سه‌باره‌ت به ئازادی به‌یانی بیروڕا.
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: حه‌مه‌غه‌فور گفتوگۆی ڕادیۆ(شراره‌ها)ی ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمه‌ت. (ده‌قی به‌رده‌ست له کاسێت وه‌رگیراوه).
مه‌نسور حیکمه‌ت
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
جه‌مشید ئه‌تیابی : ئاغای حیکمه‌ت، ئێوه له‌و قسانه‌دا که فه‌رمووتان ئه‌وه‌تان ته‌رح‌کرد که له ڕژێمێکی عادلانه‌دا وه له سیسته‌مێکی سۆشیالیستی‌دا، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س بتوانێ به‌شێوه‌ی ته‌واوکه‌ماڵ له مافی ئازادی به‌یان به‌هره‌مه‌ندبێ پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن‌و چاپه‌مه‌نی‌یه‌کان بکه‌ونه ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی‌یه‌وه. ئایا دوای سه‌رنگومبوونی ڕژێم ئه‌گه‌ر هاتوو- به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌رن که ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌وه باسه‌کانی خۆمان ئه‌به‌ینه‌پێشه‌وه- ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ستی چه‌پ، به‌باوه‌ڕی ئێوه ده‌بێ سه‌رله‌نوێ هه‌قی ئازادی ده‌ربڕین‌و ئیمکاناتی به‌یانی خۆ(خود)و نه‌زه‌راتی خۆ بۆ پیاوانی جمهوری ئیسلامی به‌ڕه‌سمی بناسرێ یان نا؟ مه‌به‌ستم هه‌ڵگرانی ته‌فه‌کوراتی جمهوری ئیسلامی‌یه نه‌ک مۆره ده‌وڵه‌تی‌یه‌کان که تائێستاش له‌ناو سه‌رچاوه‌ی کاردان.
مه‌نسور حیکمه‌ت : ئیجازه‌بده‌ن سه‌ره‌تا ئه‌و پێشه‌کییه ڕاستکه‌مه‌وه که بۆ پرسیاره‌که ووتت. من نه‌مووت ده‌بێ ده‌وڵه‌ت با بێت ده‌خاله‌ت‌کاو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن‌و میدیا بکرێنه ده‌وڵه‌تی. دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئه‌توانین سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌بکه‌ین...
جه‌مشید ئه‌تیابی : نه‌خێر، به‌هه‌حاڵ سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی مه‌رکه‌زی [میدیا‌و ڕاگه‌یاندن]...
...به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه، من بڕوام به‌مه نییه. ته‌نانه‌ت واتێ‌ده‌گه‌م کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆژی خه‌ریکه شێوازی دیکه ده‌رئه‌هاوێته‌ده‌ره‌وه؛ بۆ نموونه ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌کانی ڕادیۆیی‌و ته‌له‌فزیۆنیی ده‌زگای ده‌نگی‌و (ویژواڵی) ده‌نگ‌وڕه‌نگ که له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه. به‌مپێ‌یه سبه‌ینێ هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌توانێ له‌سه‌ر تۆڕی ئینترنێت ڕ‌ادیۆو ته‌له‌فزیۆنمان هه‌بێ وه به‌م مانایه ئه‌مه خه‌ریکه ئینحیساری زۆرێکیان ده‌شکێنێ. به‌ڵام ئێستا نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه. من تێگه‌یشتنێکی وام نییه که ده‌بێ یه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌عاده‌تئامێز(خیر)و یه‌ک ده‌وڵه‌تی ژیر بهێنرێته‌ئاراوه که ده‌زانێ ئه‌توانێ هه‌موو شتێک کۆنترۆڵ یا سه‌همییه‌به‌ندی بکاو بۆ هه‌ر یه‌کێکمان 20بیست ده‌قیقه شه‌به‌که(ئانتێن) فه‌راهه‌م‌و ته‌وزیع‌کات. با جارێ ئه‌مه له‌ولا بوه‌ستێ.
سه‌باره‌ت به باسی پیاوانی جمهوری ئیسلامی یا‌خود به‌گشتی لایه‌نگرانی جمهوری ئیسلامی: له سبه‌ینێی شۆڕش‌دا، به‌دوای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌شتنی چه‌پ‌دا، حقوقی ئه‌مانه له‌ڕووی ئازادی به‌یانه‌وه چۆن‌ئه‌بێ؟ پێم‌وایه ئه‌مه پرسیاره‌که‌ی تۆ بوو. به ڕای من پێویسته له‌نێوان ئازادی ده‌ربڕین‌و ڕه‌خنه‌و ووتنی قسه‌ی خۆدا له‌گه‌ڵ ڕێکخراوبوون‌و کارکردن وه‌کو یه‌ک حه‌ره‌که‌ی سیاسی دیاریکراو جیاوازی دابنێین. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که مه‌حه‌کی ئازادی به‌یانی بیروڕا ئه‌مه‌یه که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی هه‌بێ ناهه‌موارترین ئه‌فکار ببیستێ. هه‌ڵگری ناهه‌موارترین‌و قورسترین بیروڕا ئه‌بێ بتوانێ بڵێ من ئه‌م بیرکردنه‌وه‌م هه‌یه‌و بخوازێ قسه‌ی خۆی به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێ‌و بخوازێ قسه‌کانی بخاته‌ڕوو. من له دووتوێی ئه‌م شته‌دا ئیرادێک نابینم. تۆ وادابنێ- لایه‌نگری ڕژێمی ئیسلامی بخه‌لاوه- خودی ئیسلام به‌لای منه‌وه به هه‌مان ڕاده‌ی ئیسلامی سیاسی کوشنده‌یه، خودی مه‌سیحییه‌ت‌و ئایین به هه‌مان ئه‌ندازه شۆکهێنه‌رو کوشنده‌یه که انکیزیسیۆن*Inquisitionی ئیسپانیا‌و قه‌تڵ‌وعامی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان، نه‌فسی ئه‌مه‌ی که بۆ نموونه قاره‌مانانی ووڵاتان قاره‌مانانی جه‌نگیشیانه که له ڤێتنام کوشتارئه‌که‌ن‌و پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌دالیا وه‌رئه‌گرن به ئه‌ندازه‌ی کافی جه‌رگبڕه، ڕووداوی زۆر هه‌ن که ئه‌گه‌ر تۆ دانیشیت‌و بخوازی بیانژمێری که کامیان له‌گه‌ڵ من ده‌که‌وێته ناکۆکی‌یه‌وه‌و من ته‌حه‌مولی کامه‌یان ناکه‌م، ئه‌توانی یه‌ک لیستی بڵندباڵا له‌و شتانه‌ی که ئه‌که‌ونه خانه‌ی دژی تۆ‌وه، ناشیرینن، ناهه‌موارن‌و له فه‌رهه‌نگی ئازادی‌دا کوفرن، ڕیزبکه‌یت؛ به‌ڕاستی ئه‌توانی لیستیان‌که‌ی. که‌سێ که به‌رگری له کاری مناڵان ئه‌کات، که‌سێ که خه‌ریکه ته‌بلیغ بۆ ئه‌وه ده‌کات که خه‌ڵک ده‌بێ خۆیان پا‌ره‌ی داووده‌رمانیان بده‌ن‌و خه‌ریکه دوو جۆر پزیشکیی ڕێکئه‌خات، یه‌کێک بۆ هه‌ژاران‌و یه‌کێکیش بۆ ده‌و‌ڵه‌مه‌ندان، بۆ نموونه که که‌سێک دێت‌و خه‌ڵک مه‌حکوم‌ئه‌کا که له هه‌لومه‌رجی بیئه‌یه‌کی تا‌یبه‌تی‌دا زینده‌گی‌بکه‌ن به‌بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه‌بێ که خه‌ریکن تاقیکردنه‌وه‌ی کیمیایی یا‌خود تاقیکردنه‌وه‌ی ڕادیۆئه‌کتیڤێان له‌سه‌ر ئه‌نجام‌ئه‌ده‌ن؛ هه‌موو ئه‌م کارانه‌یان له کۆمه‌ڵگادا ئه‌نجام‌داوه. ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان شۆکهێنه‌رو دڵته‌زێنن. وه‌لێ ئازادی به‌یان‌و مه‌قوله‌ی ئازدی ده‌ربڕینی بیروڕا یانی ئه‌مه‌ی که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی هه‌بێ ناهه‌موارترین، غه‌ریبترین، عه‌جیبترین‌و دژترین ئه‌فکارو بیروڕا ئیمکانی ده‌رکه‌وتنی هه‌بێ‌و بهێڵن خه‌ڵک بیانبیستن. چونکه ئه‌گه‌ر به‌نیازبیت ئه‌مه بسڕیته‌وه، ئه‌و کاته ده‌بێ یه‌ک قازی‌و یه‌ک دادوه‌ر پێناسه‌که‌یت که بڵێ کام بیروڕا به‌ڵێ باهه‌بێ‌و کامیان نه‌خێر بانه‌بێ؛ ئه‌مه‌ش ئیتر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سانسۆر‌و داخران‌و ئیختیناقه. ئازادی به‌یان یانی هه‌ر که‌سێک هه‌قی هه‌یه قسه‌ی خۆی بکات، چونکه له پێش‌دا نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه؛ لانی‌که‌م وافه‌رزئه‌که‌ین که له پێش‌دا نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه. لانی‌که‌م ده‌بێ ڕێگابده‌ین هه‌موو که‌س قسه‌ی خۆی بکات. له‌نێوان ئه‌مه‌دا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که سیسته‌مێک ئیجازه‌بدا بۆ نموونه فاشیسته هیتله‌رییه‌کان دووباره خۆیان ڕێکخه‌نه‌وه‌و په‌لاماربه‌رنه‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی قه‌ومه‌کانی تر‌و کوشتاریان‌که‌ن، یا مه‌سه‌له‌ن ئیسلامییه‌کان سه‌رله‌نوێ خۆیان ڕێکخراوکه‌نه‌وه‌و له‌ناو قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئێمه‌دا بۆمبگوزاری‌بکه‌ن. له‌نێوان ئه‌م دووانه‌دا جیاوازی هه‌یه. له‌نێوان ئه‌مه‌ی که موسڵمانێکی فه‌نده‌مێنتالیزمی کۆنه‌په‌رست ئیجازه‌ی هه‌بێ قسه‌ی خۆی بکات‌و ڕۆژنامه‌ی خۆی ببێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی یه‌ک ڕێکخراوی ئیسلامی کۆنه‌په‌رست هه‌بێ که ئیجازه‌ی پێ‌بێ بۆمب بته‌قێنێته‌وه فه‌رق هه‌یه؛ وه ته‌واوی ئاڵۆزیی کاری یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئازادیخواز‌و یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئازاد ئه‌مه‌یه که ده‌بێ ئه‌م سنووره ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌سبکه‌ن به داخستنی ده‌می خه‌ڵکی، ئیتر کۆمه‌ڵ ئازاد نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه میکانیزم‌گه‌لێک بهێننه‌ئاراوه که کۆمه‌ڵ بتوانێ له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کان‌دا، حه‌ره‌کاتی دژه‌ئینسانی‌دا به‌رگری له‌خۆی‌بکات، ئه‌وکاته‌یه که یه‌ک ڕژێمی سیاسی ئازاد دێته‌ئاراوه. به‌م واتایه ده‌ڵێم که ئه‌گه‌ر دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی چه‌په‌کان، ئیحتیماله ئه‌گه‌ر [ژماره‌یه‌ک] ووتیان ئێمه هێشتا بڕوامان وایه که خومه‌ینی له‌سه‌ر هه‌ق بوو، من ئه‌گه‌ر له ئیداره‌ی ئه‌وێدا کارێکم به‌ده‌س بوو ده‌ڵێم: بابه، ڕێگابده‌ن با قسه‌ی خۆی بکات. ئه‌گه‌ر بینیمان خه‌ریکه ڕێکخراو دائه‌مه‌زرێنێ، به هه‌موو خه‌ڵک ئه‌ڵێین ئه‌دره‌سی ڕێکخراوه‌که‌ی له کوێ‌یه. ده‌بێ نووسینگه‌یان هه‌بێ، خیتاب‌و ووتاریان ده‌بێ ئاشکرابێ. ڕێگانادین پیلانگێڕی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بخوازن گرفت یا ڕێگریی بۆ حقوقی که‌سێک پێک‌بێنن، ئه‌گه‌ر به‌نیازبن کاری نایاسایی ئه‌نجام‌بده‌ن، ده‌سبه‌جێ به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نایاساییه‌یان ده‌وه‌ستینه‌وه. ده‌رباره‌ی که‌سانێکیش که له‌م سیسته‌مانه‌دا به‌شداربوون، به‌بڕوای من ئاده‌میزاد یا بێ‌تاوانه یا‌خود گوناهباره. ئه‌گه‌ر تاوانباره،- له‌باره‌ی ئایینده‌ی ئێرانه‌وه به فه‌رزوه‌رده‌گرین، که ئێران یه‌ک کۆمه‌ڵگای [ئازاده که] یاسایه‌کی عادلانه‌ی تێدایه- ئه‌و سزایه‌ی که بۆ ئه‌و تاوانه یا ئه‌و گوناهه مناسبه ده‌درێ به ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌که‌و جگه‌له‌وه ئیتر ئازارنادرێ. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڕه‌ڵاکرا که له‌سه‌ر شه‌قام بڕوات، بچێته زانکۆ ده‌رس بخوێنێ یا وانه بڵێته‌وه، ئه‌توانێ سواری پاس ببێ، ئه‌توانێ له که‌نارو له‌پاڵ باقی خه‌ڵکی‌دا زینده‌گی بکات‌و ته‌واوی مافه‌کانی خۆشی هه‌بێ. سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت به سزادان‌و زه‌وتکردنی حقوقی که‌سانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌دا کاریان‌کردووه، به‌ڕای من تاوان‌و گوناه ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌ردی پێناسه‌بکرێ وه سزاش پێویسته هه‌ر فه‌ردی پێناسه‌بکرێ. گوناهباربوونی به کۆمه‌ڵ‌و سزادانی جه‌معی به‌لای منه‌وه ئێجگار خه‌ته‌رناکه‌و نابێ ئه‌م کاره ئه‌نجام‌بدرێت. بۆ نموونه نابێ بووترێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو جمهوری ئیسلامی‌دا له ئیداراتدا کاریان‌ده‌کرد، فڵان مافی مه‌ده‌نی له‌ده‌سئه‌ده‌ن. چونکه یه‌که‌م مونسیفانه‌نییه، دووهه‌م، بابه‌تی ئه‌م تاوانه دیارنییه، ئه‌سڵی ئه‌م تاوانه، یا‌خود که‌سێک که ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام‌داوه چ جۆره که‌سێک بووه. هه‌ر که‌سێ که له‌ناو جمهوری ئیسلامی‌دا داوا‌و شکاتنامه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه، ده‌بێ خۆی‌و په‌روه‌نده‌که‌ی سه‌یربکرێ‌و ببرێته داگا. له‌وانه‌یه سێ ساڵ حه‌بسی بده‌نێ یا هه‌ر هیچ زیندان نه‌کرێ، ئیحتیماله غه‌رامه‌بکرێ، یا له‌وانه‌یه ناچار به هه‌زار کاری تر بکرێت، وه‌لێ نابێ گوناهو تاوان به کۆمه‌ڵ یا به‌شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معی پێناسه‌بکرێ. نابێ قه‌رارو بڕیاره‌کان به‌گوێره‌ی بیروباوه‌ڕ لێکهه‌ڵپێکرێن وه نابێ بڵێین که‌سانێک که باوه‌ڕیان به دیارده‌یه‌ک هه‌یه له‌م یا‌خود له‌و مافی مه‌ده‌نی بێ‌به‌شن. به‌بڕوای من ئه‌مه ڕێ‌پێدراونییه.
جه‌مشید ئه‌تیابی : ئاغای حکمه‌ت، له کۆتایی‌دا ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک یا‌خود په‌یامێکت هه‌یه بۆ هاووڵاتیانی ئێمه، بۆ گوێگرانی عه‌زیزی ئه‌م ڕادیۆیه، ئه‌توانیت بفه‌رمووی وه ئه‌گه‌ر نا با ئێمه سوپاسی ئێوه بکه‌ین.
مه‌نسور حکمه‌ت: ڕاستی‌یه‌که‌ی جێگای خۆیه‌تی وه‌کو که‌سێکی حیزبیی وه‌فادار بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی، هه‌موو گوێگرانی ئێوه بانگه‌وازکه‌م که ڕۆژنامه‌کانی ئێمه بخوێننه‌وه. پێـم‌وایه هه‌ر که‌س که به‌ویژدان بێ ڕابردووی پێکهاته‌ی شه‌خسیی خۆی له بیست ساڵی ڕابردوودا قورسایی نه‌خاته سه‌ر شانی، هه‌ر که‌سێ که به‌ڕاستی ئه‌و مه‌تڵه‌ب‌و ووتارانه‌ی که له‌ناو ڕۆژنامه‌کان‌دا هه‌ن به یه‌کتر به‌راوردبکا، هه‌ر که‌س که ئامانجی سیاسی ئاراسته‌و ڕه‌وته‌کان له مه‌حه‌ک ئه‌دات، وه‌کو یه‌ک ئینسانی ئازادیخواز‌و سۆشیالیست ئه‌توانێ به‌م ئاکامه بگات که کاتی ئه‌وه هاتووه به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌یه‌وه په‌یوه‌ست‌ببێ. له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا مۆد نییه که ئینسان بێته‌ده‌ره‌وه‌و بانگه‌وازبکا جه‌ماعه‌ت بێنه ناو حیزبی ئێمه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین. چونکه ده‌رفه‌تی زۆر نه‌ماوه. جمهوری ئیسلامی له‌ناو قه‌یرانێکی قووڵدایه. ده‌بێ کار له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه یه‌کلابکرێته‌وه. به‌بڕوای من ئه‌م جاره‌یان پێویسته، سۆشیالیسته‌کان، کۆمۆنیسته کرێکاری‌یه‌کان، چینی کرێکار سه‌ربه‌خۆ بێنه‌مه‌یدان. له‌ژێر په‌رچه‌می خۆیان‌دا ده‌رکه‌ون وه ئیتر ڕێگانه‌ده‌ن ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ی که له‌م یه‌کسه‌د ساڵه‌دا، مێژووی ئه‌م ووڵاته‌ی به‌م ته‌ره‌ف‌و ئه‌و باردا به‌کێش‌کردووه‌و ئیستیبداد دوای ئیستیبدادیان له گیرفان ده‌رهێناوه، مه‌یداندار بن. من بانگه‌وازو داوام بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رنامه‌ی ئێوه ده‌بیستن ئه‌مه‌یه که- زۆر ساده- بێن له‌ناو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا وه له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌دا یه‌کبگرن. من واتێئه‌گه‌م ده‌توانین ئاڵوگۆڕی موهم له‌و ووڵاته‌دا بهێنینه‌ئاراوه. زۆر سوپاسی موحیببه‌تیشتان ئه‌که‌م.
جه‌مشید ئه‌تیابی : به‌خۆشحاڵی‌یه‌وه. ئێمه ئێجگار سوپاسگوزارین که کاتت پێ‌داین وه په‌سه‌ندتکرد که دیمانه‌ت له‌گه‌ڵمان ببێ. سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبیت.
* انکيزيسيون Inquisition: ناوی ده‌زگای مه‌حاکمی کڵێسا‌ی کاسۆلیکی‌یه که له‌سه‌ده‌ی 15 و 16ی زایینی‌دا موهیممه‌ی سه‌رکوت‌و تیرۆری ئازادی‌یه‌کان بووه. وه زاناکان‌و توێژه‌ره‌کانی تاوانبارده‌کرد به کوفر‌و بێ‌خودایی(الحاد)، هه‌ر که‌سێکیش ئیدانه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی بکردایه یا ده‌کوژرا یا ده‌سووتێنرا.
_______________________________________________________________________________
{ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست: (شه‌راره‌ها) ناوی ڕادیۆیه‌کی فارسی زمانه له ستۆکهۆڵم که له ساڵی 1992وه له سوید به‌رنامه په‌خش‌ئه‌کا. ساڵی 1998 ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ (مه‌نسور حکمه‌ت)دا سازداوه. ئه‌سڵی ئه‌م باسه شه‌فه‌ییه. ئه‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان له‌لایه‌ن (داریوش باغانی)وه له‌به‌ر فایلی ده‌نگی ماڵپه‌ڕی (روزنه)دا نووسراوه‌ته‌وه. فاتح شێخ‌یش سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ فایله ده‌نگییه‌که‌ی‌دا به‌راوردی‌کردووه‌و نووسیویه‌تیه‌وه. ئه‌مه‌ش لینکی ماڵپه‌ڕی (مه‌نسور حکمه‌ت)ه : http://www.hekmat.public-archive.net/-وه‌رگێڕ}
|