په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١٢\٢٠١٣

یاداشتنامەی بەشیک لە رەوەندی کوردی شاری سیدنی بۆ پەرلەمانی نیوساوس ویڵز:

 

سەبارەت بە تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی و

پێشێلکردنی ئازادیی رۆژنامەگەریی و مافەکانی مرۆڤ لە باشووری کوردستان.

 


لە ٥-١٢-٢٠١٣ ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی بە ڕۆژی ڕوناک لە ماڵەکەی خۆیدا و بە بەرچاوی خێزانەکەیەوە لە شاری کەلار سەر بە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە لایەن چەند کەسێکەوە درایە بەر دەسرێژی گولەو تیرۆر کرا.


کاوە گەرمیانی یەکەم ڕۆژنامەنوس نیە کە لە چەند ساڵی ڕابردودا لە سایەی حکومەتی هەریمدا بەهۆی لێکۆڵینەوەی رۆژنامەگەری و ڕەخنەکانی لە دەسەڵاتداران تیرۆر دەکرێت:


لە ڕۆژی ٢٢-٧-٢٠٠٨ ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە بەهۆی بڵاوکردنەوەی نوسراوە ڕەخنەگرەکانیەوە لە دەسەڵاتدارانی پارتی لە شاری کەرکوک تیرۆر کرا.

قوتابی زانکۆ و ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان بەهۆی بلاوبونەوەی نوسراوە ڕخنە ئامێزەکانیەوە لە خێزانی بارزانی لە ٤-٥-٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر ڕفینراو تیرۆرکرا.

هاوڵاتی ئوسترالی دکتۆر پشتیوان عەبدولا لە مانگی ٢-٢٠١٢ و لە مانگی ٦-٢٢٠١ لەسەر چالاکی سیاسی، لە شاری هەولیر، فڕێندرا ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری گیانی و دەرونی درا.


ئەمە چەند نمونەی تیرۆرو سەرکوتی ئازادی ڕۆژنامەگەری، سیاسیانە، بەشیکن لە پێشێلکردنی ئاشکرای مافە سەرەتایی یەکانی مرۆڤ کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پیادە دەکرێن و مایەی نیگەرانی جەماوەری کوردستان و تەواوی ڕەوەندی کوردیە لە هەندەران.


ئێمە وەک بەشیک لە ڕەوەندی کوردی هاووڵاتیانی ئوسترالیا وە بەو پێیەی کە حکومەتی ئوسترالی پەیوەندی دیبلۆماسیو ئابوری لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە داوا لە پەرلەمانی نیوساوس ویڵز و حکومەتی فیدراڵی ئوسترالی دەکەین کە گوشاری تەواو بخاتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردوستان بۆ ئەوەی:


یەکەم: بکوژانی ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی و ئەو کەسانەی کە هەڕەشەیان لێکردوە دەسگیر بکرێن و لە دادگایەکی سەربەخۆ و بێلایەندا بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێندرێن.


دووەم: گوشار بخرێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕیز لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕینو ئازادی سیاسی بگرێت و چیتر ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوڕاوانی سیاسی هەڕەشەیان لێنەکرێت و نەکوژرێن.


١٦\١٢\٢٠١٣ - سیدنی
رەوەندی کوردی لە سیدنی

 

________________________________________________

بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی) لێرە کرتە بکە:

http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک