په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٨\٢٠١٢

سەبارەت بە دادگاییکردنی ڕۆژنامەنووس (کارزان کەریم).

 


پاش نووسینی چەند بابەتێک لەلایەن ڕۆژنامەنووس (کارزان کەریم) دەربارەی فڕۆکەخانەی ھەولێر، بەبێ ئاگاداری پێش وەخت و بەبێ ئاگادارکردنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیر دەکرێت بەشێوەیەک کە پاش گەڕان و بە دواداچوونی زۆری کەس وکارەکەی دەزانرێت کە لە ئاسایش بەندکراوە. دواتر ڕۆژنامەنووسی ناوبراو پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ دەکرێتەوە و تۆمەتبار دەکرێت بە پێی مادەی (١) لەیاسای ژمارە ٢١ ساڵی ٢٠٠٣ لەکاتێکدا کە ناوبراو ڕۆژنامەنووسە و ئەگەر ھەرسەرپێچی و یاسا شکێنییەکیش لە کارەکەیدا ھەبێت دەبێت بەپێی یاسای ڕۆژنامەنووسی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە تایبەتە بە ڕۆژنامەنووسان (الخاص یقید العام) .


بۆیە ئێمە لە سەنتەری بەرگری یاسایی لە ڕۆژنامەنووسان پێمان وایە کە دەستگیرکردنی ناوبراو بەو شێوەیەو ڕاگرتنی بۆ ئەو ماوە زۆرە و دادگایی کردنی بەپێی مادەی ئاماژە پێدراو پێشێلکارییەکی یاسایی گەورەیە دەرھەق بە (کارزان). وە زەنگێکی مەترسیداریشە بۆ سەر ھەموان کەنووسین و قسەکردن لەسەر ھەر کێشەیەک بمانکاتە تێکدەری ئاسایشی وڵات و تیرۆریست یا ھەر شتێکی تر کە دەسەڵات بیەوێت.


ئێمە وێڕای بە دوادا چوونمان بۆ کێشەکەو دابین کردنی پارێزەری خۆبەخش بۆ کەیسەکە،داواکارین لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت دەسەڵاتی دادوەری و لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کە ھەرچی زوترە بەدەم ئەم کەیسەوە بێن وھاوکاربن بۆ سەروەری یاسا و ئازادی ڕۆژنامەنووسی و ڕادەربڕین.

سەنتەری بەرگری یاسایی بۆ رۆژنامەنوسان و راگەیاندنکاران لە ھەرێمی کوردستان، کە لەلایەن (سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD بە تەنسیق لەگەل سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی کردن لە رۆژنامەنووسان METRO)  و بە ھاوکاری رێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS ، ئەنجام دەدرێت، یەکێکە لەو ھەوڵانەی کە دەدرێت بۆ داکۆکی کردن لە ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی را دەربڕین ، ئەویش بە پێدانی راوێژی یاسایی و نوێنەرایەتی کردنی یاسایی لە بنکەکانی پۆلیس  و لە بەردەم دادگاکان و لە قۆناغەکانی لێکۆلینەوەو داگایی کردندا ئەمەش لە ڕێی دابینکردنی پارێزەر بۆ رۆژنامەنووسان  و راگەیاندنکاران و ھۆیەکانی ڕاگەیاندن بآ بەرامبەر ، ھاوکات تەرخانکردنی ھێلێکی گەرم کە رۆژنامەنووسان دەتوانن بە درێژایی (٢٤) کاتژمێر پەیوەندی پێوە بکەن، لە ئاسیاوە بە (٣٣٤٤لە کۆرەک و ھێڵەکانی دیکەی مۆبایل و تەلەفونەوە بە ٠٧٧٠٩٢٠٩٩٩٩.
 

 

سەنتەری بەرگری یاسایی لە رۆژنامەنووسان

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک