٢٤\١٠\٢٠٢٤
سەبارەت بە
فێستیڤاڵەکانی ''سباستییەن''، ''بەرلینالە''، ''بوسان''.
مەنسوور جیهانی
چاوخشاندنێک به
خه‌ڵاته‌کانی ٧٢ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییه‌ن".
براوه‌کانی
حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییه‌ن"
San Sebastian له وڵاتی ئیسپانیا ده‌ستنیشان کران.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"سان سباستییه‌ن" San Sebastian به سه‌رۆکایه‌تی "خۆزه لۆئیس
ڕێبۆردینۆس" José Luis Rebordinos له هۆڵی "کۆرسال" Kursaal له شاری
سان سباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه؛ براوه‌کانی به‌شه
جۆراوجۆره‌کان ناسێندران و خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی زێڕین" و خه‌ڵاتی
"سه‌ده‌فی نوقره‌یی" به سه‌ریاندا دابه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" له حه‌فتا و
دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییه‌ن" که بریتی
بوون له؛ خاتوو "جیونێ کامبوردا" Jaione Camborda ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی
ئیسپانیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "له‌یلا گۆریرو" Leila
Guerriero نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوووس له وڵاتی ئاڕژانتین، "فڕان کڕانز"
Fran Kranz ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "کریستوس
نیکۆ" Christos Nikou ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی یۆنان، خاتوو "کاڕۆڵ سکۆتا"
Carole Scotta به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها "ئۆلڕیش
سیدڵ" Ulrich Seidl ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی نه‌مسا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان
به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی زێڕین".
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی زێڕین" Golden Shell له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا به
به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی "دوانیوه‌ڕۆکانی ته‌نیایی" Tardes de soledad له
ده‌رهێنانی "ئاڵبێرت سێرا" Albert Serra به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی
ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا و پورتوگاڵ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ش به فیلمی
سینه‌مایی "دوایین کچی نمایش" The Last Showgirl له ده‌رهێنانی "جیا
کاپۆلا" Gia Coppola به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مه‌ریکا پیشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" باشترین ده‌رهێنان.
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" Silver Shell باشترین ده‌رهێنان به "لۆڕا
کاریرا" Laura Carreira بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "له ڕووخان" On
Falling به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیا و پورتوگاڵ و هه‌روه‌ها
به "پێدڕۆ ماڕتین ـ کاڕلۆ" Pedro Martín Calero بۆ ده‌رهێنانی فیلمی
سینه‌مایی "گریان" The Wailing به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا،
ئاڕژانتین و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی یه‌که‌م.
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی یه‌که‌م به خاتوو
"پاتریشیا لۆپێز ئاڕنیز" Patricia López Arnaiz بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی
سینه‌مایی "دره‌وشانه‌وه‌کان" Glimmers له ده‌رهێنانی "پیلار پالۆمێرۆ"
Pilar Palomero به‌رهه‌می وڵاتی ئیسپانیا پێشکه‌ش کرا
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی ته‌واوکه‌ر.
خه‌ڵاتی "سه‌ده‌فی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی ته‌واوکه‌ر به
"پیێر لۆتین" Pierre Lottin بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و
کاته‌ی پاییز به‌ڕێوه‌یه" When Fall Is Coming له ده‌رهێنانی "فرانسوا
ئۆزۆن" François Ozon به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین سیناریۆ.
خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین سیناریۆ به شێوه‌ی
هاوبه‌ش به "فرانسوا ئۆزۆن" François Ozon و "فیلیپ پیازۆ" Philippe
Piazzo بۆ نووسینی سیناریۆی "ئه‌و کاته‌ی پاییز به‌ڕێوه‌یه" When Fall
Is Coming به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن.
خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین وێنه‌گرتن به "پیائۆ
سونگری" Piao Songri بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی
"به‌ستراو به به‌هه‌شت" Bound in Heaven له ده‌رهێنانی "هۆ شین" Huo
Xin به‌رهه‌می وڵاتی چین پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی "پێشبڕکێی ده‌رهێنه‌ره نوێیه‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی ده‌رهێنه‌ره نوێیه‌کان"
که بریتی بوون له؛ "فیلیپ بوبێر" Philippe Bober به‌رهه‌مهێنه‌ر و
بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"ئێدۆاڕد کرێسپۆ" Eduardo Crespo ده‌رهێنه‌ر و پلاندانه‌ر له وڵاتی
ئاڕژانتین، خاتوو "جێسیکا کیانگ" Jessica Kiang ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما و
پلاندانه‌ر له وڵاتی ئیرله‌ندا، خاتوو "ئیزیبنه ئۆنێدێرا" Izibene
Oñederra ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها خاتوو "ئۆلونا
سێلمانی" Aulona Selmani ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سویسرا؛ ده‌نگه‌کانی
خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان به "پێت بۆمگاڕتنێر" Piet Baumgartner بۆ
ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "دڕام باگێر" Bagger Drama به‌رهه‌می وڵاتی
سویسڕا به‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه ڕێزیان له "ئانتوان
ئاڵواڕێز" Antón Álvarez گرت بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "گیتاری فلامینکۆ
یرای کۆڕتێکس" La guitarra flamenca de Yerai Cortés به‌رهه‌می وڵاتی
ئیسپانیا.
خه‌ڵاتی "ئاسۆکان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی خه‌ڵاتی "ئاسۆکان" Horizontes له
حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییه‌ن"
که بریتی بوون له؛ "فێڕناندێز خوان لیما" Fernando Juan Lima
ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی ئاڕژانتین ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"پێدڕۆ هێڕناندێز سانتۆس" Pedro Hernández Santos به‌رهه‌مهێنه‌ر له
وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها "واڵێنتینا مۆڕێل" Valentina Maurel
ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆستۆریکا؛ ده‌نگی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "ئاسۆکان" به فیلمی "جۆکێی بکووژه" Kill the Jockey له
ده‌رهێنانی "لۆئیس ئۆڕتێگا" Luis Ortega به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی
ئاڕژانتین، ئیسپانیا، دانماڕك و ئه‌مه‌ریکا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera ئاوانگاڕد
و ئه‌زموونی له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان که
بریتی بوون له؛ خاتوو "ئێمیلی بوژێس" Emilie Bujès به‌رپرسی فێستیڤاڵی
Visions du Réel له وڵاتی سویسڕا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"سانتیاگۆ لوزا" Santiago Loza ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئاڕژانتین و
هه‌روه‌ها خاتوو "هڕون کریستیانسدوتیر" Hrönn Kristinsdóttir
به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئیسله‌ندا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه
ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera ئاوانگاڕد و ئه‌زموونی به فیلمی
سینه‌مایی "ئاوریل" April له ده‌رهێنانی "دێئا کۆلۆمبگاشویلی" Dea
Kulumbegashvili به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا و
جۆڕجیا به‌خشرا.
هه‌وره‌ها له‌م به‌شه‌دا، فیلمی سینه‌مایی "مۆنۆلۆگی کۆمه‌ڵ"
Collective Monologue له ده‌رهێنانی "جێسیکا سارا رینله‌ند" Jessica
Sarah Rinland به‌رهه‌می وڵاتی ئاڕژانتین له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی
دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمیش به فیلمی
سینه‌مایی "هرووپی ڕێپێوان" The Marching Band له ده‌رهێنانی
"ئێمانۆئێل کۆرکول" Emmanuel Courcol به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا
به‌خشرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمی ئه‌ورووپی.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمی ئه‌ورووپی به فیلمی
سینه‌مایی "توێی هه‌نیری پیرۆز" The Seed of the Sacred Fig له
ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ‌ئۆف" Mohammad Rasoulof به‌رهه‌می
هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئێران پێشکه‌ش کرا.
پیشاندانی کۆمه‌ڵێک له باشترین فیلمه‌کانی جیهان.
حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سان سباستییه‌ن"
له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له‌وانه؛ به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی"،
به‌شی "پیشاندانی خه‌ڵاتی دۆنۆیستا"، به‌شی پێشبڕکێی "ده‌رهێنه‌ره
نوێیه‌کان"، به‌شی "ئاسۆکانی لاتین" Horizontes Latinos، به‌شی
پێشبڕکێی Zabaltegi-Tabakalera، به‌شی "پێڕلاک" Perlak (کۆمه‌ڵێک له
باشترین فیلمه بڵینده‌کانی ساڵ که هێشتا له ئیسپانیا پیشان نه‌دراون)،
به‌شی پێشبڕکێی "هێلانه" Nest (به‌رهه‌مه‌کانی خوێندکارانی سینه‌ما)،
به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای چێشت لێنان" Culinary Zinema، به‌شی پێشبڕکێی
"کورته فیلمه‌کان" Loterías، به‌شی پێشبڕکێی "زۆر کورت" Eusko Label،
به‌شی "زینێمیرا" Zinemira (ئه‌و فیلمانه‌ی که له ویلایه‌تی باسکی
ئیسپانیا به‌رهه‌م هاتوون)، به‌شی "فیلمه به‌رهه‌م هاتووه‌کان له وڵاتی
ئیسپانیا" Made in Spain، به‌شی "ڤۆلدڕۆووم" Velodrome، به‌شی "سینه‌ما
بۆ منداڵان" Movies for kids، به‌شی "کلاسیک" Klasikoak، به‌شی
"سه‌یریی ڕابردوو" Retrospective، به‌شی "له دوورگه‌ی دیکه" On the
Other Island، به‌شی "خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیپێڕشی" FIPRESCI (فیدڕاسیۆنی
نێودەوڵەتیی ڕخنه‌گرانی فیلم)، به‌شی "فیلمی غافڵگیرانه" Surprise
film، به‌شی EITB Gala، به‌شی RTVE Galas، وتووێژ له‌گه‌ڵ
سینه‌ماکاران، کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی، به‌شی "ڕێزلێنان له
که‌سایه‌تییه به‌رچاوه سینه‌ماییه‌کان" و چه‌ندین به‌شی دیکه له شاری
سان سباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.sansebastianfestival.com/2024/news/1/22240/in
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئیسپانیا
"وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج" لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا له فێستیڤاڵی فیلمی
بەرلیناله.
ئیسپانیا
به "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج" لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا لە
حه‌فتاوپێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله" له ساڵی
٢٠٢٥ ناسێندرا.
به پێی ڕاپۆڕتی ڕاگه‌یێندراویی ڕۆژنامه‌وانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "بەرلیناله"؛ ئیسپانیا ده‌بێته "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج"
Country in Focus لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا EFM لە حه‌فتاوپێنجه‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله" Berlinale له ساڵی
٢٠٢٥. زۆربه‌ی فیلمسازان، وڵاتی ئیسپانیایان به شوێنێکی فیلمی ئه‌وروپی
پته‌و و به‌هێزێکی سه‌رسووڕهێنه‌ریی نێودەوڵەتیی گۆڕیوه و
دابوونه‌ریتی کۆن و سه‌رکه‌وتووی فیلمه جۆراوجۆره‌کانی ئیسپانی له
به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵ، له بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها له
پلانه‌کانی پیشه‌سازیی به‌ڕلیناله‌دا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ی که له ساڵی ٢٠١٧ ده‌ستی پێ‌کرد، بازاڕی
فیلمی ئه‌وروپا به پلانی "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج"، ناوچه‌یه‌کی
سینه‌مایی گه‌وره‌ی له ناوه‌ندیی سه‌رنجدا داناوه. پیشه‌سازیی سینه‌ما،
کاریی داهێنه‌رانه له ڕوانگه‌ی چه‌ند لایه‌نییه‌وه و هه‌روه‌ها
هانده‌ریی نوێی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئاستی په‌یوه‌ندییه
نێودەوڵەتیییه‌کان به‌رز ده‌بێته‌وه. پاش ئاماده‌بوونی وڵاتانی
مه‌کزیک، که‌نه‌دا، نۆڕوێژ، شیلی، باڵتیک و ئیتاڵیا، پلانی "ئیسپانیا
له ناوه‌ند" لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا لە فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "بەرلیناله"؛ پێگه‌ی فیلمی ئه‌ورووپا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و
ده‌رفه‌ته جۆراوجۆره‌کان بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ران،
بڵاوکه‌ره‌وه‌کان، سه‌رمایه‌داران و کارناسان پیشه‌سازیی سینه‌ما له
ژانڕه جیاوازه‌کانی له ئه‌نیمه‌یشنه‌وه تاکوو دڕام و زنجیره دڕاماکان
پێشکه‌ش ده‌کات.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هاتووه: فیلمسازیی
ئیسپانی نیو سه‌ده‌یه که به‌رنامه‌ی "به‌ڕلیناله"ی ده‌وڵه‌مه‌ند
کردووه. ده‌یان فیلمی ئیسپانی که له لایه‌ن به‌هره‌مه‌نده هه‌ڵکه‌وتوو
و بلیمه‌ته‌کان خوڵقاندنیان بۆ کرواه، بینه‌ران و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی
دادوه‌رانیان به شێوه‌ی یه‌کسان تووشی سه‌رسووڕمان کردووه؛ ٩ فیلمی
براوه توانیویانه خه‌ڵاتی "ورچی زێڕین" Golden Bear باشترین خه‌ڵاتی
فێستیڤاڵی به‌ڕلیناله به‌ده‌ستبێنن، "ئالکاڕاس" Alcarràs به‌رهه‌مه
جوانه‌كه‌ی "کاڕلا سیمۆن" Carla Simón له ساڵی ٢٠٢٢ نوێترین
ئه‌وانه‌یه. "پێدرۆ ئاڵمادۆڤار" Pedro Almodóvar هه‌روه‌ها پێگه‌یه‌کی
گرینگی له مێژووی به‌ڕلیناله‌دا هه‌یه، چونکه فیلمی سینه‌مایی "یاسای
ئۆگره‌تی" La ley del deseo له یه‌که‌مین نمایشی جیهانیدا له به‌شی
"پانۆڕاما" Panorama له ساڵی ١٩٨٧ پیشان درا و توانی خه‌ڵاتی TEDDY
AWARD بۆخۆی مسۆگر بکات.
خاتوو "تریشیا تۆتێل" Tricia Tuttle به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "بەرلیناله" سه‌باره‌ت به ئیسپانیا "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج"
گوتی: ئێمه به تامه‌جرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی میوانان و به‌هره‌مه‌نده
نوێیه‌کان له فێستیڤاڵین تاکوو پێکه‌وه جه‌ژنی پیشه‌سازیی فیلمی
ئیسپانیا لە بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا پیرۆز ڕابگرین.
له کۆتایی ئه‌م ڕاگه‌یێندراوه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا هاتووه: ئیسپانیا
به‌بڕشته‌وه به‌ڵێن ده‌دات که په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی په‌یه‌دار
و به‌دیجیتاڵی کردنی داهاتووی پیشه‌سازی سینه‌مای ئیسپانیا بدات. به
لوتفی شه‌وقده‌ره ماڵیاتییه‌کان و کۆمه‌کی ماڵی ده‌وڵه‌ت، وڵاتی
ناوه‌ندی سه‌رنج له بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا ٢٠٢٥ به ناونیشانی شوێنی
وێنه‌گرتن بۆ به‌رهه‌مه هاوبه‌شه نێونه‌ته‌وییه‌کان، خوازیاریی زۆری
هه‌یه. بێجگه له شوێنی وێنه‌گرتنه ناسراوه سینه‌ماییه‌کان له
شاره‌کانی مه‌درید و بارسلۆنا، ئه‌و ناوچانه‌ی که هاتووچۆی زۆریان
به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌کوو ویلایه‌ته‌کانی باسک، کاتا‌لۆنیا، گالیسیا،
دوورگه‌کانی قه‌ناری و ئه‌ندلۆسیش؛ دڵڕفێنییه‌کانی پیشه‌سازیی سینه‌ما
و هه‌روه‌ها ناوچه تایبه‌تمه‌نده بێوێنه‌کانی له خۆ گرتووه.
خاتوو "ته‌نجه مایسنێر" Tanja Meissner به‌رپرسی "بەرلیناله پڕۆ"
Berlinale Pro سه‌باره‌ت به ئیسپانیا "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج" لە
بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا له‌وبڕوایه دایه: پیشه‌سازیی سینه‌ما و میدیای
ئیسپانیا ناوبا‌نگی جیهانی خۆی بۆ گۆڕان به ناوه‌ندێکی ئه‌وروپی به
لوتفی خوڵقاندنه به‌رچاوه‌کان، دانانی سه‌رمایه‌ی به‌مه‌به‌ست و
داهێنه‌رانه‌ی ته‌کنۆلۆژیا به‌هێزتر کردووه و له ئاماده‌بوونێکی
به‌هێزیی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه به ناوه‌رۆکی کوالیته‌ی باش و
ڕه‌سه‌نایه‌تی به‌هره‌مه‌نده‌وه. ئه‌م وڵاته شه‌وقده‌ره ماڵیاتییه
پێشبڕکێیانه، ڕێککه‌وته‌نامه‌کانی به‌رهه‌می هاوبه‌ش و ژێرخانی
پیشه‌سازیی به‌هێز پێشکه‌ش ده‌کات.
"ئێڕنێست ئۆڕتاسۆن" Ernest Urtasun وه‌زیری که‌لتووری ئیسپانیا
سه‌باره‌ت به ئیسپانیا "وڵاتی ناوه‌ندی سه‌رنج" لە بازاڕی فیلمی
ئه‌وروپا گوتی: بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا، بێگومان یه‌کێکه له به‌هێزترین
پلاتفۆرمه‌کان بۆ سینه‌مای ئه‌ورووپا و ئیسپانیا به ناونیشانی "وڵاتی
ناوه‌ندی سه‌رنج" بۆ ئێمه ئه‌و هه‌له ده‌ڕ‌ه‌خسێنێت تاکوو
به‌هره‌مه‌ندییه‌کانی پیشه‌سازیی ئیسپانیا له هه‌موو بواره‌کانیدا.
له‌وانه؛ داهێنان، به‌رهه‌مهێنان، بڵاوکردنه‌وه و پێگه‌ی جیهانی
سینه‌مای خۆمان ده‌ربخه‌ین. له‌ڕاستیدا، ئه‌مه ئه‌رک و شانازیی
وه‌زاره‌تی که‌لتووری ئیسپانیایه. پشتیوانی و ناساندنی پیشه‌سازیی
سینه‌ما، ده‌رهێنه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌ران و هه‌روه‌ها ئیزنی
سه‌رهه‌ڵدانی زیاتری سینه‌مای ئیسپانیا ده‌دات بۆ درێژه‌پێدانی ئه‌م
ڕێگا پڕبایخه، هه‌ر وه‌کوو له ئێستادا له بازاڕه جیهانییه‌کانی فیلم‌دا
ئاماده‌یه و بینه‌ران له سه‌رتاسه‌ری دنیا، به دیارییه‌وه داده‌نیشن.
بازاڕی فیلمی ئه‌وروپا EFM لە ڕۆژانی ١٣ تا ١٩ی فێبرییه‌ی ٢٠٢٥ له
چوارچێوه‌ی حه‌فتاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
"بەرلیناله" Berlinale لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا
بەڕێوەده‌چێت.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.berlinale.de/en/2025/news-press-releases/257538.html
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خه‌ڵاته‌کانی ٢٩یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان"
دیارکران.
خه‌ڵاته‌کانی
به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی بیست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان" له وڵاتی کۆریای باشوور ده‌ستنیشانکران.
ڕێوڕ‌سمی کۆتایی بیست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"بوسان" Busan به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه
جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، سینه‌ماکارانی به‌شداربوو له فێستیڤاڵ،
چالاکانی پیشه‌گه‌ڕیی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها هۆگرانی هونه‌ری حه‌وته‌م
له ناوه‌ندی "سینه‌مایی بوسان" له شاری بوسان له وڵاتی کۆریای باشوور
به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان" New
Currents، به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک" Kim Jiseok، به‌شی "خه‌ڵاتی
مێکێنات" Mecenat، به‌شی "خه‌ڵاتی سونجێ" Sonje، به‌شی "خه‌ڵاتی
نێتپه‌ک" Netpac، به‌شی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی" FIPRESCI و ... دیارکران.
باشترین فیلمی به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان" New
Currents له بیست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان"
که بریتی بوون له؛ "محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵ ئۆف" Mohammad Rasoulof
ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئێران ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"لی مێۆنگ ـ سێ" LEE Myung-Se ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆریای باشوور،
خاتوو "ژوو دۆنگیۆ" Zhou Dongyu ئه‌کته‌ر له وڵاتی چین، خاتوو "کاتی
کۆسرۆتی" Kani Kusruti ئه‌کته‌ر له وڵاتی هیندستان و هه‌روه‌ها خاتوو
"ڤاتیا کاڵۆیێرسیج" Vanja Kaludjercic به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
فیلمی "ڕۆتێردام" Rotterdam له وڵاتی هۆڵه‌ندا، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م
شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ، واته؛ خه‌ڵاتی نه‌قدی
بڕیی پاره‌ی ٣٠ هه‌زار دولاری به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی
هێمنایه‌تی" The Land of Morning Calm له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ـ وونگ"
PARK Ri-woong به‌رهه‌می وڵاتی کۆریای باشوور و هه‌روه‌ها فیلمی
سینه‌مایی "ما ـ گریانی بێده‌نگی" MA – Cry of Silence له ده‌رهێنانی
"ما‌و ناینگ" The MAW NAING به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی میانماڕ، کۆریای
باشوور، سه‌نگاپوور، فه‌ڕه‌نسا، نۆڕوێژ و قه‌ته‌ر به‌خشرا.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک" Kim Jiseok
له‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه که بریتی بوون له؛ "کریستییه‌ن ژوونێ"
Christian Jeune به‌رپرسی به‌شی فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی
"کان" Cannes له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران،
"پڕاسانا ڤیتاناژ" Prasanna Vithanage ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سریلانکا و
هه‌روه‌ها خاتوو "شین سۆوۆن" Shin Suwon ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆریای
باشوور، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه، واته؛ خه‌ڵاتی نه‌قدی بڕیی پاره‌ی
١٠ هه‌زار دولاری به فیلمی سینه‌مایی "گوندی ئه‌ستێره‌کانی ٢" Village
Rockstars 2 له ده‌رهێنانی "ڕیما داس" Rima DAS به‌رهه‌می هاوبه‌شی
وڵاتانی هیندستان و سه‌نگاپوور و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "یێن و ئای
ـ لی" Yen and Ai-LEE له ده‌رهێنانی "تام لین شۆ ـ یۆ" Tom LIN Shu-Yu
به‌رهه‌می وڵاتی تایوان پێشکه‌ش کرا.
باشترین به‌ڵگه‌فیلمی به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات" Mecenat.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات" Mecenat، له‌م
خوله‌ی فێستیڤاڵ که بریتی بوون له؛ "موحسین مه‌خمه‌لباف" Mohsen
Makhmalbaf ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئێران ـ
سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "ئاساکۆ فۆجیۆکا" Asako Fujioka
جێگری سه‌رۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یاماگاتا" Yamagata له
وڵاتی ژاپۆن و هه‌روه‌ها خاتوو "لی سووجۆنگ" Lee Soojung ده‌رهێنه‌ر له
وڵاتی کۆریای باشوور، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی کۆریایی و ئاسیایی ئه‌م به‌شه، واته؛
خه‌ڵاتی نه‌قدی بڕیی پاره‌ی ٧٤٠٠ دولاری به به‌ڵگه‌فیلمی "کاره‌کان و
ڕۆژگاره‌کان" Works and Days له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "پارک مینسۆ" PARK
Minsoo و "ئاهن کیمی هایۆن" AHN Kearny Hyun به‌رهه‌می وڵاتی تایوان و
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌فیلمی "ماڵێکی دیکه" Another Home له ده‌رهێنانی
"فڕانکی سین" Frankie SIN به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی تایوان، هۆنگ
کۆنگ، چین و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
باشترین کورته فیلمی "خه‌ڵاتی سونجێ" Sonje.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی سونجێ" Sonje له بیست و
نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان" که بریتی بوون له؛
"لیم دائێ ـ هیوونگ" Lim Dae-hyung ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی
کۆریای باشوور، خاتوو "کۆنێستانس تسانگ" Constance Tsang ده‌رهێنه‌ر له
وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها خاتوو "یاماناکا یۆکۆ" Yamanaka Yoko
ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ژاپۆن، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمی کۆریایی و ئاسیایی ئه‌م به‌شه له
فێستیڤاڵ، واته؛ خه‌ڵاتی نه‌قدی بڕیی پاره‌ی ٧٤٠٠ دولاری به کورته
فیلمی "یۆریم" Yurim له ده‌رهێنانی "سۆنگ جیسئۆ" SONG Jiseo به‌رهه‌می
وڵاتی کۆریای باشوور و هه‌روه‌ها به کورته فیلمی"باگێک له زستان" A
Garden in Winter له ده‌رهێنانی "ئه‌لئێنورێ مه‌حموودیان" Eléonore
Mahmoudian و "هیرۆشی ماتسۆئی" Hiroshi Matsui به‌رهه‌می هاوبه‌شی
وڵاتانی ژاپۆن و فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی" FIPRESCI
فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی رخنه‌گرانی فیلم له‌م ڕووداوه هونه‌رییه‌دا که
بریتی بوون له؛ خاتوو "تێرێز ڤینسێز" Teréz Vincze مامۆستای زانکۆ و
ڕخنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی هه‌نگاریا، "هسین وێنگ" Hsin Wang ڕخنه‌گری
سینه‌ما له وڵاتی تایوان و هه‌روه‌ها خاتوو "سوئۆوون ڕیی" Souewon Rhee
ڕخنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی کۆریای باشوور، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م
به‌شه‌یان به فیلمی سینه‌مایی "چیرۆکی نیشتمان" Tale of the Land له
ده‌رهێنانی "لۆئێلۆ هیندرا" Loeloe HENDRA به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی
ئه‌ندوونێزیا، فیلیپین، تایوان و قه‌ته‌ر پێشکه‌ش کرد.
باشترین فیلمی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک" Netpac.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "خه‌ڵاتی نێتپه‌ک" Netpac "تۆڕیی
په‌ره‌پێدانی سینه‌مای ئاسیاپه‌سیفیک" له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا که بریتی
بوون له؛ "ئیگاڕاشای کوهای" IGARASHI Kohei ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ژاپۆن
ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "هێرمان وان ئایکین" Herman VAN EYKEN
مامۆستای زانکۆ له وڵاتی به‌لژیکا و هه‌روه‌ها خاتوو "کئم میۆنگ" KIM
Miyoung ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆریای باشوور، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی
ئه‌م به‌شه‌یان به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" The
Land of Morning Calm له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ـ وونگ" PARK Ri-woong
به‌رهه‌می وڵاتی کۆریای باشوور به‌خشی.
خه‌ڵاتی "هۆگرانی سینه‌ما".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خوێندکاران له به‌شی پێشبڕکێی "گۆشه‌ی
کراوه" Wide Angle له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه پێکهاتوو له خوێندکارانی
جۆراوجۆر له به‌شه‌کانی په‌یوه‌ست به سینه‌ما له شه‌ش زانکۆ له ناوچه‌ی
بوسان، باشترین به‌ڵگه‌فیلمی کۆریایی و ئاسیایی فێستیڤاڵیان به‌م
شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "هۆگرانی سینه‌ما Cinephile Award به به‌ڵگه‌فیلمی "نه
نیشتمانێکی دیکه" No Other Land له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "باسێل ئادرا"
Basel Adra، "حه‌مدان به‌لال" Hamdan Ballal، "یۆڤاڵ ئابڕاهام" Yuval
Abraham و "ڕاسێل سزور" Rachel Szor به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی
فه‌ڵه‌ستین و نیپاڵ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی بینه‌ران.
خه‌ڵاتی بینه‌ران له به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته نوێیه‌کان" له‌م خوله‌ی
فێستیڤاڵ، به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی سپێده‌ی هێمنایه‌تی" The Land
of Morning Calm له ده‌رهێنانی "پارک ڕی ـ وونگ" PARK Ri-woong
به‌رهه‌می وڵاتی کۆریای باشوور به‌خشرا. ئه‌م فیلمه، زۆرترین سه‌رپشکی
له لایه‌ن بینه‌رانی فێستیڤاڵه‌وه له‌م به‌شه، بۆخۆی مسۆگر کردبوو.
"بوسان" یه‌کێک له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان"، یه‌کێکه له گرینگ‌ترین
فێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و یه‌کێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی
باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف"
FIAPF له ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی
وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بوسان و ناوه‌ندی
فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕێزلێنانی "میگۆئێل گۆمێز" ده‌رهێنه‌ری ناوداری پورتوگالی.
بیست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بوسان" به نمایشی
کۆمه‌ڵێک فیلم له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین
به‌ش له‌وانه؛ ١٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی "ڕه‌وته
نوێیه‌کان"، ١١ کورته فیلم کۆریایی له به‌شی "گۆشه‌ی کراوه"، ١٠ کورته
فیلمی ئاسیایی له به‌شی "گۆشه‌ی کراوه"، ١٠ به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی
"گۆشه‌ی کراوه"، ٨ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک"،
به‌شی "خه‌ڵاتی مێکێنات"، به‌شی "خه‌ڵاتی سونجێ"، به‌شی "خه‌ڵاتی
نێتپه‌ک"، به‌شی "خه‌ڵاتی فیپێڕشی" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
پێشبڕکێی، له‌وانه؛ ٢٨ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک
به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" A Window on Asian Cinema، ٥ فیلمی سینه‌مایی
له به‌شی "گاڵا" Gala، ٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "سینه‌مای کراوه"
Open Cinema، ١٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "دیارده‌کان" Icons، فیلمێکی
ژاپۆنی و ١٧ به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی "ویترین" Showcase، ٦ فیلمی
سینه‌مایی له به‌شی "شه‌یدای شه‌وانه" Midnight Passion، ٦ فیلمی
سینه‌مایی له به‌شی "له‌سه‌ر په‌رده" On Screen، ٩ فیلمی سینه‌مایی له
به‌شی "ته‌رکیز له‌سه‌ر ڕۆحی منداڵان، فیلمی منداڵان"، ٦ فیلمی
سینه‌مایی له به‌شی ڕێزلێنانی "میگۆئێل گۆمێز" Miguel Gomes
ده‌رهێنه‌ری ناوداری پورتوگالی، ٦ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ڕێزلێنانی
"لی سان ـ کیۆن" Lee Sun-kyun ئه‌کته‌ری کۆچکردووی کۆریایی، ٢٩ فیلمی
سینه‌مایی له به‌شی "سینه‌مای جیهان"، ٢٣ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی
"سینه‌مای ئه‌مڕۆی کۆریا"، ١١ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "فلاش فۆڕوارد"
Flash Forward، به‌شی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، به‌شی "نمایشی
تایبه‌ت"، به‌شی ڤۆرکشۆپی فێرکاریی "میگۆئێل گۆمێز" و "ئان هۆی" Ann
Hui ده‌رهێنه‌ری هۆنگ کۆنگی ـ چینی، به‌شی "سندووقی سینه‌مای ئاسیا"،
به‌شی "بازاڕی فیلمی ئاسیا" و چه‌ندین به‌شی دیکه له ڕۆژانی ٢ تا ١١ی
ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٢٤ له سینه‌ما "بوسان" و سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بوسان
له وڵاتی کۆریای باشوور به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.biff.kr/eng/addon/10000001/page.asp?page_num=8417
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|