په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٩\٢٠١٢

سەبارەت بە ھەڵمەتی پۆلیسی ھۆڵەندی بۆ سەر پەنابەران.

 


رزگار ساڵح بەرپرسی فیدراسیۆن لە ھۆڵەندەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لەو پەنابەرانە لەژێر چادردا ژیان بەسەر دەبەن بەناوی وەلید موحەمەد عەلی، لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٠ ئەنجامدا.

وەلید ووتی:"یەکێک بووم لەو کەسانەی کە لە بەر باڵەخانەی کۆچ و کۆچ بەران '' ئای ئێن دی'' لە شاری زڤۆڵە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرام. پێچ ساڵ و نیوە لە ھۆڵەندەم و مافی سۆشیال و خزمەتگوزاریم پێنەدراوە، بۆیە ناچار بووم بێمە ژێر ئەم چادرەی دەرەوەی گوندەکە، تابزانین چواردەی مانگی داھاتوو وەزارەتی کۆچ کۆچبەران بڕیارێک سەبارەت بە ئێمە دەردەکات. دەبێ لەگەڵ کۆمەڵێک پەنابەری تر کە ژمارەمان دەگاتە چل کەس، بەناچاری لە ژێر ئەم چادرانەدا ژیان بکەین"

ھەرەوەھا وەلید لەباوەڕەدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیان زیاتر ببێت، سەبارەت بەباری گوزەرانیان ووتی" ئێمە ژمارەیەک پەنابەر لەژێر ئەم چادرە بچوکانەدا دەژین، چونکە حکومەت ڕێنادات چادری گەورە بەکار بھێنین، دوو ڕێکخراوی ھۆڵەندی و ئەڵمانی خواردن و کەل و پەلمان بۆدێنن"

لەکۆتایی ووتەکانیدا ئەم پەنابەرە دەڵێت"ھەرکەسێک یارمەتیمان بدات زۆر سوپاسی دەکەین، جیاوازی نیە ھەر حزب و لایەنێک بێت، زۆرمان پێخۆشە کە ڕێکخراوێکی کوردی و عێراقی( مەبەستی فیدراسیۆنە) یارمەتیمان بدات ھەروەک ئەو دوو رێکخراوە ھۆڵەندی و ئەڵمانیە کۆمەکمان دەکەن، بەڵام بە ئێوە زیاتر دڵخۆشین، داوای مافی خۆمان دەکەین و لە ژێر ئەم چادرانەدا دەمێنینەوە تا داواکاریەکانمان جێبەجێدەکەن"

بۆ کەمکردنەوەی خەرجی ئابووری، ھۆڵەندە پێشنیاری نیشتەجێکردنی پەنابەرانی عێراقی لەڕۆمانیا دەکات!

بەپێی ھەواڵێک کەزۆربەی ئاژانسەکان ڕایانگەیاند، وەک ئاکای نیوز دەڵێ لەلایەن لیدەری حیزبی ئازادی ڕاستڕەوی ھۆڵەندەیەوە فیلدرز پێشنیارکراوە، بەگوێزانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی ‌ کەیسەکانیان ڕەتکراوەتەوە بۆ وڵاتی ڕۆمانیا بەھۆی ھەرزانی باری گوزەران لەو وڵاتە ‌. بەگوێرەی قسەکانی فیلدرزمان" باج و بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و نیشتەجێکردن بەبۆدجەیەکی کەمتر دابین دەکرێ"

بەگوێرەی ئەم قسانەی فیلدرزمان ئەم دەبێتە سیاسەتێکی جێگیرکراو بۆ ھەموو ئەو پەنابەرانەی دەچنە ئەو ووڵاتەوە، واتە ھەر بەگەیشتنیان لەسەر حسابی حکومەتی ھۆڵەندی ڕەوانەی دەگوێزرێنەوە بۆ ڕۆمانیا تا ئەو کاتەی کەیسەکەی یەکلایی دەبێتەوە. فیڵدرزمان دەڵێ"ئەم سیاسەتە وادەکات کە ھۆڵەندە نەبێتە جێگەی سەرنجی پەنابەران و خەرجی ئەوانە تاڕادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە"

بەڵام یەکێ لە جێگیرەکانی ئەو پارتە دەڵێ" ئەم بیرۆکەیە لەئێستادا، دەبیتە ھۆی سەرنجڕاکێشانی پەنابەرە عێراقیەکان بۆ ئەوەی بیر لە گەڕانەوە بۆ ووڵاتەکەیان نەکەنەوە" فیلدرزمانی لیدەری حیزبی ئازادی ئەم بیرکەکەی لە حکومەتی ئوسترالیاوە وەرگرتووە کە ئێستا پەنابەرەکانی لە ووڵاتی غینیا نیشتەجێدەکات. ئەمەش دوای ئەو مانگرتنەی پەنابەران دێت لەشاری زەفۆلا، ئەم ھەڵوێست و سیاسەتانەی حکومەتی ھۆڵەندی بۆ ڕێگریکردنە لە ھاتنی پەنابەران بۆ ئەو ووڵاتە. سەرچاەی ھەواڵەکە بخۆێنەوە: www.aknews.com/ar/aknews/3/322660

 

 

ھۆڵەندە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک