٢٨\٩\٢٠١٦
سەبارەت بە
چۆنیەتیی خۆپیشاندان.

نەجم محەمەد
دیسان بەحیزبیکردن و
قۆستنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک.
لەھەرێمی کوردستان دیسان نارەزایەتیەکانی خەڵکی ڕوولەھەڵکشانە
وشەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەڕێوەیەلەدژیناعەدالەتی وبێ مافی و تەبوونی
خزمەتگوزاریەگشتیەکان و دواکەوتن و کەمی مووچەونەبوونی خۆشگوزەرانی
وھتد ..بەداخەوە ئەم ناڕەزایەتیە خۆڕسک و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ناڕازی
لەبەرنەبوونی نوێنەران وڕابەڕانێکی جدی وھوشیاری ھەڵقوڵاوی ناوخەڵکی
کەئەم ناڕەزایەتیانە ڕێک خات و ڕێنوێنی بکات وئاسۆو ئامانج وخواست
وداواکاریەکان دیاری بکاتئەم ناڕەزایەتیانە دەکەوێتە نێوان بەرداشی
دەسەڵات وحیزبەکانەوە بەکورتی دەسەڵات وحیزبەکان ناڕەزایەتیەکانی
خەڵکیان کوشتووە وخنکاندووە وناھێڵن تەندروستانە ئاراستەی خۆی وەرگرێ.
ھەرچی دەسەڵاتە ھەوڵ دەدات بۆسەرکوتکردن ولەناوبردنی ئەم
ناڕەزایەتیانەی خەڵک تۆمەتی حیزبی بوون ودەستی حیزبی لەپشتەوەبوونی
بخاتەپاڵوھەرچی ئەو حیزبانەشە کەململانێی دەسەڵات دەکەن لەپێناو
بەرژەوەندی ودەسەڵاتی زیاتری خۆیان ھەوڵ دەدەن ئەم نارەزایەتیانەی
خەڵکی وشەقام بقۆزنەوە وخەڵکان وکادیرانی خۆیان بخزێننە ناو ئەو
ناڕەزایەتیانەو ڕابەرایەتی و نوێنەراتی ئەو ناڕەزایەتیانە بکەن وسواری
ئەو شەپۆلی ناڕەزایەتیانە دەبن ولەپێناو ئامانج وبەرژەوەندیە
سیاسیەکانی خۆیاندا ناڕەزایەتیەکان بەلاڕێدا دەبەن وموساوەمەی پێ
وەدەکەن وشەقام وناڕەزایەتیەکان دەکەنە فشارێک لەسەر دەسەڵات تاھەرچی
زیاترە دەسەڵات وکورسی وبوجە وبەرژەوەندی زیاتر وەربگرن لەسەر شان
ودەردو ڕەنج وئازاروقوربانی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی.
بەمەش گەورەترین خزمەت بەدەسەڵات دەکەن وبەھانەی ئەوەی بۆدروست دەکەن
کەناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بەئاسانی سەرکوت بکات و داواکاریە مرۆییەکانی
خەڵکی لەبارببات نموونەکان زۆرن وەک ١٧شوبات و ئەم یەک دووساڵەی دوایی
کەنموونەی زیندوون بۆگەواھی ئەم ڕاستیە ھەربۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان
لەو ڕوەوە زۆر ووشیارو بەئاگابێت نەھێڵێت جارێکی کە مێژوو خۆی
دووبارەکاتەوە ووناڕەزایەتیەکانی خۆی لەچنگی دەسەڵات وحیزبەکان
دەربھێنێت نەھێڵێت بکەوێتە نێوان ئەو دووبەرداشە وخۆی لێ ڕزگار بکات
وخۆیان نوێنە رو ڕابەری خۆیان بن وخۆیان خۆیان ڕێکخەن وماف وداواکاری
خواستەکانیان دیاریکەن وخەبات بۆبەدیھێنانیان بکەن چاوەڕێی دەستی
نوێنەرانی دەسەڵات وحیزبەکان نەبن وخەڵکی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیە
بزانێت کەبەدەستی خۆیان دەتوانن ڕزگاربن ئەگەر یەکبن نەک بدەستی
نوێنەرەداتاشراوەکانی حیزب ودەسەڵات کەخەونی بوونەپەرلەمانتاروخەونی
کورسی وخەونی پلەو پایەو سەرمایە دەبین لەڕێگەی ناڕەزایەتیەکانی
خەڵکەوە پێ ی بگەن نەک خەونی خۆشگوزەرانی بۆخەڵکی...
لە سلیمانی
خۆپیشاندان وەک کۆنسێرتی لێ ھاتووە!
ماوەی چەند ساڵێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی بەتەنیا
لەسنووری شاری سلیمانی و ھەڵەبجەدا قەتیس ماوەتەوە وئەم نارەزایەتی
وخۆپیشاندانانەنەگوازراوەتەوە بۆ شارەکانی ھەولێرو دھۆک بەمانایەکی تر
ناڕەزایەتیەکان سەرتاسەری نین وبەسەرتاسەری نەکراون ئەمەش وای کردووە
کەئامانج و داواکاریەکانی خەڵکی ناڕازی کوردستان بەدی نەیەت و جێ بەجێ
نەکرێت وبەلاڕێدا ببرێت و تۆمەتی بەحیزبی بوون و ئاژاوەگێڕی بخرێتەپاڵ
وخەڵکانێکی حیزبیئەو ناڕەزایەتیانە بقۆزنەوە و بۆئامانج وبەرژە وەندی
سیاسی خۆیان بەمەش گەورەترین خزمەت بەدەسەڵات دەکەن بۆسەرکوت کردن و
لەباربردنی ناڕەزایەتیەکان.
بۆیە بەڕای من ئەم ناڕەزایەتیانە لەسنووری شاری سلیمانیدا وەک کۆنسێرتی
لێ ھاتووە من نامەوێ لەبەھاو گرنگی ناڕەزایەتیەکان کەم کەمەوە من گرنگی
و بەھا بۆ بچووکترین ناڕەزایەتی خەڵک دادەنێم بەڵام بەداخەوە لەسنووری
شاری سلیمانیدا ناڕەزایەتیەکان ھێندە بێ ئەنجام بوون وھێندە دووبارە
بوونەتەوە وھێندە ئاسایی وسادەبوونەتەوە وەک کۆنسێرتیان لێ ھاتووە
وبوەتەشتێکی ئاسایی وھیچ ئازایەتی و بوێریەکیتێدا نەماوە وکاریگەریەکی
ئەو تۆی نیە وداواکاری خواستەکانی خەڵکی ناڕازی ناگاتە جێ ی خۆی و جێ
بەجێ ناکرێت وگرنگی پێ نادرێت ولەبەھای کەم دەکرێتەوە.
بەداخەوە تەنانەت لە سنووری شاری سلیمانی وھەڵەبجەشدا ناڕەزایەتی و
خۆپیشاندەکان گشتگیری و سەرتاسەری نین وخەڵکانی ناڕەزایی دابەش بوون
بەسەرچەند دەستە و گروپێکی جیاجیادا وپەیوەندی و ھەماھەنگی نیە
لەنێوانیاندا و ڕێک خەروڕابەرو نوێنەرانێکی جدی و ووشیاریان
نیەھەریەکەو لەلایەکەوە بۆخۆی چالاکی دەکات وناڕەزایەتی دەردەبڕێت
بەمانایەکی تر ھەریەکەو لەلایەکەوە کۆنسێرتی خۆی دەکات ونمایشی خۆی
دەکاتبۆیە من پێم وایە دەبێ ئەم ناڕەزایەتیانەی خەڵک سەرتاسەری بکرێت و
بگوازرێتەوە بۆ ھەولێرودھۆک وسەرکردایەتیەکی ھاوبەشی ناڕەزایەتیەکان
بکرێت لەلایەن ھەڵسوڕاوان وڕابەڕان ونوێنەرانی سەربەخۆو واقیعی خەڵکەوە
لەسەرتاسەری ھەرێمدا ودەبی َتۆڕی پەیوەندی ھەبێ لەنێوان ھەمووشارەکاندا.
انابێت خەڵکی ھەولێرو دھۆک بێ دەنگ بن و تەماشای نارەزایەتیەکانی شاری
سلیمانی وھەڵەبجە بکەن نابێ ڕۆڵی تەماشاکەریان ھەبێت دەبێ ئەوانیش شان
بەشانی ئەو دووشارەی تر بێنە مەیدان نابێت چینی فەرمانبەران سەیری
مامۆستایان بکەن و مامۆستایانیش بەجیا لەفەرمانبەران نارەزایەتی دەربڕن
نابێ پۆلیس و پۆلیسی ھاتوچۆ بەجیا لە چین وتوێژەکانی تر خۆپیشاندان
بکەن و ھەرکەدەسکاری پاشەکەوتەکەیان کرا ئیتر دانیشن وسەیری
ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەن نابێ خەڵکی کاسب و
ھاوڵاتی ئاسایی و کەسوکاری قوتابیانیش ڕۆڵی تەماشاکەریان ھەبێت دەبێ
ھەموو خەڵکی کوردستان یەک دەنگ و یەککگرتووبن وبەشداربن و یەک ھەڵوێست
بن چونکە ھەموومان موعانات و بێ مافی و مەینەتی و خواست و
داواکاریەکانمان وەک یەکە ھەربۆیە دەبێت خەبات و ناڕەزایەتیەکانیشمان
وەک یەک بێت و ھاوبەش بێت.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|