١٣\١٢\٢٠١١ سه‌باره‌ت به گرژیی و ئاڵۆزییه‌کانی بادیینان!
جگه له‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانین زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌و‌ره ، که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ونیشتمانیه که هه‌موو لایه‌نێک و که‌سایه‌تیه‌کمان ده‌گرێته‌وه که‌ئه‌مه‌ش تاوانێکه و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی هه‌موان دایه، به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌ت و سه‌رۆک وسه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان.
لێره‌وه داوا له سه‌رۆکی په‌رله‌مان وجێگری سه‌رۆکی په‌رله‌رمان و یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین، داوا بکه‌ن له سه‌رکرده‌و به‌رپرسی یه‌که‌می حیزبه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی به‌زووترین کات له هۆڵی په‌رله‌مان بۆ واژۆ کردنی په‌یمانی نیشتمانی، که ئه‌و په‌یمان نامه‌یه ته‌وای که‌موکورتیه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی ده‌ستنیشان بکات له خودی پرۆگرام و کاری حیزبه‌کاندا، له هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان تا بتوانین له فه‌رهه‌نگی پۆلۆن و پاوه‌نکاری فکری سیاسی ئازاد بین، و چێتر ڕووی گه‌شی خه‌ڵکی کوردستان به‌تاکتیکی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ناشیرین وتاوانبار نه‌که‌ین. چونکه ئه‌وه مافێکی دروستی هاووڵایتانه و له ئه‌ستۆی په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم دایه.
تکا له هه‌موو حیزب و ڕێخراوه کان ده‌که‌ین که هه‌ست به پێشێلکرنی مافاکانیان ده‌کرێن له ناوچه جیاجیاکاندا، بۆ هاوکاری و دروستکردنی فشار له‌سه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ سازدانی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ،هه‌روه‌ها تکا له ده‌زگا بڵاوکراوه‌کان و میدیاکاران وڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ین له‌م مافه‌ی هاووڵاتیان که‌مته‌ر خه‌م نه‌بن، با چیتر مقده‌ساتی خه‌ڵکی به بیانوی جۆراو جۆر له‌که‌دار نه‌کرێت .
هه‌ر لێره‌وه به هه‌لی ده‌زانین هه‌ڵوێستی خۆمان به‌رانبه‌ر ڕوداوه‌کانی بادینان بخه‌ینه‌ڕوو، به هه‌موو لایه‌ک ده‌ڵێین ئه‌مه کاره‌سات بوو، ته‌واوی سوتاندنه‌کان له دوو بۆچونودا ده‌سنیشان ده‌کرێ، یه‌که‌میان لاوازی دام وده‌زگای حکومی و نه‌بوونی هۆشیاری وفه‌رهه‌نگی دیموکراسی مافه ئازادیه‌کان. دووه‌م خیانه‌ت و ده‌ستی ده‌ره‌کی بۆ له‌که‌دارکردنی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه. تا ڕوی گه‌شی شارستانی بده‌نه‌وه به خه‌ڵک و له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا پایه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی له چوارچێوه‌ی کاری سیاسی و حیزبی به‌هێزکه‌ن.
١٢\١٢\٢٠١١
|