په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٠\٢٠١٠

سەبارەت بە مەمۆی شیوعى،

زێدەکردنێک بۆ بەڕێز دەرسیم دیبەگەیى.


هاوڕێ تالیب


پێش وەختە دەست خۆشى لە کاکە دەرسیم دیبەگەیى دەکەم کە لەم چەند رۆژەى رابردوو فایلى هەندێ چڵکاوخۆرى بەعسى گۆربەگۆرى بە ئێمە ئاشنا کرد هەرچەندە من پێم وایە ئەم ئەرکە ئەرکى کادیرو دڵسۆزانى حیزبى شیوعیە بەڵام بەداخەوە پێدەچێت پێشمەرگە و کادیرەکانى ئەم حیزبە هاوشانى قیادە بێ هەڵوێستەکەیان لە بێدەنگى زیاتر هیچ شتێکى تریان پێنەبێت مەگەر نا ئەو قاسم ئاغا ئەوە مەمۆى خائین ئەوە عه‌بدوڵا شاخى کە لەم دواییە بەدەست خانەوادەى شەهید کۆچەر گۆر بە گۆر کرا ئەوە خائینەکانى تر ..


بۆ ئەوەى نوسینەکەى کاکە دەرسیم دیبەگەى زێدەتر دەوڵەمەند بێ من بۆ مێژوو رووداوێک بە کورتى دەگێرمەوە بۆیە ئێستا خوێنەران دەگەرێنمەوە ساڵى 1983 ئەو کاتەى ئێمە سێ تا چوار کادیرى حیزبى شوعى لە یەکێ لەماڵەکانى حیزب لە گەرەگى حى عومال ى ئەوکات گەرەکى کوردستانى ئێستاى هەولێر کۆبوینەوە گەر هەڵە نەبم ئەو ماڵە خزمێکى نزیکى ماڵى شەهید مامۆستا کۆچەر بوو ، لە دەم ئێوارەیەکى درنگ من و شەهید پێشڕه‌و دەبوو لەم ماڵە یەکتر ببینین چونکە شەهید کۆچەر چاوەرێى دەکردین بۆیە پاش مشتو مرێکى زۆر شەهید کۆچەر پێى وتین بریارە حیزب بەبریارى ئەبو حیکمەت (ئەوەى بەم دواییە پارتى کارى تەسلیم بە پارتى کرد) یەکێ لە کادیرەکانى حیزب رەوانەى لاى ئێمە بکات بۆیە ئێمە بەپەرۆشەوە چاوەرێى ئەو کادیرەمان دەکرد لەپر خزمەکەى شەهید کۆچەر گەر هەڵە نەبم ناوى موحسین بوو خۆى بە ماڵەکە داکرد و پێمانى گوت ئەو کەسە بەتەنها نیە بەڵکوو کەسێکى تریشى لەگەلە وتیشى من دەمێکە چاودێرى دەکەم بۆیە داواى لە شەهیدى هەمیشە زیندوو شەهید کۆچەر کرد وشەى نەهێنى پێبڵێ تا ئەو کەسە ئێمە بناسێت بەڵام شەهید کۆچەر ئەو کات پێى لەسەر ئەو داگرت کە بریارى حیزب ئەوەیە تەنها شەهید عەباس دێت بۆ لاى ئێمە کەسى ترى لەگەل نیە بۆیە ئەو کات شەهید کۆچەر گوتى بەهەر شێوەیەک بێت دەبێت ئێمە بزانین کێ لەگەل شەهید عەباس کە ئەو کات بەرپرسى پێشمەرگەکانى حیزب بوو لە دەشتى هەولێر هاتووە بەهەر حاڵ پاش تۆزێک چاودێرى و وردبوونەوە و نزیک بوونەوە لە شەهید عەباس بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسە ناوى مەمۆیە بۆیە کاتێک ئێمە گەراینەوە لاى شەهید مامۆستا کۆچەر بە هەردوو دەستانى لە چۆکى خۆى داو گوتى ئەو خائینە چۆن بەگەل شەهید عەباس کەوتوە بۆیە شەهید کۆچەر ئەو کات بە هەموو شێوەیەک هەوڵى دا کۆبونەوەکە لەم ماڵە ئەنجام نەدرێت وپێى لەسەر ئەوە داگرت کە مەمۆ خائینە بۆیە نابێت هیچ لە ئێمە ئەو کەسە ببینێت پێشى لەسەر ئەوە داگرت کە بە هەموو شێوەیەک دەبێت ئێمە هەر ئەم شەوە شەهید عەباس لەم پیاوە دورکەینەوە بۆیە ئەو کات من و شەهید پیشەرو خزمەکەى شەهید کۆچەر پاش هەوڵێکى زۆر بە ماندووبونى دوو هاورێى حیزب بەناوەکانى عەلى مەجید حاجى هەینى ئەو شەوە شەهید عەباسمان لە مەمۆ دورکردەوە نەشمان هێشت مەمۆ شوێنى ئێمە پێ بزانێت چونکە هەر لەم شەوە لەگوندى لتیفاوە بۆ دوگرتکان پاشان بۆ گوندى گردە رەش شوینى خۆمان گۆرى ، بۆیە کاتیکیش شەهید عەباس بۆ شەوى دواتر لە گوندى گردە رەش لەماڵى حاجى سەعید کە ئەویش خزمێکى نزیکى شەهید کۆچەر بوو گەراوە لاى شەهید کۆچەر شەهید کۆچەر لە پێش ئێمە بە شەهید عەباسى گوت چى مەمۆى گەیاندە لاى تۆ شەهید عەباس ئەو کات وەڵامى شەهید کۆچەرى داوەو گوتى بە ئەمرى ئەبو حیکمەت من دەبوو ئەو پیاوە بە ئێوە نیشان دەم چونکە حیزب بریارى داوە کە دەبێت لە رێگاى ئەو پیاوە بگەرێنەوە شاخ بۆیە مامۆستا کۆچەر بێ یەک و دوو بە شەهید عەباسى گوت هاورێ نەدەهێڵم تۆ نە هیچ هاورێیەکى تر لەگەل ئەم پیاوە بگەرێتەوە شاخ چونکە ئەو پیاوە دەمێکە بەرائەتى لە حیزب داوەو ئێستاش چڵکاو خۆرى بەعسە بۆیە بەعس ئەو کات لە رێگاى ئەبو حیکمەت و مامۆ وچەندانى تر خۆى خزاندبۆوە ناورێکخستنەکانى حیزب.

 

کاتێکیش ئەو شەوەى شەهید مامۆستا کۆچەر لە گەرەکى رۆناکى شارى هەولێر چوار دەورى دەگیرێت پێش خۆ شەهید کردنى مامۆستا کۆچەر مەمۆى خائین هاوشانى عه‌بدوڵا شاخى چڵکاو خۆرى گۆربەگۆر داوا لە شەهید کۆچەر دەکات خۆى تەسلیم بکات و دەڵێت ( بە شەرفم گیانت پارێزراو دەبێت بەس تۆ خۆت تەسلیم بە ئێمە بکە ) کەچى شەهید مامۆستا کۆچەر شێر ئاسا بە دەنگە پر زوڵاڵەکەى وەڵامى دەداتەوە دەڵێت تۆ کەى شەرفت هەیە هەى ناپیاو تا من تەسلیمت بم ...


هەزاران سڵاو لە گیانى پاکى شەهید مامۆستا کۆچەر و شەهید عەباس و هەموو ئەو شەهیدانەى کە رۆژگارێک بەیەکەوە لەیەک سەنگەر دژى بەعس خەباتمان دەکرد مردنیش بۆ خائین و چڵکاوخۆر و خۆفرۆشانى وەک مەمۆ و ئەوانەى دەستیان سۆرە بە خوێنى تێکۆشەران ...

 

 

کەنەدا

 hawreazez@yahoo.com