٢٣\٧\٢٠١٠
سه‌باره‌ت به
هێرشی دڕندانه‌ی رژێمه داگیرکه‌ره‌کانی تورکیا و ئێران!
هاونیشتمانانی هێژا!
که‌سایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ران و، ئازادیخوازانی کورد!
پارتی و رێکخراوه‌کانی کوردستان!
رژێمه‌کانی خوێن‌ڕێژ و داگیرکه‌ری تورکیا و ئێران، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه،
شه‌پۆلێکی تازه‌ی کوشتنوبڕین و سووتاندنی کێڵگه و باخ و دۆڵ و چیا و
دارسانی کوردستانیان ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه. ئه‌م دوو رژێمه دڕنده‌یه،
به‌بێگوێدانه هه‌موو یاسا و پرنسیپێکی مرۆڤی و نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ئاشکرا
و به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه، هه‌وڵی له‌نێوبردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی گه‌لی کورد له‌نێوخۆی تورکیادا، که‌چی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی
تورکیا، ئاماده‌نییه دان به‌هه‌بوونی کورد له‌چوارچێوه‌ی سنووری ده‌ستکردی
وڵاته‌که‌یدا بنێ و، وه‌رامی سه‌رۆکایه‌تیی پێ کێ کێ به بۆمبا و
کوشتنوبڕینی رۆڵه‌کانی کورد و، سووتاندنی دۆڵ و چیای کوردستان ده‌داته‌وه.
رژێمی داگیرکه‌ری ئێرانیش، شانبه‌شانی سوپای تورکیا، هه‌وڵی له‌نێوبردنی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد ده‌دا و، له‌نێوخۆی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌رده‌وامه
له تێرۆرکردن و گرتن و له‌سێداره‌دانی رۆڵه‌کانی کورد.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو پێشکه‌وتنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی که له‌بواره‌کانی
مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ له‌ئاستی جیهاندا به‌ده‌ستیهێناوه،
لێ دژایه‌تیکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پشتگوێخستنی مافه‌کانی، وه‌ک سیاسه‌تێکی
نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه پێڕه‌وده‌کرێن. ئه‌مه‌ش
ئه‌و راستینه‌یه ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌و رژێمانه‌ی وا کوردستان به‌سه‌ریاندا
دابه‌شکراوه، به‌هۆی پێشینه‌ی کۆن وهه‌زاران ساڵه‌یان له‌ره‌گه‌زپه‌رستی
و قڕکردنی گه‌لانی بنده‌ستیان، تاقیکاری و پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ده‌یان
ساڵه‌یان پێویسته، که له‌ڕووی هزری و بیری ئازادیخوازی ودێمۆکراسییه‌وه
گۆڕانیان به‌سه‌ردابێت. له‌به‌ر ئه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که سه‌رکرده‌یه‌تیی
پارتی و رێکخراوه‌کانی کوردستان، خه‌بات و قوربانیدان و چاره‌نووسی
کێشه‌ی کورد، گرێبده‌ن به‌وه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد چاوه‌ڕوانی رۆژگار و
زه‌مانێک بکات، که رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر و نه‌ته‌وه‌کانی بانده‌ستی
کورد ببن به دێمۆکرات وئازادیخواز، ئه‌وجا داوایان لێبکرێت مافی
ئازادی و یه‌کسانیی بۆ کورد به‌ره‌وابزانن.
تاکه‌ڕێگه و، چاره‌سه‌ریی بنه‌ڕه‌تیی، له‌یه‌کگرتنی کورد و پێڕه‌وکردنی
ستراتیژێکی رۆنی نه‌ته‌وه‌ییدایه به ئامانجی رزگاریی یه‌کجاره‌کیی
کوردستان له‌ژیرده‌ستی داگیرکه‌ران.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، وێڕای شه‌رمه‌زارکردنی هێرشی دڕندانه‌ی
داگیرکه‌رانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان، داوا له‌تێکڕای پارتی و
رێکخراوه‌کانی کوردستان ده‌کات، له‌ده‌وری پلاتفۆرم و به‌رنامه‌یه‌کی
هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و، له‌ژێر چه‌ترێکی یه‌کگرتووی کوردستانی‌دا
کۆببنه‌وه و، تێ‌بکۆشن بۆ یه‌کخستنی هێزوتوانای تێکڕای جه‌ماوه‌ری کورد
له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان. داوا له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بکرێت سه‌رپه‌رشتیی رفراندۆمێکی ئازاد بکه‌ن له کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی
گه‌لی کورد بتوانێت له‌سه‌ربه‌ستیی ته‌واودا ده‌نگ بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی
خۆیبدات.
له‌م پێوه‌نده‌دا، نه‌ته‌وه‌ی کورد چاوه‌ڕوانی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێکی
رۆنی نه‌ته‌وه‌ییه له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. بێده‌نگیی
حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر سووتاندنی کێڵگه و سامانی دانیشتوانی
گونده‌کانی سه‌رسنوور و، ئاواره‌بوونی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی کورد و،
خۆگێلکردن سه‌باره‌ت به پیلانی داگیرکه‌ران بۆ له‌نێوبردنی بزاڤی گه‌لی
کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له‌دواڕۆژدا بوونی حکوومه‌تی هه‌رێم
به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیی گه‌وره ده‌کاته‌وه. حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت
به‌مه‌به‌ستی گوشارخستنه‌سه‌ر رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری تورکیا و ئێران،
هه‌موو تواناکانی خۆی له‌بواری پێوه‌ندیی بازرگانی و دیپلۆماسی و
ئابووریدا بخاته‌خزمه‌تی کۆتاییهێنان به‌هێرشی هاوبه‌شی ئێران و تورکیا
و، کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ وتووێژ و دانووستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی کورد له‌هه‌موو به‌شه‌کانیدا!
سه‌رکه‌وێت خه‌بات و تێکۆشینی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناو
رزگاریی یه‌کجاره‌کی و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!
بژی ئازادیی، بژی سه‌ربه‌خۆیی، بژی کوردستان!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
21/7/2010
post@kncsite.com
|