٤\٦\٢٠١٥
سه‌باره‌ت به
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی تورکیا و هه‌ده‌په!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
مشت و مڕێکی زۆر ده‌بینم له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیاله نێوان
باڵه‌کانی ڕاست و چه‌پ له کوردستانی باشوردا. ڕاسته‌کان دوو به‌شن و
به‌شێکیان پشتیوانی له هه‌ده‌په ده‌که‌ن ، به‌شێکیان یا بێ ده‌نگن
یاپشتیوانی له ئوردوگان ده‌که‌ن . چه‌په‌کانیش دوو به‌شن به‌شێکیان
پشتیوانی له هه‌ده‌په ده‌که‌ن و به‌شێکیشیان ئه‌مه به خۆشباوه‌ری
ده‌زانن و هیچ ئومێدێکیان به هه‌ده‌په نیه که ئاڵوگۆڕێك بکات
ته‌نانه‌ت به تێپه‌راندنی له 10%ی ده‌نگه‌کانیش که گوایا چاره‌نوسی
کورده‌کانی باکوری له سه‌ر به‌نده.
ئه‌و باڵه‌ی چه‌پ که پشتیوانی ناکا له هه‌ده‌په شتێکی ڕوونیشی نه‌وتووه
یا بۆ چونێکی ڕوونیان ده‌ر نه‌ربڕیوه به رانبه‌ر په‌رله‌مانی
بورژوازی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که کاری تێدا ده‌کرێ بۆ خه‌لک یا نا !! ،
به بڕوای من په‌رله‌مانه‌کان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی
بورژوازین بۆ درێژکردنه‌وی ته‌مه‌نی نیزامی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری و
هیچی تر. هه‌رخۆشباوه‌ریه‌ک به په‌رله‌مانی بۆرژوازی دووره له
تێروانینی بیری ئینسان دۆستی وبیری یه‌کسانی خوازی یا بڵیم دووره له
تێروانینی مارکسیستانه بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی جیهانی سه‌رمایه‌داری
جا ئیتر ئه‌و حیزب و هێزانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه چ ئه‌گه‌ر ڕاست
بن یا چه‌پ ، لێبرال بن یا کۆنسه‌رڤه‌تیڤ ، سۆسیال دیموکرات بن یا
ناسیونالیست و ڕاسیست و مه‌زهه‌بی .... هتد بن ، ناتوانن له به‌رژوه‌ندی
خه‌ڵکدا بن . سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی جیهانیه له ڕووی ئابوری و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له هه‌ر کوێ یه‌کی جیهاندا تووشی قه‌یران
بێت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنه ده‌بێت له‌وه ده‌رنه‌چێ کارێک بکات که‌ڵه‌که‌ی
سه‌رمایه و قازانج که‌م بێته‌وه و سیستمه‌که بێ هێز بکا وله به‌رانبه‌ردا
مه‌ترسی ڕووخاندنی زیاد بکا ، په‌رله‌مانی بۆرژوازی بۆ ئه‌مه کارده‌کا.
هیچ کات هه‌ڵبژێردراوانی تازه کارێکیان نه‌کردوه که به‌ر به جه‌نگ
و ماڵوێرانی و ئاواره‌یی بگرن یا به‌ر به گرانی و بێ‌کاری و هه‌ژاری و
برسیه‌تی و بی خانه‌و لانه کردنی ملیونه‌ها که س بگرن ، ئه‌م ڕاستیه
ته‌نها بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و عێراق و کوردستان
ڕۆشن نیه که سیسته‌می په‌رله‌مانی مێژوویه‌کی تازه‌ی هه‌یه به‌ڵکو
ئه‌م ڕاستیه بۆ خه‌ڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر ڕۆشنه که ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه‌کانی
سه‌دان ساڵیان تێپه‌ر کردووه.
خه‌ڵک له ووڵاتانی ڕۆژئاوابه‌م ڕاستیه‌یان زانیوه مه گه‌ر نابیستن
خه‌ڵک زۆر به که‌می به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن زۆر کات
له نیوه‌ی خه‌ڵکیش که‌متر ده‌چنه پای سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵام
میدیای بۆرژوازی له سه‌رو به‌ندی سه‌عاته‌کانی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا
له سه‌ر زمانی به‌رێوه‌به‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌وه ڕێژه‌که‌ی بۆ زیاد
ده‌که‌ن و له نیوه ی ڕێژه‌که به‌رزی ده‌که‌نه‌وه تا شه‌رعیه‌ت به
هه‌ڵبژاردنه‌که بده‌ن.
من له‌وهاوڕی چه‌پانه ده‌پرسم که پشتیوانی ده‌که‌ن له هه‌ده‌په و
باوه‌ریان وایه هه‌ده‌په ده‌توانێ به‌ر به فاشیزمی تورکی و
ئوردوگانی بگرێ له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه وئازادی ویه‌کسانی دێنێت له
هه‌مان کاتدا ده‌توانن باوه‌ریان به سۆشیال دیموکراته‌کانی اوروپا هه‌بێت
که هه‌ژاری وبێ خانه‌و لانه‌یی کۆتایی پی دێنن یه‌کسانی و ئازادی بۆ
خه‌ڵک دێنن که ده‌یان ساڵه نه‌یانتوانیوه ئه‌م کاره بکه‌ن. کێشه‌که
له‌وه‌دا نیه که حیزبه‌که پێشکه‌ووتوو خواز و چه‌په یا نا کێشه‌که
له‌وه‌دایه په‌رله‌مان جێگای ئه‌وه نیه که ئازادی و یه‌کسانی تێدا
بۆ خه‌ڵک دابین بکرێت شه‌قام ئه‌وه دیاری ده‌کا.
به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی ئینسان به‌نده به ئاستی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری
و یه‌کگرتوو بوون و فراوان بوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه نه‌ک به‌نده
به بوونی ئه‌حزابی بورژوازی چه‌پ یا ڕاست له په‌رله‌ماندا. حیزبه‌کانی
بورژوازی به پیێ سروشتی بوونیان چوونه ده‌ره‌وه له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌و چینه خه‌تی سووره جا ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په بێت یا سوشیال
دیموکراتیش بێت. بورژوازی میللی له هه‌ر به‌رگێکدا بێت جێگای ئومێد
نیه بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش باوه‌ر به‌وه‌ی که‌ئه‌م ڕه‌وته
خزمه‌ت به خه‌ڵک ده‌کا جگه له ئه‌فسانه هیچی تر نیه. با وا فه‌رز
بکه‌ین په‌رله‌مانیش کارێکی تێدا ده‌کرێ بۆ خه‌ڵک لێره‌دا پرسیارێک
ئاراسته‌ی ئه‌و هاورێ چه‌پانه ده‌که‌م که پشتیوانی هه‌ده‌په‌ن ئایا
ده‌توانن بیسه‌لمێنن که هه‌ده‌په حیزبێکی بورژوازی میللی نیه ؟ ئه‌و
کات ده‌توانم بڵیم پستیوانیه‌که‌یان واقیعیه .
مه‌سه‌له‌ی پشتیوانی بۆ په‌رله‌مانی بۆرژوازی ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان
ومارکسیسته‌کان نیه به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌وان ده‌بێ
دیفاع له ئه‌لته‌ر‌ناتیڤه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی شوراییه
که ده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکه. به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی
جه‌نگدا جیاوازه به ڕای من ده‌بێ پشتیوانی بکه‌ن له هه‌ر هێزو لایه‌نێک
که کاریگه‌ری ڕادیکالیزم وئازادیخوازی و یه‌کسانی خوازی له سه‌ره له
به‌رانبه‌ر هێزه ره‌ش په‌رست و تاریک په‌رسته‌کاندا بۆ نموونه له به‌رانبه‌ر
داعشدا هه‌رکه‌س و لایه‌نێک ئه‌م هێزه پاشه‌کشه پێ بکات جێگای
پشتیوانیه هه‌رچه‌نده بن بڕ کردنی ئه‌م هێزه ڕه‌شپه‌رستانه به‌نده
به بوونی هیزێکی کۆمۆنیستی به هێز به‌نده به بوونی ده‌سه‌ڵاتی
دادپه‌روه‌رانه‌ی سۆشیالیزم به‌ڵام تا ئه‌م هێزه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
له ئارادا نیه به رگرتن به شه‌پوله‌کانی ئینسان کوشتنی هێزه تاریک
په‌رسته‌کان جێگای پشتیوانیه.
١\٦\٢٠١٥
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
|