٤\٧\٢٠١٧
سەبارەت
رێنوسو رێزمانی کوردی.
- توێژینەوەیەکی
زمانەوانی -

کامیل ژیر
بەبەرواری ٤/٣/٢٠١٧ ئیمێڵێکم لەبەشی زمانی
کوردی کۆلێجی پەروەدە-بەغا پێگەیشت سەبارەت کۆنفرانسی ناوبراو. بۆ ئەو
مەبەستە توێژینەوەیەکم بۆ ناردن سەبارەت رێنوسو رێزمانی کوردی. لە
٦/٤/٢٠١٧دا رەزامەندیی بەشداریکردنی توێژینەوەکەم پێگەیشت. بەڵام
بەھۆی خراپیی باری تەندروستیمەوە، نەمتوانی خۆم ئامادەی
کۆنفرانسەکەببم. داواملێکردن بەڕێز پ.د.وریا ئومەر ئەمین لەجیاتی من
پێشکەشیبکا.
ئەمە دەقی توێژینەوەکەمە، لەگەڵ ئەم سەرنجانەدا:
١- ھەوڵێکە بۆپێشخستنی زمانی کوردیی شیرینمان.
٢- رێنوسو رێزمانی ئەم نوسینەم بەپێی ئەم توێژینەوەیە نوسیوە.
٣- داواکارم خوێنەرەوەی خۆشەویست ئاگادارمبکا ئەگەر ھەر تێبینییەکی
ھەبێ لەسەر توێژینەوەکە.
٤- بەھیوام پەیڕەوی ئەم توێژینەوەیەبکرێ.
کورتەی توێژینەوەکە سەبارەت رێنوسو رێزمانی کوردی.
لەم توێژینەوەیەدا سەبارەت رێنوسو رێزمانی کوردی، چوار بیروڕای تازەو
داھێنەرانە پیشاندراوە:
بەپێی رای یەکەم، ئەتوانرێ پەرتوکێکی ٧٠٠
لاپەڕەیی بە ٥٩٤ لاپەڕە بنوسرێ، واتا ١٥٪ کەمتر. بەھەمان
قەبارەی پیتەکانو ژمارەی وشەکانو ھەمان مەبەستو بیروڕاکانو لەسەر ھەمان
قەبارەی کاغەز. بەوەش ئەم ئەنجامانە دەستەبەر ئەبن: تێچو و کێشو
ئەستوریی پەرتوکەکە، بەھەمان رێژە ١٥٪ کەمئەبنەوە.
رای دوەم، پیشنیارێکە بۆنەھێشتنی خاڵو سەروژێر لەنوسینی کوردیا. بەوەش
رێنوسی کوردی جوانترئەبێو نوسین بەکاتێکی کەمتر ئەنجامئەدرێ.
رای سێیەم، سەبارەت چارەسەرکردنی کێشەی پیتە نامۆکانە لەزمانی کوردیا.
رای چوارەم، سەبارەت جێگەی (ناو)و (کار)ە لەرێزمانی کوردییا کە پێویستە
جێگەی ناو ھەمێشە بکەوێتە پێش جێگەی کارەوە، بەڵام ئێستا بەھەڕەمەکی،
ھەر نوسەرێ بەجۆرێ، پێشو پاشی ئەخا!
سەبارەت رێنوسو رێزمانی کوردی.
ھەنێ بیروڕا
- رێنوسێکی یەکگرتو، ھەنگاوێکە بەرەو رێزمانێکی یەکگرتو
- رێزمانێکی یەکگرتو، پێویستییەکە بۆزمانێکی یەکگرتو
رای یەکەم - پاشەکەوت لەڕێنوسا:
سروشتی مرۆڤ وایە، ھەمیشە خوازیاری کورتکردنەوەو پچوککردنەوەیە،
ئەورێگەیەی جاران بەسەدان کاژێر ئەتبڕی، ئێستە بەیەک کاژێر ئەیبڕی.
لەخانویەکی ٨٠٠ مەتردوجاوە ئەگوێزیتەوە بۆخانوچکەیەکی ٨٠ مەتردوجا،
ھەمو دنیا لەمۆبایلێکدا پچوککراوەتەوە، ئەورۆمانەی بە ٥٠٠ لاپەڕە
ئەنوسرا، ئێستە بە ٥٠ لاپەڕە ئەنوسرێ. ئێستەش بەگرتنەبەری ھەنێ رێگا،
ئەتوانرێ نوسین بەجۆرێ کورتکرێتەوە کەپەرتوکێکی ٧٠٠ لاپەڕەیی
(نیو A٤) بە٥٩٤ لاپەڕەی ھەمان(نیو
(A٤و بەھەمان قەبارەی پیت
font و ھەمان وشەکانو ھەمان مەبەستو
بیرۆکەکان بێتەبەرھەم. واتا ١٥٪ کەمئەبێتەوە.
سەرەتا، لابردنی ئەوپیتانەی بنوسرێن یانەنوسرێن، وەکیەکە:
ﺋ-پیتی (و) بەپێی دەنگەکانیانو رۆڵیان،پێنج جۆر واو لەزمانی کوردیاھەیە
کەئەتوانرێ بەمجۆرە ناویانبنرێ:
١- واوی کورت، کەخۆی لەوشەگەلێکا ئەنوێنێ، وەک: کوڕ، ورد، کورد، وشە،
ھەڵگورد، بەراورد.
٢- واوی مەنگ، وەک: ماستاو، سوێر، کوێر، ناوبەناو، شەکراو، خوار، ئاو،
شیاو، دیوار، لێوار.
٣- واوی کراوە، وەک: زۆر، ئۆغر، شۆڕ، واژۆ، خۆر، نیوەڕۆ.
٤- واوی درێژ کەھەنێ بەدو واو(وو) ئەینوسێ، وەک: سوور،دوور،توور، وورد،
ووردە. ووتن.
٥- واوی لکێن١ (عطف) وەک: شارو دێ، نانو
ماستاو، جوانو ناشیرین، گەورەو پچوک.
ئێستە، کێشەمان لەگەڵ واوەکانی ١،٢،٣ نیە. ئەتوانین کورتکردنەوە لەجۆری
٤،٥دا بکەین بەم دو رێیە:
١- واوی جۆری چوارەم، واوی درێژ، وەک واوی کورت بەیەک واو بنوسرێ،
چونکە بەیەک یا بەدو واو بنوسرێ، ھەر وەکیەک ئەخوێنرێتەوەو یەک واتای
ھەیە، بۆنمونە: وورد یا ورد، ووشیار یا وشیار، سروود یا سرود، سنوور یا
سنور، وەکیەک ئەخوێنرێنەوە. تەنیا لەھەمو زاری کرمانجیی ژێروی زمانی
کوردیا، دو سێ وشەی وەک (کوڕ و کووڕ)، (چون و چوون) ھەن کە بۆئەوەی
لەیەکجیاکرێنەوە، پێویستە دوەمیان بە دو واو بنوسرێ، بائەو چەن وشەیە
ھەر بەدو(وو) بنوسرێ، ئەوانیتر بەیەک (و).
وەک سەرنجێ، کۆڕی زانیاریی کوردیش٢،
لەبریارێکیا، لایەنگری ئەوەبوە کەھەمو واوێکی سەرەتای وشە بەیەک واو
بنوسرێ نەک بەدو واو.کەچی بۆ(ر)ی سەرەتای وشە، لایەنگری ئەوەیە چوکڵەی
لەژێرابێ، لەکاتێکا ئەوچوکڵەیەی رێی سەرەتای وشە، ببێ یانەبێ، وەکیەک
بەڕێی کەڵەو ئەخوێنرێتەوە، واتا ھەمو رێیەکی سەرەتای وشە بەڕێی کەڵەو
ئەخوێنرێتەوە.
٢- واوی جۆری پێنجەم، واوی لکێن(عگف) کە لەنێوان دو وشە، یا دو
دەستەواژە، یا دو رستەدا دێ بۆ بەیەکەوەلکاننیان، وەک: منو تۆ، شاری
گەورەو شاری پچوک، نانەکەم خواردو چایەکیشم بەسەریا کرد، براکەی منو
براکەی تۆ ھاوڕێن، دارەکەم بڕیو سوتانیشم، پڕوخڕ، تەسکوتروسک، زەویو
ئاسمان، رەشو سپی، سەربانو بنبان، شەشو ھەشت.. ئەبینین لەنوسینی
پەیڕەوکراوی ئەمڕۆدا، دو بۆشایی ئەکەوێتە ئەمدیوو ئەودیوی واوی لکێنەوە
(من و تۆ). ئەتوانین بۆشایی یەکەم نەھێڵین، وەک (منو تۆ، رەشو سپی،
شەشو ھەشت، ژنو مێرد، نازەنینو نازدار) بەڵکو ئەتوانین ھەردو بۆشاییەکە
نەھێڵین وەک: (منوتۆ، رەشوسپی، شەشوھەشت) بەڵام کاتێ وشەی لکێنەر بەواو
کۆتاییھاتو وشەی لکێنراویش ھەر بەواو دەسیپێکرد وەک: شاڵاو + وریا، راو
+ وازی، چاو + ورگ.. نابێ ھەردو بۆشاییەکە نەھێڵرێ. واتا بەمجۆرە
بنوسرێن: (شاڵاوو وریا، راوو وازی، چاوو ورگ، گوشراوو وشک) نەک: (شاڵاوووریا،
راوووازی، چاووورگ، گوشراوووشک).
د.کەمال میراودەلی ئەم واوە بەھاولک (conjunction)
ناوئەباو بەجیاش لەدو ئاخاوتنەکە ئەینوسێ، وەک: جگەرە دەکێشێ و
دەشخواتەوە٣.
ا- پیتەکانی ک،د،ت:
١- پیتی(ک) لەکۆتایی وشەدا، چاویلێبپۆشرێ، ئەگەر پیتە بزوێنی(ێ)بکەوێتە
پێش کافەکە، واتا مەبەستمان یەک شتبێ نەک زیاتر، وەک: (دارێ لەجیاتی
دارێک، شاخێ لەجیاتی شاخێک، کچێ لەجیاتی کچێک، کوڕێ لەجیاتی کوڕێک).
٢- پیتی(د) لەناو زۆر وشەدا نەنوسرێ، وەک: (مناڵ لەجیاتی منداڵ،
بەئاسمانا لەجیاتی بەئاسماندا،ئەڵیم لەجیاتی دەڵێم، ئەخۆم لەجیاتی
دەخۆم) بەڵام بەدوای پیتەبزوێنی (ە،ێ) وەک پاشگر، ئەبێ دالەکە ھەر
بنوسرێ، وەک: (لەسەرچاوەدا، لەکوێدا، لەناو ئاوەکەدا، بەکۆڵانەکەدا).
ئەم پیتە لەڕوی ئاوازmelodie یشەوە، پیتێکی زبرەو چەن بتوانین بیگۆڕین
بەپیتێکی نەرم، باشترە. چونکە بەلابردنی، وشەکە بەئاوازێکی خۆشتر یەتە
گوێ.
٣- پیتی(ت)ش، لەکۆتایی وشەدا، نەنوسرێ. (وەک ئەخوا نەک ئەخوات، ئەڕوا
نەک ئەڕوات، ئەچێ نەک ئەچێت، چوی نەک چویت، بوی نەک بویت، ئەنوی نەک
ئەنویت) چونکە بنوسرێو نەنوسرێ، یەک مەبەستو واتا ئەدا بەدەستەوە.
بەڵام کاتێ (ت) واتای خاوەنداریبو(تملک) ئەبێ بنوسرێ، وەک: (پاڵتۆکەت
لەبەرکە، جلەکانت بشۆ، کراسەکەت مەدڕێنە، پشیلەکەت برسییەتی، مناڵەکەت
بنوێنە).
ب- وشە لێکدراوەکانو پێشگری: (ئەم، ئەو، لەو، کەپەیوەستبن بەکاتەوە)و
پێشگری: (لە، بە، بۆ و ئامڕازی لاریبون):
١- وشە لێکدراوەکان، یا ناسادەکان، وەک وشەیەکی سادە بەسەریەکەوە
بنوسرێن. بۆنمونە: (بەفربارین نەک بەفر بارین، یەکیەک نەک یەک یەک،
دودو نەک دو دو، چلچل نەک چل چل، دڵخۆش نەک دڵ خۆش، دڵشاد نەک دڵ شاد،
دەسبڕین نەک دەس بڕین، سەرئێشە نەک سەر ئێشە، قەرەداخ نەک قەرە داخ،
کونەکۆتر، نەک کونە کۆتر، سەرزل، نەک سەر زل، گاوان نەک گا وان،
لێکترازان نەک لێک ترازان)و زۆریتر.
٢- پێشگری (ئەم، ئەو، لەو) پەیوەست بەکات، بەسەریەکەوە بنوسرێن وەک (ئەمساڵ
نەک ئەم ساڵ، ئەوساڵە نەک ئەو ساڵە، ئەمڕۆ نەک ئەم ڕۆ، ئەوکاتە نەک
ئەو کاتە، لەوکاتەدا نەک لەو کاتەدا). بەڵام ئامڕازی ئاماژە بۆ کەسێ یا
بۆ شتێ، جیاوازە، وەک: (ئەم کوڕە، ئەو بەردە، لەو جۆرە) بەجیا بنوسرێن
پەسنترە نەک بەسەریەکەوە.
٣- پێشگری لە، بە بۆ. وەک (لەسەر مێزەکە، بەچاوی تۆ، بەچەن؟ بۆخۆمان،
بۆتۆ باشە، بەبەرچاوی منەوە، بەیارمەتی، بۆجوانی، لەشەڕا،
لەخەوا،لەبەر تۆ، لەئاوا، لەھەڵچونا، لەترسا) بەسەریەکەوە بنوسرێن.
٤- ئامڕازی لاریبون(نفی) بەجیا نەنوسرێ، بەڵکو بلکێنرێ بەوشەکەی
پێشییەوە، وەک (سالار زیرەکنیە) نەک (زیرەک نیە) ھەروەھا بنوسرێ: (چابوکنیە،
پاڵەواننیە، سەرخۆشنیە. دارەکە درێژنیە، بەڕەکە پاننیە) چونکە
بەسەریەکەوەبێ یا نەبێ، ھەر یەک واتا ئەبەخشێو وەکیەکیش ئەخوێنرێتەوە.
ھەروەھا بزوێنی ئەرێ وەک (زیرەکە، چابوکە، پاڵەوانە) بەسەریەکەوەبێ.
بەکورتی: ھەتا بتوانین وشەکانو پیتەکان لەیەکدەین، باشترە. بەمەرجێ
نەبێتە ھۆی زیان لەواتا، یا سەرلێتێکدان. نوسەر خۆی ئەتوانێ ئەو بریارە
بدا.
نابێ ئەوەش بەگرفت بزانین کە بەگرتنەبەری ئەو رێگایانە، واتا
بەلەیەکدانی وشە یا پیت، وشە زیادلەپێویست درێژئەبێتەوە.. لەڕێنوسی
زمانی ئەلمانیا، بۆنمونە،وشە ھەیە بە ٢١پیت ئەنوسرێ وەک:
ERZIEHUNGSMiNISTERIUM
٤ وشەیتر ھەیە
بەدێڕێ ئەنوسرێ.
بەم ھەنگاوانە، سەرەڕای نەھێشتنی مەودا(space)ی
زیاد، پەرتوکێکی ٧٠٠لاپەڕەیی ئەبێ بە٥٩٤لاپەڕە. واتا ١٥٪کەمتر
بەخەمڵاننی من، بڕێ زیاتر یا کەمتر. ئەوەش ئەم ئەنجامانەی
لێئەکەوێتەوە:
١- تێچو(کلفە)ی پەرتوکەکە بەھەمان رێژە کەمئەبێتەوە. ئەمە بارسوکیەکە
بۆگیرفان.
٢- کێش(وزن)ی پەرتوکەکە بەھەمان رێژە کەمئەبێتەوە. ئەمەش بۆھێنانوبردن
ئاسانترە.
٣- ئەستوریی پەرتوکەکە بەھەمان رێژە کەمئەبێتەوە. بەمەش جێگەیەکی کەمتر
لەناو کتێبخانەکانا ئەگرێ.
بەوجۆرە، سەرەڕای پاشەکەوت لەکاتاو کەمکردنەوەی تێچونو کێشو ئەستوری،
زمانەکەمان زیاتر ئەبێتە زمانێکی نەرمونۆڵ، واتا زمانێکی رەوانو
مۆزیکی.
جگە لەو رێگەیانە، ئەگەر واز لەدرێژدادڕیش بێنین لەنوسینا، ئەوا
پەرتوکە ٧٠٠ لاپەڕەکە، ئەبێتە کەمتر لە٥٠٠لاپەڕە.
ئێستە وەک کارێکی ئەزمونگەیی(مختبری) بابزانین ھەوڵەکەمان سەرکەوتوە؟
بۆئەو مەبەستە، دێڕە نوسینێکی مامۆستا نوری عەلی ئەمین٥
کەجێگەدەستی لەرێزمانی کوردیا دیارە،بەنمونە ئەھێنینەوە، وەکخۆی،
بەمەودا (سپێس)ەکانیشیەوە، ئەینوسینەوە. دوایی دوبارە بەڕێنوسی
پێشنیارکراومان دایئەڕێژینیەوە:
راناو ووشەیەکە لە زمانی کوردی دا ، دەورێکی گرنگ دەبینێت ، لەبری کەسێ
، یان شتێ بەکاردەھێنرێت لە ئاخاوتندا ، کەسەکە ، یان شتەکە دەشێت لە
پێشەەوە ناوی ھێنرابێت، یا راناو وشەیەکە لەزمانی کوردیا، دەورێکی گرنگ
ئەبینێ، لەبری کەسێ، یاشتێ بەکارئەھێنرێ لەئاخاوتنا، کەسەکە، یاشتەکە
دەشێ لەپێشەوە ناوی ھێنرابێ، یا ئەبینین لەو تاکە دێڕەدا کەدرێژییەکەی
٣٣ سانتیمەترە، ٥ سانتیم پاشەکەوتئەکرێ. واتا لە ١٥٪. کەواتە
ئەنجام رێک وەک ئەو خەمڵاننە دەرچو کەلەسەرەتای ئەم توێژینەوەیەدا
ئاماژەیبۆکراوە.
رای دوەم - خاڵو سەروژێر:
ئێمە ئەگەر بمانەوێ رێنوسێکی جوانو پێشکەوتومان ھەبێ، ئەبوایە یائەبێ
واز لەچوکڵەو سەرو ژێرو خاڵ بێنین وەک بۆئەم پیتانە دانراون (ﺋ، ب، پ،
ت، ج، خ، ڕ، ز ،ش، غ، ف، ق، گ، ڵ، ن، ۆ، وو، ێ) چونکە ئەو چوکڵەو سەرو
ژێرو خاڵانە، وەک رێنوسی کوردی ناشیرینئەکەن، کاتیش بەفیڕۆئەدەن،
لەبەرئەوەی لەنوسینیانا ئەبێ دەست ھەڵگێری بۆدانانی ئەو خاڵانە لەسەر
یا لەژێر ئەوپیتانەدا، ئەوەش کاتێکی زیاتری ئەوێو کاتبەفیڕۆدانە! بۆیە
لەجیاتیئەوانە، چاکوجوان وایە، ھەمو پیتەکان سادەبن، واتا ھەرپیتێ
سەربەخۆییو شێوەی تایبەتیی خۆی ھەبێ بەبێ خەتوخاڵ. دیارە ئەوە لەکاتی
ئێستەدا بەم پیتانە ناکرێ کە بەپیتی ئەرەبی ناسراون. بەڵام ھەرکات
رێنوسمان کرا بەپیتی لاتینی، یا بەداڕشتنی پیتی تایبەت بەزمانی کورد،
ئەوە ئاسانئەبێ.
داڕشتنی پیتی تایبەتیش بەزمانی ھەر نەتەوەیەک، پێویستییەکی
نەتەوەییانەیە. چونکە ھەر نەتەوەیەک کۆمەڵێ تایبەتمەندیی خۆی ھەیە
جیاواز لەنەتەوەکانیتر. جا ئەو داڕشتنە، یا لەھەمو رویەکەوە جیاوازو
سەربەخۆیە، یا یەک لەویترەوە یا لەوانیترەوە وەرگیراون بەدەسکارییەوە.
ئێستە کورد بەدو جۆر پیت ئەنوسێ، ئەرەبیو لاتینی. ھیچیان بەتەواوی
گونجاونین بۆزمانی کوردی. یەکەمیان بەھۆی ئەو ھەمو سەرو ژێرو خاڵەوە
لەسەرو لەژێری وشەکانا، وەک لەسەرەوە ئاماژەمان بۆکرد. دوەمیان بەو
ھۆیەوە کە لەپیتی لاتینیا ھەنێ دەنگ بەزیاتر لەپیتێک ئەنوسرێ وەک
پیتەکانی (چ ch، ش sh، ژ
zh) کەئەوە پەسننیە. چ پێویستە!؟ ئەتوانرا
کاتی خۆی بۆ ئەو ٣ پیتە، ٣ وینەی جیاوازیان بۆ بکێشرایە.
بۆیە پێویستیمان بەداڕشتنی پیتگەلێکی گونجاو لەگەڵ زمانی کوردی ھەیە.
ئەوداڕشتنە نوێیەش، کێشەی نێوان خوازیارانی پیتی ئەرەبیو خوازیارانی
پیتی لاتینی ناھێڵێو بەبێ شەڕو دوبەرەکی، ئەبینە خاوەنی رێنوسێکی
یەکگرتو بۆھەمو کوردستان. ئەوەش کارئاسانیو ھاندەرێکە بۆزمانێکی
یەکگرتوی کوردی کەئاواتی ھەمومانە.
رای سێیەم - پیتە نامۆکان بەزمانی کوردی:
١- پیتە کوردییە رەسەنەکان بریتین لە: ﺋ، ا، ب، پ، ج، چ، خ، د، ر، ز، ژ
،س، ش، غ، ف، ڤ، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، و، ی، ێ.
٢- پیتە نامۆکان بریتین لە: پ، ح، ژ، ێ، چ، گ، ڤ، ع، ق.
پیتە نامۆکان بەھەر ھۆیەکەوەبێ تێکەڵ زمانی کوردی بون، بەڵام سازو
رەوان نایەنە گوێ! بۆیە نامۆن بەزمانی کوردی. ئەوپیتانە زیاتر بۆناو
بەکارھێنراون وەک: کەوپەر، حەسەن، ژونون، ێالح، فاچل، گالب، نڤام،
عەلی، قادر.ھەروەھا تێکەڵ زۆر وشەیتریشبون.
بۆبژاری ئەوپیتانە، لەھۆنراوەیەکا، کەئەمە بەشێکێتی، وتومە:
پیتگەلی نامۆ
کوردیی، زایەڵەی سۆزو ئاوازە، چۆپیو ئاھەنگە
بەوپیتانە، وەی، باری سەرشانە، کێشی لاسەنگە
بۆگێڕانەوەی بەشێ لەماڵو مڵکی خاوەن ماف
حێ، بە ھێ کەن و، عەین بە ئەلف و، کاف لەجێگەی قاف
ئەو شەشەیتریان، بێمەرجو سەوا، دەرھاون لەماڵ
یا شەبەیخونی بێگانەبەدەر، یا راپێچی چاڵ
ئەو نەتەوانەش کە بەپیتی لاتینی ئەنوسن: پیتە نامۆکان ھەر بەپیتی
زمانەکەی خۆیان ئەنوسن، وەک: Hesen, Salh, Fazl,
Talb, Nidam, Ali, Kadir,Omer, Arab,
بەڵام چونکە کورد لەباشورو رۆژھەڵاتی کوردستان، پیتی ئەرەبی
بەکارئەھێنن، ئەو پیتە نامۆیانە، ھەر بەدەنگەکانی خۆیان، تێکەڵ
بەزمانی کوردیبون. ناسکیو مۆزیکی زمانەکەشیان شێوانوە. لەبەرئەوە
پێویستە ئێمەش ئەو پیتە نامۆیانە، وەک ئەونەتەوانەیتر، بەپیتی رەسەنی
خۆمان بنوسین بەمجۆرە: پ>س، ح>ە، ژ>ز، ێ>س، چ>ز، گ>ت، ڤ>ز، ع>ڕ، ق>ک.
ئێستە کێشەی زۆرمان لەگەڵ پیتەکانی پ،ح،ژ،ێ،چ، گ، ڤ، ع ئەوەنەنیە.
خەڵکی خەریکە بەخواستی خۆی روی لێوەرئەگێڕێ. تەنانەت (ح)و(ع)یش
خوازیاریان کەمبۆتەوەو بە(ھێ)و(ء) دەرئەبڕرێن. ھەنێ جاریش بەعومەر
ئەوترێ ھۆمەر، عپمان-وەسمان، یا-وسو. ناونانی مناڵەکانیشمان بەکوردی،
تەنگی بەناوە ئەرەبییەکان ھەڵچنیوە. لەو باوەڕەدام دەساڵێکیتر، ناوی
ئەرەبی لەناومانا نامێنێ. مەگەر لای وشکە موسوڵمانەکان، یا لەو ناوچە
داگیکراوانەی زمانی کوردیی تیا کەدەغەیە.
ئەوەی ئێستە کێشەی گەورەیە، پیتی (ق)ە. ئەم پیتە بەناخی زمانی کوردیا
رۆچوەو زۆری ئەوێ بۆلەڕەگوڕیشە دەرھێنانی. بەداخەوە کۆڕی زانیاریی کورد
بەپیتێکی کوردیی پێناسەکردوە بەھەنێ بەڵگەی لاواز٦،
لەکاتێکا زۆر بەڵگەی پێچەوانە ھەیە. لەوانە:
٦
١- ژمارەیەک لە وشە قافدارەکان کوردینین، وەک: قەت لە قگ، ھەق لە حق،
قسە لە قێە، قوتو قوگیەوە ھاتون. قرتە کرتەیە، قرتەقرت کرتەکرتە. وشەی
قسە ھەر کوردینیە، کورد ئەڵێ وتە. سێ ئامۆژگارییەکەی زەردەشت: بیری
چاک، وتەی چاک، کرداری چاک. قەڵەو کەڵەوە. کەڵەو لەکەڵەوە ھاتوە واتا
گەورە یا زلە وەک کەڵەگا.
٢- لەھەنێ زاری کوردیا(ق) گۆڕاوە بە(ک) یا بە(خ) وەک وشەی قەزوان کە
لەزاری لوڕیا پێیئەوترێ کوڵان، قوڕ پێیئەوترێ خەرگ.
٣- لەھیچ زمانێکی رۆژئاواییا قاف نیە.
٤- ئەم پیتە ئەوەنە زبرە، لەھەنێ وڵاتا وەک: سوریا بەھەمزە
دەرئەبڕرێ(ئەئولەک لەجیاتی ئەقول لەک). لەناو ھەنێ کۆمەڵگەی ئیراک بۆتە
گ (گەواد لەجیاتی قەواد، گوم لەجیاتی قوم، ئەگوللەک لەجیاتی ئەقوللەک،
تگدەر لەجیاتی تقدەر) لەناو فارسا بۆتە غ (ئاغا نەک ئاقا). زمانی تورکی
لەزمانی کوردی وێرانتربو بەپیتی قاف. بەڵام کەپیتەکانی ئەوزمانە کران
بەپیتی لاتینی، پیتی قاف ھەموی کرا بەکاف. ئێستە لەتورکیا ناتوانرێ (ق)
بەدەمدابێ. راستە بۆماویەک، جورێ گرفتو شۆک دروستئەبێ، بەڵام
زۆرناخایەنێ ئەبێتە ئاسایی.
رای چوارەم - جێگەی ناوو فرمان لەزمانی کوردییا:
سروشتی زمانی کوردی وایە، لەڕستەدا ھەمیشە ناو ئەکەوێتە پێش فرمان،
وەک:
دارا دو داری بڕی، دروستنیە بوترێ دو داری بڕی دارا.
منو براکەم پێکەوە ئەچین بۆسەیران. دروستنیە بوترێ ئەچین بۆسەیران منو
براکەم.
ئێمە ھەردوکمان لەخەوابوین کە ئازاد ھات بۆلامان.
ئەوان یارمەتیی ھەژاران نادەن.
ھەنێ رستە بەڕواڵەت لەرستەی فرمانی ئەچێ، واتا فرمان پێش ناو کەوتبێ!!
وەک:
چوم بۆبازاڕ، بەڵام ئەمەش ھەر رستەی ناوییە، ناوەکە راناوێکی
دەرنەبڕراوە کەکەوتۆتە پێش فرمانەکە. واتا: (من) چوم بۆبازاڕ. دوایی
ئەو منە لابراوە بەمەبەستی کورتکردنەوە. بەوجۆرە:
چوین، واتا ئێمە چوین.
چوی، واتا تۆ چوی.
چون بۆ سەیری یارییەکە، واتا ئەوان چون.
ئەنجام
بێگرتنەبەری ئەو رێگایانە، لەم ئاژاوەی رێنوسو رێزمانەی ئێستە
لەئارادایە، رزگارماننابێ. نەک ھەر ئێستە، بەڵکو لەئایندەو لەھەبونی
دەوڵەتێکی یەکگرتوشا. پیتگەلێکی یەکگرتو، بەردی بناغەی رێنوسێکی
یەکگرتوە. رێنوسێکی یەکگرتوش، بەردی بناغەی زمانێکی یەکگرتوە.
لەکۆتاییا، دو سەرنج:
١- لەم توێژینەوەیەدا، ھەمو ئەوخاڵانەی لەبارەیانەوە دوام، لەم
نوسینەما پەیڕەومکردون ، کەپیایاچومەوە، ھیچ گرێو کۆسپێکم تیانەدی.
بەڵکو ھەستمکرد نوسینێکی رەوانو سازو خۆش دەرچوە. ھیچ زیانێکیشم
بەزمانەکەمان نەگەیانوە. لەگەڵئەوەشا ئەبمە سوپاسگوزاری ھەر بەڕێزێ
ئەگەر بۆڕایەکی جیاواز، پەنجەکانی درێژکا بۆرەخنەو باری سەرنجی خۆی.
٢- لەم توێژینەوەیەدا، ھەوڵمداوە زۆر بەکورتی مەبەستەکانم دەربڕم،
چونکە توێژینەوەکەم بۆمامۆستاو کەسی شارەزا لەزمانی کوردیا نوسیوە، نەک
خوێنکاری سەرەتایی یا کەسێ کەتازە بیەوێ فێری کوردیبێ. بەھیوام ئەگەر
دەرفەتبو، ئەم توێژینەوەیە بکەمە بناغەیەک بۆپەرتوکێ کەڕاڤەو
شیکردنەوەو نمونەی زیاتر بگرێتەخۆ. ھەروەھا لەدەرگای شێوەزاری کرمانجیی
سەروشبدەم.
______________________________
پەراوێزو سەرچاوەکان:
١- واوی
لکێن(عطف) ئەو واوەیە کەئەکەوێتە نێوان دو وشە، یا دو دەستەواژە، یادو
رستەوە بۆبەیەکەوەلکاندنیان، بۆیە من ناومنا، واوی لکێن. دیارە ئەوە
وەرگێرانی ناواتەیی (حرفی)ی وشەی (عگف)نیە، بەڵکو وەرگێرانێکی واتەییەو
بەئاسانی تێیئەگەین. ھەر لێرەدا (ترجمە حرفی)م کرد بە(وەرگێرانی
ناواتەیی) کە ھەنێ ناویانناوە وەرگێڕانی پیتی، یا وەرگێڕانی پیتبەپیت.
٢- بڕوانە
نامیلکەی رێنوسی کوردی بەپێی بڕیارەکانی کۆڕی زانیاری عیراق دەستەی
کورد ١٩٨٧ ل٩.
٣-
فەرھەنگی رێزمانی کوردی- د. کەمال میراودەلی سلێمانی ٢٠٠٧. ل٣٢.
٤-
Deutsch fur Araber –STEPPAT - KLOPFER ل٢.
٥-
نوری عەلی ئەمین - ئەرک و شوێنی راناوە کەسی یەکان لە ((ئاخاوتنی
کوردی))دا) ١٩٨٦ل٥.
٦-
ھەندێ لە بابەتە کێشەدارەکان لە ڕێزانی کوردیدا کۆڕی زانیاری عیراق.
دەستەی زمانو وێژەی کوردی. ١٩٨٥ ل.١٤.
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|