٢٨\٧\٢٠١١
بەیاننامە:
سەبارەت بە
بۆردومانکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
لانەواز و بێکەس و مەزڵومن ئێستە قەوی کورد
کاه بەدەستی ئێران و گاه بەدەستی تورکانەوە
(ئەحمەد موختار بەگی جاف)
گەلی کورد لەمێژە تینوی ئازادیی و ئاشتی یە و هەموو خەبات و تێکۆشانی
لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیدا بووە ، زۆر باشیش لە ئێش و
ئازاری گەلانی ژێر دەستە گەشتووە، هەمیشە بۆخۆری ئازادی و سەرفرزای
ڕوانیوە. ئێستاش هەرێمی کوردستان لەبارودۆخێکی تایبەتدایەو دەمانەوێت
ئێمەش وەک هەموو گەلانی دنیا لە سایەی ئاشتی دا بژین.
وەک خەڵکی شاری هەڵەبجە لەهەموو کەس زیاتر
لە ئازارەکانی جەنگ تێدەگەین، ئەوەی مەبەستمانە، ماوەی چەندین ساڵە
سنورەکانمان دەکەونە بەرهێرش و پەلامارو وێرانکردن، کە چەندین قوربانی
و کارەسات و ئاوارەبوون و سوتانی ڕەز و باخ و سروشتی کوردستانی لێ
کەوتوەتەوە..، لەکاتێکدا پشتگیری لەخەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان دەکەین
لەهەرپارچەیەکی کوردستاندا، داواکارین ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکان بگیرێتە بەر و دەوڵەتانی دراوسێی هەرێمی کوردستان
ڕێز لە سەروەری هەرێمی کوردستان بگرن، بەشێوەی دیالۆگ چارەسەری
ئالۆزییەکان بکرێ.
ئا لێرەوە بەرپرسیاریەتی پاراستی سنوورەکانی
هەرێمی کوردستان دەخەینە ئەستۆی دەوڵەتی ئەمریکا و حکومەتی عێراق. داوا
لەحکومەتی ئێرانیش دەکەین کە دریژە بەسیاسەتی شەڕو وێرانکاری کوردستان
نەدات و ڕێز لە هاوسێیەتی دوولایەنە بگرێ.
لەکۆتایدا دروود بۆگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و
شەهیدای تۆپبارانی ناوچە سنوریەکان دەنێرین.
دەستەیەک لە ڕۆشنبیرانی هەڵەبجە
salah-j@hotmail.de
|