٢٦\٥\٢٠١٤
سه‌باره‌ت
به به‌ڕێوه‌چوونی كونفرانسێك له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هاوكات
له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ٢٦ه‌مین خۆلی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای مافی مرۆڤی
سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به هاوكاری و سه‌پۆرتی چه‌ند
ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی نێۆ نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ندامی ئه‌و شورایه هه‌ڵده‌ستین
به گرتنی کونفرانسێک بۆ لێكدانه‌وه‌ی بارودۆخی گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا!
ئامانجی كونفرانسه‌كه ڕاكێشانی زیاتری سه‌رنجی دونیای ده‌ره‌وه بۆ
لای دۆزی كه‌مایەتییە‌كان و به تایبه‌ت گه‌لی
كورده له ئێران‌دا!
به‌شداربووان:
نوێنه‌ری ناوه‌ندی زاگرۆس له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
نوێنه‌ری ڕێكخراوی مه‌راپ (بزووتنه‌وه‌ی دژ به ڕاسیست و بۆ دۆستایه‌تی
نێوان گه‌لان)
نوێنه‌ری ڕێكخراوی لێ پۆپلو مۆناسێ (نه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كان)
نوێنه‌ری ڕێكخراوی یوو ئێن پێ ئۆ( یوو ئێن بۆ نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان)
نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
نوێنه‌ری ڕێكخراوی پارێزه‌ره به‌شه‌ردۆسته‌كان
چه‌ند كه‌سایه‌تی چالاك له بۆاری مافه‌كانی مرۆڤدا
كاتی به‌ڕێوهچوون: ڕۆژی ١٣ی
ژۆئه‌نی ٢٠١٤.
شوێنی به‌ڕێوەچوون: باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ.
به‌شداریی له‌و پانێله بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌ربه‌سته
و ته‌نیا پێویسته بۆ وه‌رگرتنی باجی
هاتنه‌ناو یۆئێن په‌یوه‌ندیی به‌و
ئیمایل و تەلەفۆنانه‌وه
بكه‌ن:
Info.zhrc@gmail.com
ئازاد سه‌ڵواتی:
0041764454903
بابان ئه‌لیاسی:
0041764045746
ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
٢٣\٥\٢٠١٤
|