جێگای سه‌نج ئه‌وه‌یه که ئه‌مه مه‌قوله‌یه‌که که ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به سیاسه‌ته‌وه، به ته‌نها نه‌به‌سراوه به شۆڕش‌و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌ندنییه به ئازادی ئه‌حزابی سیاسی‌و به ئازادی چۆن‌ده‌ڵێی ده‌ربڕینی بیروڕاوه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا. ئازادی هه‌ر جۆره خۆده‌رخستنێکی تاکه‌که‌سه که تێڕووانینی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م جیهانه بخاته‌ڕوو. یه‌کێک له‌و باسانه که بۆ نموونه له ئه‌مریکاو بڕێک ووڵاتانی دیکه که سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یان مه‌تره‌حه، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕین‌و چه‌مکی پاکداوێنی‌و نه‌جابه‌ته. باسی پۆڕنۆگرافی(ادب و فن اباحي)؛ بۆ نموونه ئایا خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که وێنه‌و فیلمی ڕه‌فتاری سێکسی خۆیان بگرن‌و نیشانی خه‌ڵکی تری بده‌ن یان نا؟ وه یاخود ئایا هێشتا له ئه‌مریکا خه‌ڵکی ناڕازی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه په‌رچه‌می ئه‌مریکا بسووتێنن یا ده‌بێ ئه‌و کاره قه‌ده‌غه‌بکرێ؟ تا ئه‌م ساته‌ش نیشتمان‌په‌رستان‌و باڵی ڕاست له ئه‌مریکا نه‌یانتوانیوه تابوبوونی سووتاندنی ئاڵای ئه‌مریکا (له‌ناو یاسادا) بگونجێنن. ئه‌سڵی ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین ده‌ڵێ که نا‌توانیت ئه‌م کاره بکه‌یت. خه‌ڵکی ناڕازی ئه‌مریکا مافی خۆیانه به سووتاندنی په‌رچه‌می ئه‌مریکا قسه‌و بیروڕای خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌وێ بڵێم که ئازادی به‌یان به‌ته‌واوی ته‌نها به‌سراوه نییه به سیاسه‌ته‌وه، به حیزبی سیاسی‌و شۆڕشگێرو به کۆمه‌ڵگای ئیستیبدادییه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر جۆره کۆنترۆڵێک له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ی که یه‌ک که‌س بتوانێ قسه‌ی خۆی به هه‌ر شێوازێک که خۆی پێی‌باشه به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت. ئه‌مه باسی ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینه‌و ده‌بێ ته‌واوی قه‌ڵه‌مڕه‌ڕه‌وه‌کان بگرێته‌به‌ر. یه‌ک شت که له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا هه‌یه‌و ئه‌مه‌وێ سه‌رنجی گوێگرانی ڕادیۆکه‌تانی بۆ ڕاکێشم ئه‌مه‌یه که ئێمه له‌وێدا ووتوومانه ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن وه هیچ فاکتۆرو هیچ موقه‌ده‌ساتێک که به‌نیازبێ ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن سنوورداربکات قبوڵ‌ناکه‌ین. بۆ نموونه، کاتێک که ڕه‌خنه له‌گه‌ڵ عه‌واتفی جه‌معیی گروپێکی تایبه‌ت به‌ریه‌کبکه‌ون. به بڕوای ئێمه ده‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌واتفی جه‌معیی گروپێکی تایبه‌تی، قه‌ومی یا جه‌ماوه‌ری به‌ریه‌کیش بکه‌ون دیسان ڕه‌خنه‌گرتن هه‌ر ڕێ‌پێدراوه. یاخود کاتێک له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئایینی که‌سێکدا ده‌که‌وێته ناکۆکییه‌وه. به بڕوای ئێمه موقه‌ده‌ساتی دینی، میللی، نیشتمانی‌و یا ئه‌و فاکتۆرانه‌ی له چه‌شنی ئابووری نه‌ته‌وه‌یی یا ئاسایشی ووڵات هیچکامیان ناتوانێ ببێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێگا بۆ ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه تا به‌ربگرێت به خۆده‌رخستنی تاک‌و ده‌ربڕینی هاووڵاتیان.
ئه‌مه ته‌واوی باسی چه‌مکی ئازادی به‌یان‌و ڕاده‌بڕینه به‌واتای ماف؛ ده‌ره‌نجام ئێستا شتێک که له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی ووتارخوێندنه‌وه‌وه یا حوزووری پیاوانی ڕژێم له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هاتۆته‌ئاراوه، باسێکی هێناوه‌ته‌به‌ره‌وه که ئه‌ویش ئه‌مه‌یه، ئایا ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی یه‌ک ووتارخوێندنه‌وه، بۆ نموونه پیکتکردنی ووتارێک یاخود ڕێگرتن له خوێنه‌وه‌ی ووتارێک، ئه‌مه پێشێلکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕینی ووتاربێژه یان نا؟ ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێ که ئینسان بۆ ئه‌و باسانه‌ی که تائێستا کردوویه‌تی ته‌نها یه‌ک ڕوونکردنه‌وه زیادبکات وه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی خواره‌وه‌یه. پارێزراوبوونی قسه‌و به‌یان‌و ده‌ربڕینی خواره‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر سه‌ره‌وه‌دا. له ڕووی حقوقی‌یه‌وه پێناسه‌ی ئازادی به‌یانی بیروڕا ئه‌مه‌یه. به‌م واتایه که ئه‌گه‌ر تۆ قسه‌بکه‌یت‌و مه‌سه‌له‌ن من ده‌نگه‌ده‌نگ بکه‌م‌و قسه‌ی ئێوه به گوێگر نه‌گات، من ڕێم له ئازادی به‌یانی بیروڕای ئێوه نه‌گرتووه به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، من خه‌ریکم ئازادی به‌یانی خۆم به‌کرده‌وه ده‌ردێنم. من به هاوارو ده‌نگه‌ده‌نگ کردن، به شاورلێدان‌و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب ڕێگائه‌گر‌م له‌وه‌ی ئێوه بتوانن قسه‌کانتان بکه‌ن. ئێوه ئازادن قسه‌ی خۆتان بکه‌ن، هێج که‌س ئه‌و مافه‌ی ئێوه‌ی زه‌وتنه‌کردووه. به‌ڵام من به قسه‌کردنی خۆم یا به سازکردنی هه‌ر جۆره ئاکسیۆنێک وه‌کو خۆپیشاندان‌و پیکت، ئه‌بمه کۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی قسه‌کانتان به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که مه‌به‌ستتانه. ئه‌مه هیچ ڕه‌خنه‌و ئیرادێکی تیانییه. ئه‌توانم نموونه بهێنمه‌وه؛ له‌بیرمه چه‌ندین ساڵ پێشتر فاشیسته‌کان خۆپیشاندانیان هه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم له ستۆکهۆڵم بوو، خه‌باتکارانی دژی فاشیزمی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌و پیرییه‌ی خۆیانه‌وه هاتن به چه‌ترو عاساکانیان ڕاویان‌نان. هه‌موومان به‌م کاره خۆشحاڵ‌بووین؛ که‌سیش نه‌یووت کاکه لێ‌گه‌ڕێن با فاشیسته‌کان قسه‌کانیان بکه‌ن. فاشیسته‌کان ده‌بێ قسه‌ی خۆیان بکه‌ن، خه‌ریکبوون قسه‌یان ده‌کرد، ئازادی به‌یانی خۆشیان له ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رگرتبوو، دابینیان‌کردبوو مێزو کورسیان دانابوو وه پۆلیس پارێزگاری لێده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بتوانن میتینگه‌که‌یان به‌رپابکه‌ن. ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر که له‌گه‌ڵ ئه‌م فاشیزمه جه‌نگاوه‌و ماهییه‌تیان ده‌ناسێ، هاتووه سوود له ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕینی خۆی وه‌رده‌گرێ، هاتووه هاوربکا، ڕیسواگه‌ری بکا، هات‌وهاواربکات‌و نه‌هێڵێ میتینگی ئه‌مانه به‌وجۆره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ بچێته‌پێشه‌وه. یا هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فاشیسته‌کان بیانه‌وێ له‌ناو گتۆی جوله‌که‌کان‌دا له جێیه‌ک یاخود له گتۆی موسڵمانه‌کانی جێگایه‌ک پیشانگایه‌ک دابنێن‌و (خارجی ستیزی- دژایه‌تی‌کردنی خۆیان بۆ بێگانه) نیشان‌بده‌ن، ئاشکرایه که خه‌ڵک کۆئه‌بنه‌وه‌و هووهایان لێده‌کێشن، هاوارو ده‌نگه‌ده‌نگ به‌رپائه‌که‌ن‌و ناهێڵن ئه‌مانه قسه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه پێشێلکردنی ئازادی به‌یانی ئه‌و فاشیسته نییه، به‌ڵکو ئه‌مه ده‌رکه‌وتنی ئازادی به‌یان‌و ڕاده‌ربڕینی قوربانیانی فاشیزمه که له‌وێدا هه‌ستاوه‌و بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌دا. ئازادی به‌یانی بیروڕا مه‌قوله‌یه‌که له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌ژین، له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و هاووڵاتیان‌دا، له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران‌و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌وان‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن؛ نه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی نێوان دوو هاووڵاتی. ئه‌مه‌یان به‌هیچ‌جۆرێک له‌گه‌ڵ مه‌قوله‌ی ئازادی به‌یان‌دا یه‌کناگرێته‌وه. ئه‌مه په‌یوه‌سته به جوامێریی، ئه‌ده‌ب، دڵفراوانیی، تۆڵیڕانس‌و ئه‌م شتانه‌وه، به‌ڵام به‌ندنابێته‌وه به چه‌مکی ئازادی به‌یان‌و پێناسه‌ی حقوقیی ئازادی به‌یانی بیروڕاوه که خه‌ڵکی یه‌ک عومر له‌پێناوی‌دا خه‌باتیان‌کردووه. هاتوهاوارکردنی دراوسێیه‌ک بۆ بێ‌ده‌نگکردنی هاوسێکه‌ی ته‌نیشتی، په‌یوه‌ندییه‌کی نییه به مه‌قوله‌ی ئازادی به‌یانه‌وه. درێژه‌ی هه‌یه.
21/12/2007
|