سه‌باره‌ت به تاوانی کوشتنی کاوه عه‌زیزپوور.
رۆژی هه‌ینی 27 گوڵانی 2708، رۆڵه‌ی کورد "کاوه عه‌زیزپوور" زیندانیی سیاسیی، له ئاکامی ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی له زیندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دیتبووی، له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ کۆچی دووایی کرد. به‌مجۆره رێژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی، تاوانێکی دیکه‌ی دژ به ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان خوڵقاند.
"كاوه عه‌زیزپوور" خه‌ڵكی ئاوایی "ده‌ریاز"ی سه‌ر به ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد، ته‌مه‌ن 25 ساڵان، 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسیی، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیم له مهاباد ده‌سبه‌سه‌ر کرا و له بێدادگای رێژیم به 3 ساڵ زیندان و دانی بڕه پاره‌یه‌ک مه‌حكووم کرا.
ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌شکه‌نجه‌ی ئاسایی نه‌چووه بن باری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی وه‌پاڵی درابوون، جه‌لاده‌کانی رێژیم كاره‌با له مێشكی ده‌ده‌ن و له ئاکامدا، مێشکی زه‌بری کاریگه‌ر ده‌بینێ و کاوه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له حاڵه‌تی بێهۆشیی ته‌واو (کۆما) له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌کان، له کاتێکدا بۆ جاری دووهه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی مێشکی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ، کاربه‌ده‌ستانی ئیتلاعات بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ڕاسپارده‌ی دکتۆره‌کان، له نه‌خۆشخانه ده‌ریده‌که‌ن. بنه‌ماڵه‌ی کاوه عه‌زیزپووریش له‌به‌ر ده‌سکورتی توانای چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی کوڕه‌که‌یان نابێ و سه‌رئه‌نجام رۆڵه‌که‌یان ده‌چێته ریزی قوربانیانی ده‌ستی داگیرکه‌ری.
تاوانی کوشتنی کاوه عه‌زیزپوور، به‌هه‌ڵکه‌وت و کت‌وپڕ نییه. ئه‌م تاوانه درێژه‌ی جینایه‌ته‌کانی 3 ده‌یه‌ی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورده. درێژه‌ی کوشتاری به‌تاک و کۆی ڕۆڵه‌کانی کورده له زیندانه‌کان، شه‌قامه‌کان، مووچه و مه‌زرا‌کان و قوتابخانه و رێگاوبانی شار و گونده‌کانی وڵاتی خۆیان. دووپاتکردنه‌وه‌ی کوشتنی شوانه سه‌یدقادر و برایم لوتفوڵڵایی/یه، که به‌تاوانی کورد بوون و پێداگرتن له‌سه‌ری، مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌م تاوانه، داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کانی داکۆکیکه‌ر له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کا، له حاست ئه‌م تاوانه و تاوانه‌کانی رێژیمی تاران ده‌رحه‌ق به رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه بگرن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه هه‌ڵبگرنه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، پارتی ئازادیی کوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له که‌س و کاری "کاوه عه‌زیزپوور" ده‌کا و خۆی به هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌یان ده‌زانێ.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان 27/ گوڵان /2708 16/ مای /2008
|