سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یانی بیروڕا.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: حه‌مه‌غه‌فور گفتوگۆی ڕادیۆ(شراره‌ها)ی ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمه‌ت. (ده‌قی به‌رده‌ست له کاسێت وه‌رگیراوه).
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی دووهه‌م
جه‌مشید ئه‌تیابی : ئاغای حکمه‌ت ئێوه له قسه‌کانتان‌دا ووتتان که هه‌میشه له سه‌ره‌وه یانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه که سانسۆر ئه‌نجامئه‌درێ‌و هه‌قی ئازادی به‌یان له هاووڵاتیان زه‌وتئه‌کات. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافی ئازادی بیروڕایه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا نه‌خرێته‌ژێرپێ‌وه، دوو دیدگا له ئارادایه؛ یه‌کێکیان ئه‌وله‌وییه‌تی ئازادی ئه‌دا به‌سه‌ر دیموکراسی‌داو ده‌ڵێ له ڕێگه‌ی دابین‌بوونی ئازادی ته‌واوکه‌ماڵه‌وه‌یه که ئه‌شێ به دیموکراسی واقعی واته ته‌وزیعی عادلانه‌ی داهات بگه‌یت له کۆمه‌ڵ‌دا، تێڕووانینێکی تر که ده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی که ئینسان بتوانێ ئازادی به‌یانی کامل ته‌ئمین‌بکات‌و به کرده‌وه جێ‌به‌جێی‌بکات، پێویسته که دیموکراسی به‌مانای واقعیی خۆی- یانی دابه‌شکردنی عادلانه‌ی سه‌روه‌ت‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی‌و خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی- له کۆمه‌ڵگادا به‌رقه‌راربێ. ئێوه له‌مباره‌وه چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ پێتوایه که دیموکراسی له‌به‌رتره تا ئازادی یاخود ئازادی له‌پێشتره له‌چاو دیموکراسی‌دا؟
مه‌نسور حیکمه‌ت : ڕاستی‌یه‌که‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی که تۆ بۆ دیموکراسی کردت له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی من‌دا ناوی سۆشیالیزمه. یه‌کسانی ئابووری‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی من‌دا ناوی سۆشیالیزمه. به‌ڵام من له مه‌به‌ستتان ده‌گه‌م. که‌وایه ڕێگه‌بده‌ن من به فۆرمۆڵه‌ی سۆشیالیزم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌و له‌م زمانه که‌ڵکوه‌رگرم. ئایا ئازادی به‌یانی بیروڕا شتێکه که قه‌راره دوای سۆشیالیزم ته‌حقیق‌ببێ یاخود شتێکه که خۆی ئامرازی ته‌حقیق‌بوونی سۆشیالیزمه؟ با بلێین یه‌ک کۆمه‌ڵگای ئازاد. ئایا ئازادی به‌یان پێش‌مه‌رجی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاده یا به‌رهه‌می ئه‌وه؟ من ئه‌گه‌ر وادانێم پرسیاره‌که‌ی ئێوه به‌مشێوه‌یه تێگه‌یشتم، له چه‌ند ڕسته‌یه‌کدا ئه‌توانم وه‌ڵامه‌که‌ی بڵێم. به‌ڕای من ئازادی به‌یانی بیروڕا یه‌ک هه‌قی فه‌وری، بێ‌ئه‌ملاولاو هه‌میشه‌یی هه‌ر ئینسانێکه که دێته‌دنیاوه؛ چ‌بڕیاربێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سۆشیالیزم بڕوا، چ‌نه‌ڕوا، چ‌هه‌ر شتێک سبه‌ینێ چاوه‌ڕوانمان‌بێ، ئازادی به‌یان‌و ده‌بڕین له خودی خۆی‌دا موهیممه، له‌زاتی خۆی‌دا مافێکی سروشتی‌و هه‌قێکی زاتیی هه‌ر ئینسانێکه‌و پێویسته له هه‌ر سیسته‌مێکدا دابین‌بکرێ. به‌مجۆره نییه که که‌سێک به من بڵێ: دۆستی عه‌زیز ته‌ماشاکه، ئێمه له‌پێناوی ئه‌مه‌ی که به ئاراسته‌ی سۆشیالیزم‌دا بڕۆین ده‌بێ لێره‌دا بۆ نموونه ده‌می که‌سانێک داخه‌ین‌و من بڵێم که ئه‌ها، مادامێکه ئه‌مانه‌وێ به‌ره‌و سۆشیالیزم بڕۆین که‌واته قه‌یدی نییه با ده‌می ژماره‌یه‌ک دابخه‌ین. ئه‌مه به‌شێکه له حقوقی خه‌ڵک. ڕێگام بده‌ن به شێوه‌ی کاتی من ئاوا پێناسه‌ی‌بکه‌م: {ئازادی به‌یانی بیروڕا} مافێکه که به سرفی وجودی ناسنامه‌ی ته‌ره‌ف وه نه‌فسی بوونیی(مه‌به‌ست بوونی فیزیکییه لێره‌دا-و) که‌سه‌که، ئه‌و هه‌قه له‌گه‌ڵ خۆی‌دا ده‌هێنێ. بڕیارنییه ئینسان مه‌عامه‌له بۆ ئیعتیبارنامه به که‌س پێشکه‌ش‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه وه‌ربگرێ. هه‌ر مرۆڤێک وه‌ختێ له‌دایکئه‌بێ‌و پێ‌ئه‌خاته سه‌ر ڕووی زه‌وی مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه‌ی که پێی‌تێ‌ناوه ئازادانه کاروکاردانه‌وه‌ی هه‌بێ. هیچ که‌سێکی دیکه هه‌قی نییه وه بۆی نییه که بێت‌و ڕێ‌بگرێ به په‌یوه‌ندی ئازادانه‌ی ئه‌م ئینسانه له‌گه‌ڵ موحیتی ژیان‌و ده‌وروبه‌ری‌دا. به‌مپێ‌یه ئازادی بیروڕا یه‌ک مافی ده‌سبه‌جێ‌یه؛ له هه‌ر شوێنێک بێت. چ‌سۆشیالیزمێک به‌ڕێوه‌بێ، چ‌به‌ڵێنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد درابێ‌و چ‌نه‌درابێ، مافێکه که پێویسته هه‌ر هه‌مان ئان‌و سات وه‌ربگیرێ‌و بشدرێ. به‌بڕوای من ناکرێ‌و ناتوانرێ به شێواز‌و ڕه‌وشتی غه‌یره‌ئازاد هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد بهێنرێته‌ئاراوه. من وای بۆ ئه‌چم ناتوانرێ هیچ سۆشیالیزمێک بهێنرێته‌ئاراوه له ڕێگای سنووردارکردنی ئازادی ئینسانه‌کانه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئیستادا که ئاراسته‌که‌ی به‌ناو ڕێگای جۆرێک له نه‌بوونی ئازادی‌و جۆرێک له داخران(انقیاد)دا تێ‌په‌ڕێ. ئه‌گه‌ریش له مێژوودا شتی وا ڕووی‌دابێ ئه‌وه سۆشیالیزم نه‌بووه...(پچڕانی ده‌نگ) یا سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری له یه‌ک ووڵاتدا هه‌یه، ئه‌مانه به‌ناوی سۆشیالیزمه‌وه کاریان‌کردووه. وه‌کو حاڵی حازر چۆن هه‌ر که‌س قووتئه‌بێته‌وه ده‌ڵێ من لایه‌نگری دیموکراسیم. ئێستا له ناو ڕژێمه‌کانی دنیادا زۆر هه‌ن لایه‌نگری دیموکراسین‌و خه‌ریکه هه‌زارو یه‌ک ته‌جروبه له دیموکراسی دێته‌ئاراوه. بێگومان که‌سێک که دیموکراته- له گیومه- ئه‌توانێ پێتان‌بڵێ که ئه‌مانه دیموکرات نین‌و ئه‌مه‌ش دیموکراسی نییه. سه‌باره‌ت به سۆشیالیزمیش هه‌ر هه‌مان شکڵه. خه‌باتی سۆشیالیستی له هه‌ر ساتێکی‌دا، یه‌ک خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و ئازادئه‌ندێشانه‌یه. خه‌باتێک نییه که بڵێم ده‌ورانێکی سه‌ختی هه‌یه، ده‌وره‌یه‌ک ده‌بێ خۆشمان‌و ئه‌وانی تریش سانسۆرکه‌ین، مه‌حدودییه‌ت بکێشین‌و ئه‌ساره‌ت‌و داخران ته‌حه‌مول‌که‌ین، ئیتر ئازادئه‌بین‌و ئینجا انشاءالله له‌و کۆمه‌ڵگا ئازاده‌دا ڕۆژێک دێین‌و ئازادی به‌یانی بیروڕای خه‌ڵکی ده‌گێڕینه‌وه بۆیان. ئازادی به‌یان‌و ئازادی ده‌ربڕین ده‌بێ هه‌ر ئێستا وه له هه‌ر ڕژێمێک‌دا ته‌ئمین‌بکرێ، مێژوو به هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا بیه‌وێ بڕوات.
جه‌مشید ئه‌تیابی : ئاغای حکمه‌ت، ئه‌م مه‌سه‌له‌ی که ئێستا ئێوه خستتانه‌ڕوو ڕاسته. له لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین که ته‌کنۆلۆژی‌و سه‌رمایه هێنده پێشکه‌وتوون که هه‌ر له سه‌ته‌لاییته‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌م ڕادیۆ محه‌للییه‌ی ئێمه، بۆ به‌یانی بیروڕای خۆیان به‌کاردێنن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که‌سه‌ته‌لایتیان هه‌یه ئه‌توانن به‌رنامه‌کانیان له ئاستی ناوچه‌ی جیاجیای جیهان‌دا په‌خش‌که‌ن. ئێمه ئه‌و ئیمکانه‌مان نییه‌و هه‌رچۆن‌بێ لێره‌دا باسی دیموکراسی له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی مالییه‌وه دێته‌پێشه‌وه. واته له ڕووی ئابووری‌یه‌وه ئێمه ئه‌و تواناییه‌مان نییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕادیۆیه بیتوانیایه بۆ ئێران په‌خش‌بکرایه، ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی که ئه‌یتوانی دایبنێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێستا ته‌نها له یه‌ک شاردا دایئه‌نێ له‌سه‌داسه‌د جیاوازی ده‌کرد.
مه‌نسور حیکمه‌ت : له قسه‌کانتان تێ‌ئه‌گه‌م. به‌م مانایه که تۆ ئه‌ڵێی له‌ڕووی ماددیه‌وه، ئازادی به‌یان‌و ئازادییه فه‌ردییه‌کان به‌مشێوه‌یه ناتوانێ ته‌حقیق‌ببێ مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی که یه‌کسانی له کۆمه‌ڵ‌دا به‌رقه‌راربووبێ که هیچ ئیمتیازێک له‌ده‌ستی که‌سدا نه‌بێ‌و میدیاکان له‌ده‌ستی که‌سێکدا چه‌قی‌نه‌به‌ستبێ‌و ئه‌سڵه‌ن سوودبینینی ئینحیساری(مۆنۆپۆڵی) له‌ئارادانه‌بێ. من ئه‌مه ده‌زانم‌و به‌ته‌واوی قبوڵمه. به‌ڵام له‌نێوان ئازادی به‌یانی بیروڕا وه‌کو مافێک، وه‌کو هه‌قێک که ده‌کرێ که‌م یا زۆر سوودی لێ‌وه‌ربگیرێ، له‌گه‌ڵ ئازادی به‌یان‌و ده‌ربڕین‌دا وه‌کو یه‌ک واقعییه‌ت که خه‌ریکه هه‌رڕۆژه له زینده‌گی ئینسانه‌کان‌دا پراتیکئه‌بێ، ئه‌بێ جیاوازی دابنێینن. کاتێ ئه‌ڵێین ئازادی هه‌قێکه که هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ ئینسان هه‌یبێ، له‌ئاستی شکڵی‌دا به‌شێوه‌ی مافێک هه‌ر له ئێستاوه ئه‌بێ هه‌تبێ. واته تۆ ده‌توانی بڵێی ڕاسته که من وه‌کو (مرداک) Keith Rupert Murdoch میدیاکانم له‌ژێرده‌ستدانییه‌و من ڕه‌ئیسی CNN نیم یان ژورنالیستی CNN نیم یاخود سه‌رۆکی فڵان ئه‌نجوومه‌ن‌و په‌رله‌مان نیم‌و ناتوانم قسه‌کانم به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئه‌وه کێ‌یه که به‌شێوه‌ی سلبی ڕێگره له‌به‌ده‌م قسه‌کردنی ئێمه‌دا؟ ئه‌گه‌ر قسه‌بکه‌م له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رکوتگه‌ر به‌ره‌وڕونابمه‌وه. یه‌ک جیاوازی که له‌نێوان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیستیبدادی وه‌کو ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپای ڕۆژاوا یا ئه‌مریکادا هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌یه. که هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا هه‌م نیسبی‌یه وه هه‌م به هه‌زار که‌ڵه‌ک ده‌می ئینسان دائه‌خه‌ن. وه‌لێ واده‌رئه‌که‌وێ له کوللیه‌تی مه‌سه‌له‌که‌دا جیاوازییه‌ک که هه‌یه ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر لێره قسه‌یه‌ک بکه‌یت، ده‌نگتان به‌گوێی که‌سێک ناگات، به‌لای قاره‌مانیتان‌دا ڕه‌تئه‌بن، بڵندگۆتان به‌ده‌سته‌وه نییه‌و کارایی قسه‌تان که‌مه. به‌ڵام پۆلیس‌و هێزی سه‌رکوت نایه‌ت به‌خاتری ئه‌و قسانه‌ی که کردوونت بتگرێ‌و بتبات. له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو ئێران‌دا، نه‌ک هه‌ر ته‌نها هیچ میدیایه‌کتان له ده‌ستدا نییه‌و ده‌نگتان ناگات به‌گوێی که‌سێک، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر گوزارشت له‌سه‌ر بدرێ که قسه‌کانت ته‌نها به‌گوێی دوو نه‌فه‌ریش گه‌یشتووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه که قسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ت کردووه، به‌سرفی ئه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ت کردووه ئیتر تۆ تاوانباریت‌و ئه‌خرێیته‌ژێر چاودێرییه‌وه‌و سه‌رکوتده‌کرێی. هه‌بوونی ئازادی به‌یانی بیروڕا به‌م واتایه‌یه که له ڕووی یاساییه‌وه تۆ ڕێگه‌دراو بیت قسه‌ی خۆت بکه‌یت. وای‌دانێ تۆ له سوید ئه‌ته‌وێ فیلمێ به‌رهه‌م‌بێنیت‌و تیایدا ڕه‌خنه له ده‌زگای مه‌زهه‌ب‌و ئایین بگریت، بۆ نموونه بڵێیت مه‌سیح له خورافه‌یه‌ک زیاتر نییه، یاخود مه‌سیح بوونی ماددیی نه‌بووه- لێکۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ی نیشانداوه- یا به‌نیاز بیت شانۆگه‌رییه‌ک ده‌ربهێنی‌و دوایین وه‌سوه‌سه‌ی مه‌سیح ڕوونکه‌یته‌وه. ئه‌مه ئیرادێکی تیا نییه. لانی‌که‌م له هێڵی گشتی‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆر نایه‌ت پێتبڵێ تۆ ناتوانی‌و بۆت نییه ئه‌م شانۆییه به‌رهه‌مبێنی، تۆ ناتوانی ئه‌م قسه‌یه بکه‌یت، ناڵێ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه یا ئه‌تگرین زیندانت‌ئه‌که‌ین یا ئه‌شکه‌نجه‌ت‌ئه‌ده‌ین. له ئێران به‌م شێوه‌یه نییه. له ئێران ئازادی به‌یانی بیروڕا مافێکه وه‌کو یه‌ک هه‌قی شکڵی؛ وه وه‌کو شتێک که ئه‌گه‌ر چی تۆ ئامراز‌و پاره‌ت نییه که له ئاستی فراوان‌دا پراتیکی‌که‌یت، وه‌لێ ته‌نانه‌ت لانی‌که‌م به‌شێوه‌ی گشتی تۆ ناتوانی قسه‌کانیشت بکه‌یت. له ئێران به‌یانی بیروڕاو ڕه‌خنه ممنوع‌و تابو و سنوورداره. جیاوازی ئه‌م دوو سیسته‌مه ئاله‌م شوێنه‌دایه. ئه‌ڵبه‌ته [هه‌ر وه‌کو ووتم] هه‌مان سیسته‌می(ڕۆژاواش) هه‌م کاری تۆقێنه‌ر ده‌کات، ئه‌م سیسته‌مه خانه‌نشین‌ئه‌کات، له‌سه‌رکار ده‌رئه‌کات، هه‌موو کرێکاران ناتوانن قسه‌یه‌ک بکه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی کاری تێدائه‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن کاره‌که‌ی‌دا ناتوانێ قسه‌یه‌ک بکات، هه‌ر کارمه‌ندێک ناتوانێ هه‌رچی بخوازێ سه‌باره‌ت به ئیداره‌و سه‌رۆکی بیڵێ، ئه‌و ژورنالیستانه‌ی که له میدیا جیاجیاکان‌دا کارده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ووتاره‌کانیان جێگای په‌سه‌ندی سه‌ره‌وه نه‌بێ پله‌ی شوغڵیان سه‌رناکه‌وێ، ده‌ره‌نجام یه‌ک ڕه‌وش‌و شێوازی دیکه جگه له پۆلیس‌و سوپا‌و ڕێکخراوه‌کانی سه‌رکوت بۆ کۆنترۆڵی بیروباوه‌ڕو سانسۆری بیروڕا له‌ئارادایه. جیاوازی ئه‌م دووانه هه‌ر ئه‌مه‌نده‌یه. من قسه‌ی تۆ به‌م مانایه به ته‌واوی تێ‌ئه‌گه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به هه‌ق هه‌ر جۆره ئازادی‌یه‌ک به شێوه‌ی ئیدیاڵ‌و ئاسایی وه زامن‌بووی به‌ده‌س‌بێنێ وه ته‌نانه‌ت له سوودبینین له ئازاداییه‌کانیشیان‌دا یه‌کسان‌بن، ده‌بێ بنه‌مای ئابووری کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کسان دامه‌زرابێت. هیچ گومانێک له‌مه‌دا نییه. به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم باسێک که ئێستا هه‌مانه،(زیاتر) سه‌باره‌ت به هه‌قی ئازادی به‌یانه تا پراتیکبوونی ئازادی به‌یان. چونکه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێ به‌م ئاسته بگه‌ین که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادمان هه‌بێ که له‌ڕووی بونیاد‌و پێکهاته ئابووری‌یه‌که‌یه‌وه ئازاد بووبێ وه به‌شێکی کۆمه‌ڵ بۆ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی بێگاری‌نه‌کات، پێشتر ده‌بێ قسه‌وباسی زۆر زیاترمان کردبێ له‌م ڕژێمه داخراوه‌دا به‌بێ بوونی هه‌ر ئه‌م میدیا‌و ڕاگه‌یاندنانه. پێویسته له دژی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕین وه ئه‌مه‌ش یه‌ک واقعییه‌ته که میدیاکان‌و ده‌زگاکانی ئه‌فکارسازی له‌ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردایه‌و شۆڕشێک که ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌دا به‌رپابکرێ، ده‌بێ له خاڵی هه‌ڵسانی زۆر پایین‌تره‌وه ده‌سپێ‌بکات، وه‌لێ سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ر له‌م سیسته‌مه‌دا ئازادی به‌یان‌و ئازادی بیروڕا به‌ده‌سبهێنرێ. به‌جۆرێک که بتوانی له‌ڕێی ڕۆژنامه بچووکه‌کان‌و ڕادیۆ بچووکه‌کانه‌وه قسه‌کانی خۆت بکه‌یت. ئه‌مه خۆی یه‌ک جیاوازی ماددی‌یه. به‌س ته‌نها به‌مه‌ی که بۆ نموونه لێره میدیا‌و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا کۆبۆته‌وه، ئازادی به‌یانی بیروڕا لێره به هه‌مان ڕاده‌ی ووڵاتێکی وه‌کو ئێران‌و عه‌ره‌بستانی سعودی له‌به‌رده‌م ته‌هدیدکردن‌دا نییه. درێژه‌ی هه‌یه.
{ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست: (شراره‌ها) ناوی ڕادیۆیه‌کی فارسی زمانه له ستۆکهۆڵم که له ساڵی 1992وه له سوید به‌رنامه په‌خش‌ئه‌کا. ساڵی 1998 ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ (مه‌نسور حکمه‌ت)دا سازداوه. ئه‌سڵی ئه‌م باسه شه‌فه‌ییه. ئه‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان له‌لایه‌ن (داریوش باغانی)وه له‌به‌ر فایلی ده‌نگی ماڵپه‌ڕی (روزنه)دا نووسراوه‌ته‌وه. فاتح شێخ‌یش سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ فایله ده‌نگییه‌که‌ی‌دا به‌راوردی‌کردووه‌و نووسیویه‌تیه‌وه. ئه‌مه‌ش لینکی ماڵپه‌ڕی (مه‌نسور حکمه‌ت)ه : http://www.hekmat.public-archive.net/-وه‌رگێڕ}
|