سه‌باره‌ت به
بڕیاره‌که‌ى دادگاى ده‌ستوورى تورکیا بۆ داخستنى
لاى هه‌موومان ڕوونه ئه‌م کرداره‌ى حکومه‌تى تورکیا ماناى وایه‌ئه‌م وڵاته دوو دڵ و که‌م ته‌رخه‌مه له چاره‌سه‌رى پرسى کورد له ناوخۆى وڵات‌دا که بێگومان ئه‌مه‌ش په‌رچه کردارى سلبى ده‌بێت چ له سه‌ر ئاستى جیهان و یه‌کێتى ئه‌وروپا و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان وه‌چ له ئاستى گه‌لى کورد له‌و وڵاته‌و له هه‌ر گۆشه‌یه‌کى دونیا. بۆیه لاى خۆمانه‌وه وه‌ک ڕێکخراوێکى جیهانى که کاربۆ ئاشتى و پێکه‌وه ژیان بۆ هه‌موو مرۆڤێک ده‌که‌ین ، داواکارین له‌سه‌رجه‌م وڵاتان و ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى باوه‌ڕیان به بنه‌ماکانى مافى مرۆڤ و کێشه‌ى ڕه‌واى گه‌لى کورد هه‌یه،ئیدانه‌ى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى حکومه‌تى تورکیا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌م بڕیاره‌یدا بچێته‌وه و زیاتر کار بکا بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ڕه‌واى کورد که بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندى خودى ئه‌و وڵاته و سه‌رجه‌م گه‌لانى تورکیا دایه.
ئۆفیسى هه‌ڵه‌بجه
|