٢٦\٦\٢٠١٠
سه‌باره‌ت به
بڕیارنامه و بانگه‌وازه‌که‌ی (ره‌وه‌ندی سۆسیالیستیی).
ئامانج پیرۆت
ره‌وه‌ندی سۆسیالیستی، له چله‌ی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسماندا
بڕیارنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا وێڕای خستنه ڕووی لێکدانه‌وه و
تێبینی یه‌کانی سه‌باره‌ت به تیرۆر و ئه‌و هێزانه‌ی که له پشتیه‌وه‌ن
و ئه‌و ئامانجانه‌ی که هه‌یانه، سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازی و مهحدودیاتهکانی، سه‌باره‌ت به ئه‌هه‌میه‌تی ده‌خاله‌تی
ئاگاهانه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و تد... بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه که هه‌وڵ
بدات بۆ به‌دی هێنانی لیژنه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن، ده‌رهێنانی
بلۆکێکی چه‌پ له ده‌روونی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها دوابه‌دوای
ئه‌م بڕیارنامه‌یه، بانگهوازێکیشیان بڵاو کرده‌وه، که تیایدا ته‌ئکید
له‌سه‌ر پێویست بوونی په‌یوه‌ندی و دیالۆگ له نێوان کۆمۆنیسته‌کاندا
ده‌کاته‌وه.
به ڕه‌چاوکردنی گرنگی و زه‌روره‌تی خولقاندن یان بوژاندنه‌وه‌ی( لانی
که‌م) سونه‌تی په‌یوه‌ندی و جه‌ده‌ل له ناو کۆمۆنیسته‌کاندا، به
پێویستم زانی وێڕای پشتگیری کردن و به ده‌نگه‌وه‌چوونی هه‌ریه‌که له
:
یه‌که‌م: ئیقدامهکه و میکانیزمه‌که‌ی( واته گفتوگۆ کردن و پێکه‌وه
کارکردن).
دوه‌م: بابه‌تی گفتوگۆ که ( که‌یسی سه‌رده‌شت).
ئه‌م تێبینی یانه‌ش بخه‌مه ڕوو:
1. به‌ڕای من دیاریکردنی ئامانجێکی دیاریکراو بۆ بزوتنه‌وه‌که( که
خۆی له پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌بینێته‌وه) ههنگاوێکی
سه‌رکه‌وتوانه‌یه و نه‌ک هه‌ر ده‌توانێت، زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو و پته‌و
بۆ گه‌یاندنی کۆمۆنیسته‌کان به ئاستێکی به‌رزتر له هاوکاری و پێکه‌وه
کارکردن له بوارێکی دیاریکراودا فه‌راهه‌م بکات، به‌ڵکو ئه‌وه‌شی لێ
ڕه‌چاو ده‌کرێت، که به‌شه خۆڕسکه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌که فشارێکی جددی
بخاته سه‌ر ئه‌و قاوغه‌ی که نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی به‌شه
ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران و توێژه مشه‌خۆره‌کان دایانسه‌پاندووه
به‌سه‌ریدا و به قازانجی چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان و بزوتنه‌وه‌که‌یان
و هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان تێکیان بشکێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌شگات به ده‌سکه‌وتی
مه‌لموس، ئه‌وا بگات به ده‌رسی زۆر گه‌وره سه‌باره‌ت به ماهیه‌تی ئه‌و
نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یانه. ده‌رسگه‌لێک که ڕه‌نگه له کاتێکی
تر و به شێواز و وه‌سایلی تر ئاسان نه‌بن.
2. پایه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ته‌رحه ( دانانی لیژهیهکی تری
لێکۆڵینه‌وه) و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنیت، خۆیان
له‌م خاڵانه‌دا ده‌بیننه‌وه:
ا. بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌که ته‌جروبه و
وشیاری یه‌کی( سیاسی) بوو و هیچ ئومێد و خۆشخه‌یاڵی یه‌کی به یاسا نه‌بوو
وه هیچ بڕوایهکیشی به حیکایه‌تی که‌مته‌رخه‌می داموده‌زگا ئه‌منی یه‌کان
و چی و چی نه‌بوو و وه‌ک دادوه‌رێک، که ده‌یان ساڵ به‌ڵگه‌ی
کۆکردبێته‌وه، یه‌کسه‌ر حوکمی خۆی دا و تاوانباری سیاسی دیاریکرد، هه‌ر
ئه‌مه‌ش خاڵی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌که بوو و پارتی و ته‌نانه‌ت یه‌کێتیشی
شپرزه کرد.
ب. بازنه‌ی چوارده‌وری تاوانباره سیاسی یه‌کان زۆر له‌وه سه‌ختتره
که بتوانرێت به هیچ سیناریۆیه‌کی یاسایی تێکبشکێنرێت،چونکه هیچ
سیناریۆیه‌ک ناتوانێت ئه‌و سابیقه مێژوویی یه ده‌یان ساڵه و پڕ له
ڕووداوی هاوشێوه له بیر خه‌ڵک بباته‌وه. حوکمی خه‌ڵک له ته‌جروبه‌یه‌کی
زۆر دورودرێژ و سه‌خته‌وه هاتووه. نه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی خۆیان
و داموده‌زگاکانیان، به‌ڵکو موعتهبهرترین که‌سی دنیا بێت و بیه‌وێت
حوکمێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بدات، خه‌ڵکی کوردستان ده‌یان بازنه‌ی
گومانیش بۆ ئه‌و ده‌کێشن.
ج. به‌ڕای من چل په‌نجا ڕۆژی ڕابردوو، نه‌ک هه‌ر زه‌مه‌نێک نه‌بوو، بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوێنه‌ره سه‌ره‌کی یه و حوکمه سیاسی یه‌کانی کز بوبێت
وه‌یان گۆڕابێت، به‌ڵکو چ ئیشه‌کانی هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌که ( که
ناکرێت ده‌وری ڕاگه‌یاندن و نوسین فه‌رامۆش و که‌مڕه‌نگ بکه‌ین، چونکه
ئێستا ئێمه له‌سه‌رده‌مێکداین، که نه‌ک هه‌موو شتێک گرنگی نوسین و
راگه‌یاندن ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵکو هه‌ر خودی که‌یسی سه‌رده‌شت، له سه‌ره‌تاوه
تا ئێستا کاریگه‌ری ئه‌م وه‌سیله‌یه ده‌سه‌لمێنێت) و چ هه‌وڵه‌کانی
خودی پارتی و یه‌کێتی و سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌دار و نوسه‌ر و ڕاگه‌یاندنه‌کانیان
له شپرزه‌یی یاندا( که به‌شێکی گرنگی به‌هۆی گورزی ئه‌و نوسین و
لێکۆڵینه‌وانه‌وه بوو، که ڕۆژانه تێ‌یان دهسرهوێنرا) بونه‌ته مایه‌ی
ئه‌وه‌ی که بزوێنه‌ره سه‌ره‌کی یه‌که هه‌رچی زیاتر خاراو و جێگیر تر
بێت. هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی که کز بووه، ئه‌مه نی یه،
به‌ڵکو ئه‌و ئومێده‌یه، که نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانی به‌شه
ناڕازی یه‌که‌ی سه‌رمایه‌داران، بۆ ئیحتوا کردن و ساتوسه‌ودا کردن و
ئاراسته کردنی هه‌یانبوو. من دڵنیام ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسک
توانی چل ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، نه‌فره‌تی سه‌رده‌شت بهڕاسهری حزبێکی دهسڵاتدارهوه
ڕابگرێت و شپرزه‌ی بکات، ئه‌وا هه‌وڵدانێکی ئاگاهانه‌ی چل ڕۆژی داهاتوو،
ده‌توانێت نه‌فره‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به ڕاسه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌وه
ڕابگرێت که ئینسان وه‌ک پیرۆزترین شت دانانێن و به‌جۆرێک له جۆره‌کان
ده‌یانه‌وێت پیرۆزی یه‌کی تری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
له کۆتاییدا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه، که منیش ده‌نگی
خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ڕه‌وه‌ندی سۆسیالیستی و داوا له سه‌رجه‌م
کۆمۆنیسته‌کان ده‌که‌م، که لانی که‌م ئه‌وه نیشان بده‌ن، که ئه‌م
جۆره ئیقدام و بابه‌ت و میکانیزمانه‌یان لا گرنگه و هیوادارم قسه و
هه‌ڵوێستی ڕۆشنی هه‌موو ئه‌وانه ببینم که ته‌وه‌قوعم لێیان هه‌یه.
2562010
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|