په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٩\٢٠١٤

راگەیەندراوی فیدراسیۆن و ئۆڕتە

سەبارەت بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانی.


جەماوەری کوردستان
پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان
زیندانیانی سیاسی تێکۆشەر


ماوەی ساڵێکە هێزە تاریکە تیرۆریستیەکەی ناسراو بە داعش بەپاڵپشتی خەلیفەکانی عوسمانی نوێ لەئەنقەرە ، هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەو ماوەیەدا بۆ جاری چوارەم ڕۆژی (٢٠١٤/٩/١٥) بەهەزاران بەکرێگیراوی داعش بەپاڵپشتی دەولەتی تورک لە پێنچ لاوە بە چەندین تانک و تۆپ و زریپۆش و چەکی قورس گەمارۆی شاری (کۆبانی )یان داوە ، سەرباری ئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی نێودەوڵەتی داعش ئەو هەموو چەکە قورسەی هەیە ، هێشتا لەلایەن سوپای تورکیا لە ڕێگای شەمەندەفەر چەک و پیداویستی سەربازی زیاتری پێدەگات هاوکات بریندارەکانی داعش لەنەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر دەکرێن ، ئامانجی ئەو هێرشە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیەکی ترە دژ بەگەلی کورد، بەڵام بەهەوڵ و تێکۆشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) تائێستا شاری کۆبانی پارێزراوە و هێرشەکان شکستیان هێناوە.

دەولەتی تورک و داعش کە تەواوکەری یەکترن و بەئاشکرا بەبەرچاوی هەموو جیهان دژ بە گەلی کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی پەرە بەکارە تیرۆریستیەکانیان دەدەن لەڕێگای شەمەندەفەری خەلیفەکانی عوسمانی دەیانەوێ هەرێمی کۆبانی داگیربکەن و بیکەن بە هەڵەبجە و شەنگالێکی تر.


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی ئۆڕتە داوادەکەین:


- لەڕوانگەی بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی و مرۆیی و نەتەوەیی پێوویستە جەماوەر و هێزی پێشمەرگەی بەشەکانی تری کوردستان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەپێناو شکاندنی گەمارۆی سەر کۆبانی پشتگیری (یەپەگە) بکەن ، چونکە ڕۆڵی جوامێرانەی یەپەگە لە دوو ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە (شەنگال) لەبەرچاومانە کە توانیان هەزاران خەڵکی سڤیل لە کۆمەڵکوژی ڕزگار بکەن.
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای پەیوەندیە دیپلۆماتیەکانی داوا لە ئەمەریکا و ووڵاتانی ئەوروپا بکا کە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕووی سەربازی لە دژی داعش ، بەهەمانشێوەی هەرێمی کوردستان ، ڕۆژئاوای کوردستانیش بپارێزن لە هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش.
- لەپێناو ڕێگاگرتن لە ڕوودانی کۆمەڵکوژی لە کۆبانی و دەوروبەری ، پێوویستە پارتە سیاسیەکان و ڕیکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی لەبەردەم نوسینگەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و قونسولگەری و باڵوێزخانەی ووڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا کەبەشدارن لە هاوپەیمانی دژی داعش ، لە هەرێمی کوردستان و لەهەندەران لە چوارچێوەی یاسا خۆپیشاندان سازبکەن و داوای هاریکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و پاراستنی کۆبانی و لەناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بکەن.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پێوویستە پێداچوونەوە بە پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەکانی لەگەڵ تورکیا بکا و بەدوای ووڵاتانی ئالتەرناتیڤ بگەڕێ، بەتایبەتی کاتێک داعش هێرشەکانی بەرەو هەولێر هێنا ، حکومەتی تورکی خیانەتی لەهەرێمی کوردستان کرد و داگیرکردنی هەولێری لەلایەن داعش پێباشتربوو لەو پەیوەندیە ئابووری و بازرگانیە زەبەلاحەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیەتی.
- کردنەوەی دەروازەی (پێشابوور – فیشخابوور) سمێلکا ، بۆ یارمەتیدانی مرۆیی و لۆجیستی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و زەمینەسازکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابووری ڕۆژئاوای کوردستان کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن وتورکیا و تیرۆریستان ئابڵوقەی ئابووری لەسەرە.

 


فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان

١٩\٩\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک