٢٧\۴\٢٠١٠
سه‌باره‌ت به
هێڕشه به‌رده‌وامه‌کانى مه‌لا و ئیسلامییه‌کان بۆ سه‌ر نووسه‌ران.

هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ئه‌و جاره‌یان، شاعیر (زانا خه‌لیل) و (فه‌رهاد
پیرباڵ) کۆوارى (وێران) کرانه ئامانجى ئیسلامییه‌کان، ئه‌وانه
هێڕشییان کرایه سه‌ر و له‌سه‌ر مینبه‌ره‌کاندا سووکایه‌تییان پێ کرا و
ناو و ژیان و ئه‌ده‌ب و داهێنانیشییان خرایه به‌ر مه‌ترسیدا.
له کوردستاندا، ئه‌وه خه‌ریکه ئیدى که‌س نه‌وێرێت نه بنووسێت و نه
قسه بکات. هه‌ر که‌سێک، به‌هه‌وه‌ستى خۆى ده‌قێکى شیعریى راڤه کرد و
به دڵى نه‌بوو، دێت و به‌ماناى خۆى ئیدانه‌ى شاعیر و سه‌رنووسه‌ر و
کۆوار و بڵاوکراوه‌که ده‌کات. به‌ناوى پێشیلکردنى ئازادى و هێڕش کردنه
سه‌ر پیرۆزییه‌کانى ئیسلام ده‌رگه‌ى مزگه‌وته‌کان وه‌ک ده‌رکه‌ى جه‌هه‌نه‌م
له نووسه‌ر و شاعیران ده‌که‌نه‌وه و میلله‌تێک ده‌که‌نه دوژمنى.
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى به‌و جۆره کارانه هه‌ڵده‌ستن، جا چ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکى
وه‌ک (مه‌لا به‌شیر) بێت، یان مه‌لاى هه‌ر مزگه‌وتێک له‌هه‌ر شارێکى
کوردستان، یان راگه‌یاندنى (یه‌کگرتووى ئیسلامى) که مانعى نییه باسى
ژنى شاعیره‌کانیش بکات؟! له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سک و تاریکه‌کانى
خۆیاندا، هیچ شتێک نابێته رێگریان بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌ران بخه‌نه
زیندان و ژیانیشییان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.قه‌ت ترسییان له (فتنه)
نییه.
من لێره‌دا به راشکاوى ده‌ڵێم، پێویسته ئیسلامییه‌کان تێبگه‌ن. که‌لتوورى
ئیسلام پێش هه‌موو که‌ره‌سته‌یه‌کى دیکه. موڵکى هه‌موو که‌سێک و
شاعیرێک و ئه‌دیبێکه، موڵکه له خوێندنه‌وه و راڤه و نووسین له‌سه‌رى
و به‌کارهێنانه‌وه‌ى له ده‌یان و سه‌دان نووسین و ده‌قدا. که‌س مافى
ئه‌وه‌ى نییه له‌سه‌ر ناوى پێغه‌مبه‌ران یان ناوى هه‌ر ره‌مزێکى دینى.
خه‌ڵکى له دژ نووسه‌رێک هان بدات و به کافر و زه‌ندیق و بێ ئه‌خلاق و
ناو ناتۆره‌ى دیکه هێڕشى بکاته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پاڵه‌وانێکى دین و ئیسلام، له پێناو راستى و هه‌قیقه‌تێکدا
خه‌بات ده‌کات، ئه‌وه فه‌رموو با بێت وه‌ک شاعیران و نووسه‌ران، به
به‌ڵگه و سه‌رچاوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانى هزریى ئیسلامى و ئه‌ده‌بى و
ره‌خنه‌یى و رۆشنبیریى وه‌ڵامى ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه بداته‌وه، که
ئه‌و پێى وایه ئه‌و شاعیره کفرى کردووه یان هه‌ڵه‌یه‌کى کردووه، به‌ڵام
تا ئێستا هێزه ئیسلامییه‌کان ئه‌و رێیه‌ى دیالۆگ و ململانێیه هزرییه
ره‌خنه‌ییه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردووه. ئه‌وان یه‌کسه‌ر په‌نا بۆ ته‌کفیر
کردن و سووکایه‌تى پێکردن و هێڕش کردنه سه‌ر ناو و ژیانى نووسه‌رکان
ده‌به‌ن.بێ گومان بۆ ئه‌مه‌ش هۆکارگه‌لێک هه‌ن. له پێش هه‌مووشیاندا
به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌یه که هه‌رگیز به دیالۆگ و هزر
گۆڕینه‌وه مه‌یسه‌ر نابێت.
گه‌ڕان به دووى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، ته‌نیا له لایه‌ن هێز و گروپه
ئیسلامییه‌کاندا ره‌نگى نه‌داوه‌ته‌وه. به‌ڵکو له‌به‌رامبه‌ردا، توێژى
رۆشنبیر و نووسه‌رانیش و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکى دیکه‌ش هه‌یه. بۆ نموونه
له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش دا تا ئێستا نووسه‌ران و رۆشنبیران بێده‌نگن، و به
بێده‌نگییان به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ت و مادییه‌کانى خۆیان ده‌پارێزن.
ئه‌رکى یه‌کیێتى نووسه‌ران و سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسان و رێکخراوه‌کانى
دیکه‌ى مافه مه‌ده‌نییه‌کان و ته‌نانه‌ت حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کانیش
چییه، ئه‌گه‌ر پاراستن و به‌رگریکردن نه‌بێت له وشه‌ى ئازاد؟!
بۆیه ئه‌و ده‌زگه و رێکخراو و وه‌زاره‌ته بێ وزه و هێزانه، ته‌نیا
شایانى یه‌ک تڕحێوى گه‌وره‌ن. ئه‌گه‌ر نا نزانم بۆ ده‌بێت له هه‌موو
کێشه‌کاندا، مه‌لایه‌کان ده‌نگییان به‌رز بێت و بێ گوێدانه هیچ رێسایه‌ک
و قانونێک به ئاشکرا خه‌ڵکى هان بده‌ن بۆ رق لێبوونه‌وه له نووسه‌ر
و ته‌نانه‌ت ژیانیشییان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه؟
ئه‌و رق و کینه‌یه چییه ئیسلامییه‌کان ده‌یڕێژن له به‌رامبه‌ر وشه‌دا؟
تێناگه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان به (اقرڕ) هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌نده له
خوێندنه‌وه و نووسین ده‌ترسن؟! پارادۆکسى ئیسلامییه‌کان تێمان ده‌گه‌یه‌نێ
هێزه ئیسلامییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له نێو په‌رله‌مان و حکومه‌ت
و حزب و رێکخراوه‌کانى دیکه‌دا، ته‌نیا کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانى
خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رنا که‌سییان له خه‌مى هه‌قیقه‌تێک و راستییه‌ک
و خۆشه‌ویستییه‌ک و میهره‌بانییه‌ک دا نییه.
دینداره‌کان، بۆ وا دڵڕه‌ق و توندوتیژن؟ به راستى ده‌بێت ئه‌و پرسیاره
بکرێت، ئایا ئه‌وه ئیسلامه وا توندوتیژ و دڵڕه‌قه به‌رامبه‌ر به
مرۆڤ؟ یان ئه‌وه ئه‌خلاقى ئه‌و ره‌وت و هێزه ئیسلامییانه‌ى کوردستانه؟!
ئه‌گه‌ر ئیسلام وایه، ئه‌وه با بزانین که ئیسلام دینى شه‌ڕ و تاوانه.
ئه‌گه‌ریش ئیسلام وانییه ده‌با بزانین ئه‌و هێزه ئیسلامییانه هێزى
شه‌ڕ و تاوانن. ناکرێت یه‌کێک له‌مانه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌موو توند‌و
تیژییه نه‌بێت.
بۆیه نووسه‌ران و رۆشنبیران، ئه‌رکێکى به‌په‌له‌یان هه‌یه، که ئه‌ویش
ریسواکردنى ئه‌و توندوتیژیى و هێڕشه پڕ له کینه و قینانه‌یه که
ئیسلامییه‌کان ده‌یڕێژنه کوردستان. ئه‌رکى هه‌مووانه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف
و داد ئاگه‌دارکه‌نه‌وه که ئه‌وه خه‌ریکه ژیان ده‌ڕزێت و ئێوه له
کوێن؟ ئه‌رکى ئێمه‌یه به وه‌زاره‌تى رۆشه‌نبیریى بڵیێن ئه‌رێ کاکه
که‌س هه‌ست ناکات تۆ هه‌بوونێکت هه‌یه!
کارى زۆرمان له پێشه، به‌ڵام کێ ده‌یکات؟ ئه‌و نووسه‌رانه‌ى شه‌وانه
سه‌رخۆشن و خه‌ریکى خواردنه‌وه و گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى
خۆیانن؟ یان ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ى هه‌ر خۆیان بڕوایان به ئازادى و
داهێنان نییه، یان ئه‌و حزبانه‌ى هیچ هه‌قیقه‌تێک نابینننه‌وه تا خه‌باتى
بۆ بکه‌ن؟!
نزانم کێ ئیش بکات؟!
نووسه‌رێک که تووشى کێشه‌یه‌کى وا ده‌بێت، هه‌ست ده‌کات له ده‌شتێکى
پان و به‌رینى ترسناک دایه، نه‌که‌س پشتى ده‌گرێت، نه‌که‌سیش خه‌مییه‌تى
سه‌رى ده‌که‌ن به چ قه‌برێکدا. نووسه‌ر ده‌ڕزێت، ده‌گیرێت، میلله‌تێکى
لێ ده‌که‌نه دوژمن، ته‌قه‌ى لێ ده‌کرێت. سووک و ریسوا ده‌کرێت. یه‌کێتى
نووسه‌ران و سه‌ندیکا و باره‌گاى حزب و راگه‌یاندنى حزبه‌کانیش ده‌بنه
گه‌ڕێک بۆ نه‌خۆشیى و ئابڕووبردنى نووسین و مرۆڤ و جیهان و ژیان.
ئیدى کار چییه؟ چۆن له پێناو ئه‌و نووسه‌رانه و وشه‌ى ئازاد و راده‌ربڕیندا
ئیش بکه‌ین؟ چۆن ئه‌و که‌سانه کۆبکه‌ینه‌وه سه‌ر یه‌ک که خه‌مێک له‌و
ره‌وشه ده‌خۆن. ئیمزا کۆکردنه‌وه و به‌یاننامه ده‌رکردن و پارێزه‌ر
گرتن به‌س نین بۆ ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه. ئه‌وه ئیشى زیاترى ده‌وێت.
په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌و هێز و که‌سانه،
په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر پۆخڵه‌واتى رۆشنبیریى کورد. داماڵینى ده‌مامکى
توندوتیژیى له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان. له‌سه‌ر وه‌زیر و گزیرى
حکومه‌تێک که ناتوانێت به‌رگرى له نووسه‌رێک بکات. ماهییه‌تى ئه‌و هه‌موو
به‌ناو سه‌ندیکا و یه‌کیێتى و رێکخراو و کۆوار و رۆژنامه و هه‌فته‌نامه
و بڵاوکراوه‌کان. ئه‌و قانونانه‌ى تا ئێستا له کوردستان کاریان پێ ده‌کرێت.
ئه‌رکى مزگه‌وت و دادگه‌کان؟
پێویسته ئه‌و ره‌وشه رۆشنبیرییه‌ى کوردستان، به راستى ئاوڕێکى ره‌خنه‌گرانه‌ى
لێ بدرێته‌وه، ئه‌و فه‌وزا ئیعلامى و ریکلامییه‌ى که هه‌یه،
رابگیرێت. قانونى تازه ده‌ربکرێن. به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ئه‌و گروپ و
حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانه له‌و بواره‌دا پاک بکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و
پێناوه‌دا کار نه‌کرێت، ئه‌وه هه‌موومان ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌ین که‌ى و
چۆن هێڕشمان ده‌کرێته سه‌ر و چۆنیش ریسوا ده‌کریێن؟!
hoshengm@yahoo.com
|